22/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌که‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی له‌سه‌رده‌می مه‌ککه‌دا . ١١
و/ لقمان امین
ده‌بێ زۆربه‌باشی جیوازی نێوان حوکمی مورته‌دی تاك وکۆمه‌ڵ بکه‌ین ، هه‌روه‌کو ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین جیاوازی نێوان ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مورته‌ده‌کان به‌کۆمه‌ڵ پێش ئه‌وه‌ی که ده‌ووڵه‌تی ئیسلامی هه‌بێت وه ده‌سه‌ڵات وتوانا هه‌بێت به‌سه‌ریاندا و پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی که ده‌ووڵه‌تی ئیسلامی درووست بێت ، ئه‌و جیاوازیه زۆرگرنگه نابێت پشت گوێ بخرێت ئه‌گه‌ر به‌ئاگانه‌بین حوکمه‌کانمان تێکه‌ڵ ده‌که‌ین و ده‌شێوێ پرسیاره‌که‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا له‌سه‌رده‌می مه‌ککه‌داکۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك مورته‌دبونه‌ته‌وه یان نا ؟وه چۆن پێغه‌مبه‌ر صلی علیه وسلم به‌رامبه‌ری گردۆته‌وه ؟ .
به‌ڵێ پاشگه‌زبونه‌وه ڕوویدا له مه‌ککه‌دا پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله‌علیه وسلم له مه‌ککه‌دابوو،ئه‌وه‌ش له ڕووداوه‌که‌ی ئیسراومیعراجدا بوو،ئه‌وه‌ش ڕوون وئاشکرایه فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌دا که‌ده‌فه‌رموێت :{ وما جعلنا الرؤیا التي أریناك إلا فتنة للناس }ئه‌وه‌ش که‌کاتێك پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم له‌مه‌ککه‌وه برابۆمزگه‌وتی أقصی له‌قدس وله‌وێوه برابۆئاسمانه‌کان ودۆزه‌خ وبه‌هه‌شت وگه‌یشتن به‌لای خوای گه‌وره کاتێك که بۆ خه‌ڵكی باسکرد هه‌ندێك له‌وانه‌ی که ئیمانیان پێهێنابو پاشگه‌زبونه‌وه .
له أبن عباس ه‌وه ده‌ڵێت:{ پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم که‌برا بۆ بیت المقد‌س هه‌رله‌وشه‌وه‌دا گه‌ڕاندیانه‌وه بۆمه‌ککه بۆخه‌ڵکی باسکرد هه‌موشی به‌به‌ڵگه‌وه باسی بیت المقدسی بۆیانکرد ته‌نانه‌ت باس ئه‌وکارونه‌ش که ناردبویان بۆ شام له‌ڕێگه‌بو له‌هاتنه‌وه‌دا که حوشترێکی سوریان وون کردبو له چ جێگا و دۆزینه‌وه‌ی وهه‌ندێ که‌س وتیان ئێمه باوه‌ڕی پێده‌که‌ین وڕاست ده‌کات وهه‌ندێك باوه‌ڕیان پێ نه‌کردومورته‌د بونه‌وه خوای گه‌وره به‌قه‌ده‌ری خۆی له‌ملیانیدا وکوشتیانی له‌گه‌ڵ أبي جهل دا . مسند ئیمام أحمد 1/ص374 .
هه‌روه‌کو زانایانی ته‌فسیری قورئان باسی ئه‌وه‌یان کردوه طبري 113/15 ده‌ڵێت:{ئه‌و بینینه‌ی که بینیت له‌شه‌وی ئیسرادا نیشانتماندا ئه‌وه ته‌نها فتنه‌وتاقیکردنه‌وه‌یه‌ك به‌ڵابووبۆخه‌ڵکی ئه‌وانه‌ی که پاشگه‌زبونه‌وه له‌دینی ئیسلام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پێیان ووتراوه پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم ئه‌وه‌ی بینیوه } .
أبن الکثیر ده‌ڵێت له‌ته‌فسیری ئه‌وئایه‌ته‌دا:{ ئه‌وه‌باسکرا که هه‌ندێ که‌س له پاشگه‌زبونه‌وه له‌دینه‌که‌یان ، پاش ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر هه‌ق بون [دینی حه‌ق،ئیسلام] له‌به‌رئه‌وه‌ی که نه‌یانتوانی ئه‌وه له‌دڵ ومێشکی خۆیاندا وه‌ربگرن و قه‌ناعه‌تی پێ بهێنن ،ئه‌وڕاستی یه‌یان به‌درۆخسته‌وه چونکه درکیان پێی نه‌کرد بوو به‌عیلم وعه‌قڵی خۆیان،خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی بۆهه‌ندێ که‌س کردبه دامه‌زراندن وپته‌وکردنی ئیمانیان و بۆ هه‌ندێ که‌سیتریش بوبه فتنه‌و به‌ڵاو بۆیه فه‌رمویه‌تی{إلا فتنة} واتا: تاقیکردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنیان } .
