ماكوان كه‌ریم نوسه‌ر وڕۆژنامه‌نووسی ئیسلامیی:
كه‌سایه‌تی موسوڵمان ناتوانێت سیاسی نه‌بێت.
له‌م دیداره‌ی گۆڤاری داهێناندا نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئیسلامیی ماكوان كه‌ریم باس له گه‌نجان ئه‌كات له نێوان ئاڕاسته و ته‌وژمه دینییه‌كاندا و هاوكات باس له چه‌ند نهێنیه‌كی تایبه‌ی ژیانی خۆی ده‌كات له چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا !!.
داهێنان / با له پرسیارێكی شه‌خصییه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ،ئایا راستە جەنابت لە تەمەنی ١٤ ساڵی بۆ ١٥ ساڵی بەشدار بوویت لەم شۆرشەی نوێداو تۆش تەقەت لە ئەمن کردوە ؟
ماكوان كه‌ریم:من وەك ڕیکخراوەی نەم کردوە بەڵکو ئەو سەردەمە سەردەمی ڕاپەرین بوو منداڵ‌و جوان و پیر بەشدار بوون منیش سەرەتای تەمەنم بوو خۆشەویستی پێشمەرگەو شۆرش لە دڵی هەمووماندا بوو، ئیتر لە ڕاپەرین لە سلێمانی بەشدار بووم لەگەڵ بەتلیۆنی ٧ بووم جاروبار بۆ ئەوەی ئامرکەرتکەمان بە گەورەم بزانێت بە قەڵەمی چاو سمێلم بۆ خۆم دروست دەکرد، تاشەری ئەزمه‌ر بەشدار بوو لەگەڵ عەبە ڕەق یەکێك بوو لە سەربازیەکانی یەکێتی و پیاوێکی ئازا بوو، بەنیسبەت کەرکوکەوە راستە من لای چیخانەی مەجیدیایە لای قصر کەرکوك تەقەم کرد لە رەعد و هەر جاشێکی تری کورد تا ڕادەیەك کار ئاسانی بۆ کردم گەڕامەوە بۆ بەغداد و دوای لە رێگای جەبارەوە گەڕامەوە بۆ سلێمانی، ئەو جاشە گۆرانی بێژ بوو ناوی مستەفا رەئوف بوو بیرمە لە کەرکوك گۆرانی دەوت لەباری ئەو ئوتێلەدا.
داهێنان / ئایا ئه‌و له دیدی ئیسلام ه‌وه به چی جۆره كه‌سێك ئه‌وترێت گه‌نج؟؟
ماكوان كه‌ریم: لە ئیسلامدا بەو کەسە دەوترێت کە تا ڕادەیەك ئەقڵی بە بوونەوەرەکانی دەوربەری دەشکێت، فام دەکاتەوە هەست بە فراوانی ئەم گەردوونەو تاڕادەیەكیش ململانێەکانی بۆ دەخوێنرێتەوە و هەستی پێدەکات، نمونەی "زەیدی کوڕی حارس"-ڕەزامەندی خوای لێبێت- کە لە تەمەنێکی منداڵی‌دا... چونکە خۆی حیرفەیی بوو تەمەنی نەدەگەیشتە ١٤ ساڵ توانی گەورەترین سوپاسی بۆ رێکبخرێت بۆ دەوڵەتێك کە بە درێژای هەزاران ساڵ خاوەنی سوپا‌و شارستانیەت بووە،یاخود "زەیدی کوری سابت"-ڕەزامەندی خوای لێبێت- تەمەنی ١٣ ساڵ بوو لە ماوەی ١٨ رۆژدا پێغەمبەر خوا (صلی اللە علیە وسلم) ناردی فێری زمانی سریانی و یەهودی بێت بە سەرکەتووی گەڕایەوە وبووە تەرجومانی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) ،ئەمانە هەموو لاو بوون، ئینجا هەموو لاوێك لە پێش بالغ بوونیەوە تا تەمەنی ٣٨ ساڵی هەر بە لاوی دەمنێتەوە کە بووە ٤٠ ساڵ تەمەنی رووشد و پێگەیشتنیەتی و کوردەواری ناوەی ناوە بە تەمەنی پیاوەتی.. تا تەمەنی٦٠ ساڵی دوای ئەوە مرۆڤ بەرەو داڕمانی تەمەن دێت و ئیتر پیری دەبێت دنیایەك ئەزمونی پێیە بۆ دوای خۆی نەوەکانی دوای خۆی و پێیان دەگەینێت..
داهێنان / ئایا لە ئێستادا ئەو گەنجانە هەست پێدەکرێت لەم سەردەمەو کاتەنەی کە ئێمە تێدا دەژین بوونیان هەیە؟؟
ماكوان كه‌ریم: بە ڵێ بێگومان دەست دەکەوێت بوونییان هەیە، تەکوینی مرۆڤ لە رووی پێگەیشتن و ئەندامەکانیەوە هەروەك مرۆڤاەکانی ٢٠٠٠هەزار ساڵ لەمەوبەر بووە، نمونەی زۆر لەبەردەستدایە فەقێ ئەحەمەدی دارشمانەمان هەیە لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە جیهادو شۆرشی کردوە دژی روس محمود خانی دزڵی لە تەمنێکی زۆر منداڵیەوە لەگەڵ باوکی و مامەکانی دژی ئیسبدای شۆرشی کردوە یەزادانشێر لەگەڵ میر بەدرخاندا شۆرشی کردوە دژی عوسمانلی لە تەمەنی منداڵی‌دا بوو، لە شۆرشی نوێشدا لەناو ئەم میللەتە دەیان گەنجی تر نمونە بوون من بیرمدێت دڵشادی عەلی یونس لە ساڵی ١٩٨٨ لە بە دەمانچە تەقەی کرد لە دوو ئەمن و کە تەمانی ١٣ بۆ ١٤ ساڵ دەبوو، چونکە دڵشاد بە رەحەمت بێت موالیدی ١٩٧٤ بوو زۆری تر لەو نمونانە..
