18/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی: یه‌كێتی زۆری له‌بارزانی كردووه
رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرایكرد كه یه‌كێتی له‌رێی سه‌ركرده‌یه‌كی دیارییه‌وه زۆری له مه‌سعود بارزانی كردووه باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بكات.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بلاویكرده‌وه كه سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی داوای له‌مه‌سعود بارزانی كردووه له وتاره‌كه‌یدا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه كه له‌زاری سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتییه‌وه بلاویكردووه‌ته‌وه، دكتۆر به‌رهه‌م تكای له بارزانی كردووه له وتاره‌كه‌یدا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بكات هه‌ربۆیه ئه‌ویش به‌شێكی وتاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخانكردووه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه لایه‌نێكی هاوپه‌یمانی یه‌كێتییه، به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان ده‌نگی به‌درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی بارزانیداوه، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی پارتی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه جارێكی تر ده‌ستوور بگه‌رێته‌وه په‌رله‌مان.
د.ع