22/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نامه‌یه‌ك له م. كرێكاره‌وه بۆ ده‌سه‌لاَتدارانی هه‌رێم
بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە والصلاه والسلام علی رسول اللە وعلی الە وصحبە ومن والاە
بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز سه‌رۆكی لیستی كوردستانی
به‌رێز سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی
به‌رێز سه‌رۆكی لیستی گۆران
به‌رێز سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به‌رێز سه‌رۆكی لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
به‌رێز سه‌رۆكی لیستی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
وه‌ك ئاگادارن له دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانانیه‌وه بارودۆخی وڵاته‌كه‌مان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات وته‌رازوی هێز به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕا كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانانی بێ گوێدانه پره‌نسیپه یاسایی و مرۆییه‌كان تاوانی گه‌وره‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی پارت و رێكخراوه ئیسلامیه‌كان ئه‌نجامداوه‌و ده‌یان ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوانه بێ سه‌روشوێن بون، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك لێیان بپرسێته‌وه یان رێكخراوێك له‌سه‌ریان هه‌ڵبداتێ، خێزان و منداڵه‌كانیان ساڵانێكه له چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه یان گوێبیستی هه‌واڵی باوك ومێرددان.
هه‌ندێك له‌وكه‌سانه‌ی كه بێسه‌روشوێن كراون به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌به‌رده‌ستتدایه كه لای كێ و له‌كوێ زیندانن، هه‌ندێكیشیان له‌زینداندا ماوه‌یه‌كی درێژ ماونه‌ته‌وه بێئه‌وه‌ی تۆمه‌تێكیان به‌ره‌و رو كرابێته‌وه یان روبه‌روی دادگا كرابێتنه‌وه له‌سه‌ر تاوانێك.
به‌پێی هه‌موو عورف و عاده‌ت و یاسا وڕێسا ئاسمانی و زه‌مینیه‌كان، چ له وڵاتانی پێشكه‌وتو یان دواكه‌وتودا یاسا‌و چوارچێوه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گرتن و دادگایی و زیندانیكردن، ئه‌وانه‌ی تاوانێكیان هه‌یه پێویسته ببرێنه به‌رده‌م دادگا و ئه‌وانه‌شی كه بێ تاوانن پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.
له‌كوردستانی ئێمه‌شدا له‌سه‌رجه‌م رێكخراو و پارته ئیسلامیه‌كان (ئه‌نسارولئیسلام- یه‌كگرتوی ئیسلامی- كۆمه‌ڵی ئیسلامی- بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) وكه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نی ئیسلامیش روبه‌روی راوه‌دونان و ڕفاندن بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌و ساڵانێكه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌واڵێك له تۆمه‌تدانه پاڵ یان دادگاییكردنیان هه‌بێت ده‌ستبه‌سه‌رن، كه‌سوكاری هه‌ریه‌ك له‌و زیندانانه له‌رێی تایبه‌ته‌وه بێت یان به‌زانیاری، ئاسایش كۆمه‌ڵێك زانیاریان ده‌ستخستوه له‌سه‌ر كه‌سوكاریان به‌ڵام بارودۆخی ئه‌منی رێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌داوه ئه‌و زانیاریانه بخه‌نه به‌رده‌م رای گشتی، دوای تێپه‌ربونی زیاتر له ده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌داو بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه، سه‌رجه‌متان هه‌ستن به نواندنی هه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌ی مرۆیی و مێژویی و به بڕیارێك سه‌رجه‌م زیندانیانی ئیسلامی ئازادبكرێن یان چاره‌نوسیان ئاشكرا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چی تر خانه‌واده‌كانیان له چاوەڕوانیدا نه‌ژین و لانی كه‌م ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا نه‌ماون بتوانن له‌سه‌ر گڵكۆیه‌ك یادیان بكه‌نه‌وه.
لیژنه‌یه‌كیشمان بۆ سۆراغی مه‌له‌فه‌كانیان پێكهێناوه كه ئاماده‌ی هاوكاری یاسایی هه‌مو لایه‌كی به‌ڕێزتانن.
كرێكار
زیندانی كۆنگسڤینگه‌ر.نه‌رویج
5ی ره‌مه‌زانی 1434 هیجری
به‌رانبه‌ر به 14.7.2013ی زاینی