و/عەبدولکەرم پێنجوێنی
ژماره‌ی دانیشتوانى هۆزه‌كانى كورد
كوردستان
بریتییه له وڵاتێک كه كورد له سه‌ده‌كانى پێش زایینه‌وه
كۆچیان بۆ كردوه و په‌لیان به هه‌موو لایه‌كیدا هاویشتوه‌و تێدا
جێگیر بوون به ناوی خۆیانه‌وه ناو نراوه( كورد – ستان) كه
هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی یانى رۆژهه‌لاَت و رِۆژ ئاوا ئه‌گرێته‌وه.
سنووری
كوردستان:- لای سه‌ره‌وه ئه‌رمه‌نستان، لای رۆژهه‌لاَت
ئازه‌ربایجان و زنجیره شاخى زاگرۆس [تێبینى، ئه‌مه رِاست نى یه،!
چونكه هه‌رگیز ئازه‌ربایجان لای خۆرهه‌لاَت نییه. جگه له‌وه‌ش
ئه‌و وا دیاره كرماشان، وه لورِستانى به به‌رچاو نه‌گرتووه].
لای خواره‌وه عیراقى عه‌ره‌ب (بابلستان) لای رِۆژ ئاوا رِوباری فورات و
ولاَتى ئاسیای بچووك. هه‌ندێكی تر له مێژوو ناسه‌كان سنووری
كوردستانیان به‌م شێوه‌یه دیاری كردوه:-لای سه‌ره‌وه چیاكانى
ئاگری دا‌غ – ئارارات، لای رِۆژ ئاوا رِوباری فورات تا سنوری شاری به‌غدا
لای خواره‌وه سنووری سه‌ره‌وه‌ی به‌غدا عیراقى عه‌ره‌بى. لای
رۆژهه‌لاَت سنووری خوزستان و پارس و زنجان و ورمێ و خۆی و ماكۆ. به‌پێ ی
ئه‌م دیاری كردنه به‌شێك له ئهرزرِۆم و ویلایه‌تى رۆژهه‌لاَتى
ئاسیای بچووك و به‌شى خواروی ئازه‌ربایجان ئه‌كه‌وێته
كوردستانه‌وه كه كورد ئێستاش له‌م شوێنه‌دا ئه‌ژی. (حمدالله
المستوفى) له كتێبى(نزهه القلوب)دا ئه‌ڵێت "له كۆندا شاری (به‌هار)
كه ئه‌كه‌وێته ژوورووی هه‌مه‌دانه‌وه مه‌ڵبه‌ندی كوردستان
بووه له پاشدا ئه‌و مه‌ڵبه‌نده گوێزراوه‌ته‌وه شارێ (سوڵتان
ئاباد)–چه‌مچه‌ماڵ (چه‌مچه‌مالى نزیك كیۆی بێستون ئێستا فه‌وتاوه)"
له نزیك كێوی بێسون. هه‌روه‌ها ویلایه‌تى ئه‌رمه‌ن جزیره له
به‌شى كوردستاندا بووه (ئه‌ربیل و ئامه‌د) سه‌ر به ویلاَ
یه‌تى(جزیره) بوون. به پێ ی ئه‌م نووسراوه له سه‌ده‌ی
هه‌شته‌مى كۆچی دا كوردستان بریتى بوه له(16) ویلایه‌ت به‌م
شێوه‌یه:-- ئالات- ئالشتر- به‌هار- خه‌فتیان- ده‌ربه‌ندی تاج خاتوون -
