هەواڵێکی بەپەلە !
22/07/2013 نوسەر: bzavpress

هەواڵێکی بەپەلە !



هەرئێستا لەهەواڵێکی تایبەت بە بزاف کە پێمان گەیشتوە ئاگادارکراینەوە ،
لە زیندانی ئەبوغریبەوە کە هێزێکی چەکداری هێرشی کردۆتە سەر زیندانەکەو شەڕو تەقەیەکەی زۆرکراوە .

کەتوانیویانە چەند بەشێك لە زیندانەکە بشکێنن و کۆمەڵێك زیندانی زۆر دەرهێنراوەو ئازادکراون .

ئەم هەواڵە ناردویانە بۆ سایتی بزاف و لەلایەن یەکێك لە زیندانەکانەوە هەواڵەکەمان پێگەیشتوە.

لەهەمانکاتدا هێرش کراوەتە سەر زیندانی تاجی لەبەغداد و بەهەمان شێوە کۆمەلێکی زۆریان ئازادکردوە ،

بەڵام ئەوەی کە جێی ئاماژەو داخە ، کۆمەلێکی زۆریش لە زیندانەکان کوژراون و برینداریشیان زۆرە ،
پاشتر هێزەکانی حوکومەت گەیشتونەتە جێگاکەو کۆنترۆڵیان کردوە .
هێزە چەکدارەکەش نەزانراوە کە چی لایەنێكن و هیچ لایەنێك تا ئێستا خۆی نەکردوە بەخاوەنی ئەو کارەی کە ئەنجامدراوە .