داهێنان / له‌ئێستایا ژماره‌یه‌كی زۆر ڕه‌وتی ئیسلامیی بوونی هه‌یه ئایا گه‌نجان له‌نێوان ئه‌و ڕه‌وتەدا چۆن بتوانن ڕه‌وتێكی ڕاسته‌قینه و گونجاو بدۆزینه‌وه کە ئەو رەوتە ئاراستەی ئادۆلۆژیایی ئەهلی سوننەت و جەماعە بێت؟
ماكوان كه‌ریم: ڕەوت واتا- تەوژم- شەپۆل- ئیلاقەی نیە بەسەر ئیش‌کردنی کۆمەڵسازانە ، بەڵکو پەیوەندی هەیە بە سازاندنی زەمینە فیکری ئیسلامی بۆ هەموومانە، رەوتەکان زۆرن لە کوردستاندا، رەوتی ئیخوانی هەیە، رەوتی سەلەفی جیهادی هەیە، رەوتی سەلەفی لامونتەمی هەیە، رەوتی نور هەیە، رەوتی پان ئێرانی هەیە، رەوتی ئۆپۆزسیۆنی ناو ئیسلامیەکان هەیە، رەوتی سۆفیگەراکان هەیە، رەوتی تەریقەتەکان و ، رەوتی مەلاکانی ئەوقاف..تاد ئەشێت هەندێکی ترم لە بیر چوبێت، بەڵام بەگشتی ئەمانە بوونیان هەیە و کار دەکەن، هەموو ئەم ڕەوتانە تا رادەیەکیش دژی یەکن یەکیان پێقوبوڵ نیە، ئەمە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە لاواکانمان بۆ تەنزیم نەکرێن بۆ ئەم ئیسلامە ، پاشان ڕەوتێکی ئیسلامی و موسڵمانیەتی دەبێت بەسەر ئەمانە هەموو زاڵ بکەین ئەویش ناو نتۆرەکان لە خۆمان بکەینەوە خۆمان ناو بنێین بە رەوتی موسڵمان و رۆشنبیری فیکری ئیسلامیامان تا ڕادەیەکی باش لەیەکەوە نزیك بکەینەوە، ئەوکاتە لاوەکان دەتوانن لە ناو ئەم تەوژمەدا کار بکەن، ئەمەیش ئەوەندە قورس نیە، پێویستە بگەڕێینیەوە بۆ ئوصول، ئوصلیش واتا- قورئان- سوننەت- ئەقڵ- واقع- مێژوو، ئەگەر کەسێك لەسەر ئەم مەنهجە کار بکات بەمە دەوترێت موسڵمانە ئوصلیەکان، کەواتە پیوستە پرۆژەی یەکخستن ئامانجمان بێت، چونکە ئەصل ئەوەیە کە ئێمە هەموومان یەك بین نەك ئاوا پەرتەوازە بین ، ئەم کارە پێویستی بە نوخبەیەکی باش هەیە بۆ کارکردن کە پێکهاتەی ناو گەنجەکان بن و بشتوانن لەگەڵ ناخی گەنجەکاندا بدوێن و توانای کۆکردنەوەی توانا‌و ووزەکانی گەنجی ئەم سەردەمەیان هەبێت، پاشانیش بتوانن ووزەکان دابمەزرێنن لە جێگای شییاوی خۆیاندا ، ئەمەش بە تێگەیشنی تەواو دەبێت لە ژیانی پێغەمەبەرمان و هاوەڵەکانی و ئینجا گڕێدانی مێژوو بە واقعی ئێستمانەوە بە ژیریەکی ووردبینانەو بە شورا‌و بە هێمنی و هیچ کارێکی دەرکی نەبێتە کاردنەوە بۆ مان و ستراتیژێتی کارکردنمان بگۆڕێت، واتا لە کارکردنماندا ئیخوانیەنە کار بکەین لە دینداریداو بیروباوەڕماندا سەلەفی بین و لە رەوشتداو تەسکیە دڵ‌و دەروندا سۆفی بین و لە جیهادوکۆششدا موجاهیدانە هەنگاو بنێین و لە ئەقڵ و واقعیدا ئەو خەتەی ئیمامی شافعی و پاشان ئیمام ئەحمەد و دوای ئیبن و تەیمییەو محمدی کوڕی عەبدولوەهاب و ڕەحەمتی خوا لە هەموویان بێت، لە نوێکانیشدا ئەبو عەلای مەودودی و حەسەن بەناو سەید قوتب و علی حەبەش و یوسف قەرزاوی رەحمەتی خواش لەمان بێت ڕێگایان وون نەکەین و لە رووی فیقهەو زانایان نەجد پێشەنگمان بن لەسەر بنەمای بەڵگە وەرگری شەریعەت بین وەك لە شیخ عوسیمین و ئەلبانی و بن بازو شێخ جبرین ..تاد ، ڕەحەتی پەروەردگار بڕژێت بەسەر ئەمانیشدا، ئینجا پیاوانی فیکر و رۆشنبیرانی ئێستا ئیسلام و داعی بانەگەوازخوازانی ئەمڕۆ، وەك ئەبوو محمدی مەقدیس و ئیسحاق حوینی و ڕاغب سەرجانی ودکتۆر سەلابی و سەلمان عودە و راتب نابلسی و عایض قەرنی و عریفی.، ئینجا ئەگەر ئەمانە کرانە مەنهەجێکی تۆکمە لەهەموو بوارەکانی ژیان و ئاراستەی ئایدۆلۆژیا ئیسلامیەکە ی کرد،ئەوا هەموو دەتوانین لەسەر رەوتیك هەنگاو بنێین و وەحدەتی موسڵمانانیش پارێزراو بێت توشی فەشەل نەبین
