19/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ولێر" كه‌مالی سه‌ید قادر بێسه‌روشوێنكرا
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كه‌مالی سه‌ید قادر دژی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانێك بكات، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كه‌س كه به جلی مه‌ده‌نی بوون هێرشیان كرده سه‌ری و بریندار كرا و ئێستاكه‌ش بێسه‌روشوێنه.
شاهیدحالێك به‌كوردیو راگه‌یاند كاتژمێر چوار و نیوی ئه‌مرۆ له به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ له شاری هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر و بریندار كرا‌و بۆ شوێنێكی نادیار گو‌استرایه‌وه.
شاهیدحالێكه وتیشی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر به جلی مه‌ده‌نی
بوون و رێگر بوون له هه‌ر كه‌سێك بۆ وێنه‌گرتنی هێرشكردنه سه‌ر كه‌مالی سه‌ید قادر.
د.كه‌مالی سه‌ید قادر، خوێندنی باڵای له‌بواری یاسا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردووه، چه‌ند سالێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌كوردستان و ئه‌مسالیش خۆی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.