پێشه‌كی:
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره، سوپاسێ شیاوی خۆی بێت، سوپاسگوزاری ده‌بم وه‌ك به‌جێگه‌یاندنی فه‌رمانی خۆی، دانیش به‌وه‌دا ده‌نێم هه‌موو دروستكراوان ناتوانن هێنده‌ی گه‌وره‌یی خۆی گه‌وره‌ییه‌كه‌ی به‌رز راگرن چونكه زانستیان له‌و ئاسته‌دا نیه ته‌واوی گه‌وره‌یی خوا بزانن.
صه‌لات و سه‌لامی خوا ده‌نێرم بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری نه‌خوێنده‌وار (موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا).
پاشان:
یه‌كێ له گه‌وره‌ترین ئه‌و واجبانه‌ی له رووی عه‌قڵی و له‌رووی نه‌قڵیشه‌وه(واته بڕیاری قورئان و سوننه‌ت) واجبه، زانینین قه‌دری ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌موو بوونه‌وه‌ر دان ده‌نێن به په‌روه‌ردگارێتی ئه‌ودا، هه‌موو نه‌فسێكیش له خودی خۆیدا بڕێ به‌ڵگه‌ی روونی هه‌ن كه گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی‌و شكۆمه‌ندی دروستكردن و داهێنانی نیشان ده‌ده‌ن، جا هه‌ر كه‌س خۆی بۆ خۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌فسی خۆی و به وردی بڕوانێته خۆی و لێی ورد بێته‌وه ئه‌وا قه‌دری په‌روه‌ردگاری خۆی ده‌زانێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:- وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ﴿٢١﴾
پێغه‌مبه‌ر نووحیش به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو:- مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّـهِ وَقَارًا ﴿١٣﴾ وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا ﴿١٤﴾
هه‌ر یه‌ك له ئیبن عه‌بباس و موجاهید له ته‌فسیری ئایه‌تی یه‌كه‌مدا ده‌فه‌رموون: (لَا تَرْجُونَ لِلَّـهِ وَقَارًا ). هه‌روه‌ها ئیبن عه‌بباس له‌و باره‌یه‌وه ته‌فسیری ده‌كات(بۆچی خوای گه‌وره به گه‌وره دانانێن به‌وجۆره‌ی شیاوی گه‌وره‌دانانیه‌تی).
پێغه‌مبه‌ر نووح قه‌ومه‌كه‌ی خۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ رامان له نه‌فس و خودی خۆیان تا بزانن خوا مافی هه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه، جا ته‌نها روانین بۆ نه‌فس و پێكهاته‌ی خودی مرۆڤ به‌سه بۆ به‌گه‌وره دانانانی خوا‌و زانینی قه‌دری خوا، جا چ جای ئه‌وه‌ی بڕوانیته هه‌موو دروستكراوانی خوا له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا، خه‌ڵكی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه گه‌وره‌یی خوایان له‌به‌ر چاو نیه و له‌بیریان كردووه چونكه به‌بێ رامان و وردبوونه‌وه سه‌یری دروستكراوه‌كانی خوا ده‌كه‌ن، خوا ده‌فه‌رموێت: وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾ بۆیه به‌ڵگه‌و نیشانه و موعجیزه‌كان سوودنابه‌خشن به‌و عه‌قڵانه‌ی كه ده‌ستبه‌ردار بون و دڵانێ كه بێ‌ئاگا كه‌وتون، ته‌نها كه‌سێك خوا به‌گه‌وره ده‌زانێت كه بیبینێت یان به‌ڵگه‌كانی ببینێت و سیفه‌ته‌كانی بزانێت، بۆیه ئه‌و دڵانه‌ی بێ‌ئاگا و ده‌ستبه‌رداربوون زۆر به كزی قه‌دری خوا ده‌زانن و سه‌ركه‌شی ده‌نوێنن و بێباوه‌ڕ ده‌بن، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه گاڵته‌یان بێت به خودا و قسه‌ی پێ بڵێن، هه‌ركه‌سێ چه‌نده بێ‌ئاگا بێت له گه‌وره‌یی خوا هێنده‌ش له به‌رامبه‌ر خوادا سه‌ركه‌شی ده‌نوێنێ، چه‌نده پێگه‌و قه‌درزانینی خوا له دڵدا كه‌م بێت هێنده‌ش بڕوا پێ نه‌بوونی و نكووڵی كردن له حه‌قی خوا ده‌بێت، كه‌سی لاوازیش هێنده‌ی بێئاگابون له لاوازیه‌كه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌كرێ، چه‌نده‌ش پێگه‌و قه‌دری له دڵدا زۆر بێت هێنده‌ش ده‌په‌رسترێ و به گه‌وره داده‌نرێت .
هه‌ر بۆیه بێباوه‌ڕان بتیان ده‌په‌رست‌و بڕوایان به‌و خوایه نه‌بوو كه ئێسكه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌یانكاته‌وه به مرۆڤ، خوای گه‌وره ئه‌و ناته‌واویه روون ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت : يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ لَن يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِن يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئًا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ ﴿٧٣﴾ مَا قَدَرُوا اللَّـهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِنَّ اللَّـهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ﴿٧٤﴾
له گه‌وره‌دانانی خوا بریتیه له: زانینی ناو و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و رامان له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی وردبوونه‌وه له به‌ڵگه‌و به‌خششه‌كانی، چاوگێڕانه‌وه‌یه‌ك به باری گه‌لانی رابردوودا و زانینی بار و سه‌ره‌نجامی راستگۆ‌و درۆزن و باوه‌ڕدار و بێباوه‌ڕ.