داهێنان / ئه‌وه چییه وایکردووه که گه‌نجان دابه‌ش بن به‌سه‌ر ره‌وته ئیسلامیه‌کاندا؟ به‌شێک نه‌رم و به‌شێک توند؟
ماكوان كه‌ریم:من بڕوام بە کارکردنی توند‌و شل و رەق نەرم نیە، ئەو ناوانەش لەکەس نانێم کاری هەڵەو تەندروست دەبینم لە کارکردنی موسڵماندا نەك توندرەو نەرمڕەو
چۆن؟
هەرەکەسە ئوسلوبی جیاوازی هەیە بۆ کارکردن، تەنانەت لە ناو پێغەمبەرانیشدا هەریەکەیان ئوسلوبێکی جیاوازیان هەبوو، بۆنمونە پێغەمبەر ئیدریس بە سیاسەتی جیهاد و جەنگ کاری کردوە، نوح بە سیاسەتی ئیسلاح و چاکسازی کاری کردوە، پێغەمبەر یوسوف سیاسەتی حوکومەتی ئیتلافی هەبوو، داودو سولێمان سیاسەتی پاشایەتی و ئیمپراتۆریەتیان هەبوو، پێغەمەبەر مو‌سا و هارون و یوشعی کوری نوون سیاسەتی ئۆپۆزسیۆنیان هەبووە، پێغەمبەر زەکەریاو یەحیاو ئالی عیمران و عیسا سیاسەتی شۆرش و خەبات بۆ ئازادی ڕزگاری کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی داگرکەری رۆمانی بووە، پێغەمبەری خۆمان سیاسەتی ئەو هەمەلاینە بووە ئەوەی لەوان زیاتر بووە کردویەتی گۆڕانکاری جزری بووە لە ناو سیستەمە کۆمەڵایەتیە -کاندا بە گشتی - سەلامی خوا لەهەموویان بێت-..
لەناوا هاوەڵانیشدا هەریەکە جۆرە نوموزەجێك بووە، بۆنمونە ئەبوبەکر هێمن تر بووە، عومەر لە کار کردندا رەق بووە عوسمان گوتاری سیاسی جیاواز تر بووە لە عەلی کوری ئەبوتالیب، معاویە بە جۆرێکی تر کاری کردوە - رەزامەندی خوا لە هەموویان بێت- دەشێت بەمانە بە هەمویان بڵێن توندرەو مینارەو بوون؟ بێگومان نەخێر هەریەك لە پێغەمبەران و پاشان هەوەڵان ئالیەتی کارکردنیان جیاواز بووە لەسەر مەنهەجە کەیان کە دیاری کراوە بەڵام ستراتیژیان هەر یەك بووە ئامانج یان دیاری کراو بووە ، بۆیە من پێم وایە ئەو ناو ناتۆرانەی کە ئیستا دەنرێت لە گەنجەکانمان ئەوە دەستی کوفرە بە ناوی توندرەو میانەڕەوە جیان دەکەنەوە، گەنجی موسڵمان هەر یەك ئامانجی هەیە ئەویش سەرخستنی ئیسلامەکەیە ، بەڵام هەریەك بە جۆری ئالیەتی کارکردن و گونجاندی رەوشەکەی کە چۆن لەو زەمینەدا کار دەکات.
داهێنان / بۆچی گه‌نجانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان زیاتر به گه‌نجی دیندار و پابه‌ند به بنه‌ما ئاینییه‌کان زیاتر ده‌رده‌که‌ون وه‌ک له شاره‌کان؟
ماكوان كه‌ریم: لە هەموو دوونیادا وایە نەك لە ووڵاتانی موسڵمانان، هۆکارەکەی دەگرێتەوە بۆ یەك نەناسین و گوێنەدان بە ئاکارەکانی گۆمەڵگاو، لە ناو شارەگەورەکاندا کەم تر خەڵکی یەکتر دەناسن و چاو کەمتر لەسەریەکترە، پاشان بە هۆکاری قەرەباڵغی شارەکان هەموو جۆرە کارێکی تەرفیهی و خۆشیەکانی ژیان دەستەبەر دەبێت لە شارە گەورەکاندا، کەمتر چاو لەسەر یەکتریە، بەڵام لە شارەکانی تر شەیتانەکانی کەمترن و وەسیلەی خراپەکاری کەمترە چاوی لەسەر یەکتری هەیە، ئەمەش وادەکات کە زیاتر خەڵکەکە چاودێری یەکتری بکەن ، ئادابی کۆمەڵایەتیەکان و ئاکارە بەرزەکانی ئیسلام وەك خۆی بمێنێتەوە، ناوچەکانی ئێمەش سوپاس بۆ خوا کە تا ڕادەیەك قیەمی عەشیاری پێوە ماوە و ڕێز‌و حوورمەتی یەکتر گرتن و پاراستنی حورمەتی بنەماڵەکان بەرچاو دەکەوێت لە شارۆچکەکاندا، من وای دەبینم ئەوە هۆکارەکەی بێت.