حسن ده‌ڵێت{ئه‌وئایه‌ته دابه‌زی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که مورته‌د بوونه‌وه }له‌وانه‌ش که دامه‌زراوتربون له‌سه‌ر دین وئیمان که‌وتی ئه‌گه‌روایوتبێت ڕاستی کردوه،هه‌ندێ پاشگه‌زبونه‌وه له‌سه‌ردینه‌که‌یان ،پێش دروست بونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ،ووتوشیانه که پاش دامه‌زراندنی ده‌ووڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ په‌یدابوه له‌سه‌رده‌می أبوبکر الصدیق دا که به [أهل الردة] هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان ناسراون .
تێبینی یه‌ك، که‌ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه کۆمه‌ڵی یه که له‌مه‌ککه ڕوویدا به‌هێزوقوه‌ت به‌ره‌نگاری نه‌کراوه‌ته‌وه له‌به‌رکه‌م هێزی وبێ ده‌سه‌ڵاتی، به‌ڵام ئه‌وبێ هێزیه نه‌بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم بانگه‌وازی ئیسلام ڕابگرێت صبروئارامی گردوه له‌سه‌ر ئێش وئازاری هه‌مه‌جۆر به‌ڵام بانگه‌وازی خوای گه‌وره نابێت دوابخرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که موسڵمانان بێ‌هێزن ده‌بێ هه‌ربکرێت بانگه‌وازی خوا ڕابگه‌یه‌نرێت ،مانای ئه‌وه‌نی یه که سه‌بربگرین که‌ی به‌هێزبوون ئه‌وجا بانگه‌وازبکرێت .
یه‌که‌م مورته‌دبونه‌وه به‌کۆمه‌ڵ پاش درووست بونی ده‌ووڵه‌تی ئیسلامی له مه‌دینة یه‌که‌م مورته‌دبونه‌وه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم ڕوویدا له مه‌ککه‌دا پێش درووست بونی ده‌ووڵه‌تی ئیسلامی هه‌روه‌ها له مه‌دینه‌شدا که‌موسڵمانان ده‌سه‌ڵاتتیان هه‌بوو ده‌ووڵه‌تیان هه‌بوو هه‌روه‌کو له کتابه‌کانی سیره‌دا یان مێژودا هاتوه ، به‌ڵام یه‌که‌م مورته‌دبونه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵی له‌ژیانی پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم پاش درووست بونی ده‌ووڵه‌ت وده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ش له یه‌مه‌ن بو له‌سه‌رده‌سی [أسود العنسي] ئه‌وکابرایه جادووگه‌رێکی فاڵچی بوو شتی سه‌یروسه‌رسوڕهێنه‌ریان لێ ده‌بینی جێی خۆی له‌دڵی خه‌ڵکیدا کردبۆوه نوسه‌ره‌که‌شی خه‌ڵکی[مذحج] بو، وه‌عدی ئه‌وه‌ی پێدابو که مه‌نتیقه‌ی نه‌جران بخاته ژێر ده‌ستی به‌ڕاستیش خه‌ڵکی نه‌جران هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و هه‌رواش بوو که بوبه ده‌سه‌ڵاتدار له نه‌جران وده‌سه‌ڵاتی زۆر بوو له‌وێ توندوتیژبو هه‌ره‌وه‌ها خه‌ڵکێکی زۆریش له‌یه‌مه‌ن هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه ، هه‌ندێ له‌موسڵمانانیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵیدا به‌شێوه‌ی توقیه[التقیة] له‌گه‌ڵیداده‌کرد به‌ڵام له‌سه‌رمه‌نهه‌جی شیعه‌نا به‌ڵکو بۆپلانگێڕان بۆئه‌وه‌ی که بتوانن له‌ناوبه‌رن نه‌ك له‌ترسی خۆیان ومه‌سڵه‌حه‌تی ژیان ،له‌کاتێکدا که موسڵمانان وه‌زعیان له‌گه‌ڵ أسودی عنسی دا زۆرخراپ بوو نامه‌یه‌کیان بۆهات له‌لایه‌ن[عامربن شهرذان]ئه‌میری همدان بوو وه له‌لای ئه‌میری ذي ظلیم وئه‌میری ذي کلاع وئه‌میری ذي زود أوذي مروان که‌ئه‌مانه هه‌موعه‌شره‌تن وزۆریتریش له ئه‌میره‌کانی یه‌مه‌ن که گوێڕایه‌ڵی [قیس وفیروزو داذویة]یان ئه‌کرد، دژی ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی به‌رامبه‌ر أسود ئه‌که‌ن ئه‌وه‌ش