19/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاژه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت..!
ده‌یه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
كاربۆكردن و خزمه‌تكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت، چۆن ده‌بێت!؟، به چی ده‌كرێت!؟، ئه‌ڵبه‌ته هه‌ر له ڕێگه‌ی خواپه‌رستیی به حه‌ق و ڕاستیی و خۆشه‌ویستیی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گین شتێك نایه‌ته سه‌ر ماڵ و خه‌زێنه‌ی ڕاژه‌ی مهعنهوییهتت!، خودا بۆخۆی بۆ هه‌ركارێكی چاكه‌كاریی و ده‌ستگرتن به ڕێبازی خۆیه‌وه، پاداشتێكی له‌وه زیاتری داناوه، تۆ بڕوانه! خودا‌ش پێی خۆشه عه‌بده‌كانی باوه‌ڕی پێ‌بێنن و لێیه‌وه نزیك بن و له‌بری چاكه‌كاریی و به‌خشینی نیعه‌مه‌تی هه‌میشه‌یی خۆی، ئێمه‌ش په‌سن و سوپاسگوزاری بین.
(إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّـهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ)، ﴿٢﴾، (سورة الأنفال)، واته: (خاوه‌ن باوه‌ڕ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌ر كه ناوی خودا برا، دڵیان ترسی ڕێ ده‌نیشێ و كه نیشانه‌كانی ئه‌ویان بۆ وه‌خوێنن، بڕوایان به‌هێزتر ده‌بێ و ده‌ربه‌ست خۆیان به په‌روه‌رێنیان ده‌سپێرن).
ئه‌مه مایه‌ی كاركردن و ڕێژه‌ی به‌رزی ڕاژه زیادكردنی ئه‌و خزمه‌ت و مهعنهوییهتهیه، كه مرۆڤ له‌به‌رخاتری ڕاگه‌یشتن به ڕه‌زایه‌تیی و په‌سنی ئومێدبهخشینی خودا ئه‌نجامی ده‌دات.
درووستكردنی ئه‌م كه‌شوهه‌وایه!، پێویستی به‌وه هه‌یه، كه خۆمان ئاماده‌بكه‌ین و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كه ئێمه‌ش له ڕیز و ڕیزبه‌ندیی ئه‌وانه‌دا بین كه خودای خاونقهدر و خانه‌دانی بزوورگ، له ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی خۆیدا وه‌سفیان ده‌كات.
پێده‌چێت بیركردنه‌وه‌یه‌كی بچووك، خێرێكی كه‌م، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی میهره‌بانانه، ده‌ستگیرۆیی نه‌دارێك، تاكه ڕاستگۆییه‌ك، شهونێژێك، پاڕانه‌وه‌یه‌كی به گوڵ و گه‌رم و ناسك، هێزبهخشینێك به بێ هێزێك، به‌خشینی ئومێدێك به كه‌سێك، ڕاوه‌ستان له‌به‌رده‌م حه‌قێك، ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ناحهقییهك و ڕاستكردنه‌وه‌ی به حه‌قێك، چاكه‌كارییه‌ك له‌گه‌ڵ باب و دایكێك، كه‌سێك، برایه‌ك، خوشكێك، مهردوومێكی خودا، گیانلهرێك، ....هتد، هه‌موو ئه‌مانه یه‌كێكیان به‌س بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زایه‌تی خودا، به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی مه‌عنه‌وییه‌تی ئێستا و دواڕۆژت لای خودا.
(الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ)، ﴿٣﴾، (سورة الأنفال)، واته: (ئه‌وانه‌ن كه نوێژ ده‌كه‌ن و له‌و بژێویه‌ی بهشمانداون به‌شی هه‌ژارانیش ده‌ده‌ن).
ئه‌مه نموونه‌یه‌كی باش و ئاسان و بێگرێیه، بۆ هه‌ر كه‌سێك، كه بزانێت هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و زیادكردنی بالاَنسی حسابه‌كه‌ی ئاوا ده‌بێت.
(أُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا ۚ لَّهُمْ دَرَجَاتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ)، ﴿٤﴾، (سورة الأنفال)، واته:(باوه‌ڕداری بێ كه‌مایه‌سی ئه‌مانه‌ن كه له په‌روه‌رێنیانه‌وه پله و پایه و لێخۆشبوو‌ن و بژێوی په‌سه‌ندیان هه‌یه).
ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ڕاژه‌ی مه‌عنه‌ویی!، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتی كاربۆكردن له ناو كایه و مایه‌ی مه‌عنه‌ویی!، خودای خاوه‌ن پله و پایه‌ی نه‌بڕاوه و نه‌زانراو، پله و پایه و لێخۆشبوو‌ن و بژێوی حهلاَڵ و زهلاَڵ ده‌به‌خشێته عه‌بده سهرڕاستهكانی خۆی، بهه! چه‌ند خۆش و به‌له‌زه‌ت و تامهێنهره!، وه‌ی چه‌نده موشتاقی ئه‌و ئه‌وین و به‌ره‌كه‌ته تین!؟، خودایه لێت ئه‌پاڕێینه‌وه، ده‌ستی دوعا و نزا و پاڕانه‌وه و كزۆڵیی ڕۆحیی و مه‌عنه‌ویی خۆمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، كه لێمانخۆشبیت، بێبه‌شمان نه‌كه‌یت له به‌خشایشی بێسنووری خۆت و پله و پاپه و لێخۆشبوو‌ن و بژێوی به‌تام و زهلاَڵ و حهلاَڵی خۆت. اللهم ئامین.