وانەی یازدەهەم
ن / نور نەقشبەندی
کەسانی درۆزن هەمیشە متمانەیان بە نەفسی خۆیان نیە ، کەدرۆ دەکەیت بزانە تۆ
زۆر ناشرینی و هیچ خۆشەویستییەك ناهێێڵێ تاوای لێدێت هەمیشە سەرشۆڕدەبیت و
کەس باوەڕت پێناکات.
هەروەکو لە کوردەواریدا ووتراوە ( پەتی درۆ کورتە)، هەمیشە ئەو کەسانەی درۆ
دەکەن ئاشکرادەبن، سەرچاوەی درۆکانیان ئاشکرادەبێت، لە کۆتاییدا
شەرمەزاردەبن لەلای خەڵکی ، جگە لەوەی کە لەم دنیایە خەڵکانێك بەدرۆ
هەڵدەخەڵەتێنی ئەی نازانی خوای گەورە ( الرقیب) چاودێرە بەسەرتەوەو
هەمووشتێك دەبینی و دەبیستێ ، خۆد ەچیتەوە بارەگای خوا چ وەڵامێکی لای خالق
دەدەیتەوە .
پێغەمبەری خوا( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت :ان الصدق طمأنینة وان الکذب ریبة
واتە: ڕاستگۆیی دڵنیاییە، درۆکردنیش دڵە ڕاوکێییە.
درۆکردن یەکێکە لەنیشانەکانی سیفاتی یەهود کەواتە بتوانە هەڵگری ئەم خوە
پیسە ناەیت، خوای گەورە فطرەی بەشەرەکانی بەپاکی داناوە بۆ خۆت لەناو
دەبەیت و خۆت پیس دەکەیت لەبەر شتێکی دنیایی کە هەوڵی بۆ دەدەیت دەستت
بکەوێت بە درۆ و دەلەسەکردن .
خوای گەورە زۆر توڕەیە لەو کەسانەی درۆدەکەن هەروەکو لە قورئانی پیرۆزدا
دەفەرموێت (يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّـهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ
كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ أَلَا
إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ ) سورة المجادلة/ آیة: ﴿١٨﴾
واتە: لهو ڕۆژهدا که خوا ههموویان زیندوو دهکاتهوه، دهست
دهکهنهوه به سوێند خواردن ههروهك بۆ ئێوه سوێندیان دهخوارد، له
کاتێکدا وادهزانن که ڕزگاریان دهبێت و شتێکیان دهست دهکهوێت!!
(خوای گهوره له ناو خهڵکیدا ڕیسوایان دهکات و دهفهرموێت): ئاگاداربن که بهڕاستی ههر ئهوانن درۆزنن.
لە فەرمودەیەکی تردا پێغەمبەری خوا ( صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت (وان الکذب یهدی الی الفجور وان الفجور یهدی الی النار).
واتە: درۆ بەرەو خراپەکاری ڕێدەکات، خراپەکاریش بەرەو دۆزەخ.
----------------------
*** ( تکایە درۆمەکە نا نا نا !) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