له‌وه‌کاته‌دابوو که نامه‌یان له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم هانیانی ئه‌دا بۆئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر عنشی ببنه‌وه وملی بۆ که‌چ نه‌که‌ن ، به‌ڵام هیچ ئه‌نجام نه‌ده‌ن تاوه‌کو بزانین به‌چ جۆرێك باشه وابکه‌ین تاوه‌کو هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که پرسیار له أزاد بکه‌ن بزانن تاچه‌نێك ئاماده‌یی تیایه که ئه‌و پلانه بێنێته‌دی که‌بیکوژن له‌ناکاوێکدا وه‌ك[ئیقلاب]کردن ئه‌وه‌شیان کرد‌و ده‌ستیان پێ‌کرد تاوه‌کو که قیس ویستی ده‌رچێت بۆناوخه‌ڵکی وبڵاوی کاته‌وه که پلانه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوبوه که أسودیان کوشت به‌هاوکاریکردنی [مسلمة أزاد] مه‌سله‌مه ئازاد ، به‌ڵام ئازاد نه‌یهێشت بڵاوی بکاته‌وه تاوه‌کو به‌ته‌واوی ده‌یکوژن ، ئه‌وه‌شیان توانی وسه‌ریان له له‌شی جیاکرده‌وه .
ابن عمر ئه‌ڵێ: خه‌به‌ره‌که‌یان هێنابۆ پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم له‌ئاسمانه‌وه‌واتا له‌لای خوای گه‌وره‌وه ئه‌وشه‌وه‌ی که عنسي یان کوشت مژده‌ی پێمان‌دا فه‌رموی{خوای گه‌وره عنسي کوشت به‌ده‌ستی پیاوێکی موباره‌ك له عه‌شره‌تێکی موباره‌ك وپیرۆز، به‌ده‌ستی یه‌کێك کوژرا له‌براکانتان وقه‌ومێکی موسڵمان ڕاستگۆ} ووتیان ئه‌وپیاوه کێ یه ؟ فه‌رموی{ فه‌روز بردێوه‌و فه‌یروز}ئه‌وه یه‌که‌م ده‌نگوباسی مورته‌دی بوو له‌ژیانی پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم به‌ڵکو له‌کۆتایی ته‌مه‌نی ژیانیدا بوو درودی خوای له‌سه‌ربێت پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه‌وسلم هێزوله‌شکری بۆنه‌نار به‌ڵام هانیانیدا که له‌ناوبه‌رن چونکه ئه‌وه سه‌رکرده‌ی مورته‌ده‌کان بو ئه‌گه‌ر موسڵـمانان توانیان سه‌ری کوفر‌و مورته‌ده‌کان لێبکه‌نه‌وه با بیکه‌ن چونکه لاشه خۆی بێ گیان وهیچه به‌بێ سه‌ر .
یه‌که‌م مورته‌د بونه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵ پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌علیه وسلم . ترسناکترین به کۆمه‌ڵی مورته‌دبونه‌وه له پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم ڕوویدا ،چونکه بوه هه‌ڕه‌شه‌و جێی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئیسلام وموسڵمانان وده‌ووڵه‌تی ئیسلامی یه تازه‌وساواکه ، به‌ڵام به سه‌رپه‌رشتی خوای گه‌وره و ویستی پاراستنی خوای گه‌وره أبوبکر الصدیق ی بۆدروستکردوبه‌ئاگای هێنایه‌وه بۆگیانیان ئه‌و فیتنه‌یه‌ی پوچه‌ڵ کرده‌وه‌و سه‌رکه‌وت به‌سه‌ریاندا وبن بڕیانی کرد وئیسلامی له‌ومه‌ترسی یه پاراست ونه‌یهێشت ئه‌ومه‌ترسی یه بمێنێت له‌سه‌ر ئیسلام وموسڵمانان وده‌ووڵه‌تی ئیسلامی .
دایکه عائیشة ئه‌گێڕێته‌وه وه‌کو وێنه‌گردنێکی وه‌زعه‌که که‌چی ڕوویداوه له‌وکاته‌دا که ده‌ڵێت پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم:{دووڕوه‌ی زۆربو عه‌ره‌ب پاشگه‌زبونه‌وه له‌ئیسلام جوله‌که‌و نه‌صرانی که‌وتنه جموجوڵ وشه‌ڕوئاژاوه‌نانه‌وه ،موسڵمانانیش وه‌ك مه‌ڕی بێ شوان له‌تاریکه شه‌ودا سه‌ریان لێ‌شێوا به‌هۆی نه‌مانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه‌وه (صلی الله علیه وسلم )، تاوه‌کو خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی أبوبکر کۆیانی کرده‌وه } .
