21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
م.سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین" دەزگا ئەمنیەکانی بۆگەوجاندنی جەماوەر هێشتا خەریکی ئەم جۆرە سیناریۆ پوچەڵ و بەسەرچوانەیە
م.سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كورستان له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر د.كه‌مال سه‌ید قادر كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌شاری هه‌ولێر قسه‌ده‌كات و رایگه‌یاند ئەوە سەرەتای لێدانی زەنگی قۆناغی نوێی هەرێمەکەمانە.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له وتارێكدا له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی "بەداخەوە جارێکی تر لەسەر شەقامێکی هەولێر و بەدیارچاوی خەڵکەوە شاهیدی سوکایەتی پێ کردن و لێدان و شەڕفرۆشتن بوینەوە، ئەمجارە بەدکتۆر کمال سید قادری مامۆستای زانکۆ کە هیچ نا هاوڵاتیەکی ئەم هەرێمەیە و لەهەندەرانەوە بۆ خزمەتی گەلەکەی گەڕاوەتەوەو خاوەنی راوبۆچونی جیاوازی خۆیەتی".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "هەندێ راگەیاندنی دەسەڵات دەیەوێ پەردەپۆشی تاوانەکە بکا وسەرەڕای ئەوە کەسایەتی قوربانیەکە لەکەدار بکا گوایە سەرخۆش بووە ورۆژوی نەگرتووە .. سەد حەیف دەسەڵات و دەزگا ئەمنیەکانی بۆگەوجاندنی جەماوەر هێشتا خەریکی ئەم جۆرە سیناریۆ پوچەڵ و بەسەرچوانەیە ، هەروەک ئەو زەلامە چەقۆکێش و شەقاوەو سوکایەتی کارانە بەرۆژو بووبن و فەرمانی خوایان بەجێ هێنابێ ..!!".
م.سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ده‌نوسێت "دڵنیابن ئەوە تەنیا د.کەمال نیە لێ ی دراوە و سوکایەتی پێ کراوە بەڵکو ئەوە پرۆسەی دیمکراسی و مافی مرۆڤ و فرەیی ورای جیاوازە لە کوردستان سوکایەتی پێ دەکرێ و بەرشەقی دەسەڵات دەدرێ ، ئەوە ئەزمونی بیست ساڵەی سیاسیمانە کە هێشتا جێگای رای ئازاد و جیاوازی تیانابێتەوە .. ئەوە هەولێری پایتەختە کە سوکایەتی پێ دەکرێ و خەڵکی شەرەفمەندی هەولێرە کە ناشرین دەکرێ و بەشەرفرۆش و ناحاڵی وێنەی دەخرێتە روو".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ئەوە جۆرێکی نامۆیە لە رۆشنبیری و فەرهەنگ و شارستانیەت و پەروەردەیە .. ئەوە ئەمنیەتی هاوڵاتی رۆشنبیر و ئازادیخوازە دەکەوێتە مەترسیەوە .. ئەوە سەرەتای لێدانی زەنگی قۆناغی نوێ ی هەرێمەکەمانە".