22/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆی به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خۆی به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت له ئاست كادر‌و ئهندامانیداو په‌شیمانه له‌وه‌ی نه‌چوون به‌ده‌م هه‌ندێك لهكادرانهوه.
له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زانیاری به بزاڤ دا‌و رایگه‌یاند كه كه‌مته‌رخه‌می بزووتنه‌وه هۆكار بووه.
شوان قه‌ڵادزه‌یی به بزاڤی وت "له‌پاش كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه چه‌ند ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك ده‌رنه‌چوون، له‌وانه كاك مه‌لا به‌كر تاماس هه‌ربۆیه وازیهێناو كاری حزبی نه‌كرد، به‌ڵام ئێمه كه‌مته‌رخه‌م بووین و وه‌ك پێویست به‌ده‌میه‌وه نه‌چووین".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه به‌شێكی زۆری هۆكاری خۆكاندیدكردنی به‌كر تامس له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵ بۆ كه‌مته‌رخه‌می حزبه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری لاوازبوونی حزبه‌كه‌یان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان، قه‌ڵادزه‌یی وتی "بروا ناكه‌م كاریگه‌ری هه‌بێت، كاندیدی باشمان هه‌یه‌و پشت به‌خوا ده‌نگی پێویست ده‌هێنین".
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوودا دوو كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناو به‌شێوه‌یه‌كی چاوهڕواننهكراویش یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه به‌ناوی مه‌لا به‌كر تاماس بووه كاندیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
دلێر عه‌بدوڵڵا