21/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فازیل به‌شاره‌تی: ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵه ده‌كات
فازیل به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایه ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆپۆزسیۆن داویه‌تی سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌یان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كارێكی هه‌ڵه‌یه و دوره له‌هه‌موو عه‌قڵیه‌تێكی سیاسی.
له‌لێدوانێكیدا بۆكه‌ناڵی NRT فازیل به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند" كه‌ئۆپۆزسیۆن كارێكی هه‌ڵه‌ده‌كات گه‌ر بیه‌وێت بڕیارێكی له‌وجۆره بدات و له‌په‌رله‌مان بكشێته‌وه،كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی تره له‌وهه‌ڵانه‌ی ده‌یده‌ن ،پێشموایه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌سودیان نابێت".
وتیشی" هیوادارم له‌وبڕیاره‌یان پاشگه‌زببنه‌وه وڕێزله‌یاساكانی په‌رله‌مان بگرن".
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانی كوردستان داوایان له حزبه‌كانیان كردووه كشانه‌وه‌یان له‌په‌رله‌مان قبوڵبكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر درێژكرایه‌وه.