21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حوکمی شه‌رعی په‌یوه‌ندی خێزانی نێوان ژن ومێرد . ١٠
و/لقمان امین
سید سابق له‌ج/2ص389 دا، ده‌ڵێت:{ئه‌گه‌ر یه‌كێکیان ژنه‌که یان پیاوه‌که مورته‌د بونه‌وه ئه‌وا په‌یوه‌ندی نێوانیان نامێنێت ، چوونکه واجب ده‌بێ که له‌یه‌كیان داببڕن ، وه ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه‌ش به[فسخ] پوچه‌ڵ بونه‌وه‌ی طه‌ڵاق ونه‌مانی طڵاق له نێوانیاندا ،وه‌هه‌رکاتێك که مورته‌د بو یه‌کێکیان پاشان تۆبه‌ی کرد ئه‌وا ده‌بێت جارێکی‌تر ماره‌بکرێنه‌وه ماره‌یی یه‌کی تازه دابنرێت[مهر] ،ئه‌گه‌ر ویستیان بوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خێزانێتی خۆیان ،به‌ڵام بۆی نی یه ئه‌گه‌ر چوه سه‌ردینێکیتر ئافره‌تێك له ئه‌هلی ئه‌ودینه‌ی که بخوازێت له‌سه‌ر ده‌ستورو شه‌رعی ئه‌ودینه‌ی که چونکه له‌کاتی مورته‌د بونه‌وه‌یدا شایسته‌ی کوشتنه } .
وه‌ده‌بێ موسڵمان زۆربه‌ئاگابێت له‌وه‌ی که حوکمی مورته‌د بدات به‌سه‌ر ئافره‌ته‌که‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پیاوه‌که‌ی مورته‌د بۆته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌وه‌زۆر خه‌ته‌ره ،چونکه ژنه‌که‌ی علقمة کاتێ علقمة مورته‌د بۆیه‌وه ووتی :ئه‌و مورته‌دبۆته‌وه من مورته‌د نه‌بومه‌ته‌وه وئیمانم هه‌یه .
حوکمی منداڵی مورته‌د :
بێگومان مورته‌د یان ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر مورته‌دیه‌که‌ی یان تۆبه‌ده‌کات وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام {ئه‌م حوکمه‌ش تایبه‌ته به خاکی ئیسلامه‌وه}،ئه‌گه‌ر تۆبه‌نه‌کات ئه‌وا ده‌کوژرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوکی منداڵه‌که کوژرا ئه‌وه منداڵه‌که موسڵمانه ئه‌گه‌رچی پێش مورته‌دیه‌که‌ی له‌دایك بوبێت یان پاش ئه‌وه‌ی که مورته‌د بۆته‌وه ، ئه‌مه قه‌ولی ئیمام مالك ، وڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆریشی له‌سه‌ره .
حوکمی پاراستنی خوێن وماڵ ویاسای پابه‌ندبونی ئه‌وه:
ئه‌سڵ له موسڵماندا ئه‌وه‌یه که پارێزراوه ماڵ وخوێنی نابێت خوێنی بڕێژرێت به‌خۆڕایی ته‌نها به حه‌ق نه‌بێت ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌رفه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم :{لایحل دم امرئ مسلم إلابإحدی الثلاث ،الثیب الزاني ،والنفس بالنفس ،والتارك لدینه المفارق للجماعة }رواه مسلم . واتا:حه‌ڵاڵ نی یه خوێنی موسڵمانێك ته‌نها به سێ شت نه‌بێت یان له سێ کاتدانه‌بێت ، خێزاندارێکی زیناکه‌ر، که‌سێك که‌سێكی کوشتبێت ،یان ئه‌وه‌ی که پاشگه‌زبێته‌وه له‌دینه‌که‌ی ودوورکه‌وێته‌وه له‌کۆمه‌ڵی مه‌سڵمانان .