هه‌روه‌ها زانینی شه‌ریعه‌ت و فه‌رمان و رێ گیریه‌كانی خوای گه‌وره، به‌جێگه‌یاندنی ئه‌وانه‌و كارپێكردنیان، ئا ئه‌وه‌یه ئیمان له دڵه‌كاندا زیندوو راده‌گرێ، ئیمان گه‌رمی و گڕێكی هه‌یه، ئه‌و گه‌رمیه سارد هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و ئه‌و گڕه‌ش ده‌كوژێته‌وه ئه‌گه‌ر هات‌وئه‌و خوایه‌ی بڕوات پێی هه‌یه فه‌رمانت پێ بكات و تۆیش به‌جیێ نه‌گه‌یه‌نیت، رێگریت لێ بكات له خراپه‌یه‌ك و تۆیش لێی دوورنه‌گریت، هه‌ربۆیه خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به به‌رزو گه‌وره راگرتنی حه‌ج و قوربانی كردن ده‌فه‌رموێت:- ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّـهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ ﴿٣٢﴾
جا به‌رز راگرتنی فه‌رمان و رێگریه‌كان به‌گه‌وره دانانی بڕیارده‌ره‌كه‌یه‌تی، به‌وه‌ش نكووڵی له حه‌قی خوا ده‌رناكه‌وێ، هه‌ركاتیش بێباوه‌ڕی نكووڵی و قسه وتن به‌رامبه‌ری هه‌بوو ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه پێش ئه‌وانه به‌جێنه‌گه‌یاندنی فه‌رمانی و دوورنه‌گرتن له رێگیریه‌كانی و به‌سووك دانانی روویداوه.
لای هه‌ندێ نه‌زان و نه‌فام كه قه‌درو گه‌وره‌یی خوا نازنن قسه وتن به خوای گه‌وره بڵاوه، ئه‌وانه‌ش پێشوه‌خته راهاتون به به‌جێنه‌گه‌یاندنی فه‌رمانی و دوورنه‌گرتن له رێگیریه‌كانی، به‌تایبه‌ت له‌و جۆرانه‌ی وا قسه به خوا ده‌ڵێن له شام‌و عێراق و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌فریقیدا هه‌ن، به بڕێ ووشه و ده‌ربڕین وه‌سفی خوا ده‌كه‌ن و ناوی ده‌به‌ن كه باوه‌ڕدار ناتوانێ بیانگێڕێته‌وه یان گوێیان لێ بگرێ، له‌وانه‌شه خه‌ڵكانێ ئه‌وانه بڵێن كه خۆیان به باوه‌ڕدار ده‌زانن، چونكه به زمان شایه‌تومانیان هێناوه، یان ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌وانه نوێژكه‌ر بن‌و شه‌یتان ئه‌و كوفرانه‌ی له‌سه‌ر زمانیان راهێنابێ، زۆرێك له‌وانه‌ش هه‌ر واتاكه‌ی نازانن، مه‌به‌ستیشیان نیه خوا به كه‌م سه‌یر بكه‌ن، واده‌زانن ئه‌وانه قسه‌ی سه‌رزاره‌كین و حسابیان بۆ ناكرێ، بۆیه به‌م هۆیه‌وه شته‌كه به ساده ده‌گرن.
شتی له‌و جۆره‌پێویستی به روونكردنه‌وه نیه، چونكه مه‌ترسی و خراپیه‌كه‌ی له بیری دروستدا روون و دیاره، له هه‌مو شه‌ریعه‌ته ئاسمانیه‌كانیشدا روون كراوه‌ته‌وه، تا رێخۆشكه‌ری شه‌یتان بپچڕێنن و خوای گه‌وره به گه‌وره دابنێن، باسی خوا پاك راگرن له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ربڕینی زمان، یان هه‌ر نیازێكی نه‌فس.
به كورتی ده‌ڵێم:
قسه‌وتن كه بریتیه: له هه‌ر قسه یان كردارێك كه مه‌به‌ست پێی به كه‌م دانانی خوا بێت كوفره، موسڵمانان له‌مه‌دا راجیاییان نیه، ئیتر ئه‌و قسه ووتنه به‌وپه‌ڕی گاڵته‌پێكردنه‌وه بێت یان به گاڵته‌وگه‌پی سه‌رزاره‌كی بێت، یان به بێئاگایی و نه‌زانی بێت، هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نیازه‌كاندا چونكه رووكه‌ش بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ.
راستی و واتای قسه‌وتن:
هه‌رچیه‌ك خه‌ڵك له عورفی خۆیاندا پێی ده‌ڵێن قسه‌وتن یان گاڵته‌پێكردن یان به‌كه‌م دانان ئه‌وه له شه‌رعیشدا وایه، بۆیه خه‌ڵكی چۆن ده‌یناسن له شه‌رعیشدا وا ده‌ناسرێت، وه‌ك نه‌فره‌ت و سووكایه‌تی و جنێوی پیس و ئاماژه‌ی خراپ به ده‌ست(یان هه‌ر به‌شێكی جه‌سته)، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ربڕینه تایبه‌تیانه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو به‌كاری دێنن و به سووكایه‌تی و قسه‌وتن ناوزده‌ی ده‌كه‌ن ئه‌وه قسه‌وتنه با له ناوچه‌كانی تردا به قسه‌وتن ناوزه‌د نه‌كرێت.