داهێنان / بوونی ڕه‌وتێكی تایبه‌ت و دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له كایه سیاسییه‌كان تا چه‌ند گونجاوه له‌گه‌ڵ واقیعیه‌تی ئیسلامدا؟؟
ماكوان كه‌ریم: ئیسلام نی یه ئه‌گه‌ر سیاسی نه‌بێت..گومان له‌وه‌دا نیه که موسڵمانان ده‌زانن که ئیسلام حه‌قه و ڕاستی ته‌واوه‌تی لای ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، خۆی ساغ کردۆته‌وه بۆ سیاسه‌ت بۆیه کۆتا ئاینه ڕێگا نه‌دراوه له دوای ئاینی ئیسلام هیچ ئاینێکی تر دابمه‌زرێت که‌سیش ناتوانێت بانگه‌شه‌ی بۆ بکات، چونکه ئیسلام کۆتا په‌یامی ئاسمانیه، مادام وایه که‌واته ئیسلام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیان ووته‌ی هه‌بێت به‌تایبه‌ت سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات.. به دوو هۆکار
هۆکاری یه‌که‌م: ئیسلام خۆی له هه‌موو بواره‌کاندا ووته‌ی خۆی هه‌یه‌و مه‌وقیفی دیار‌و ئاشکرایه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا و تاك که ئه‌مانه هه‌موو پێکهاته‌ی حوکومه‌تن.
چونکه ئیسلام بیروباوه‌ڕێکی لاهوتی و کۆمه‌ڵێك له تقوصاتی ئاینی نیه یاخود ته‌نها وا تێبگه‌ین که نێوانی خوا و مرۆڤه و هیچ ڕێکخستنێکی ژیانی تێدا نیه ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت ناکات..
نه‌خێر، له ئیسلامدا بیروباوه‌ڕو به‌ندایه‌تی خه‌ڵک و شه‌ریعه‌ت هه‌مووی پێکه‌وه گرێدراوه، یان به دیوێکی تردا بڵێن: ئیسلام مه‌نهه‌جی ژیانه، له هه‌موو ژیان له بچوکی یه‌وه تا گه‌وره. ئیسلام خاوه‌نی چاوی تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌سه‌ر به‌هاکان و تێزه‌کان ته‌نانه‌ت ده‌قه‌کانیش، بێجگه له ئیلاقاتی ده‌ولی، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاو بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت و کار‌و باری خێزان ..هتد
لێره‌دا ئه‌وه‌ی که باس ده‌کات ده‌ڵێت ئیسلام ته‌نها به‌ندایه‌تی نێوان خوا‌و به‌نده‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ورد بدات بۆ به‌ندایه‌تیه‌کان وه‌ك نوێژ و رۆژ و زه‌کات..هتد هه‌رکام له‌مانه پیاده نه‌کرێت سزای تایبه‌تی خۆی هه‌یه که ئاماژه‌یه بۆ کاری سیاسی، وه‌ك چۆن ئه‌بوبه‌کری سدیق ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت سوپای کۆکرده‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که زه‌کاتیان نه‌ئه‌دا! که‌واته هه‌موو باسه فیقهیه‌کان که‌له‌سه‌ر باسی عیباده‌ت دواون پێکهاته‌ی سیاسه‌تن، هه‌روه‌ك چۆن به‌شی سیاسه‌تی سه‌روه‌ت سامانی هه‌یه به‌شی سیاسه‌تی ئاشتی، سیاسه‌تی جه‌نگ و یاسا دانان و پیاده‌کردنی هه‌یه، سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ها له ناو به‌رنامه‌که‌یدا باسی کوشتن و دادوه‌ری هاتووه، باسی ته‌ڵاق و یاساکانی باری که‌سیاتی کردووه، که تا ئێستاش هیچ کام له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا جور‌ئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌کردووه ئه‌و یاسایانه لابه‌رن که ئه‌وپه‌ری عه‌لمانین ده‌سه‌ڵاتدارن تێیدا وه‌ك یاسای ویراسه‌ت، ته‌ڵاق...هتد، هه‌ر له‌ناو یاسا‌و ڕێساکاندا بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئیسلام خۆی سیاسی نه‌بێت چ ناوێکی لێده‌نرێت؟ هه‌موو ئاینه‌کان هه‌ر بۆ سیاسه‌ت هاتوون وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (ان بنى إسرئیل کانت تسوسهم آلانبیاء)که‌واته بیری یه‌کتاپه‌رستی که داده‌مه‌زرێت له ئیسلامدا له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که خوای گه‌وره سه‌رپه‌رشته، خوای گه‌وره یاسا داده‌رێژێت، وه ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه..