یان ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی که‌ده‌فه‌رموێت:{ أمرت أن أقاتل الناس حتی یشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ، فإذا قالوها عصموا مني دماءهم وأموالهم إلابحقها }رواه البخاري ، وه‌له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا که ئه‌فه‌رموێت:{ویقیموا الصلاة ویؤتوا الزکات}، جا ئه‌سڵ له‌خوێن وماڵ وشه‌ره‌ف وناموسی موسڵمان حه‌رامه فه‌رموده‌ش ده‌رباره‌ی ئه‌وه له قورئان وسوننه‌تدا زۆر زۆره ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ده‌فه‌رموێت{إن دمائکم وأموالکم علیکم حرام} جا موسڵمان ده‌بێت زۆر به‌ئاگابێت له‌وه‌ی که به هه‌ده‌ری نه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕووی حه‌قی بۆ ده‌رنه‌که‌وێت ،وه یه‌که‌م شتێکیش له‌قیامه‌تدا که لێی ده‌پرسرێته‌وه له قیامه‌تدا خوێنه موسڵمانیش ئه‌وه‌بابزانێت که به‌کورتی پاراستن له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ستێت که حه‌ق ئه‌دابکات و حه‌ق بگه‌یه‌نێت ، الحافظ له [فتح الباري] دا3/ص267 ده‌ڵێت:{عصمه‌ت و پارێزراوی ته‌نها له‌سه‌رحه‌ق وه‌ستاوه حه‌قی پاره‌وماڵێش زه‌کات ده‌رکردنێتی}وه‌له‌وفه‌رموده‌یه‌ی که‌معاذ ئه‌گێڕێته‌وه:{فإذا هم أطاعوك فإیاك وکرائم أموالهم} له‌وفه‌رموده‌یه‌ی :{ أمرت أن أقاتل الناس حتی ....}ئه‌وه وه‌قف وڕاوه‌ستاندنێکی تایبه‌ته په‌یوه‌سته به کۆکردنه‌وه‌ی شایه‌تمان{لاإله إلا الله محمد رسول الله}ونوێژکردن وزه‌کاتدان ،ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه هیچیان به‌بێ ئه‌وانیتر دانامه‌زرێن و به به‌تاڵبونه‌وه‌ی یه‌کێکیان ئه‌وانیتریش به‌تاڵ ده‌بنه‌وه وسودیان نامێنێت،واتا ته‌واکه‌ری یه‌کترین،ئه‌وه‌ش بزانه برای موسڵمان که پاراستنی خوێن وماڵ به‌ستراوه‌ته‌وه به ئیسلامه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ئیسلام ده‌رچو ئه‌وا ئه‌و پاراستن وحه‌رامیه نامێنێت .یان بوتاوانانه‌ی که خاوه‌ن شه‌رع فه‌رموده‌ی له‌سه‌رباس کردوه یان بڵێین[نص] له‌سه‌رهاتوه که‌خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌بێت ،وه پاراستنی خوێنی کافربه‌وه‌ده‌بێت که یان حه‌رام ده‌بێت که ئه‌گه‌ر په‌یمانی شه‌ڕوه‌ستان بکرێت له‌گه‌ڵیدا یان په‌یمانی ئاگر به‌ستن وشه‌ڕڕاگردن یان وازله‌یه‌ك هێنان یان په‌یمانی ئه‌هلی[ذمة] ئه‌وه‌ی له‌خاکی ئیسلامدا بژێت وساڵانه سه‌رانه‌ی خۆی بدات بۆپاراستنی خوێن وماڵی جگه له‌کافری شه‌ڕکه‌ر ئه‌وانه خوێن و ماڵیان هه‌ده‌ره‌و هیچ حه‌ڵاڵه .
عبدالقادرعودة له‌کتابی[التشریع الجنائي في الإسلام] ص531/1 دا ده‌ڵێت:{له‌ئه‌سڵدا مرۆ ڤ له‌دونیادا ده‌کرێن به‌دووبه‌شه‌وه:یان موسڵمانه وبۆئیسلامه،یان شه‌ڕکه‌رودژی ئیسلامه .