حوكمی قسه‌وتن به خوای گه‌وره:
موسڵمانان له‌وه‌دا یه‌كده‌نگن كه قسه‌وتن به خوای گه‌وره كوفره، هه‌ركه‌سیش قسه بڵێت به خوا ده‌بێت بكوژرێت، ته‌نها راجیایی نێوان موسڵمانان له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا ته‌وبه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت یان نا، ئایا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد ته‌وبه‌كه‌ی هۆكاره بۆ نه‌كوشتنی یان نا؟ ئه‌مه‌ش دوو رای دیاری زانایانی له‌سه‌ره.
قسه‌وتن و سووكایه‌تی كردن له گه‌وره‌ترین ئازاردانه‌كانه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: - إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ اللَّـهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا ﴿٥٧﴾ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا ﴿٥٨﴾ ئازاردانی خوا مه‌به‌ست پێی ئه‌وه نیه زیان به‌خوا بگات، ئازاردان دوو جۆره: ئازارێك زیان ده‌گه‌یه‌نێت، ئازارێك زیان ناگه‌یه‌نێت، خوای گه‌وره هیچ شتێك زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت.
له فه‌رمووده‌ی قودسیدا هاتووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
≪ يا عبادي ! إنَكُم لن تبلغوا ضري فتضروني≫ ، (ئه‌ی به‌نده‌كانم ئێوه هه‌رگیز ناگه‌ن به زیانی مندا تا بتوانن زیانم پێ بگه‌یه‌نن).
خوای گه‌وره نه‌فرینی دنیا‌و دوارۆژی كردووه له‌و كه‌سه‌ی كه ئازاری ده‌دات، نه‌فرینیش ده‌ركردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی به‌نده‌یه له ره‌حمه‌تی خوا، ئایه‌ته‌كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو دنیادا دوورده‌خرێته‌وه له ره‌حمه‌تی خوا، ته‌نها كه‌سی بێباوه‌ڕیش له هه‌ردوو ره‌حمه‌تی دنیایی و دوارۆژی خوا دوور ده‌خرێته‌وه، ئه‌مه‌ش جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت كاتێ ده‌بینین خوای گه‌وره دواتر باسی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه ئازاری باوه‌ڕداران ده‌دات دووری ناخاته‌وه له هه‌ردوو دنیاكه‌دا، چونكه خه‌ڵكی ته‌نها به ئازاردانی یه‌كدی به‌هۆی قسه‌و نه‌فرین كردن له یه‌ك و له‌سه‌ر خوێندنی یه‌كدی به كافر ئه‌ژمار ناكرێن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وه بوهتان و تاوانێكی روونه.
پاشان خوای گه‌وره باسی ئه‌وه‌ی كردووه هه‌ركه‌س ئازاری بدات سزایه‌كی موهینی بۆ ئاماده كردووه، ئه‌و سزایه‌ش له قورئاندا ته‌نها به‌رامبه‌ر به‌وانه باسكراوه كه به‌رامبه‌ر حه‌قی خوا كوفرانه ده‌كه‌ن.
قسه‌وتن به خوا كوفرێكه له سه‌روو هه‌موو كوفره‌كانه‌وه، به‌ڵكو له سه‌روو كوفری بتپه‌رستانه‌وه‌یه، چونكه ئه‌وان له‌به‌ر به‌گه‌وره‌دانانی خوا بته‌كانیان ده‌په‌رست، به‌رده‌كانیان به‌رزراده‌گرتن تا له‌گه‌ڵ خوا یه‌كسان بن، هه‌ر بۆیه بتپه‌رستان له رۆژی دواییدا پاش چوونه دۆزه‌خ ده‌ڵێن : تَاللَّـهِ إِن كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٩٨﴾
ئه‌وانه به‌رده‌كانیان به‌رز راده‌گرتن تا له ئاست خوادا دایانبێن، نه‌ك خوا به نزم سه‌یر بكه‌ن تا دایبه‌زێننه ئاستی به‌رد، بۆیه به بانگه‌شه‌ی خۆیان به گه‌وره‌سه‌یركردنی به‌ردیان له‌به‌ر به‌گه‌وره‌سه‌یركردنی خوا بوو، به‌لام ئه‌وكه‌سه‌ی قسه به خوا ده‌ڵێت ئه‌وه له دیدی خۆیه‌وه خوا دێنێته خوار ئاستی به‌رد، بێباوه‌ڕان به گاڵته‌یشه‌وه قسه‌یان نه‌ده‌وت به خواوه‌نده‌كانیان، چونكه به گه‌وره‌ته‌ماشایان ده‌كردن، هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌سیش قسه‌ی به خواوه‌نده‌كانیان ووتبایه ئه‌وانیش قسه‌یان پێ ده‌ووت.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:- وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ فَيَسُبُّوا اللَّـهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿١٠٨﴾ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێباوه‌ڕان كافر بوون به‌ڵام خوای گه‌وره رێی نه‌دا به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی قسه بڵێن به بته‌كانیان تا به‌هۆی مله‌جیڕییان تووشی كوفرێكی گه‌وره‌تر نه‌بن كه ئه‌ویش قسه ووتنه به خوای موحه‌ممه‌د.