ده‌ربه‌ندی زه‌نگی- داربێل و نیرنێل- دینه‌وه‌ر- سوڵتان
ئاباد(چه‌مچه‌ماڵ) -شاره‌زوور- كرماشان- كه‌ره‌ند و خۆشاب-
كه‌نگاوه‌ر- ماهی ده‌شت- تاقه وستام- بێستونئه‌نسكلوبیدیای ئیسلام
نووسیویوتىَ كوردستان بریتیه له‌و شوێنانه‌ی کورد نیشته‌جێیه، به‌ڵام زۆر
به‌ته‌سکی سنووری بۆ دیاری كردوه ئه‌ڵێ: کوردستان زه‌ویه‌كی
لاكێشه‌یى كه له خواروی رۆژهه‌لاَتى لورِستان درێژ بۆته‌وه تا
سه‌رووی رِۆژ ئاوای(مه‌لاطیه) و بریتى یه له(600)میل درێژی و(120 تا
150)میل پانی و زۆربه‌ی پانتای ئه‌كه‌وێته نێوان موسڵ و ئارارات كه
(250)میل ئه‌بێت. ئه‌ولیا چه‌له‌بى ساڵی(1065)ی كۆچی گه‌شتێكى به
كوردستاندا كردوه سنووری به‌م شێوه‌یه دیاری كردوه، لای
سه‌ره‌وه ئهرزرِۆم، له‌وێوه به‌ره‌و وان هه‌كاری و جزیره و
عه‌مادیه و موسڵ و شاره‌زوور و ئه‌رده‌لاَن و ده‌ماوه‌ندو
ده‌ره‌نه‌و ده‌ره‌ته‌نگ تا به‌سره ئه‌رِوات كه نزیكه‌ی(700)
فه‌رسه‌خ(1) رِێگا ئه‌بێت (فه‌رسه‌خ 3 میله). به درێژی
پانتاییه‌كه‌ی له‌وه كه‌متره.(2) هه‌ر به‌م شێوه‌یه له
نێوان رۆژهه‌لاَت ناسه‌كاندا جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی
سنووری كوردستان كه هیچیان به ته‌واوی شاره‌زا نه‌بوون. سێر مارك
سایكس – سنووری كوردستانى له نێوان سه‌رچاوه‌ی زێ ی گه‌وره‌و دیجله
و خوارووی گۆمى وان داناوه. (تۆرۆ دانژین)ی رۆژهه‌لاَت ناس له
كتێبى(ئاثوریولوجى) له دوو تابلۆ كه ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ دوو
هه‌زار ساڵ پ ز ناوی ویلایه‌تى(كارداكا) هاتووه كه دراوسێی (سۆی)
بووه كه ئه‌كه‌وێته خواروی گۆمىَ (وان)ه‌وه. شه‌ره‌فنامه
ئه‌ڵێ: له ناوچه‌ی بتلیس قه‌ڵایه‌كی زۆر كۆنى تیایه به ناوی(سۆی) و
به زمانى(ئارامى) به‌م ناوچه‌یان وتوه(حه‌وزی كاردۆ). جگه له
نووسینى مێژوو نووسه‌كانیش ئه‌م ناوچه‌یه به (كوردوان) ناوداره.
جزیره‌ی ابن عو‌مه‌ری ئێستاش(كازارتای كاردۆ)یان پێ وتوه و
ئه‌رمه‌نیه‌كان به(كوردۆخ) ناویان بردوه.