یان ئه‌وه‌یه که ئیمانی به‌ئیسلام هه‌یه یان ئه‌وه‌یه که ئیمانی پێ نی یه وبێ ئیمانیش ده‌کرێین به‌دووبه‌شه‌وه ،یان ئه‌وه‌یه که سالم و دژی ئیسلام نی یه ، یان ئه‌وه‌یه که دژی ئیسلامه وشه‌ڕ که‌ره دژ به ئیسلام ،ئه‌وانه‌ی که سالم و دژی ئیسلام نین ئه‌وانه‌ن که له‌گه‌ڵ ووڵاتی ئیسلامدا په‌یمانی شه‌ڕنه‌کردن یان ئاگربه‌ستی یان وازله‌یه‌کترهێنان یان ئه‌وه‌ی که سه‌رانه ده‌ده‌ن که خۆێن وماڵیان پارێزراوبێت . ئه‌وانه‌شی که شه‌ڕکه‌رن دژبه موسڵمانان ئه‌وانه به[محاربین] ده‌ناسرێن ،هیچ وه‌عد وپه‌یمانێك له‌گه‌ڵیاندانی یه ، غه‌یری ئه‌وانه له‌هه‌رجێ یه‌كبن له‌سه‌ر زه‌وی خوێن وماڵیان پارێزراوه ،جا به‌هه‌رناوێکه‌وه‌بێت ،په‌یمانه یان وه‌عد یان ئه‌هلی زممه‌ن یان سالم و شه‌ڕکه‌رنین یان هه‌ر شتێك له‌وبابه‌تانه { إما بإیمانهم أو بأیمانهم } .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:{کاتێك که [عیصمة] پارێزراوی وحه‌رامبونی خوێن وماڵ ئه‌وه‌بێت که یان ئیمان بهێنن یان ئه‌مانیان پێ بدرێت ، به‌په‌یمان وبه‌ڵێن ویان سه‌رانه وه‌رگردن بێت لێیان ، به‌وانه حه‌رام ده‌بێت خوێن وماڵیان ، ئه‌گه‌ر ئه‌ومه‌رجانه نه‌مان ئه‌وا خوێن وماڵیشیان پارێزراونابێت حه‌ڵاڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئیمان وپه‌یمانیان نه‌مێنێت ، چونکه حه‌رامبونی خوێن وماڵیان به‌هۆی ئه‌و مرجانه‌وه بووه ئه‌گه‌ر ئه‌ومه‌رجانه نه‌مان حوکمیان ده‌گۆڕێت بۆ حوکمی شه‌ڕکه‌ر ئه‌وه‌ی که خوێن وماڵیان حه‌ڵاڵ ده‌بێت .
نه‌مانی ئه‌وپاراستنی خوێن وماڵیان به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی خوێن وماڵ حه‌ڵاڵ بونیان ، ئه‌وه‌ش هه‌روه‌کو چۆن که په‌یمان وبه‌ڵێن وئیمانهێنان که نه‌ما خوێن وماڵیان حه‌ڵاڵ ده‌بێت ، به‌هه‌مان شێوه چه‌ند تاوانێك هه‌ن به‌کردنیان خوێن وماڵیان حه‌ڵاڵ ده‌کات :ئه‌وتاوانانه‌ش ئه‌وانه‌ن که سزای دیاریکراویان له‌سه‌ردانراوه ، هه‌روه‌کو ووتویه‌تی{ئه‌وتاوانانه‌ی که خوێن وماڵ حه‌ڵاڵ ده‌کات چه‌ند شتێکی قه‌تیش کراوه {الحصر} .
1- زیناکردنی که‌سێك که ژنی هه‌بێت یان شوی کردبێت .
2- چه‌ته‌یی وڕێگردن .
3-[البغي] فه‌سادیکردن به‌پیشه ،یان له‌ش فرۆشتن .
4– کوشتن ئه‌تك کردن به‌مه‌به‌ست [متعمد] .
5– دزی کردن .
وه له ئه‌نجامدانی ئه‌وتاوانانه‌ی که خوێن وماڵ به‌هه‌ده‌ر ده‌بات ده‌بێت دوومه‌رجی تیابه‌دی بکرێت که ته‌واوکه‌ری یه‌کترن ، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که تاوانه‌که ته‌قدیرکراوبێت وسزاکه‌ی دیاریکراوبێت له‌شه‌رعدا ، سزاکانیش ئه‌وه‌ن که حه‌دی شه‌رعیان له‌سه‌ره وکوشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ربه ته‌نها، به‌ڵام تاوانه‌کانی که ته‌نها ته‌مێ کردنی له‌سه‌ره[التعازیر] ئه‌وانه سزای دیاریکراوی بۆ دانه‌نراوه، دوومیان ئه‌وه‌یه که تاوانه‌که ژیانی که‌سێکی تیادا فه‌وتانبێت یان به‌شێكی له‌شی تیادا لێبووبێته‌وه یان بڕابێت ،ئه‌گه‌ر ئه‌م دوومورجه‌ی تیادا نه‌بو ئه‌وا به‌وه‌دانانرێت که خوێنی به‌هه‌ده‌ربدات یان کوشتنی له‌سه‌ر بێت .
هه‌روه‌ها عبدالقادرعودة ده‌ڵێت 1/529 {کوفروبه‌کافربون که‌سێك ناپارێزێت له‌کوشتن ،ئه‌وه‌ی که ده‌یپارێزێت ئه‌وه‌یه که په‌یمان وئه‌مانێك که‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌دا وه‌کو په‌یمانی ئه‌هلی زیممه } .
