سبەینێ سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
15/10/2014 نوسەر: bzavpress

سبەینێ سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە سبەی پێنج شەممە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یاوەری کە لە وەزیرانی کورد لە بەغدا پێکھاتووە، سەردانی بەغدا بکات.
له‌م باره‌یەوه‌ پەرلەمانتارێکی کورد لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  لە لێدوانێکدا دەڵێت: سەرۆک وەزیری هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیرە کوردەکانی حكومه‌تی عێراق سەردانی بەغدا دەکات و كه‌ بڕیاره‌ ئه‌و وه‌زیرانه‌ له‌ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا سوێندی یاسایی بخۆن.
ئاماژەی بەوەشداوە"سەردانەكەی تایبەتە بە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداو بۆئەو مەبەستەش لە گەڵ حەیدەرعەبادی سەرۆكی حكومەتی عێراقی گفتوگۆ دەكەن"