له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێك له‌و ووته‌یه بترسن،چونکه زۆر دووباره‌کراوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی روونکردنه‌وه‌یك بدرێت به‌ده‌سته‌وه،خۆ خوای گه‌وره خۆی حوکمه‌که ناکات و تا حوکومه‌ت پێک بهێنێت،به‌ڵکو هه‌ر مرۆڤه‌کان ده‌یکه‌ن له ڕێگای گه‌له‌وه ده‌بێت، خه‌ڵکی نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، که ده‌وترێت یاسا له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ده‌بێت،نابێت یاسایه‌ك دابڕێژریت که له‌گه‌ڵ فیطره‌تی مرۆڤه‌کان نه‌گونجێ دژایه‌تی شه‌رعی خوای گه‌وره بکات، بۆ نمونه پیاو له پیاو ماره کردن یاخود ژن له ژن ماره کردن..هتد
هۆکاری دووه‌م: که‌سایه‌تی موسڵمان له سه‌ر بنچینه‌ی ئیسلام دابمه‌زرێت بیروباوه‌رێکی ئیسلامی په‌روه‌رده‌ی بکات ناتوانێت سیاسی نه‌بێت له گه‌ردنی هه‌موو موسڵمانێك دا فه‌رزیکی له‌سه‌ره که فه‌رمان به چاکه کردن و رێگری له خراپه کردنه، یاخود پێغه‌مبه‌ر (صلی لله علیه وسلم(ده‌فه‌رموێت: (آفضل الجهاد کلمة حق عند سلطان جائر) چونکه ئه‌م کاره وا ده‌کات له موسڵمان که نه‌هێڵێت گه‌نده‌ڵی له ناوخۆدا به‌رده‌وام بێت تا هێزی ده‌رکی هێرشی بۆ نه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش که خه‌ڵکی ده‌یکات ئه‌م کۆشش و خه‌باته پێویستیان به‌وه‌یه که ئاگاداری سیاسه‌تی ووڵاتی خۆیان و هه‌موو کارووباره‌کانی ده‌وڵه‌ت بن، به‌م شێوه‌یه کۆشش و خه‌باتی خۆیان به‌رقه‌رار بکه‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات که موسڵمان ده‌بێت شۆڕش بکه‌ن له پێناوی چه‌وساوه‌کان و ماف خوراوه‌کاندا که فه‌رمانی خوایه..
(وَمَا لَكُمْ لاَ تُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْ هَذِهِ الْقَرْيَةِ الظَّالِمِ أَهْلُهَا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا وَاجْعَل لَّنَا مِن لَّدُنكَ نَصِيرًا ﴿٧٥﴾ (النساء)
(ئه‌ی ئیمانداران) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له پێناوی خوادا بۆ ڕزگار کردنی لاواز کراوو چه‌وساوه‌کان، له پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان، ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن، وه له لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوانیمان پێ ببه‌خشه، له لایه‌ن خۆته‌وه سه‌رکه‌وتنمان پێ ڕه‌وا ببینه.)
هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌دگار فێرمان ده‌کات که له‌پێناویدا هه‌وڵ بده‌ین کۆچ بکه‌ین بۆ جێگایه‌ك که موسڵمانان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن..
( إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا فَأُوْلَئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءتْ مَصِيرًا ﴿٩٧﴾(النساء)
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگ دا فریشته (ده‌گه‌نه لایان بۆ گیان کێشانیان) له کاتێکدا که ئه‌وان سته‌میان له خۆیان کردووه (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسی دا بووه که‌چی کۆچیان نه‌کردووه بۆ نیشتمانی ئیمان، به توندی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن) و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌رو به چیه‌وه سه‌رگه‌رم بوون؟! له وه‌ڵام دا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا سه‌رزه‌وی خوا فراوان نه‌بووه تا کۆچی تیا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که تیایدا ئیمانداران فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن).
ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه.
إِلاَّ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاء وَالْوِلْدَانِ لاَ يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلاَ يَهْتَدُونَ سَبِيلًا ﴿٩٨﴾(النساء)
مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و نا ته‌واون و لاوازن له پیاوان و ژنان و مناڵان، وه ناتوانن ته‌گبیرێك بۆ خۆیان بکه‌ن و چاره‌سه‌رێك بۆ ده‌رباز کردنی خۆیان بدۆزنه‌وه.
فَأُوْلَئِكَ عَسَى اللّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللّهُ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿٩٩﴾ (النساء)
ئا ئه‌وانه له‌وانه‌یه خوا (به ڕه‌حمی خۆی) لێیان ببورێت و چاوپۆشی‌یان لێ بکات، وه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێ‌خۆش بوه‌و زۆر چاوپۆشی ده‌کات.)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(من رأی منکم منکرا فلیغیره بیده، فان لم یستطع فبلسانه، فان لم یستطع فبقلبه، وذالك أضعف الایمان)
لای هه‌مووان ئاشکرایه که گۆڕین به یاسا و به شه‌ریعه‌ت دێت بۆ که‌سیك که تاوان ئه‌نجام ئه‌دا وه‌ك کوشتن یان زینا کردن..هتد که موسڵمان ده‌بێت بیگۆرێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی لله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت: ( إذا رآیت آمتی آن تقول للضالم: فقد تودع
منی)یان له هه‌ندێك ریوایتی تردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت: (وبطن الارض خیر له‌م من ظهرها) واتا ئه‌گه‌ر موسڵمان ڕووبه‌رووی سته‌مکار نه‌بوه‌وه ئه‌وا ناو سکی خاک باشتره که بیکاته گۆڕستان بۆ خۆی تا له‌سه‌ر زه‌وی ژیان بکات.
