20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مانتارێک: داوا ده‌که‌م ئۆپۆزسیۆن شه‌قام نه‌وروژێنێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی داواده‌كات ئۆپۆزسیۆن شه‌قام نه‌وروژێنێت و خه‌ڵكی نه‌كاته هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ویسته‌كانی.
سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر لیستی یه‌كێتی له لێدوانێكدا بۆ سایتی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن به‌رانبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه "به‌لای منه‌وه گرنگه ئۆپۆزیسیۆن شه‌قام نه‌وروژێنێت و خه‌ڵكی نه‌كاته هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ویستانه‌ی هه‌یه‌تی، چونكه له‌هه‌ر به‌ریه‌ك كه‌وتنێكی نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن".
راشیگه‌یاند:" هه‌موان به‌رپرسیارن له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتن‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئارامی‌و ئاسایشی هاووڵاتییان‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم تێبپه‌ڕێندرێت، كه پێویسته ئه‌مه له‌لایه‌ن هه‌موانه له‌به‌رچاوبگیرێت".
وه‌باسی له‌وه‌شکرد که "ئۆپۆزیسیۆن له‌به‌رده‌م دوو رێیانێكدایه، یان ده‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم بكات به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه، یاخود ده‌بێت له‌و پرۆسه سیاسییه داببڕێن كه ناتوانن ئه‌مه بكه‌ن، چونكه هێزی سیاسین‌و ئاماده‌ییان له‌ناو جومگه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه".
س.ع