هه‌روه‌ها باسی مه‌سه‌له‌ی هه‌ده‌رو به‌خۆڕایی چونی خوێنی کردوه ده‌ڵێت:{به‌هه‌ده‌رچون مانای ئاسایی یه [موباح] که‌ده‌که‌وێته به‌سه‌ر که‌سه‌که‌دا خۆی یان به‌شێك له له‌شی ،یان ماڵ وسه‌روه‌ته‌که‌ی ،ئه‌گه‌ر که‌وت به‌سه‌رکه‌سه‌که‌دا ئه‌وا ئاسایی یه که برینداربکرێت یان به‌شێك له جه‌سته‌ی لێبکرێته‌وه یان بکوژرێت ، ئه‌گه‌ر که‌وت به‌سه‌رماڵ وسه‌روه‌تیدا ئه‌وا موباح ده‌بێت ودستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت هه‌روه‌کو ماڵ وسه‌روه‌تی کافری شه‌ڕکه‌ر،....} .وه‌ده‌رباره‌ی به‌هه‌ده‌رچون باسیکردوه که ده‌ڵێت {هۆکاری به‌هه‌ده‌رچون ئه‌وه‌یه که پارێزراوی نامێنێت[عصمة] ئه‌وه‌ش یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هیچ سه‌به‌بێك نه‌ماوه بپارێزرێت یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تاوانێکی کردوه که‌تاوانه‌که له‌وانه‌یه‌که خوێنی به‌هه‌ده‌رببات }.
نه‌مانی پاراستنی به‌نه‌مانی هۆکاره‌که‌یه‌تی ،ده‌ستورێکی گشتی هه‌یه له‌شه‌رعدا که ده‌ڵێت ،خوێن وماڵی هه‌موکه‌سێك پارێزراوه واتا موباح نی یه وحه‌رامه ،وه بنه‌مای پاراستنیشی یان له‌به‌ر یه‌وه‌یه که ئیمانی هه‌یه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌مانی هه‌یه واتا،په‌یمان ، مانای ئیمان ئه‌وه‌یه که ئیمانی به ئیسلام هه‌بێت ، وه ئه‌مان ، مانای ئه‌وه‌یه که په‌یمانی هه‌بێت له‌گه‌ڵ موسڵماناندا یان وه‌کو په‌یمانی [الذمة] ئه‌وانه‌ی که سه‌رانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن له‌خاکی ئیسلامدا ده‌ژین یان په‌یمانی شه‌ڕوه‌ستان وئاگربه‌ست ،یان هێمنی وئاسایش ، ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به ئیمانه‌وه هه‌یه خوێن وماڵی موسڵمان حه‌رام ده‌بێت له‌سه‌رفه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم :{ أمرت أن أقاتل الناس حتی یشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ، فإذا قالوها عصموا مني دماءهم وأموالهم إلابحقها }.
وه‌ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به په‌یمانه‌وه هه‌بێت که خوێن وماڵیان پارێزراوده‌کات،له‌سه‌ر فه‌رموده‌یخوای گه‌وره :{یاأیها الذێن آمنوا أوفوا بالعقود } وه‌له‌سه‌ر فه‌رموده‌ی :{ وأوفوا بعهد الله إذا عاهدتم } وه فه‌رموده‌ی :{ وإن جنحوا للسلم فاجنح لها }.
أبوزهرة له‌کتابی [الجریمة]دا 510 ده‌ڵێت:{ له‌وانه‌یه ئه‌وکرده‌وه‌یه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌دات کرده‌وه‌که خۆی موباح نه‌بێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك ده‌کرێت که‌موباحی بکات ،[وه‌کو:کافرێکی شه‌ڕکه‌ربێته خاکی ئیسلامه‌وه به‌بێ په‌یمان وئه‌مان وه‌رگردن ]ئه‌وه له‌کاتێکدا که تاوانباره‌که له‌ئه‌سڵدا پارێزراونه‌بێت .....، وه‌زانایانیش باسی ئه‌وه‌یانکردوه که ئه‌وانه‌ی خوێن وماڵیان پارێزراونی یه له‌شه‌رعدا وه‌کوکافری شه‌ڕکه‌رکه‌دژ به موسڵمانان شه‌ڕده‌که‌ن،ئه‌گه‌رهاتنه خاکی ئیسلامه‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت وپه‌یمان له‌موسڵمانان ئه‌گه‌ر هه‌ر موسڵمانێك بیکوژێت ئه‌وا سزای له‌سه‌رنادرێت چونکه شه‌ڕ خوێنی حه‌ڵاڵ کردوه،هه‌روه‌ها [البغاة]باغی وده‌رچوه‌کان له ژێرفه‌رمانی ئیمامی دادوه‌رئه‌گه‌رچی ده‌رچونیان به‌هۆی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بوه[تأویلات] ئه‌وه ثێشتر باسمان لێوه‌کردوه ،وه‌ئه‌گه‌ر باغی یه‌ك موسڵمانێکی ئه‌هلی عه‌دلی کوشت ئه‌وا ناکوژرێته‌وه له‌تۆڵه‌دا هه‌رچه‌نده زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه خیلافیان هه‌یه ویه‌ك ده‌نگ نین .