1. فه‌رسه‌خێک به‌مانای سه‌عاته ڕێگایه‌که به پێ.2. ئه‌ولیا چه‌له‌بی به‌رگی چواره‌می مێژووه‌که‌ی ل 75
(بلاذری
و طبری) ئه‌ڵێن له ناو عه‌ره‌به‌كاندا به (كاردا) یا (كاردای) به
ناوبانگ بووه. یاقوت حه‌مه‌وه‌ی له (ابن اثیر)ه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه
که (کاردا) به‌شێک بووه له جزیره‌ی ابن عمرو نزیكه‌ی دوو سه‌د دێ ی
بوه و شاره‌كانى بریتى بوون له(الثمانین، جودی. فیروز، شاپور) كه
كه‌وتونه‌ته كه‌ناری چه‌پی دیجله‌وه و به‌رانبه‌ر(بازبدا).(1)
له پاشدا ناوی كاردا له كتێبه ئیسلامیه‌كاندا ون كراوه و له
بریتى(جزیره‌ی ابن عومه‌ر) (بوهتان) له شوێنى نووسراوه. وا ده‌ر
ئه‌كه‌وێ (بوهتان) له بوختانه‌وه هاتبێ وه‌ك رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان
(نۆلدكه‌و) (كیپارت) و(هارتمان) ئه‌ڵێن هه‌ر ئه‌و( بوخته ویچ)ه
یه كه (هێرۆدۆت) له سه‌ده‌ی پێنجه‌مى پ ز ناوی بردوه كه
سیانزه‌مین ویلایه‌تى(ئاخامن) بووه له پاشدا بوه به به‌شێك له
ئه‌رمه‌نستان. (گه‌زنه‌فون) له كتێبى گه‌رِانه‌وه‌ی ده هه‌زار
یۆنانى دا ئه‌ڵێت – ویلایه‌تى كاردۆك تا بوهتان درێژ بۆته‌وه
دیسانه‌وه(ئه‌سترابۆ)ی رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت كوردا ماوه‌یه‌ك به
شاخه‌كانى دیار به‌كرو موش – ی ئێستا وتراوه. لێره‌دا جێ ی گومان
نییه كه ویلایه‌تى(كاردۆك) كارداخ – كاردۆشوی – كاردا كا – كاردای –
كوردۆ – كوردان) به مه‌ڵبه‌ندی بنه‌رِه‌تى كوردیان وتوه. ئه‌م
رِایه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌سپاوه رِیسكى
رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت: - كورد، كوردی، كوردیا هه‌مووی یه‌كێكه‌و
جیاوازی نى یه. به پێ ی ئه‌و تابلۆ گرنگه‌ی كه باسى جوگرافیای
سه‌ده‌ی حه‌وته‌مى ئه‌رمه‌نستان ئه‌كات (ئه‌دوه‌نس) ئه‌ڵێت له‌و
تابلۆیه‌دا وشه‌ی كورچخ نووسراوه. رۆژهه‌لاَت ناسى ناوبراو ئه‌ڵێت
وشه‌ی كورچخ له - كورتیچ ئاخ ه‌وه هاتوه كه به مانای كورد دێت
سه‌رده‌مى فۆستیوس بیزاثیوس سه‌ده‌ی چواره‌م (كورچخ) ناوچه‌یه‌ك
بوه له نزیك سه‌ڵماس له پاشدا بووه به ویلایه‌تێك له
چۆڵه‌مێرگ تا جزیره‌ی ابن عمر پانتایی بووه.
1. بازبدا-
که‌وتۆته لای ڕاستی که‌ناری دیجله‌وه، مه‌به‌ست له‌و (کاردا) یه (قردا)
که به‌شێ بووه له جزیره‌ی (ابن عمر)و ئه‌و به‌شه‌که‌ی (بازبدا)
بووه.مێژوو نووسان (سن مارتن، نۆرمان) له كتێبى رۆژهه‌لاَتى كۆندا – سر
مالكم لۆرسه هاسل – براون – دكتور رۆسۆ... هتد – هه‌ر یه‌كه
له‌مانه ده‌رباره‌ی نیشتمانى كورد جۆره رِایه‌كی تایبه‌تیان
هه‌یه، كه له‌یه‌كه‌وه دوورن. جگه له‌وه‌ی هیچیان به رِاستى
و ره‌ِوانى چۆنیه‌تى باسه‌كانیان ده‌رباره‌ی كوردستان نه‌نوسیوه،
به‌ڵكو كوردستانیان زۆر به بچووكتره له سنوری خۆی دیاری کردوه.