هه‌ندێ ده‌ربڕینی قسه‌وتن به خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌تره له ملهوڕی، چونكه كه‌سی ملهوڕ نكووڵی ده‌كات له بوونی په‌روه‌ردگار و به‌دیهێنه‌رێك، قسه‌ی سه‌ر زاریشی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بۆم بسه‌لمێ خوا هه‌یه به‌گه‌وره سه‌یری ده‌كه‌م.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای هه‌یه به خوای گه‌وره بوونی خوای لا چه‌سپاوه كه‌چی قسه‌ی پێ ده‌ڵێت، ئه‌مه مله‌جیڕه‌و سنووربه‌زێنیه‌كی به‌رچاوتره.
دانانی بتێك له خاكی موسڵمانان و ته‌واف كردنی و په‌رستن و سه‌ردانكردنی و سوجده بۆ بردنی و به به‌ركه‌ت دانانی لای خوای گه‌وره ئاسانتره له‌وه‌ی به ئاشكرا له شه‌قام و بازاڕ‌و كۆڵان و شوێنانی ئه‌و وڵاته‌دا قسه بوترێ به خوا، چونكه به ئاشكرا قسه پێ ووتنی سه‌ختتره له دانانی بت له ئاست خوادا، هه‌رچه‌نده ئه‌و دووانه هه‌ردووكیان كوفرن، به‌لام كه‌سی موشریك خوا به گه‌وره ته ماشا ده‌كات به‌لام كه‌سێ قسه ده‌ڵێت به خوا به‌كەم سه‌یری خوا ده‌كات، په‌نا به‌خوا له شتی وا.
هه‌روه‌ها ئه‌و قسه ووتنه له خاكێكدا بڵاوبێته‌وه زۆر خراپتره له بلاوبوونه‌وه‌ی زیناو ره‌وابوونی زینا تیایدا، خراپتره له داوێن پیسیه‌كه‌ی قه‌ومی لووت پێغه‌مبه‌رو به ڕه‌وادانانیشی، چونكه كوفری به حه‌لال دانانی داوێن پیسیه‌كان كوفرێكه كه نكووڵیه له یاسایه‌ك له یاساكانی خوا و سووكایه‌تیه به فه‌رمانێ له فه‌رمانه‌كانی خوا، به‌ڵام قسه‌وتن به خوا كوفرێكه كه هۆكاره‌كه‌ی كوفركردنه به‌رامبه‌ر به خودی خوای گه‌وره‌و به‌كه‌م دانانی، هه‌رچه‌نده‌ئه‌و دوانه هه‌ردووكیان وفرن به‌ڵام ئه‌مه‌یان زۆر خراپتر و سه‌ختتره، كوفر چه‌ندپله‌یه‌كی به‌ره‌و خواره وه‌ك چۆن ئیمان چه‌ند پله‌یه‌كی به‌ره‌و سه‌ره.
كاتێ خوای گه‌وره باسی مه‌سیحیه‌كان ده‌كات كه كوفر ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ری له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ڵێن خوا منداڵی هه‌یه، باسی تاوانه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌یخاته ڕوو كه چی كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌و خراپی هه‌یه و كاره‌كه‌یان له هی ئه‌ستێره‌په‌رستان‌و بتپه‌رستان خراپتره، خوا ده‌فه‌رموێت:- وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَـٰنُ وَلَدًا ﴿٨٨﴾ لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا ﴿٨٩﴾ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا ﴿٩٠﴾ أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَـٰنِ وَلَدًا ﴿٩١﴾ وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَـٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴿٩٢﴾ إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَـٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾ لَّقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾
چونكه دانانی منداڵ بۆ خودا دانانی كه‌مییه بۆ خودا‌و قسه پێ وتنیه‌تی، ئه‌وه‌ش خراپتره له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵیان بۆ خوا دابنایه‌و گه له خوایان بپه‌رستایه، ئه‌وكات دروستكراوێكیان به‌رز راده‌گرت و وه‌ك به‌گه‌وره دانانی خوا ئه‌ویشیان به‌گه‌وره داده‌نا، به‌ڵام دانانی منداڵ بۆ خوا شوبهاندنی خوایه به دروستكراوه‌كانه‌وه، دابه‌زاندنی رێزی خوا بۆ ئاست دروستكراوان زۆر خراپتره له به‌رزراگرتنی رێزی دروستكراو له ئاست خوادا.
قسه‌وتن به‌خوا پێچه‌وانه‌ی ئیمانی ناخ و رووكاریشه، پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی دڵه، ئه‌و قسه‌ی دڵ كه به‌راست دانانی خوایه‌و بڕوابوونه به بوونی و شیاوبوونی به به‌ندایه‌تی بۆی، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی كاری دڵه، ئه‌و كاره‌ی كه بریتیه له خۆشه‌ویستی خوا و به‌رزڕاگرتنی، به‌ڕاستی ناكرێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌یت كه‌سێ به گه‌وره سه‌یر ده‌كه‌یت و قسه‌یشی پێ بڵێیت، بۆ نمونه كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات دایك و باوكی خۆی خۆشده‌وێت و به گه‌وره رایانده‌گرێت، كه‌چی قه‌سیان پێ بڵێت و گاڵته‌یان پێ بكات ئه‌وه له‌و بانگه‌شه‌یدا درۆی كردووه..