لێره‌دا کۆتای به‌وه باسه دێنم ده‌ڵێم خوای گه‌وره له قورئاندا له(٧٥)جێگادا باسی لە ده‌سه‌ڵات و
حوکمی کردوه! ئه‌مه ئاژه‌یه بۆ سیاسه‌ت له ئیسلامدا..
بروا ناکەم سەلەفیەکان وا بیر بکەنەوە ، ئەوەی ئەوانیش هەر جۆرێکە لە ئالیەتی ئیش کردن و سیاسەت..
داهێنان / بوونی ئه‌م ره‌وتانه ئه‌وه‌نده‌ی به‌وه لێکده‌درێته‌وه که ململانێ و یه‌کترقبوڵنه‌کردنه ئه‌وه‌نده به‌وه لێکنادرێته‌وه که به جیاوازیه‌کی ئاسایی سه‌یر بکرێ؟به‌تیابه‌ت بوونی ململانێیه‌ك له نێوان گه‌نجانی ناو ڕه‌وته‌كاندا..
ماكوان كه‌ریم: ئەمە زۆر راستە- بەداخەوە کە وایە- لەبەر ئەوەی رۆحی ئیسلامەتیەکە لە دڵ ودەروندماندا بە باشی رەگی دانەکوتاوە.. من نومەنیەکت بۆ دێنمەوە ئەگەر ئەمە بکرێتە پرۆژە بۆ هەموولاکان ئەو رۆحیەتە لەناوماندا دروست بێ ئەوە کۆتای بە نارەحيتیەکان دێت...
لە کاتێكدا کە عومەری کوری خەتاب بریندار دەکرێت هیوای ژیانی نەماوە.. بۆیە دەستەیەك لە هاوەڵان هەڵدەبژێرێت کە بریتین لە شەش کەس(عوسمانی کوڕی عەفان، عەلی کوڕی ئەبوتالیب، عەبدورحمانی کو...ڕی عەوف، زوبێری کوڕی عەوام، سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس، تەڵحەی کوڕی عوبێدوڵا) حەوتەم کەس بە راوێژکاریان کە کوڕەکەی خۆی بوو بەناوی عبداللە ی کوڕی عومەر، تەنها ڕاوێژی پێ دەکرا کاندید نەبوو بۆ سەرۆکایەتی دەوڵەتەکە.
بۆچارەسەرکردنی ئەم شەش کاندیدە زوبێری کوڕی عەوام کاندیدیەکەی خۆی پێشکەشی عەلی کوڕی ئەبی تالیب کرد وە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاص پێشکەشی عوسمانی کوڕی عەفانی کرد وە طەلحەی کوڕی عوبێدوڵا پێشکەشی عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوفی کرد.
ئێستا لەو شەش کەسە مایەوە سیانی، ئەو سیانەش عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف بە عەلی کوڕی ئەبی تالیب و بە عوسمانی فەرموو ئەگەر واز لە کاندیدیەکەی خۆم بێنم ئامادەن بەیعەت بدەمە هەرکامێکتان قبوڵی بکەن هەردووکیان ڕەزامەندیان لەسەر دەربڕی. عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف سێ شەوو سێ ڕۆژ نەخەوت تا هەڵبژاردنی کرد لەنێوانی عەلی کوڕی ئەبی تالیب و عوسمانی کوڕی عەفان دا لەناو شاری مەدینەدا دەنگی هەموو ماڵەکانی وەرگرت، لەکۆتایدا هەموو لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە هەموو یان دەنگ بدەن بە عوسمانی کوڕی عەفان.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە نەدەکرا ئەو قیاداتە ئیسلامیانە چاو لەمان بکەن، خۆ هەموو هەوڵەکان لە حوکومەتەکەی عوسمان مانەوەو بوونە ڕاویژکار و دەسەڵاتداری ناو حوکومەتەکە، لێرەدا نامەوێت خەڵکی وا تێبگات کە پیاوێکی بەڕێزی وەك مامۆستا سەلاحەدین کە پۆستەکەی جێهێشتوە خەڵکی بە نمونە سەیری بکات، نەخێر بەڵکو ئەگەر مامۆستا سەلاحەدین شوێنکەوتوی هاوەڵان بوایە پێشتر تەنازولی بۆ مامۆستا سدیق دەکرد کە سەردەمێکی دوور و درێژیان بەیەکەوە بردبوە سەر، بەهەر حاڵ مەبەستەکە لە ئیسلامیەکانە بە گشتی نەك سەرۆك حیزبێك بۆ حیزبەکەی و بەس، چونکە هیچ لە کێشەکانی موسڵمانان ناگرێت..
بۆ دەبێت ئیسلامیەکان بڕوایان بە فرە حیزبی بێت وەك عەلمانیەکان کە ئەمە لە ئەدەبیاتی ئیسلامی‌دا جێگای نیە و لۆمەکراوەو بە فیرقە و کاری ناپوختە ناوزەد کراوە، بەڵام یەكگرتن و کۆكی نێوان موسڵمانان تەمکین و سەرکەوتن دروست دەکات، ئەگەر موسڵمانان لە دەست و دڵ و هێزی یەك سەرکردەدا کۆبنەوە ئەوانی تر هەموو هاوکاری بن ئەوکات خوای گەورە پرۆژەی دەوڵەتیان وەك خەڵات پێ دەبەخشێت.