سوربونی أبوبکرالصدیق له‌سه‌ر به‌ره‌نگاری بونه‌وه‌ی یه‌که‌م کۆمه‌ڵی مورته‌ده‌کان .
ئاشکراوبه‌وه ناسراوه أبوبکر الصدیق که زۆرنه‌رم ونیان و‌دڵ نه‌رم وبه‌ڕه‌حم وبه‌به‌زه‌یی وچاوبه‌گریان بوه هه‌ره‌وه‌کو ئه‌وه‌ی که ڕه‌عم وبه‌زه‌یی دڵی خواردبێت هه‌ره‌وه‌ها ئه‌وبه‌ڕه‌حمترین که‌سی ئومه‌تی محمد بوه (صلی الله علیه وسلم )، وه‌کو دایکه عئیشه ئه‌گێڕێته‌وه کاتی سه‌ره‌مه‌رگی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم فه‌رمویه‌تی أبوبه‌کر کابرایه‌کی نه‌رم ونیان وبه‌ڕه‌حم وبه‌به‌زه‌یی یه ڕق وتوندی تیانی یه وچاو به گریانه وهه‌رله‌به‌ر ئه‌وسیفه‌تانه‌ش بو که پێشی خست بۆ پێش نوێژی ، ئه‌م سۆز وبه‌زه‌یی وڕه‌حم نه‌رمونیانی یه زاڵ نه‌بوبو به‌سه‌ر مێشك وده‌ماغیدا ووای لێنه‌کردبوکه په‌کی بخات له‌دڵسۆزی وهه‌ڵوێست وه‌رگردن بۆ کاتی زه‌روره‌ت بۆسه‌رخستنی دینی خوا کاتێك که په‌رتوبڵاوی ڕوویدا وپێویستی به‌چاکسازی ویه‌کخستن بوو ده‌بێت به که‌ڵه‌مێردێك وشاخێکی به‌رزوبڵند پێشڕه‌ووڕابه‌رێك بۆ ئومه‌ته‌که‌ی نه‌رمونیانی وڕه‌حم جێگای خۆی هه‌یه وهه‌موکات وهه‌رکارێکیش پیاوی خۆی هه‌یه وهه‌روه‌زعه پێویستی به شێوازێك هه‌یه پیاوی سه‌رکرده‌و ڕابه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ربارێکدا کراسێکی شیاوبێت بۆی .
کاتێك که پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم وه‌فاتی کرد موسڵمانان سه‌ریان لێ‌شێوا له‌ناخۆشی ئه‌وخه‌به‌ره‌ی که پێیان گه‌یشت هه‌ندێ ڕێیان گرته‌به‌ر بۆسه‌حراوهه‌ندی هه‌ندێ بورانه‌وه‌و بێهۆشکه‌وتن هه‌ندێ زمانیان به‌ستراوقسه‌یان پێ نائه‌کرا هه‌ندێ که‌وتنه دۆڵ وده‌شت له‌ناخۆشی خه‌به‌ره‌که ، عـمرابن الخطاب واتوڕه‌بوبو نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێت ،ئه‌وپیاوه به‌هه‌یبه‌ته‌وبه‌سامه ئه‌یوت منافیقه‌کان ئه‌ڵێن محمد مردوه والله نه‌مردوه وه‌ك موسی کوڕی عیمران چوه بۆلیقائی خواچل شه‌وی پێده‌چێت ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وجا ده‌ستو پایی مونافیقه‌کان ده‌بڕێ چونکه ئه‌ڵێن مردوه ،به‌ڵام هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کی پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم که ئه‌وخه‌به‌ره‌ی بیست ئاوڕی بۆهیچ نه‌دایه‌وه تاوه‌کو له‌ماڵه‌که‌ی عائیشة دا چوه دیار پێغه‌مبه‌رداصلی الله علیه‌وسلم سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه که‌بینی ناوچه‌وانی ماچ کرد ووتی به‌دایك وباوکه‌وه به‌قوربانت بم باش‌و چاك بویت به‌زیندویه‌تی وبه‌مردوی،ئه‌وجا چوه ده‌ره‌وه بۆناوخه‌ڵکی وتی ئه‌وه‌ی که خواده‌په‌رستێ خوا زیندوه وهه‌رده‌مێنێت ئه‌وه‌شی که پێغه‌مبه‌ری ده‌په‌رست ئه‌وا پێغه‌مبه‌ر مردو وه‌فاتی کرد پاشان ئه‌وه‌ی خوێنده‌وه { وما محمد إلارسول قد خلت من قبله الرسول أفإن مات أوقتل انقلبتم علی أعقابکم }هه‌ندێ که‌س سوێنیان خوارد که ووتیان نه‌مانزانیوه که ئه‌وئایه‌ته دابه‌زیوه‌و له‌قورئانداهه‌یه تاوه‌کو أبوبکر له‌وشوێنه‌دا خوێندویه‌تی یه‌وه پاشان خه‌ڵکی ده‌ستیان کردبه‌گریان وعمرکوڕی خطاب تێگه‌یشت که ڕاسته‌و مردوه ، ئه‌وه‌تا ئه‌وپیاوه[أبوبکر] به‌به‌زه‌یی یه‌ونه‌رمونیان وبه‌ڕه‌حم به‌سۆزه هه‌ست وسۆزی وای لێنه‌کرد که بیر‌و هۆشی خۆی له‌ده‌ست بدات وسه‌ری لێبشێوێت له‌وکاته ناخۆشه‌دا که خۆشه‌وێسترین که‌سی له‌ده‌ست چوو.