به هه‌مان شێوه‌ش قسه‌وتن به خوای گه‌وره بڕوابوونی رووكه‌ش بۆ خوا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه بریتیه له وته‌و كردار.
یه‌كده‌نگی زانایان له‌سه‌ر كافربوونی ئه‌وه‌ی قسه ده‌ڵێت به خوا
زانایانی هه‌مو ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ی ده‌ڵێن ئیمان بریتیه له ووته‌و كرداریش، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و یه‌كده‌نگن كه قسه‌وتن به خوای‌گه‌وره كوفره و هیچ گوێ نادرێت به‌و بیانووانه‌ی كه‌سی قسه‌بێژ هه‌ر جۆره قسه‌یه‌كی وتبێ یان به‌كه‌م دانانی راشكاوانه بێت.
حه‌رب له موجاهیده‌وه هێناویه‌تی له عومه‌ره‌وه(خوا لێی ڕازی بێت) كه فه‌رموویه‌تی(هه‌ر كه‌س قسه‌ی وت به خوا یان به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران ئه‌وا بیكوژن).
له‌یث له موجاهید له ئیبن عه‌بباسه‌وه هێناویه‌تی ده‌ڵێت:(هه‌ر موسڵمانێ قسه بڵێت به خوا یان به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوای به‌درۆ خستوه‌ته‌وه‌و كاره‌كه‌ی مورته‌د بوونه‌وه‌یه، داوای ته‌وبه‌ی لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد باشه، ئه‌گه‌رنا ده‌كوژرێت، هه‌ر به‌ڵێن پێدراوێ مله‌جیڕه‌ی كرد و قسه‌ی وت به خوا یان به یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران یان ئه‌وه‌ی به ئاشكرا كرد ئه‌وه به‌ڵێنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه‌و بیكوژن).
پرسیار كرا له ئیمامی ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی قسه ده‌ڵێت به خوای گه‌وره، له وه‌ڵامدا وتی(ئه‌وه مورته‌ده‌و ده‌درێت له گه‌ردنی)، وه‌ك چۆن عه‌بدوڵای كوڕی له (مسائل)ه‌كه‌یدا لێوه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
چه‌ندین كه‌س یه‌كده‌نگی زانایانیان هێناوه سه‌باره‌ت به كافربوونی ئه‌وه‌ی قسه ده‌ڵێت به خوا‌و شیاوبوونی كوشتنی:
ئیبن راهه‌ویه ده‌ڵێت(موسڵمانان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س قسه بڵێت به خوا یان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یان به‌شێ له‌وه‌ی بۆ دابه‌زیوه كه‌نار بخات یان یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران بكوژێت ئه‌وا به‌و كاره‌ی بێباوه‌ڕ ده‌بێت با ته‌نانه‌ت دانیش بنێت به‌وه‌دا كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه).
قازی عیاز ده‌ڵێت(هیچ راجیاییه‌ك نیه هه‌ر موسڵمانێك قسه بڵێت به خوا ئه‌وه كافربووه‌و خوێنی حه‌ڵاڵه).
ئیبن حه‌زم و كه‌سانی تریش یه‌كده‌نگی زانایانیان له‌و باره‌وه هێناوه كه رای زانایانێكی له‌و باره‌وه هێناوه كه ئه‌و كه‌سه به كافر ده‌زانن قسه‌بڵێت به خوا وه‌ك ئیبن ئه‌بی زه‌یدی قه‌یره‌وانی و ئیبن قودامه و زانایانی تر.
به‌وجۆره هه‌موو زانایان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه ده‌ڵێت به خوا و بیانووی لێ قبووڵ ناكه‌ن، چونكه كامه‌ی عه‌قڵی زۆر كه‌مه قسه‌وتن له شتی‌تر جیا ده‌كاته‌وه، وه‌سف و له‌دژ خوێندن جیاده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌راستی ئه‌وانه راهاتون به سنووربه‌زێنی له ئاست خوادا.
پرسیار كرا له ئیبن ئه‌بی زه‌یدی قه‌یره‌وانی مالیكی سه‌باره‌ت به كه‌سێك كه نه‌فرینی كردووه له كه‌سێك و له‌گه‌ڵیشیدا نه‌فرینی كردووه له خوا، دواتر پیاوه‌كه پۆزشی هێناوه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی من ویستوومه نه‌فرین له شه‌یتان بكه‌م به‌ڵام زمانم نه‌یپێكاوه‌و هه‌ڵه‌م وتووه، له وه‌لامدا ئیبن ئه‌بی زه‌ید وتی(ئه‌و كه‌سه به رووكه‌شی كافربوونی ده‌كوژرێت و بیانووه‌كه‌ی قبوڵ ناكرێت ئیتر بۆ گاڵته‌گه‌پ وتبێتی یان به جددی وتبێتی).
