19/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌ندروستی سلێمانی خه‌تای حكومه‌تی عێراقی ده‌گرێت
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی هۆكاری مردنی ئه‌و كچه‌ی ئه‌مرۆ دوپشك پێوه‌یدا ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق.
ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی هۆكاری مردنی ئه‌و كچه‌ی دوپشك پێوه‌یدا سازكرد، كه تێیدا دكتۆر میران چه‌ند زانیارییه‌كی خسته‌ڕوو.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ناوبراو رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رزی دژه ژه‌هر له ته‌ندروستی سلێمانی بوونی نییه، ئه‌و كچه گیانی له‌ده‌ستداوه ئه‌گه‌رچی چاره‌سه‌ری پێویستیشی بۆ كراوه.
وتیشی "ئێمه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه نوسراومان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه حكمه‌تی عێراقه بۆ دابین كردنی بری 10 هه‌زار ده‌رزی دژه ژه‌هر، به‌لام ته‌نها 500 ده‌رزی ره‌وانه كراوه كه ئه‌وه‌ش له‌ئاستی پێویستدا نییه".
ئه‌مرۆ له‌گوندی دزگه‌ره‌ی قه‌زای شاره‌وور، كچێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ناوی زریان به‌كر دوپشك پێیوه‌یداو به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رزی دژه ژه‌هر له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.
د.ع