22/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌کێتی په‌نای بۆگۆڕان بردووه
هەوڵێكی یەكێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ دابەشكردنی پۆستە سەرەكییەكانی ئیدارەی سلێمانی پێش هەڵبژاردن سەرینەگرتوه بۆیە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی بۆ پارتی کردووه.
رۆژنامه‌ی رووداو له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا بڵاویكرده‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێككه‌وتنێكی پێشوه‌خت، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات له‌سه‌ر ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك پۆستی پارێزگار بۆ یه‌كێتی بمێنێته‌وه و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانی بدرێ به گۆڕان، به‌ڵام ئه‌م پێشنیازه‌ی یه‌كێتی سه‌ری نه‌گرت.
هەر بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی (رووداو) یەكێتی بیری لەوە كردەوە ئەگەر بەو حاڵەی ئێستاوە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچن، گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی دەباتەوە، ئەوكاتیش حیزبە دووەمەكەی هەرێمی كوردستان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نامێنێ، بۆیە داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كرد و پارتیش رازیبوو.
كاردۆ محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە (رووداو)ی گوت "یەكێتی چاك دەزانێ ئەگەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكرایە گۆڕان لە سلێمانی دەیبردەوە، بۆیە دوایانخست".
نەرمین عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پشتڕاستیكردەوە كە بیرۆكەیەكی وەها هەبوو بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی شاری سلێمانی لە نێوان یەكێتی و گۆڕان. لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت "ئەوكاتە ئەم پێشنیازە و چەندین پێشنیازی دیكە هەبوو كە یەكێتی خستیە بەردەم گۆڕان، بەڵام نازانم بۆ قبووڵیان نەكرد".