22/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی لیستی عه‌ره‌بی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كوژرا
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری "شێخ عه‌بدولاَ سامی عاسی" سه‌رۆكی لیستی عه‌ره‌بی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند"چه‌ند چه‌كارێكی نه‌ناسراودوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌قه‌یان له شێخ عبدالله سامی عاصی‌كه كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌شیره‌تی عوبێده و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه "
وه‌ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیاریه‌كی تری له‌باره‌ی كوشتنه‌كه‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندوه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری شاری كه‌ركوك كردووه و ده‌ستیشیان كردووه به‌لێكۆڵینه‌وه.