له‌وانه‌ش که خوێنیان موباح ده‌بێت مورته‌ده به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئیمامه بۆ که‌س نی یه سه‌ربه‌خۆ بیکوژێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر که‌سێكیتر کوشتی ئه‌وا ناکوژرێته‌وه له‌جیاتی ته‌نها سزاده‌درێت بۆ ته‌مێ کردن[تعزیر]له‌سه‌ر ڕاوبۆچونی هه‌ندێك له‌زانایان،له‌وانه‌ش مالكی یه‌که‌ن چونکه ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س به بۆخۆی به‌وکاره هه‌ستێت ئه‌وا له‌به‌ر ویست وئاره‌زوی خۆیشیان خه‌ڵکی ده‌کوژن فه‌ساد بڵاوده‌بێته‌وه ده‌بێته هۆی دورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ئیسلام و خوای گه‌وره ئه‌وشتانه‌ی حه‌رام کردوه که یه‌کتر به فاسق دابنه‌ین پاش ئه‌وه‌ی که که‌سێك ئیمانی هێناوه وه‌ک ده‌فه‌رموێت:{ بئس الاسم الفسوق بعد الإیمان } .
هه‌روه‌ها له‌وانه‌شی که خوێنیان به‌هه‌ده‌ره ئه‌وانه‌ن که ده‌رچونه بونه به‌چه‌ته‌و ڕێگر شه‌ڕده‌که‌ن ، چونکه به‌رگریکردن له‌سه‌رماڵ وپاره‌ونه‌فسی خۆ وهیچ تاوانێکی تێدانی یه،وه‌ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له نه‌هێشتنی ئه‌و دیاریده‌یه بدرێت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه ئه‌وه‌ش خوێنی تیادا ده‌ڕژێت ولێیان ده‌کوژرێت ئه‌وه ڕێگای چاره‌سه‌رکردنه وتاوانیش نی یه .
هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که‌خوێنیان به‌هه‌ده‌ره که‌سێك که خاوه‌ن خیزان بێت ژنی هێنابێت یان شوی کردبێت وه‌کو ووتویانه وه‌کومورته‌ده چونکه حه‌ده‌که‌ی ڕه‌جم کردنه تاکوده‌مرێت ،هه‌روه‌ها مورته‌دیش حه‌ده‌که‌ی کوشتنه ،به‌ڵام که‌س بۆی نی یه سه‌ربه‌خۆ بیکوژێت ئه‌گه‌رچی پێش دادگایی کردنی بێت یان پاش دادگای کردنی ده‌بێت حاکم یان سه‌رکرده خۆی به‌وکاره هه‌ستێت ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که فه‌ساد وکوشتن وبڕین زۆرنه‌بێت و بڵاونه‌بێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێك کوشتی ئه‌وا ناکوژرێته‌وه له‌جیاتی .
وهبة الزحیلي ده‌ڵێت124/6{مورته‌د پاراستنی خوێن نامێنێت به‌مورته‌دبونه‌وه‌ی ده‌بێ بکوژرێ هه‌روه‌ها پاراستنی ماڵ وسه‌روه‌تیشی نامێنێت چونکه ماڵ وسه‌روه‌ت په‌یوه‌سته به‌که‌سه‌که‌وه شێونکه‌وتوی خۆیه‌تی خاوه‌نێتی ماڵ وسه‌روه‌ته‌که‌ی نامێنێت که کوژرا ، کوشتن مردنه ومردنیش خاوه‌نێتی به‌تاڵ ده‌کاته‌وه . پاشان باسی ئه‌وه‌شی کردوه که چی جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان زانایاندا ده‌رباره‌ی پاره‌و ماڵ وسه‌روه‌تی مورته‌د که چۆنه وچی له‌سه‌رهاتوه .