لە رووی سیاسیەوە لۆژیکە لە رووی کۆمەڵایەتیەوە هەر لۆژیکە، لە رووی ئیسلامەوە دینداریە، کەس دەتوانێت بڵێ پارچە پارچەی موسڵمانان و فرە حیزبی موسڵمانان خزمەت بە دۆسیەی رابوونی ئیسلامی دەکات؟
بێگومانم هەموو دەڵێن نەخێر؛ بەڵام بۆ لەم بازنە بەتاڵەدا دەرناچن؟
دەبێت لاوەکان ئەم پرۆژەیە بچەسپێنن لەناو خۆیاندا بیکەنە واقعێکیش بۆ قیاداتی ئیسلامی
پ/پێت وایه بارودۆخی ئێستای گه‌نجی كوردستان له چی ئاستێكدایه له‌ڕووی مه‌عریفه‌ی ئاینییه‌وه؟ئه‌گه‌ر خراپه بۆچی؟؟
ماكوان كه‌ریم: نا من پێم وایە خەڵکی دینەکەی باش دەناسێت، ئیسلامیش خۆشەویستە لای هەموو لاوەکان و ئینتیمایان بۆی هەیە، بەلام کێشەکە لەوادایە ئیسلام وەك بەرنامەیەکی گۆڕانکاری تەماشا ناکەن، خراپیەکە لێرەوەیە ، ئیسلامەکە بە ئایدۆلۆژیا نەکراواوە لای زۆربەی گەنجەکانمان کەواتە ئەگەر ئیسلام بە بەئایدۆلۆژیا کرا دڵنیات دەکەم ئەو کێشەیەشمان نامنێت..
داهێنان / ئه‌مه ململانێیه بۆچی زیاتر له‌نێو گه‌نجاندا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت؟ خۆ کۆمه‌ڵگه چینی تریشی تێدایه؟
ماكوان كه‌ریم: لەبەر ئەوەی هەرچی گەنجە – گه‌نجینەیە و رۆحە گۆڕانکاریەکە کە هەست پێدەکات و ئیدۆلۆژیاکە دەناسێت، ئیتر دەبێتە بورکان‌و شۆرش دروست دەکات، لەناو هەموو رەوتەکانیشدا هەر گەنج و خوێن گەرەمەکانن دەبنە هەوین بۆ هەموو ململانییەك، بەلام ئەگەر بتوانین بینگوازینەوە بۆ ململانیەی کوفر‌و ئیمان ئەکاتە تەندروستانە کارمان کردوە..
داهێنان / په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تا چه‌ند توانیویه‌تی گه‌نجێكی سه‌لامه‌ت و موته‌ده‌ین دروست بكات؟
هیچ.. هیچ بەراهای دەڵێم هیچ ماكوان كه‌ریم:
/ئەی کێ ئەم گەنجانەی پەروەردەکردوە؟
حیزبە ئیسلامیەکان و بزوتنەوە و یەکگرتو کۆمەڵ و لەگەڵ رەوتەکان سەلەفی و سۆفی و نور و ...هەروەها
داهێنان / ئایا بوونی ئه‌و هه‌موو ته‌وژمه ئاینییه ئیجابییه یان سلبیه؟
ماكوان كه‌ریم: بە بێ گومان زۆر سلبیە زۆر خراپە.
داهێنان / لە کۆتایدا دەتوانی هەندیك لە نمونەی گەنجەکانی ئەم ئیسلامەمان بۆ باس بکەین تا گەنجەکان بیکەنە پێشەنگی خۆیان ؟
ماكوان كه‌ریم: وه‌ره به‌یه‌که‌وه سه‌یرێکی مێژووی ئه‌م ئیسلامه بکه‌ین بابزانین لاوه‌کان چۆن خه‌باتیان کردوه چۆن گۆڕانکاریان کردوه له ناو کۆمه‌ڵگادا وه زۆربه‌ی گۆڕانکاریه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی لاوه‌کان بووه ئه‌مه شتێك نیه که بەڕێکه‌وت دروست بوبێت،به‌ڵکوئه‌مه سونه‌تێکی خوایه، خوای گه‌وره کردویه‌تی به‌یاسایه‌کی که‌ونی که‌لاوان پێشه‌نگن.!!
کێ بوون ئه‌وانه‌ی دژی فیرعه‌وه‌نه‌کانی کۆن و نوێ وه‌ستانه‌وه ؟
بێ گۆمان هه‌ر لاوه‌کان بوون خه‌بات و شۆرشیان دژی ئه‌و ستەمکارانه ده‌ست پێ کرد .
کاتێك باس له هاوه‌ڵه به‌رزکانی پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ین زۆرینه لاو بوون، کاتێك باس له ( زوبێری کوری عه‌وام ده‌که‌ین یان ئه‌رقه‌می کوری ئه‌رقه‌م یان عه‌لی کوری ئه‌بوو طالب یان ئوسامه‌ی کوڕی زید یان زیدی کوڕی سابت) ئه‌مانه و سه‌دانی وه‌ك ئه‌مانه ته‌مه‌مه‌نیان له ده ساڵ تا بیست و پێنج ساڵ بوو .!
