20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نهێنی كودهتاسهربازییهكهی مصر ئاشكرا بوو
وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین له‌میسر ئاشكرایكرد باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌قاهیره بۆ ده‌رچون له‌قه‌یرانی سیاسی داوای دیاریكردنی محه‌مه‌د به‌راده‌عی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌ت خستووه‌ته به‌رده‌م مورسی پێش ئه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی له‌كاربخرێت، به‌ڵام مورسی ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
د.مه‌حمود غه‌زلان رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا "هه‌وڵیدا شۆڕشی 25 یه‌نایه‌ری 2011 له‌بارببات و 105 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكرد له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی له میسر به‌ئامانجی شكستهێنان به شۆڕش".
وتیشی ئان باترسون باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌میسر له كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی دانی نا به ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا.
غه‌زلان باسی له‌وه‌شكرد له‌و كاته‌دا باڵیۆزی ئهمهریكاو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌شێك له‌سه‌ركرده ئه‌ورپییه‌كان داوایان له مورسی كرد به‌راده‌عی بكاته سه‌رۆكی حكومه‌ت تا به‌پێی نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریكی سیاسه‌تی میسر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام مورسی ئه‌وه ره‌تكرده‌وه‌و له‌و كاته‌دا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان سه‌رجه‌م داواكانی مورسیان ره‌تكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ.
غه‌زلان ده‌ڵێت باراك ئۆباما زیاتر له جارێك په‌یوه‌ندی به مورسیه‌وه كرد و فشاری توندی لێ‌كرد و ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی گه‌مارۆی ئابوری و كاركردن كرد بۆ وه‌ستانی یارمه‌تیه داراییه‌كانی كه‌نداو بۆ به‌رده‌وامیدان به گرژی له‌ناو میسر، به‌ڵام مورسی سوربوو له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به شه‌رعیه‌تی ده‌ستوریه‌وه.
به‌وته‌ی غه‌زلان "كوده‌تاكه‌ی سوپا" له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرابوو "له‌كۆتاییدا سه‌ربازه كوده‌تاچیه‌كان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكرا بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا، مورسیان له‌كارخست و كاركردن بهدهستوریان پهكخشت و ئه‌نجومه‌نی شورایان هه‌ڵوه‌شانده‌وه".