لهم گفتوگۆیهدا ماكوان كهریم باس له چهمكی ئهنفال و جیاوازی نێوان
ئهنفال له ئیسلامدا و كردهی بهناو ئهنفالی كوردو دەڵێت ئەنفال
زەمکراوە لە ئیسلامدا.
بۆ ماڵپەری میانە ڕەو..
شوان جهبار: ئایا ئهنفال له دیدی ئیسلام دا چییه؟؟ یان له ڕوئیای ئیسلام هوه پێناسهی ئهنفال چییه؟؟
ماكوان كهریم: ئەنفال لە دیدی ئیسلام دەستکەوتە، دەستکەوتیش لە
ئیسلامدا زەمکراوە، سەرکەوتن لە ئیسلامدا جێگای شانازیە، واتا لە پێناسەی
ئەنفال یاسایەکی جەنگە لە ئیسلام بۆ ئەو کەرەستەو شتو مەکانەیە کە لەدوای
سوپای دۆڕاو جێدەمێنێت، من پێم وابێت هیچ پەیوەندی بە ئەسیرو گیراوەکانی
جەنگەوە نیە، بۆیە خوای گەورە کە باسی ئەنفال دەکات هیچ کەس بۆی نیە قسەی
تێدا بکات بێجگە خواو پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) واتا مرۆڤ هیچ
ناتوانێت لەو یاسایەدا بە ئارەزووی خۆی دارێژەری بێت.
شوان جهبار: ئایا تایبهتمهندیهكانی ئهنفال له ئیسلامدا چییه؟؟ وه بۆچی حاڵهت و سهردهم و كاتێك ئهبێت؟؟
ماكوان كهریم : تایبەتمەندی ئەنفال وەك ووشە و زارەوەیەکی ئیسلامیە وەك
بە کارهێنان یاسایەکی ئیسلامیە، ئەمە تایبەتمەندیەتیەکەیەتی کەبۆ حاڵەتی
جەنگ بەکار دێت، بەڵام پێویستە رەوشی جەنگەکە وەك موسڵمانان بن لە بەدردا،
ئینجا ئەو یاسایە دەتوانرێت بەسەر واقعێکی تردا بسەپێنرێت.
شوان جهبار: جیاوازیی چیه له نیوان ئهو ئهنفالهی كه صهدام كردی لهگهڵ ئهو ئهنفالهی ئیسلام باسی ئهكات؟
ماكوان كهریم : ئەنفالی سەدام بۆ ناشرین کردنی ئیسلامە، ئەو حیزب و
دەسەڵاتیکی عەلمانی بوو بۆ ئەوە کە ئازاری رۆحی موسڵمانان بدات بەگشتی بە
شیعەو سوننەوە ناوی موشەکی دەنا عەباس و حوسێن وە کوردی پێ جینۆساید دەکرد
بەناوی ئەنفال، بەڵام خەستەخانەی بەناوی سەدام و شتە باشەکانی وەك ئامێری
خزمەتگوزاری بەناوی شارستانیەتی سۆمەری و بابلی ناو دەنا وەك قیسارەو عشتار
.. تاد.
ئەنفال لە ئیسلامدا کە روویدا.. ئەو کۆمەڵە رەشوڕوتە بوون کە لە ووڵاتی
خۆیان مەککە دەرکرابوون ماڵ و سەروەت و سامانیان داگیر کرابوو لە زێدو
مەڵەبەندی خۆیان ئاوارە کرابوون بۆ ئەوەی بەشێك لە مافیان بگەڕێننەوە لەگەڵ
کافرەکاندا جەنگیان کرد و دەستکەوتیان دەستکەوت، لە کاتێکدا دەستکەوتەکە
مەبەست نەبوو سەرکەوتنەکە لای موسڵمانان جێگای بایەخ بوو کەواتە وەك
ئاماژەم پێداوە دەستەکەوتەکە بایەخی نیە لای ئیسلام کە ئەنفالە.
شوان جهبار: ئایا ئاینی ئیسلام دژبوو بهو جینۆسایدهی كه دژی كورد كرا؟؟چۆن؟
ماكوان كهریم : بەڵێ، بە دڵنیایەوە چونكه لە یاسای ئیسلامیدا هاتووە
ئەو کەسەی پشیلەیەك بە ناحەق دەکوژێت و ئازاری دەدات خوای گەورە دەیخاتە
دۆزەخ، کەسێك سەگێك تێر ئاو دەکات دەچێتە بەهەشت، ئیسلام بۆ ئەوە هاتوە کە
کوشتن و فەوزاو میلشیا و شەڕخوازی نەهێڵێت وخەڵکی بکاتە برا، ئەمە دروشم
نیە، بەڵکو بە درێژایی مێژووی ئیسلام خزمەتی بە خەڵک و مرۆڤایەتی کردوە بە
گشتی، تەماشای نەیارانی ئیسلام بکە، بۆنمونە تەتار لەماوەی ٤٠ رۆژدا یەك
ملیۆن کەسی لە شاری بەغداد کوشت، ئەمەریکا لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ٨٠ ملیۆن
هیندە سوری کوشت، لە جەنگی جیهانی یەکەم ٦٣ ملیۆن کەس کوژرا، لە جەنگی
جیهانی دووەمدا٦٠ ملیۆن کەس کوژرا، بەدرێژای هەموو مێژووی ئیسلام ئەوەندەی
کەس نەکوژاوە تا ئەم نوسینەی من کە عەلمانیەکان و بێباوەڕان و خاچ پەرستان
کردویانە، مێژوویکی وای نیە کە ناوی ببرێت بە کوشتارو جینوساید بە پێوەر
لەگەڵ بەرنامەکان و ئایدۆلۆژیاکانی تردا.
