22/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شێخ موحه‌مه‌د عورەیفی ئازاد كرا
زانای ناوداری جیهانی ئیسلامی و به‌ره‌گه‌ز سعودی ، شێخ موحه‌مه‌د عورەیفی، پاش چه‌ند ڕۆژ له ده‌ستگیركردنی ، به‌به‌ربه‌یانی ئازاد كرا .
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی كوێتی ، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه داگای بالای سعودی بریاری ئازادكردنی شێخ موحه‌د عورەیفی ده‌ركردوه و به‌ره به‌یانی ئه‌مرۆش بریاره‌كه جێ به‌جێكراوه .
له‌یه‌كه‌م پۆستیشدا له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ، شێخ موحه‌د عورەیفی نوسیویه‌تی (خۆشم ده‌وێن) و هه‌ر ئه‌مڕۆش پاش نوێژی به‌یانی له مزگه‌وت پێشوازی له هه‌وادارانی كردوه كه سه‌ردانیان كردبوو به مه‌به‌ستی ده‌ربرینی خۆشی به بۆنه‌ی ئازادبوونی .
جێگای وه‌بیرهینانه‌وه‌یه دوای ئەوەی لەدوای نوێژی تەراویحی چەند شەوێكی رابردوو، (موحەمەد عورەیفی) بەتووندی ڕەخنەی لەدەسەڵاتدارێتی سعودیە گرتووە كەپاڵپشتی ئەنجامدانی كودەتایان كردووە بەسەر شەرعیەتی (موحەمەد مورسی) ، ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرا.