مالیکی: ئامادەنیە دەست لەسەر فرۆكە تایبەتەكەی سەرۆك وەزیرانی نوێ هەڵبگرێت
14/10/2014 نوسەر: bzavpress

مالیکی: ئامادەنیە دەست لەسەر فرۆكە تایبەتەكەی سەرۆك وەزیرانی نوێ هەڵبگرێت


سەرچاوەیەك لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە ئاشكرای كرد كە "نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری ئێستاو سەرۆك وەزیرانی حكومەتی پێشوی عێراق، فرۆكەیەكی تایبەتی پۆستی سەرۆك وەزیرانی لەلایەو ئامادەنیە رادەستی (عەبادی) بكات كە لە ئێستادا دەبێت ئەو فرۆكە لای ئەوبێت"

نووری مالیكی دەڵێ: ئەو فرۆكەیە دیاری كۆماری ئیسلامی ئێران بوە بۆ ئەو نەك بۆ حكومەتی عێراق، بۆیە ئامادەنیە دەست لەسەری هەڵبگرێت و بیداتە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، وەك موڵكی دەوڵەت سەیری ناكات.