به‌وجۆره هه‌موو زانایان و دادوه‌ران به‌پێی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌و مه‌زهه‌بی زاهیریش فه‌توایان داوه به حوكم له‌سه‌ر رووكه‌ش و نه‌چوونه‌ته سنووری ناخی كه‌سه‌كان، با ئه‌و قه‌سبێژه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردبێت ئه‌وه‌ی له ناخیدا بووه شتێكی تر بووه.
جا ئه‌گه‌ر زانایان له‌به‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ناخدایه رووكه‌شی رووداوه‌كان له‌كاربخه‌ن ئه‌وا هه‌موو ناوه شه‌رعی و حوكم و سزاكان له‌كارده‌كه‌ون، ئیتر ماف و كه‌رامه‌ته‌كان ده‌به‌زێنرێن و موسڵمان له بێباوه‌ڕ وباوه‌ڕدار له دووڕوو جودا ناكرێته‌وه، ئیتر دین و دنیا ده‌بوویه گه‌مه‌ی سه‌ر زاری گه‌مژه‌كان‌و بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی دڵ نه‌خۆشان.
قسه‌وتن به خوا كوفره با به مه‌به‌ستی كوفریش نه‌وترێ
قسه‌وتن به خوا كوفره‌و ئه‌وه‌ش راجیایی له‌سه‌ر نیه، مه‌به‌ست نه‌بوون له كوفركردنه‌كه‌ش حسابی بۆ ناكرێت، چونكه ئه‌وه خراپه‌نواندنه به‌رامبه‌ر به مافی خوا.
ئه‌و پۆزش هێنانه‌وه‌ش نه‌زانی ئه‌و كه‌سانه‌یه، ته‌نها جه‌همی كوڕی صه‌فوان‌و لاده‌رانی مورجیئه‌ن ئه‌وه ده‌ڵێن كه ئیمان به‌ڕاست دانانه و مه‌عریفه‌ی قه‌لبیه، ئیتر نازانن كه ئیمان بریتیه له قسه‌و گوفتاریش، واته قسه‌ی زمان و دڵ و كارپێكردنی دڵ‌و جه‌سته.
مورجیئه‌كان پێیان وایه كرداری رووكه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئیمان نیه بۆیه ته‌نها ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ دڵی.
به‌لام له راستیدا ئیمان بریتیه له رووكه‌ش و ناخیش، هه‌ردووكیان بۆ سه‌لماندنی ئیمان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به كه‌نارخستنی یه‌كێكیان هه‌موو ئیمان كه‌نار ده‌خرێ.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نیه‌تی كوفری هه‌بێ ئه‌وه كافر ده‌بێت با به زمانیش نه‌یوتبێ و به كرداریش نه‌یكردبێ، هه‌روه‌ها به وتنیشی كافر ده‌بێ با به دڵیش نیه‌تی نه‌بێ و به كرداریش نه‌یكردبێت، هه‌ركه‌سیش كوفرێك بكات كافر ده‌بێت با له دڵه‌وه نیه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووبێت و به زمانیش نه‌یوتبێ.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به جه‌سته تاوانێكی كرد له‌سه‌ر حساب ده‌كرێ و شاراوه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ش داده‌نرێ بۆ خوای گه‌وره، مه‌رج نیه هه‌ركه‌س له‌به‌ر كوفرێكی رووكه‌شی حوكمی كوفری ده‌درێت لای خوا له ناخیشدا كافر بێت، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ست به ناخن داده‌نرێت بۆ خوا و ئه‌وانه‌ش رووكه‌شن به‌نده له دنیادا كاریان پێ ده‌كات.
خوای گه‌وره وكمی كوفری ئه‌وه‌ی داوه كه گاڵته ده‌كات به خوا و به كتێبه‌كه‌ی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و بیانووی ئه‌وه‌ی لێ قبووڵ نه‌كردووه كه به‌جددی نه‌بووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: ▬ وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّـهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ ﴿٦٥﴾ لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ إِن نَّعْفُ عَن طَائِفَةٍ مِّنكُمْ نُعَذِّبْ طَائِفَةً بِأَنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ ﴿٦٦﴾ عه‌قڵ ئاماژه به‌وه ده‌دات خه‌ڵكی له دنیادا رووكه‌شیان له‌سه‌ر حساب ده‌كرێ، قبووڵ ناكرێت تۆمه‌تی زینا بده‌نه پاڵ یه‌كدی، هه‌روه‌ك قبووڵناكرێ قسه‌و نه‌فرین به ده‌سه‌ڵاتدار بوترێ، جا هه‌ركه‌س بیانووی ئه‌وه بهێنێته‌وه كه نیه‌تی ئه‌وه نه‌بووه ئه‌وه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه به په‌یڕه‌وی سزا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت هه‌ڵده‌به‌ستێ هه‌شتا جه‌لده‌ی لێ بدرێ، بیانووی گاڵته‌گه‌پیش قبووڵ ناكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدار شان و شكۆی نامێنێ ئه‌گه‌ر ڕێ بدات گاڵته به خۆی و ئابڕووی بكرێت، بۆیه ده‌بینیت ئه‌و كه‌سانه ته‌مێ ده‌كات چ به گاڵته بێت یان به جددیان بووبێت، له‌و باره‌شه‌وه كه رووكه‌ش بۆ حوكمدان وه‌رده‌گیرێت چه‌ندین ده‌ق هه‌ن كه له كۆتا نایه‌ن.