وه توانیویانه ئه‌م دینه سه‌ر بخه‌ن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری ئازیزدا،هه‌میشه ئه‌م ئیسلامه وایان ده‌زانی که به سه‌ر شانی خۆیانه‌وه‌یه‌و به تاکه که‌سی خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانی له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که وا بیریان کرده‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه بوو که توانییان دوو ئیمپراتۆریه‌تی زۆر گه‌وره‌ی وه‌ك {فارس و ڕۆم} بخەنه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه ئه‌مه ئه‌نجامی دڵسۆزی و تێگه‌یشتن بوو له ماهیه‌تی ئاینه‌که‌یان بۆیه به چنگ و دان گرتبویان .
زوبێری کوری عه‌وام ته‌مه‌نی پانزه ساڵ بوو کاتێك ده‌ستی کرد به کۆشش وخه‌بات بۆ ئه‌م ئاینه به‌رزه‌ی ئیسلام !!
واتا به ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان پێوه‌ری بکه‌ین واتا له ناوه‌ندی یان سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی بووه !!
ئایا لاوه‌کانی ئێمه له‌و ته‌مه‌نه‌دا وه‌ك ئه‌و پیاوه به‌رزو گه‌وره‌یه بیر ده‌که‌نه‌وه ؟
یان ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیانی طه‌ڵحه‌ی کوڕی عوبێدولله بکه‌ین ده‌بینین که له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا موسڵمان بوو ده‌ستی کرد به شۆرش و خه‌بات !!
که‌ڵه پیاوێکی وه‌ك سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاص که له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیدا پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی اللە علیە وسلم) پێی فه‌رموو دایك وباوكم به قوربانتبێت بێوه‌شێنه‌و وه‌ك له فه‌رموه‌ده‌که‌دا هاتوه له ئیمامی ترمذیه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه …
{ارم سعد، فداك أبي وأمي } که له جه‌نگی ئوحدا بوو چه‌نده لێهاتوو کارامه بوو ئایا به‌ڕاستی ئێمه وه‌ك لاوانی موسڵمانی کوردستان شه‌رم نامانگرێت که باس له‌م پیاوه‌نه ده‌که‌ین ؟
ئه‌گه‌ر به ووردی له ته‌مه‌نی عه‌لی کوڕی ئه‌وبو طاڵب بکۆڵینه‌وه به ڕاستی ده‌بێت لاوانی ئیستا له شه‌رماندا سه‌ر دابخه‌ن که له ته‌مه‌نی ده‌ساڵیدا چووه جێگایی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) خەوت بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم) نه‌بێت خۆ ته‌مه‌نی منداڵ بوو. به‌ڵام له‌بیرو هزردا گه‌وره بوو.
هه‌مومان که‌م تا زۆر ناوی ئه‌رقه‌می کوڕی ئه‌رقه‌مان بیستوه که ته‌مه‌نی شانزه ساڵ بوو ماڵه‌کی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان کرد ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه له هۆزی به‌نی مه‌خزۆم بوو که ئه‌بو جه‌هل گه‌وره‌ی ئه‌و هۆزه بوو پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان (صلی اللە علیە وسلم) هه‌موو ده‌زانین که له هۆزی به‌نی هاشم بوو ئه‌م دوو هۆزه هه‌میشه کێبڕکێی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یان بوو له مه‌ککه دا، به‌ڵام که ئیسلام هات بیر‌و بڕوای ئیسلام چه‌سپی ئه‌وا ئینتیمایی بۆ ئیسلام بوو، ئامادەیه به سه‌روه‌ت وسامانی خۆی خزمه‌تی ئه‌م دینه بکات .!
باشه لاوه‌کانی ئێمه وا بیر ده‌که‌نه‌وه یان خه‌رکی پلیسته‌یشن وبلیاردوو یان تا به‌یان به دیار شاشه‌ی تێڤێه‌وه داده‌نێشیت یان خه‌رکی مۆبایله‌که‌یه‌تی یان خەریکی فەیسبووكە ..تاد، وه‌ك ئه‌وه‌ی که بۆ ئه‌م ژیانه دروست نه‌کرابێت هیچ شتێکی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی به‌راستی لاوه‌کان گه‌روا بڕوات سه‌ر شۆریه بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر خۆتان نه‌ته‌کێنن و هه‌ڵنه‌سن له خه‌و تاکه‌ی ئه‌وه بێئاگاییه؟ ئێوه هه‌رچی بن هه‌ر به ئوممه‌تی ئه‌م ئیسلامه ده‌ژمێرێن ده‌هه‌ستن و ڕاپه‌ڕن وه‌ك شێر بۆ ئه‌م دینه خه‌ڵکی کار بۆ دنیایی ده‌کات ده‌ی ئێوه کار بۆ خوای گه‌وره‌و قیامه‌تان بکه‌ن، ده‌هه‌ستن کۆشش بکه‌ن به باوه‌ڕو هێزو تینتان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م دینه سوێند به خوای تاك و ته‌نها هه‌تا خاوه‌نی ئه‌م ئیسلامه نه‌بن نه ئاواتان دێته دی نه خۆش به‌خت ده‌بن.. ده وه‌رن با ئاواته‌کانمان بهێنینه دی؟
ئه‌وی که‌باسمان کرد هێزو توانایی لاوه‌کانی ئه‌م ئیسلامه بوو تۆ چیت پێ ده‌کرێت بۆ ئه‌م دینه ئه‌وه‌ی که باسمان کرد که‌سانی ته‌مەن سیانزه ساڵه بوون!
. ئه‌و مێژووه‌ی که باسمان کردن هه‌رگیزاو هه‌رگیز نامرن .