سیازده‌هه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌وی ئێمه بۆ ئێوه:
مه‌عنه‌وییه‌ت له ئه‌رزی واقیعدا، چۆن پێناسه ده‌كرێت، ئایا هه‌ر به ڕۆشتنه‌وه بۆ مێژووه‌كه‌ی!؟، یان سه‌ركێشی له وه‌رگرتنی حاڵه‌تی ئه‌وكاتی كاركردنی عاریفه‌كان و موریده‌كانیان و شاعیران و خهڵوهتمهندانی مه‌یدانی مه‌عریفه و مه‌عنه‌وییه‌ت، كه ئه‌وه كارێكی نه‌كرده‌یه، بۆ ئه‌مڕۆ، چونكه بهرٍاستی ده‌ستنادات، له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی و نوێ، كه پێویسته ئێمه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، كه ئه‌ویش وه‌رگرتن و ده‌سپێوه‌گرتنی هه‌ندێ بنه‌ما و ئه‌خلاقیاتی ئه‌ساسیی و نه‌گۆڕ و بتهون، له دنیای مه‌عنه‌وییه‌ت و ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌یدا، پێده‌چێت تۆ ببپرسیت كه ئایا مه‌عنه‌وییه‌ت بۆ ناشێ!، ئه‌ویش، ڕێبازێك بێت، وه‌ك ئه‌و هه‌موو ڕێبازانه‌ی كه له دنیادا هه‌یه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریی كێشه و ئاریشه ڕیشه‌ییه ڕۆحیی و مه‌عنه‌ویی و كرده‌ییه نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تی، من ئه‌گه‌ر بڵێم نه‌خێر، یان به‌ڵێ، ڕێبازه، یان ڕێچكه‌یه، یان شتێكه، له پێناو وننهكردن و ده‌ستپێوه‌گرتنی كارێكی گرنگتر و پڕبایه‌ختری وه‌ك پابه‌ندێتی ڕێبازه ئه‌سڵه‌كه!، كه ئه‌ویش ڕێ و ڕێباز و ڕێگای یه‌كه‌مین و كۆتایی ئیسلامه، ئه‌وه هه‌ردووكی ڕاسته، چونكه په‌یڕه‌وكردنی حاڵه‌ته كرده‌یی و ڕۆحییه‌كانی مه‌عنه‌وییه‌ت، یه‌كێكه له بنه‌ما گرنگه‌كانی گه‌شه‌ی ئیسلام و زیاتر تێگه‌یشت لێی و قوڵبوونه‌وه تێیدا.
ئێمه نموونه‌ی وته‌یه‌كی ئیمامی عه‌لی دێنینه‌وه" ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خودای لێ بێت"، كه وه‌ك دۆزینه‌وه و ده‌ربازكردنی ده‌رچه‌یه‌كی نوێ و ئه‌زموونكردنێكی دوور و درێژ و هه‌ڵهێنجانی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی ناو ئیسلام و كرۆكی به‌شێكی بچووكی لایه‌نی مه‌عنه‌ویی و شكڵی گشتیی په‌یڕه‌وكردنی مه‌عنه‌وییه‌ت، خۆی مانیفێست ده‌كات و چه‌ند شتی جوان و كردارێنراو، له ئه‌دای كاری ڕۆژانه‌ی خۆیدا به‌رجه‌سته‌بووه، كه ئه‌فه‌رمووێت: (هیچ پله و پایه‌یه‌ك له ئیسلام به‌رزتر نییه، هیچ سه‌روه‌رییه‌ك له خۆپارێزیی شكۆدارتر نییه، هیچ قهلاَ و دژێك قائیمتر له خۆلادان له گومان مه‌حكه‌متر نییه، هیچ واسیته‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووتر له په‌شیمانیی نییه، هیچ خهزنهیهك زۆر تر له قه‌ناعه‌ت نییه، هیچ سامانێك به ئه‌ندازه‌ی قووتی پێویست لابه‌ری هه‌ژاریی نییه، هه‌ر كه‌س به ده‌ستخستنی بژێویی ڕازی بوو ژیانی هێمنیی و ئارامیی بۆ خۆی ڕێكخستووه و له‌سه‌ر فه‌رشی نه‌رم و گه‌رم دانیشتووه، حه‌زی بێجێ كلیلی ماندوو بوونه، ولاَخی سواریی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه، چاوچنۆكیی و حیرس و ته‌ماع و ئیره‌یی و فیزكردن هۆكارن بۆ خۆهاویشتنه ناو گوناهه‌وه، خراپه‌كاریی و سه‌رسه‌رێتی هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو عه‌یب و شورهیییهكه!).
ئه‌م وته‌یه‌ی ئیمام، یه‌كێكه له شێوازی وه‌رگرتنی شكڵێكی گشتی ئه‌زموونكراوی مه‌عنه‌وییه‌ت له ئیسلام و ڕێبازه‌كه‌یدا، وه‌ك دڵۆپێك له ده‌ریایه‌كی بێ بن و فراواندا، چونكه گه‌ڕان و تهیكردن و قووڵبوونه‌وه له ئه‌زموونه‌كانی مه‌عنه‌وییه‌ت و قه‌ناعه‌ت، هێنده‌ی تر ئه‌و خه‌زنه‌یه فراونتر و پڕتر ده‌كات، هه‌ركه‌سیش میعماری خهزێنهكراوی مه‌عنه‌وییه‌ت و قه‌ناعه‌تی پڕبوو، یه‌كێك ده‌بێت له مرۆڤه سه‌ركه‌وتووه‌كانی دنیا و دوا ڕۆژ، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خودایه و هه‌ر خودا خاوه‌ن به‌ڵێن و په‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی، كه به‌نده‌كانی ده‌به‌خشێت له هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و په‌شیمانبوونه‌وه‌یان.
وه‌رگرتنی شكڵی گشتیی مه‌عنه‌وییه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ساده‌یی، له به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌وروبه‌رت، ساده‌بوونه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر خواسته خراپه‌كانی ئه‌مڕۆی ئینسانه‌كان، كه ئه‌مڕۆ هێده چاوقایمیی و بێ په‌روایی و سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌رپێچیی و بازدان به‌سه یه‌كدیدا زیادی كردووه و بووه‌ته دیارده، ئیدی زه‌حمه‌ته به‌خێوكردنی مه‌عنه‌وییه‌ت و قه‌ناعه‌ت و گه‌شه‌ی شكڵی گشتیی مه‌عنه‌وییه‌ت و ڕاوه‌ستان له سه‌ر چاكه‌كاریی و پیاوه‌تیی و مرۆدۆستیی و تێگه‌یشت له یه‌كتری و یه‌كتر قه‌بووڵكردن و پاشه‌كشه بۆ یه‌كتری كردن!، ئیدی با بوه‌ستێت هێرشی فیكره و ئایدیاكان بۆ سه‌ر یه‌ك و ڕه‌فزكردنه‌وه‌ی یه‌كتر، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌ڵێین ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌مان شۆفێرێكی باشی ئه‌م گه‌شتی زاهیدانه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ت و قه‌ناعه‌ت و خه‌یاڵ و واقیعه تاڵه‌ی ڕۆژگار بین.