وانەی دەیەم
پیغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت ( لاضرر ولا ضرار )، ئەم فەرمودەیە مانایەکی گەورە دەبەخشێت، بەکورتی:
لاضرر: ئەم زەرەرە ئەگەڕێتەوە بۆ نەفسی خۆت.
ولا ضرار: زەرەر لە خەڵکانی تر مەدە.
زۆرینەی خەڵکی ئێستا هەردووکیانن واتە ( ضرر) و (ضرار).
زەرەری یەکەمیان بۆ خۆتەو بۆ خۆتی هەڵگرە، بەڵام دوەمیان زۆر قورسە، گەر
کەسێك زەرەمەندبێت بۆ خەڵکانی تر ئەمەش لەتاکەوە بۆ کۆمەڵ دەگرێتەوە،
هەندیك جار زەرەر لەلایەن کەسێکەوە سەرچاوە دەگرێت کەبنەماو بناغەی پارتێك
یاخود شۆڕشێك هەڵدەتەکێنێت، تەخت و تاراجی دەوڵەت تێك دەدات...
مەبەست لە فه‌رمووده‌که لاضرر: واته زیان به‌خشین به‌پێی شه‌رع
قه‌ده‌غه‌یه، ولا ضرار واته زیانه‌کانی. جیاوازیشیان زیان به‌خشین به‌بێ
مه‌به‌سته و کاریگه‌ری زیانیش به مه‌به‌سته. له‌به‌رئه‌وه پێغه‌مبه‌ر
هه‌ردووکیانی قه‌ده‌غه‌کردووه، کاریگه‌ری زیان گه‌وره‌تره له خوودی
زیانه‌که چونکه وه‌کو ووتمان کاریگه‌ریه‌که به مه‌به‌سته.
نمونه‌ش:ئه‌گه‌ر مرۆڤ هاوسێیه‌کی هه‌بێت و ئه‌م هاوسێیه دره‌خته‌که‌ی
ئاوبدات و ئاوه‌که دزه‌بکات بۆ ماڵی هاوسێیهکه به‌ڵام به‌بێ مه‌به‌ست،
وه ره‌نگیشه هه‌ر نه‌یزانیبێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر پێی بزانێت ئه‌وا
ئه‌و زیانه هه‌ڵبگرێت و خاوه‌ن دره‌خته‌که ئاگادار بکرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر
ووتیشی مه‌به‌ستی زیانگهیاندنم نه‌بووه ئێمه‌ش پێی ده‌ڵێین هه‌تا ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستیشت نه‌بووبێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی شه‌رع زیانگه‌یاندن
قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌گه‌ر(ضرار) بێت ئه‌وا مه‌به‌ستی بووه ئاوه‌که دزه‌بکات
و زیان بگه‌یه‌نێته هاوسێکه.ئه‌مانه‌ش گشتی قهدهغهکراوون،له‌م
فه‌رمووده‌یه‌وه زانایان مهسهلهوبابهت و وانه‌ی زۆریان دیاریکردووه
هه‌ر له هاوسێیه‌تی و بابه‌تگه‌لێكی تر،چه‌ندیش جوانه که مرۆڤ
پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به‌خۆیدا بکاته‌وه له گشت باسه‌کانی زانایان له سوڵح
کردن و باشیه‌تی هاوسێیه‌تی کردن.
هەروەها لە فەرمودەیەکی تردا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت : (من ضار ضار الله به ، ومن شاق شاق الله عليه).
واتە: هه‌رکه‌سێك زه‌ره‌ر ببه‌خشێت به‌و زه‌ره‌ره‌ی خۆی په‌روه‌ردگار تووشی
زه‌ره‌ری ده‌کات، هه‌رکه‌سێکیش ته‌نگه‌به‌ری دروست بکات په‌روه‌ردگار
تووشی ئه‌و تهنگهبهریهی ده‌کاته‌وه
لەبەرئەوە ( ضرار) زۆر قورسەو تاوانێکی گەورەیەو ئاگاداری خۆت بە ! کار لە
خەڵکی تێك مەدەو بتوانە چاکەخوازبیت نەك بەزەرەر فیتنەیەك بنێیتەوە پڕۆژەکە
تێك بدەیت !!!
---------------------------
*** ( زەرەرمەدەو زەرەرمەندیش مەبە !) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