شوان جهبار: ئایا ئهكرێت بڵێین ئهوهی صهدام كردنی بههۆی پاشخانی موسوڵمان بوون و ئاینداری بوونهوه بووه؟؟
ماكوان كهریم : نەخێر، بەعس موسڵمان نە بوون، بەڵکو حیزبێکی عەلمانی
نەتەوە پەرست بوون لەبەر ئەوەی حیزبی بەعسی عەلمانی حیزبێکی کافری بێباوەڕ
بوون ..
شەفیق کەمال یەکێکە لە بیرمەندەکانی حیزبی بەعس بزانە چۆن لە شیعرێکدا بیروباوەڕی خۆیان بۆ ئەندامانی بەعسی دەخاتە روو..
دەڵێت: امنت ببعثا ربا لا شریك لە، وبعروبة دین لا مثل لە
واتا " ئیمانم هێناوە بە حیزبی بەعس کەبێجگە حیزبی بەعس هیچ خوایەکی تر
نیە، بڕوام بە ئەوەی هەیە هیچ ئاینێك نیە بێجگە ئاینی عەرەبچێتی هاوشێوەشی
نیە".
هیچکام لە بەعسیەکان بڕوایان بە خوا و بە زیندووبونەوە نیە، هەڵەبەت
ئەوانەی کە دامەزرێنەرو بیرمەندو کادێری ناوەندی ئەو حیزبە بوون، چونکە لە
بەرنامەو پەیروپرۆگرامەکەیاندا وایە و لەسەر ئەوە پەروەردە کراون.
شوان جهبار: ئایا صهدام حسێن و بهعس توانیتیان ئامانجی خۆیان بپێكێت له ناونانی ئهو پڕۆسهیه بهناوی ئهنفال؟؟
ماكوان كهریم: بەعسیەکان و سەدام بەشێکیان پێکا... بەشێکی تری
عەلمانیەکان و نەتەوەییەکانی ووڵاتی خۆمان ئامانجەکەی ئەوانیان هێنایە دی،
چونکە ئەو دەیوست ناوی کورد ئەنفالی پێوە بلکێنی بۆ ئەوەی رەوایەتی بدات بە
کارەکەی خۆی، کەچی گێلی ئەمانەی خۆشمان لەوەدا بوو رێك بارگاوی بوون بەو
ووشە و زاراوەیە کە سەدام ستەمی کرد لە زاراوە ئیسلامیەکە، گەلەکەش هەمان
ووشەی ئەویان دووبارە کردوە. ئەوەی ئەو دەیویست ئەمانیش کردیان ، بێئەوەی
بزانن چەندە ترسناکە پاش پەنجا ساڵی تر لە گۆڕانکای ناوچەکە ئینجا دەبێت
ئێمەی نوخبەی ئیسلامی ئەو چەمکانە وەك خۆی بە دنیایی دەرەوە خۆمان و نەوەی
نوێکان بناسێنینەوە.
شوان جهبار: بێدهنگی وڵاتانی ئیسلامی له پڕۆسهی جیناسۆیادی (بهناوئهنفال) هۆكارهكانی چی بوون؟
ماكوان كهریم : هیچ وڵاتێکی ئیسلامی شك نابەم تا دیفاعمان لێبکات هەموو
رژێمەکان عەلمانی بوون ، رەخنەیشم لە ووشەکەی تۆ هەیە بۆ دەترسی لەوەی
بڵێت ئەنفال.. بەناو ئەنفال ئەوەندەی تر کیشەکە ئالۆزتردەکات، چونکە ئەوە
بەراستی لێوورد بوونەوەی دەوێت لەم دەستەواژانە کە بەکاریدێنین
ئیسلامیەکانیش کە زۆرجار نازان چەندە ترسناکەو کارەساتە بێ بیرکردنەوە
چەمکی ئیسلامی بەکار بێنین، یان ووشەی ئەنفالی بەد ناو بەکار دێت، ئەوە بۆ
خۆی زۆر عەیبە بەکاربێت، چونکە ئەنفالی بەدناو واتا ئەو خەڵکە بەد بوون
بۆیە ئەنفال کران..
شوان جهبار: ئهو هۆكارانه چییه كه وای كردووه زۆرێك خهڵكی چهواشه ببن و تاوانی بهناوئهنفال بدهنه پاڵ ئیسلام؟
ماكوان كهریم : ئەنفال زاراوەی ئیسلامییە، ئەگەر خەڵکی بزانن ئەمە
زاراوە ئیسلامیانە و ئەنافال لێتێبگەن وەك خۆی کارێکی باشە، بەڵام پێویستە
وەك پێناسەی خۆی لێتبگەن ، نەك وەك ناحەزانی ئەم ئیسلامە بە ئارەزوی خۆیان
کە نە لەئەنفال گەیشتوون نە لە فەلسەفەکەیشی، هەمیشە قسەی بێماناو پروپۆج
دەکەن.
شوان جهبار: ئایا چی بكرێت بۆ ئهوهی ئهو تاوانه وهك خۆی بناسێنرێت و چیتر ئاین به هۆكاری نهزانرێت؟؟
ماکوان کەریم: پێویستە ئەو ناوە لاببرێت بۆ ئەوەی خەڵکانی تر کێشەکەمان
بۆ دروست نەكەن، وەك خۆی بناسنرێت بەناوی جینۆساید بناسێنرێت نەك وەك "رانە
گێلەکان" ئەنفال بەکاربێنەوە، بۆ ئەوەی کێشەکەمان و مەزڵومێتمان بە خەڵکی
بناسێنین نەك هەمان قسەی دوووژمنەکەمان بکەیەنەوە.