21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی" پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌ته ناشه‌رعییه‌كه‌ی مصر راگه‌یاند
سه‌رۆك وه‌زیران عێراق به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه به‌سه‌رۆكی كاتی میسر و پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاندوه.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردۆته‌وه، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیران به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی كردوه به حازم به‌بلاوی سه‌رۆكی كاتی میسر
.به پێی ئه‌و هه‌واڵه مالیكی له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌كه‌یدا پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی كاتی میسر دووپات كردۆته‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كه‌ی بۆ خواستووه. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سوربوونی وڵاته‌كه‌شی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كانی پێشووی نێوان به‌غدا و قاهیره دووپات كردۆته‌وه. له لایه‌كیتره‌وه قه‌یس عه‌زاوی نوێنه‌ری عێراق له‌كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاندووه، حكومه‌تی ئێستای میسر له‌كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو پێكهاتووه.