20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌ی سه‌ر کمالی سید قادر چی ده‌وترێت؟
تادێت كاردانەوەكان بەرانبەر هێرشكردنە سەر كەمالی سەید قادر لەشاری هەولێر فراوانتر دەبێت له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک زۆربه‌ی ڕۆشنبیرو پهرلهمانتارو ڕۆژنامه‌نوس و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان هه‌ریه‌ک به‌جۆرێک ئیدانه‌و سه‌رکۆنه‌ی ئه‌وکاره ده‌کات و ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێت.
له‌وباره‌یه‌وه بیلال سلێمان ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی ده‌نوسێت " پێویستە هاووڵاتییان هەموو رۆژێك ئەم دەسەڵاتە ئەتك بكەن".
نوسەرڕوناکبیر ئاسۆس هه‌ردی ڕایدەگەیەنێت " ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانە پێش ئەوەی دەست درێژی بێت بۆسەر ئەو كەسایەتیانە ، ترساندن و بێدەنگ كردنی تەواوی خەڵكی ئەم هەرێمەیە كە شێوازی دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكانە "
په‌رله‌مانتارێكی كوردستانی، سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمانیش ده‌ڵێت: "ئه‌وه له ئه‌خلاقی هه‌ولێریان ناوه‌شێته‌وه".
نوسه‌رو روناكبیر رێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردیش ده‌ڵێت "ئەم وێنەو وێنه‌ی روداوانە زۆر لەنوسینو وتارەکانمان باشتر، بەبەڵگەتر، رونتر دەریئەخات ئێمە لەناو چ جۆرە حوکمڕانیەکو چ جۆرە دەسەڵاتێکدا ئەژین".
خاوه‌نی ده‌زگای ستاندارد‌و مامۆستای زانكۆ مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌نوسێت " ئاسایشی تاکە کەسی لەکوردستان لەهەڕەشەدایە، ئەوە چەندینجارە لەناوەندی شار‌و لەبەر چاوی پۆلیس لەکەسایەتیو ئەکادیمیو مامۆستای ئاینی دەدرێت".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ده‌ڵێت "هه‌تا ئه‌وكاته‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردن و دادگایكردنی ئهوكاسانهی ئه‌م دیمه‌نه‌یان له‌ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمدا خولقاند رانه‌گه‌یه‌نرێت به‌سه‌قامگیری و ئه‌من و ئه‌مانی كوردستان دڵخۆش نابم".
نه‌به‌ز گۆرانی ڕۆژنامه‌نووسیش ده‌نوسێت، "ئەو حزبەی كە لەساڵی (1961) تاكو ئێستا چەتەو خیانەتو كوردكوشتنو ئازادی كوشتن بەرهەم دەهێنێت. سروشتی راستەقینەی ئەوەیە باش سەیركەن باباش بیناسن. نابێت كەس نیگەران بێت لەهەولێرییەكان، چونكە ئەوان شارەكەیان داگیركراوە. داگیركردنەكەش زۆر بێ ئابروانە بوو".
وهرێبوار سیوه‌یلی رۆشنبیر‌و شاعیر بهشیعرێك ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه له‌ژێر ناوی"ته‌ماته".
ته‌ماته!
ئیتر ته‌ماته‌م خۆشناوێ،
نه به ترشی و نه به‌كاڵی
نه ڕه‌نگی ستاییش ئه‌كه‌م،
نه بۆنه‌كه‌ی ههڵدهڕێژمه ناو ناخمه‌وه،
تازهئهویش خۆیدایه ده‌ست،
ژنگ و ده‌روونی ڕقاوی..
كه‌مال سه‌ید قادر پێشتر مامۆستای یاسا بووه له‌زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین‌و جیهان، به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتنی له‌پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ساڵی 2005 له‌شاری هه‌ولێر ڕفێنراو پاش ئاشكرابونی له‌لایه‌ن دادگاوه سزای 30 ساڵ زیندانیكردی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دواتر به‌فشاری ده‌ره‌كی ئازادكرا، ناوبراو ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی نه‌مسای هه‌یه.
س.ع