له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا له ئه‌بووهوره‌یره‌وه هاتووه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر(صل الله عليه وسلم) فه‌رمووی(إنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سَخَطِ اللَّهِ لَا يُلْقِي لَهَا بَالًا يَهْوِي بِهَا فِي جَهَنَّمَ سبعين خريفاً)، (به‌نده هه‌یه قسه‌یه‌ك ده‌كات كه تووره‌یی خوای به‌ده‌مه‌وه‌یه، گوێی نیه له‌و قسه‌و به سه‌ختی ناگرێت، كه‌چی حه‌فتا پاییز پێ ده‌خرێته دۆزه‌خ).
بۆیه خوای گه‌وره سزای له‌سه‌ر واجب كردووه‌و ئه‌و بیانووه‌ی لێ قبووڵنه‌كردووه كه قسه‌كه‌ی به سه‌خت نه‌گرتووه، چونكه هیچ له قسه‌كه‌ی ورد نه‌بوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌گه‌ر كه‌مێك لێی ورد ببوایه‌ته‌وه ئه‌وه سووكی و ناشیرینی ئه‌و قسه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وت.
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌كه‌ی بیلالی كوڕی حارث دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر(صل الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «وإن أحدكم لیتكلم بالكلمه ما یظن أن تبلغ ما بلغت، فیكتب الله علیه بها سخطه إلی یوم یلقاه» ، (كه‌ستان هه‌یه قسه‌یه‌ك ده‌كات گومان نابات بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه گه‌یشتووه، خوای گه‌وره‌ش به‌وه تووره‌یی خۆی له‌سه‌ر ده‌نووسێ تا ئه‌و رۆژه‌ی پێی ده‌گاته‌وه).
جا پۆزش و بیانووی كه‌سێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی قسه‌و نه‌فرین وتنی به خوای گه‌وره سه‌رزاره‌كیه‌و زمانی پێی راهاتووه‌و ئه‌گه‌رنا مه‌به‌ستی نیه خوا به‌كه‌م بزانێت یان سووكایه‌تی بكات، ئه‌وه بیانویه‌كه كه شه‌یتان ده‌یداته ده‌ست مرۆڤ تا له‌سه‌ر كوفره‌كه‌ی بیهێڵێته‌وه‌و دڵ ئارامیشی بكات به‌رامبه‌ر به‌و سته‌مه‌ی له خۆی كردووه به‌رامبه‌ر مافی خوا، شه‌یتان كه‌س تووشی كوفر ناكات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به دوایدا دڵئارامیه‌كی بۆ بخاته‌روو به گومانی عه‌قڵی خه‌یاڵاوی و گومانی لاوازی شه‌رعی كه له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی تێگه‌یشتنی دروستی دوور له ئاره‌زووبازی خۆی نه‌گرتووه.
له‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و گومان به‌خشیانه‌ی شه‌یتان بۆ مرۆڤ بریتیه له‌وه‌ی ئازار و خه‌می ئه‌نجامدانی كوفر‌و تاوانی كه‌سێك لا ببات به ئه‌نجامدانی چه‌ند په‌رستشێك تا به‌وه ئاهی تاوانه‌كه‌ی و ئازاری له دڵی كه‌سی تاوانباردا بسڕێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌و كه‌سه‌ی قسه ده‌ڵێت به‌خوا شه‌یتان وا ڕازی ده‌كات گوایه ئه‌و شایه‌تومانی هێناوه‌و چاكه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ دایك وباوكی و له‌وانه‌شه بڵێت نوێژه‌كان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت.
بێباوه‌ڕانی عه‌ره‌بیش له مه‌ككه وابوون، ئه‌وان هاوه‌ڵانیان بۆ خوا داده‌نا و بتیان له‌بری خوا ده‌په‌رست، به‌ڵام به‌وه خۆیان دڵخۆش ده‌كرد كه ئه‌وان ئاو ده‌ده‌ن به حاجیان و مه‌سجیدولحه‌رام ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌عبه به‌رگپۆش ده‌كه‌ن، به‌لام ئه‌وانه لای خوا سوودی پێ نه‌ده‌گه‌یاندن، چونكه هاوه‌ڵ دانان بۆ خوا ناگونجێ له‌گه‌ڵ به‌گه‌وره‌دانانی خوادا، ئه‌وان به‌یتولحه‌رامیان به‌رزراده‌گرت كه‌چی كوفریان به‌رامبه‌ر به خوای ئه‌و به‌یته نیشان ده‌دا، جا كه‌عبه له‌به‌ر خوای كه‌عبه به‌رزڕاده‌گیرێ نه‌ك خوا له‌به‌ر كه‌عبه به‌رز ڕاگیرێ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ لَا يَسْتَوُونَ عِندَ اللَّـهِ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿١٩﴾
زۆرجار ئیمانی كه‌سێك ته‌نها بانگه‌شه‌یه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی وا ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمانه‌دا ناگونجێ، خوا ده‌فه‌رموێت: ▬ وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّـهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ﴿٨﴾ بۆیه بانگه‌شه‌ی به‌گه‌وره‌دانانی خوای گه‌وره و وتنی شایه‌تومان ناگونجێت له‌گه‌ڵ قسه‌وتن به خوا و گاڵته‌پێكردنی.