له‌وه ئه‌چێ مه‌به‌ستی ئه‌مانه ته‌نها مه‌ڵبه‌ندی بنه‌ڕه‌تی کورد بێت له
زۆر له کوردستانی ئه‌مڕۆ بچوکتره. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی رِاست و
دروست ناوچه‌ی لورِستان و كرماشان و سنه (ئه‌رده‌لاَن) و به‌شى خواروی
ئازه‌ربایجان و خۆی سه‌لماس(1) و ورمێ و باكۆ و موكری هه‌مووی به‌شى
كوردستانن مه‌به‌ستمان له كوردستان غه‌یری ولاَتى (ماده)ه كه
له پاشدا باسى ئه‌كه‌ین. هۆزه كورده‌كان له زۆر شوێن و جێگادا
بلاَو بوونه‌ته‌وه بۆ وێنه (هۆزی بازۆكی) له ده‌وروبه‌ری تاران و
هۆزی به (چناوه‌ند) و(باوه‌نوور) و(زه‌فرانلى) له خۆراسان. له
هه‌مه‌داندا هۆزی جۆزه‌كان و له ناوچه‌ی مازه‌ندران
عه‌شایه‌ری(مۆداكۆ) و له ناوچه‌ی فارس‌دا عه‌ِشیره‌تى شوانكاره و
له عیراقى عه‌جه‌م هۆزی ئه‌سبارلوو چه‌ند به‌شێك له تیره‌ی
له‌ك. له قه‌زوین و سه‌ر‌وی رِۆژ ئاوای ناوچه‌ی گێلان هۆزی(عومه‌رلو)
هه‌یه كه بریتین له چه‌ند به‌شێك (قه‌به‌قرانلو، شمگاملو.
به‌هادرلو. شاكلانو، پشانلو) که هه‌موویان كوردن له خوزستان و
قه‌هستان كورد هه‌یه.(2) هۆزی براخۆی زه‌نگه‌نه له بلوجستان و
هندوستان و ئه‌فغانستان و ئه‌نقه‌ره بلاَو بوونه‌ته‌وه. كوردستان
ئه‌كه‌وێته دامێنى(بان ی) ئه‌رمینیاوه ورده ورده به‌ره‌و(بین
النهرین) به‌رزایی كه‌م ئه‌بێته‌وه.
1. سه‌لماس- له زمانی ڕه‌زا شادا ناویان گۆڕی به شاپوور.2. کوردلر له نووسینی دکتور فریج ل 32
هه‌ر
به پێی ئه‌م به‌رزایی یه شاخه‌کانی ئه‌رمینیا زۆر له شاخه‌کانی
کوردستان به‌رز ترن. به‌رزایی چیای (چلچه‌شمه) له سنه(4000)م و
به‌رزایی لوتكه‌ی كه‌لى خان له نێوان سه‌قز و بانه( 2255)م و
به‌رزایی چیای ماردین له نێوان دیجله‌و فورات له كوردستانى رِۆژئاوا
(1100)م له كاتێكدا كه به‌رزایی شاخه‌كانى ئارارات زیاتر له(5)
هه‌زار مه‌تره شاخى عبدالعزیز و سنجار به‌شێكن له رِیزه
شاخه‌كانى كوردستان كه له دامێنیا بیابانێك درێژ بۆته‌وه تا
ده‌وروبه‌ری جزیره كۆتایی دێت.
رووبه‌ری كوردستان
له
رۆژهه‌ڵاتى لوڕستانه‌وه تا ڕۆژ ئاوای دیاربه‌كر هێڵى پانتایی (32- 39)
پله‌ی ژوور‌و هێڵى درێژی( 39 – 50) پله‌ی ڕِۆژ هه‌ڵاَتى كه ماوه‌ی(
7) پله پانى و( 11) پله درێژی هه‌ر پله‌یه‌ك بریتى یه له (15)
میل. ئه‌نجامى كۆی درێژی x پانى x 15 = 17325 میل چوار گۆشه كه بریتى
یه له رِووبه‌ری خاكی كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه x10 بكه‌ین