هه‌روه‌ها له‌شوێنێکیتردا وڕاوه‌ستانێکی که‌شی ئه‌وپیاوه به‌ڕێزه که ده‌رکه‌وتوه که نه‌رمونیانی وڕه‌حم وبه‌سۆزی وای لێنه‌کردوه که ڕاوه‌ستانی خۆی لێتێك بدات وبیگۆڕی که‌وه‌ك شمشێری هه‌ڵکێشراو بینیانه‌وه له‌کاتی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکێکی زۆرهه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام به‌وه‌ی که زه‌کات نه‌ده‌ن به‌که‌س له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ، مه‌وقفێکی وای نواند که ئیسلامی پێ به‌رزکرده‌وه‌و عیزه‌تی ئیسلامی ده‌رخست بۆ هه‌مو به‌شه‌ریه‌ت به‌تایبه‌تی دوژمنانی ئیسلام له‌وکاته‌دا ، به‌بێ هیچ که‌مته‌رخه‌میه‌ك وشلکردنه‌وه‌یه‌ك و هیچ چاوپۆشیکردنێك فه‌رقوجیاوازیه‌ك ، ڕوح ونه‌فسی به‌رزوپیه‌وبو ویست وبڕیاری پۆڵاینی هه‌بوو نواندی له‌ناو موسڵماناندا، به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی صحابه‌کانه‌وه به‌عمری کوڕی خطابیشه‌وه که‌به توند‌و تیژوبه‌توناو به‌هێز به‌ناوبانگبو ئه‌وشی به‌صحابه‌کان ووت{سوێند به‌وه‌ی که نه‌فسی منی به‌ده‌سته شه‌ڕیان به‌رامبه‌رده‌که‌م یان دواکه‌سمان نامێنێ یان خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌جێ دێت} فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم له‌شه‌ڕی حوده‌یبیه هه‌روه‌ها ووتی{ ئه‌گه‌ر لغاوی یان ڕه‌شمه‌ی حوشترێکیان دابێ به پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م تا لێیان ده‌سه‌نم }، پاشان پێیان ووت با له‌شکره‌که‌ی أوسامة کوڕی زید نه‌نێرێت وده‌ری نه‌کات له مدینة له‌به‌ر زۆری مورته‌ده‌کان ومه‌ترسی بۆسه‌ر مدینة ووتی{سوێند به‌وه‌ی که نه‌فسی أبوبکری به‌ده‌سته ئه‌ینێرم ئه‌گه‌رچی گومانی ئه‌وه‌م بۆدروست ببێت که دڕنده‌ده‌مخوات وبمفڕێنن له‌شکره‌که‌ی ئوسامه ده‌نێرم هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌رداصلی الله‌علیه وسلم ناردی پێشتر وئه‌گه‌ر له‌م دێیه‌دا که‌سی که نه‌مێنێ خۆم به‌ته‌نها بمێنمه‌وه ده‌ینێرم } به‌ڕاستی ئه‌وه سوربونه له‌سه‌ر بڕیار‌و مه‌وقفی پیاوی ئیمانداره که بوبه پاراستنێك بۆ ئیسلام وموسڵمانان مایه‌ی سه‌ربه‌رزی وپیاوه‌تی و جێی فه‌خروشانازی هه‌موو موسڵمانێکه هه‌تاهه‌تایه .