20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی ده‌سدرێژیكردنه سه‌ر د.كه‌مال مه‌حكوم ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی ، پاڵیوراوی حزبی ئاینده"كه‌مالی سه‌ید قادر" له ناو بازاڕی هه‌ولێر له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و برینداركرا، چه‌ندین لایه‌ن و كه‌س به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراسته كرد، بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پارته روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌ییه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه"ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له‌و رووداوه نه‌ویستراوه ده‌ڕوانین و به توندی مه‌حكومی ده‌كه‌ین. داوا له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه بكه‌ن و رێكاری یاسایی بگرنه به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كان و به سزا گه‌یاندنیان,هاوكات ئه‌وه‌یش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئازادی بیروڕا و ڕا ده‌بڕین مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه و له هه‌رێمی كوردستانیشدا به یاسا پارێزراوه".
وه‌له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دائه‌وه‌ش هاتوه كه ده‌ڵێت "جێی داخیه كه هه‌ندێ حزب و ده‌زگای راگه‌یاندن بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م رووداوه وه‌كوو به‌شێك له پروپاگه‌نده‌ی پێشوه‌خته بۆ هه‌ڵبژاردن و سواڵ‌كردنی ده‌نگ، به‌ر له‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كرابێ و شتێك له رووداوه‌كه روون بووبێته‌وه، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌كێشن. ئه‌م كاره‌یش پێشێلكردنی زه‌قی یاساییه به‌رامبه‌ر به پارتیمان و حكومدانی پێشوه‌خته‌ی بێ به‌ڵگه‌یه و ئێمه ناچار ده‌كات داكۆكی له پارتیمان بكه‌ین و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و لایه‌ن و ده‌زگا میدیاییانه بگرینه به‌ر".
س.ع