ئه‌كاته (173250) كیلومه‌تر چوار گۆشه، به‌لاَم له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی رِووبه‌ری كوردستان لاكێشه‌و چوار گۆشه نى یه وه‌ك
شێوه‌ی دوو سێ گۆشه له‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ره‌وه هه‌یه، سێ
به‌شى ڕِووبه‌ره‌كه‌ی داگیر كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ به‌شه‌ی لێ
ده‌ربكه‌ین (130،000) كیلومه‌تر چوارگۆشه ئه‌مێنێته‌وه كه
بریتى یه له پانتایی ڕِووبه‌ری خاكی كوردستان. ده‌رباره‌ی
كوردستانژماره‌ی دانیشتوانى هۆزه‌كانى كوردكوردستان بریتییه له
وڵاتێک كه كورد له سه‌ده‌كانى پێش زایینه‌وه كۆچیان بۆ كردوه و
په‌لیان به هه‌موو لایه‌كیدا هاویشتوه‌و تێدا جێگیر بوون به ناوی
خۆیانه‌وه ناو نراوه( كورد – ستان) كه هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی یانى
رۆژهه‌لاَت و رِۆژ ئاوا ئه‌گرێته‌وه.سنووری كوردستان:- لای
سه‌ره‌وه ئه‌رمه‌نستان، لای رۆژهه‌لاَت ئازه‌ربایجان و زنجیره
شاخى زاگرۆس [تێبینى، ئه‌مه رِاست نى یه،! چونكه هه‌رگیز
ئازه‌ربایجان لای خۆرهه‌لاَت نییه. جگه له‌وه‌ش ئه‌و وا دیاره
كرماشان، وه لورِستانى به به‌رچاو نه‌گرتووه]. لای خواره‌وه
عیراقى عه‌ره‌ب (بابلستان) لای رِۆژ ئاوا رِوباری فورات و ولاَتى ئاسیای
بچووك. هه‌ندێكی تر له مێژوو ناسه‌كان سنووری كوردستانیان به‌م
شێوه‌یه دیاری كردوه:-لای سه‌ره‌وه چیاكانى ئاگری دا‌غ – ئارارات،
لای رِۆژ ئاوا رِوباری فورات تا سنوری شاری به‌غدا لای خواره‌وه سنووری
سه‌ره‌وه‌ی به‌غدا عیراقى عه‌ره‌بى. لای رۆژهه‌لاَت سنووری خوزستان و
پارس و زنجان و ورمێ و خۆی و ماكۆ. به‌پێ ی ئه‌م دیاری كردنه به‌شێك
له ئهرزرِۆم و ویلایه‌تى رۆژهه‌لاَتى ئاسیای بچووك و به‌شى خواروی
ئازه‌ربایجان ئه‌كه‌وێته كوردستانه‌وه كه كورد ئێستاش له‌م
شوێنه‌دا ئه‌ژی. (حمدالله المستوفى) له كتێبى(نزهه القلوب)دا ئه‌ڵێت
"له كۆندا شاری (به‌هار) كه ئه‌كه‌وێته ژوورووی
هه‌مه‌دانه‌وه مه‌ڵبه‌ندی كوردستان بووه له پاشدا ئه‌و
مه‌ڵبه‌نده گوێزراوه‌ته‌وه شارێ (سوڵتان ئاباد)–چه‌مچه‌ماڵ
(چه‌مچه‌مالى نزیك كیۆی بێستون ئێستا فه‌وتاوه)" له نزیك كێوی
بێسون. هه‌روه‌ها ویلایه‌تى ئه‌رمه‌ن جزیره له به‌شى كوردستاندا
بووه (ئه‌ربیل و ئامه‌د) سه‌ر به ویلاَ یه‌تى(جزیره) بوون. به
