15/10/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانی کوردستان حكومه‌تی هه‌رێمی ناچار كرد به فەرمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا بكات
په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی بڕیاریدا به هاوكاریكردنی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و مامه‌ڵه‌كردن حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی فەرمی.
شایەنی ئاماژەدانە، پەرلەمانی كوردستان لەدانیشتنەكانی لەبارەی رۆژئاوا ئەو چەند بریارەی دەركرد.
دەقی بڕیارەكەی پەرلەمانی كوردستان،
1-پەرلەمانی كوردستان پاڵاپشتی لە ئیرادەی گەلی رۆژئاوا دەكات لەهەر شێوازێكی بەرێوەبردن دابێت و پێویستە حكومەت بەفەرمی مامەڵەی لەگەڵدا بكات.
2-پێویستە حكومەت بەپێی توانای دارای هاوكاری رۆژئاوا بكات.
3-لایەنەپەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ بكەن.
4-كار بەهیچ دەق و بریارێك ناكرێت پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت.
5-ئەم بریارە لەرۆژی بڵاوكردنەوەی لە وەقایعی كوردستان جێ بەجێ دەكرێت.