21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دوای ته‌واوبوونی واده‌ی یاسای،ئۆپۆزسیۆن بڕیاری کشانه‌وه ده‌ده‌ن
فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، ئاینده) داوایان له حزبه‌كانیان كردووه كشانه‌وه‌یان له‌په‌رله‌مان قبوڵبكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر درێژكرایه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی حیزبه‌كانیان كردووه‌و داواده‌كه‌ن ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌یان نیشان بده‌ن.
فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاندووه "پێمانوایه له 20/8/2013 به‌دواوه نه په‌رله‌مان و نه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هیچ شه‌رعیه‌تێكیان نامێنێ، بۆیه به‌ده‌ر له وتاوتوێی ئه‌گه‌ری سازانی نیشتیمانی ئاماده‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌سمی و یاسایی نین له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ده‌زگایه‌و به‌ده‌زگای شه‌رعی و ره‌سمی نایانناسین".
كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به هاوڵاتی راگه‌یاند "ئاماده‌ین له 20/8 به‌دواوه نه‌چینه په‌رله‌مان و لای خۆمان ئه‌وه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه".
یوسف محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن بڕیاربه‌ده‌سته‌و بڕیاری كشانه‌وه له‌په‌رله‌مان بڕیاری ئه‌وانیشه.
لای خۆشیه‌وه، تۆفیق كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه "ئێمه‌ش هه‌مان بۆچونمان هه‌یه‌و پێمانوایه فراكسیۆنه‌كان بكشێنه‌وه".