پێ ی ئه‌م نووسراوه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌مى كۆچی دا كوردستان بریتى
بوه له(16) ویلایه‌ت به‌م شێوه‌یه:-- ئالات- ئالشتر- به‌هار-
خه‌فتیان- ده‌ربه‌ندی تاج خاتوون - ده‌ربه‌ندی زه‌نگی- داربێل و
نیرنێل- دینه‌وه‌ر- سوڵتان ئاباد(چه‌مچه‌ماڵ) -شاره‌زوور- كرماشان-
كه‌ره‌ند و خۆشاب- كه‌نگاوه‌ر- ماهی ده‌شت- تاقه وستام-
بێستونئه‌نسكلوبیدیای ئیسلام نووسیویوتىَ كوردستان بریتیه له‌و شوێنانه‌ی
کورد نیشته‌جێیه، به‌ڵام زۆر به‌ته‌سکی سنووری بۆ دیاری كردوه ئه‌ڵێ:
کوردستان زه‌ویه‌كی لاكێشه‌یى كه له خواروی رۆژهه‌لاَتى لورِستان
درێژ بۆته‌وه تا سه‌رووی رِۆژ ئاوای(مه‌لاطیه) و بریتى یه
له(600)میل درێژی و(120 تا 150)میل پانی و زۆربه‌ی پانتای
ئه‌كه‌وێته نێوان موسڵ و ئارارات كه (250)میل ئه‌بێت. ئه‌ولیا
چه‌له‌بى ساڵی(1065)ی كۆچی گه‌شتێكى به كوردستاندا كردوه سنووری
به‌م شێوه‌یه دیاری كردوه، لای سه‌ره‌وه ئهرزرِۆم، له‌وێوه
به‌ره‌و وان هه‌كاری و جزیره و عه‌مادیه و موسڵ و شاره‌زوور و
ئه‌رده‌لاَن و ده‌ماوه‌ندو ده‌ره‌نه‌و ده‌ره‌ته‌نگ تا به‌سره
ئه‌رِوات كه نزیكه‌ی(700) فه‌رسه‌خ(1) رِێگا ئه‌بێت (فه‌رسه‌خ 3
میله). به درێژی پانتاییه‌كه‌ی له‌وه كه‌متره.(2) هه‌ر به‌م
شێوه‌یه له نێوان رۆژهه‌لاَت ناسه‌كاندا جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه
ده‌رباره‌ی سنووری كوردستان كه هیچیان به ته‌واوی شاره‌زا
نه‌بوون. سێر مارك سایكس – سنووری كوردستانى له نێوان سه‌رچاوه‌ی زێ ی
گه‌وره‌و دیجله و خوارووی گۆمى وان داناوه. (تۆرۆ دانژین)ی
رۆژهه‌لاَت ناس له كتێبى(ئاثوریولوجى) له دوو تابلۆ كه
ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵ پ ز ناوی ویلایه‌تى(كارداكا)
هاتووه كه دراوسێی (سۆی) بووه كه ئه‌كه‌وێته خواروی گۆمىَ
(وان)ه‌وه. شه‌ره‌فنامه ئه‌ڵێ: له ناوچه‌ی بتلیس قه‌ڵایه‌كی زۆر
كۆنى تیایه به ناوی(سۆی) و به زمانى(ئارامى) به‌م ناوچه‌یان
وتوه(حه‌وزی كاردۆ). جگه له نووسینى مێژوو نووسه‌كانیش ئه‌م
ناوچه‌یه به (كوردوان) ناوداره. جزیره‌ی ابن عو‌مه‌ری
ئێستاش(كازارتای كاردۆ)یان پێ وتوه و ئه‌رمه‌نیه‌كان به(كوردۆخ)
ناویان بردوه.1. فه‌رسه‌خێک به‌مانای سه‌عاته ڕێگایه‌که به پێ.2.
ئه‌ولیا چه‌له‌بی به‌رگی چواره‌می مێژووه‌که‌ی ل 75(بلاذری و طبری) ئه‌ڵێن
له ناو عه‌ره‌به‌كاندا به (كاردا) یا (كاردای) به ناوبانگ بووه.
