لەگەڵ دەنگۆی نزیكبوونەوەی چەكدارانی داعش لە بەغدا، حكومەتی عێراق لەمڕۆدا زیاتر كەوتۆتە خۆی و هێزەكانی له ئامادەباشیدان بۆ هەر رووبەروبونەوەیەك لەگەڵ چەكدارانی داعش و هەماهەنگییەكی تەواویش لە گەڵ راوێژكارە سەربازییە ئەمریكەیەكان و فەرماندەی قودس لە سوپای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ئارادایە.
قاسم سلێمانی لە ناوەندی سەنتەری فەرناندەی سوپای ئێرانە لە بەغدا و بەوردی چاودێری جموجۆڵەكانی داعش دەكات لە ناوچەكانی پشتێنەی بەغدا بەتایبەت دوای نزیكبوونەوەی چەكدارانی داعش لە سنوورەكانی بەغدا و لە ئێستاشدا ترس لە هێرش کردنه سەر كەربەلا و نەجەفیش لە ئارادایە ئەگەر داعش بە تەواوی كۆنتڕۆڵی رومادی بكات.