20/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دكتۆر مه‌حمود عوسمان بۆ بزاڤ: هه‌واڵی مام جه‌لال نازانین
دكتۆر مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌به‌غدا، رایگه‌یاند هه‌واڵیان له‌باره‌ی مام جه‌لاله‌وه نییه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ دكتۆر مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی تاڵه‌بانییه‌وه نییه‌و هه‌واڵی نازانن.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی تاڵه‌بانی به بزاڤی وت "هیچ هه‌وڵێك نییه‌و بڕوا ناكه‌م كه‌س بتوانێت جێگه‌ی بگرێته‌وه".
وتیشی "هیوامان زۆره كه تاڵه‌بانی بگه‌ڕێته‌وه‌و پشت به‌خوا دێته‌وه ناومان".
دلێر عه‌بدوڵڵا