یاقوت حه‌مه‌وه‌ی له (ابن اثیر)ه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه که (کاردا)
به‌شێک بووه له جزیره‌ی ابن عمرو نزیكه‌ی دوو سه‌د دێ ی بوه و
شاره‌كانى بریتى بوون له(الثمانین، جودی. فیروز، شاپور) كه
كه‌وتونه‌ته كه‌ناری چه‌پی دیجله‌وه و به‌رانبه‌ر(بازبدا).(1)
له پاشدا ناوی كاردا له كتێبه ئیسلامیه‌كاندا ون كراوه و له
بریتى(جزیره‌ی ابن عومه‌ر) (بوهتان) له شوێنى نووسراوه. وا ده‌ر
ئه‌كه‌وێ (بوهتان) له بوختانه‌وه هاتبێ وه‌ك رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان
(نۆلدكه‌و) (كیپارت) و(هارتمان) ئه‌ڵێن هه‌ر ئه‌و( بوخته ویچ)ه
یه كه (هێرۆدۆت) له سه‌ده‌ی پێنجه‌مى پ ز ناوی بردوه كه
سیانزه‌مین ویلایه‌تى(ئاخامن) بووه له پاشدا بوه به به‌شێك له
ئه‌رمه‌نستان. (گه‌زنه‌فون) له كتێبى گه‌رِانه‌وه‌ی ده هه‌زار
یۆنانى دا ئه‌ڵێت – ویلایه‌تى كاردۆك تا بوهتان درێژ بۆته‌وه
دیسانه‌وه(ئه‌سترابۆ)ی رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت كوردا ماوه‌یه‌ك به
شاخه‌كانى دیار به‌كرو موش – ی ئێستا وتراوه. لێره‌دا جێ ی گومان
نییه كه ویلایه‌تى(كاردۆك) كارداخ – كاردۆشوی – كاردا كا – كاردای –
كوردۆ – كوردان) به مه‌ڵبه‌ندی بنه‌رِه‌تى كوردیان وتوه. ئه‌م
رِایه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چه‌سپاوه رِیسكى
رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت: - كورد، كوردی، كوردیا هه‌مووی یه‌كێكه‌و
جیاوازی نى یه. به پێ ی ئه‌و تابلۆ گرنگه‌ی كه باسى جوگرافیای
سه‌ده‌ی حه‌وته‌مى ئه‌رمه‌نستان ئه‌كات (ئه‌دوه‌نس) ئه‌ڵێت له‌و
تابلۆیه‌دا وشه‌ی كورچخ نووسراوه. رۆژهه‌لاَت ناسى ناوبراو ئه‌ڵێت
وشه‌ی كورچخ له - كورتیچ ئاخ ه‌وه هاتوه كه به مانای كورد دێت
سه‌رده‌مى فۆستیوس بیزاثیوس سه‌ده‌ی چواره‌م (كورچخ) ناوچه‌یه‌ك
بوه له نزیك سه‌ڵماس له پاشدا بووه به ویلایه‌تێك له
چۆڵه‌مێرگ تا جزیره‌ی ابن عمر پانتایی بووه. 1. بازبدا- که‌وتۆته لای
ڕاستی که‌ناری دیجله‌وه، مه‌به‌ست له‌و (کاردا) یه (قردا) که به‌شێ
بووه له جزیره‌ی (ابن عمر)و ئه‌و به‌شه‌که‌ی (بازبدا) بووه.مێژوو نووسان
(سن مارتن، نۆرمان) له كتێبى رۆژهه‌لاَتى كۆندا – سر مالكم لۆرسه هاسل
– براون – دكتور رۆسۆ... هتد – هه‌ر یه‌كه له‌مانه ده‌رباره‌ی
نیشتمانى كورد جۆره رِایه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه، كه
له‌یه‌كه‌وه دوورن. جگه له‌وه‌ی هیچیان به رِاستى و ره‌ِوانى
چۆنیه‌تى باسه‌كانیان ده‌رباره‌ی كوردستان نه‌نوسیوه، به‌ڵكو
كوردستانیان زۆر به بچووكتره له سنوری خۆی دیاری کردوه. له‌وه ئه‌چێ
مه‌به‌ستی ئه‌مانه ته‌نها مه‌ڵبه‌ندی بنه‌ڕه‌تی کورد بێت له زۆر له
کوردستانی ئه‌مڕۆ بچوکتره. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی رِاست و دروست
ناوچه‌ی لورِستان و كرماشان و سنه (ئه‌رده‌لاَن) و به‌شى خواروی
ئازه‌ربایجان و خۆی سه‌لماس(1) و ورمێ و باكۆ و موكری هه‌مووی به‌شى
كوردستانن مه‌به‌ستمان له كوردستان غه‌یری ولاَتى (ماده)ه كه
له پاشدا باسى ئه‌كه‌ین. هۆزه كورده‌كان له زۆر شوێن و جێگادا
بلاَو بوونه‌ته‌وه بۆ وێنه (هۆزی بازۆكی) له ده‌وروبه‌ری تاران و
هۆزی به (چناوه‌ند) و(باوه‌نوور) و(زه‌فرانلى) له خۆراسان. له
هه‌مه‌داندا هۆزی جۆزه‌كان و له ناوچه‌ی مازه‌ندران
عه‌شایه‌ری(مۆداكۆ) و له ناوچه‌ی فارس‌دا عه‌ِشیره‌تى شوانكاره و
له عیراقى عه‌جه‌م هۆزی ئه‌سبارلوو چه‌ند به‌شێك له تیره‌ی
له‌ك. له قه‌زوین و سه‌ر‌وی رِۆژ ئاوای ناوچه‌ی گێلان هۆزی(عومه‌رلو)
هه‌یه كه بریتین له چه‌ند به‌شێك (قه‌به‌قرانلو، شمگاملو.
