20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كهمالی سید قادر: لهنهخۆشخانه ڕۆژووم شكاندووه
كاژێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ 19ی تەمموزی 2013، كەمالی سەیدقادر كە پێشتر خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پاڵاوتبوو،لەكاتی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی نارەزایی لە دژی درێژكردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ 2 ساڵیدیكە، لە لایەن ژمارەیەك هاووڵاتییەوە لە بەردەم قاوەخانەی مەچكۆ لە هەولێر هێلكە و تەماتە بارانكرا.
لە بەرامبەر ئەو قسانەی كە دەگوترێت كەمالی سەید قادر سەرخۆش بووە و قسەی ناشیرینی بە ئاینی ئیسلام گوتوە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (رووداو) گوتی: "ئەمڕۆ بەڕۆژوو بووم و لە نەخۆشخانە رۆژووم شكاندووە".