به‌هادرلو. شاكلانو، پشانلو) که هه‌موویان كوردن له خوزستان و
قه‌هستان كورد هه‌یه.(2) هۆزی براخۆی زه‌نگه‌نه له بلوجستان و
هندوستان و ئه‌فغانستان و ئه‌نقه‌ره بلاَو بوونه‌ته‌وه. كوردستان
ئه‌كه‌وێته دامێنى(بان ی) ئه‌رمینیاوه ورده ورده به‌ره‌و(بین
النهرین) به‌رزایی كه‌م ئه‌بێته‌وه. 1. سه‌لماس- له زمانی ڕه‌زا شادا
ناویان گۆڕی به شاپوور.2. کوردلر له نووسینی دکتور فریج ل 32هه‌ر به
پێی ئه‌م به‌رزایی یه شاخه‌کانی ئه‌رمینیا زۆر له شاخه‌کانی کوردستان
به‌رز ترن. به‌رزایی چیای (چلچه‌شمه) له سنه(4000)م و به‌رزایی
لوتكه‌ی كه‌لى خان له نێوان سه‌قز و بانه( 2255)م و به‌رزایی چیای
ماردین له نێوان دیجله‌و فورات له كوردستانى رِۆژئاوا (1100)م له
كاتێكدا كه به‌رزایی شاخه‌كانى ئارارات زیاتر له(5) هه‌زار
مه‌تره شاخى عبدالعزیز و سنجار به‌شێكن له رِیزه شاخه‌كانى
كوردستان كه له دامێنیا بیابانێك درێژ بۆته‌وه تا ده‌وروبه‌ری
جزیره كۆتایی دێت. رووبه‌ری كوردستانله رۆژهه‌ڵاتى لوڕستانه‌وه تا
ڕۆژ ئاوای دیاربه‌كر هێڵى پانتایی (32- 39) پله‌ی ژوور‌و هێڵى درێژی( 39 –
50) پله‌ی ڕِۆژ هه‌ڵاَتى كه ماوه‌ی( 7) پله پانى و( 11) پله
درێژی هه‌ر پله‌یه‌ك بریتى یه له (15) میل. ئه‌نجامى كۆی درێژی x
پانى x 15 = 17325 میل چوار گۆشه كه بریتى یه له رِووبه‌ری خاكی
كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه x10 بكه‌ین ئه‌كاته (173250)
كیلومه‌تر چوار گۆشه، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رِووبه‌ری كوردستان
لاكێشه‌و چوار گۆشه نى یه وه‌ك شێوه‌ی دوو سێ گۆشه له‌م سه‌رو
ئه‌و سه‌ره‌وه هه‌یه، سێ به‌شى ڕِووبه‌ره‌كه‌ی داگیر كردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ به‌شه‌ی لێ ده‌ربكه‌ین (130،000) كیلومه‌تر
چوارگۆشه ئه‌مێنێته‌وه كه بریتى یه له پانتایی ڕِووبه‌ری خاكی
كوردستان