سزادانی ئه‌وه‌ی قسه ده‌ڵێت به خوا
زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه یه‌كده‌نگن هه‌ر كه‌س قسه بڵێت به خوا ئه‌وا به بێباوه‌ڕی ده‌كوژرێت و پاش كوشتنه‌كشی حوكمی موسڵمانان نایگرێته‌وه وه‌ك شۆردن و نوێژ له‌سه‌ركردن و كفن و ئه‌سپه‌رده‌كردن‌و نزا بۆ كردنی، زانایان پێیان وایه نوێژی له‌سه‌رناكرێ و ناشۆردرێ و كفن ناكرێت و له گۆڕستانی موسڵمانانیش‌دا ئه‌سپه‌رده ناكرێ، دروستیش نیه نزای بۆ بكرێت چونكه له موسڵمانان نه‌بووه.
زانایان راجیان سه‌باره‌ت به قبووڵبوونی ته‌وبه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد له وته یان كرداری خراپی به‌رامبه‌ر به مافی خوای گه‌وره، ئایا پێشتر داوای ته‌وبه‌كردنی لێده‌كرێت یان ده‌كوژرێت و له دنیادا گوێ ناگیرێت له ته‌وبه‌كه‌ی‌و له رۆژی دواییدا خوا بڕیار له‌سه‌ر ناخی ده‌دات، له‌م بواره‌دا دوو رای جیاواز و دیار هه‌ن:
ڕای یه‌كه‌م: پێی وایه ته‌وبه‌ی قبووڵ ناكرێ وپێویسته بێ ئه‌وه‌ی داوای ته‌وبه‌ی لێ بكرێ بكوژرێ، ته‌وبه‌كردنیشی بۆ رۆژی دوایی ده‌بێت لای خوای گه‌وره، ئه‌مه رای دیاری حه‌نبه‌لیه‌كان و ژماره‌یه‌كی تری فیقهناسانی تری ده‌ره‌وه‌ی حه‌نبه‌لیه‌كانه، وه‌ك پێشتریش باسمان كرد ئیبن عه‌بباس و عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب و كه‌سانێكی تریش ئه‌و رایه‌یان هه‌بووه، رای ناسراو و بڵاوی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لیشه.
هۆكاری ئه‌م بڕیاره:
چونكه ته‌وبه نابێته سڕه‌ره‌وه بۆ تاوانی رووكه‌ش و به‌رچاو، هه‌روه‌ها خراپه‌ی ئاسانكاری بۆ قسه‌وتن به خوای گه‌وره و گاڵته‌پێكردنی لای خه‌ڵك لا نابات، به قبووڵ كردنی ته‌وبه‌كه‌ی ئاسانكاری دێته ئارا بۆ خه‌ڵك تا ئه‌و تاوانه گه‌وره به ساكار بگرن، ئه‌گه‌ریش كه‌وتنه‌به‌ر گورزی ده‌سه‌ڵات به رووكه‌ش ته‌وبه ده‌نوێنن و رزگاریان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش سووككردنی باری كوفركردنه‌و ئه‌و شته‌یان لا ئاسان ده‌كات، به‌ڵكو سزاكان دانراون تا تاوانبار ته‌مێ بكرێ‌و پاك بكرێته‌وه‌و به‌ربه‌ستیش بێت بۆ که‌سانی تر تا ئه‌و تاوانه نه‌كه‌ن یان هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵه نه‌ڵێن، قبووڵ كردنی توبه‌ش ئه‌و دوو مه‌به‌سته‌ی سزادان له‌كارده‌خات.
ڕای دووه‌م: پێیان وایه پێشتر داوای ته‌وبه‌ی لێ بكرێت و ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی كرد له كوفره‌كه‌ی توبه‌كه‌ی قبوڵ بكرێت ئه‌گه‌ر راستگۆیی لێ به‌دیكرا وبه‌ڵێنی دا تاوانی وا دووباره نه‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕای جمهوری فیقهناسانه.
هۆكاری قبووڵكردنی ته‌وبه:
قسه‌وتن به خوا كوفره و ته‌وبه‌كردنی كافر له هه‌موو كوفرێك قبووڵكراوه وه‌ك بێباوه‌ڕان وبتپه‌رستان‌و ملهوڕان كه موسڵمان ده‌بن، موسڵمان بوونه‌كه‌یان رابردوو ده‌سڕێته‌وه، خوا ته‌وبه‌ی هه‌ركه‌س وه‌رده‌گرێت كه خۆی بیه‌وێت، سنووربه‌زێنی له ئاست خوادا مافی خوایه و خوای گه‌وره‌ش لێخۆشبوونی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی به قسه‌وتن به خوای گه‌وره سته‌می له خۆی كردووه‌وته‌وبه‌ی هه‌موو هاوه‌ڵ دانه‌رێكیشی قبووڵ كردووه.
ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی قسه‌وتنه به پێغه‌مبه‌ری خوا، چونكه ئه‌وه مافێكه ده‌بێت وه‌ربگیرێته‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صل الله عليه وسلم) به‌هۆی وه‌فاتیه‌وه‌و زیندوونه‌بوونی له هه‌موو كه‌س خۆش نابێت كه قسه‌ی پێ بڵێت.
بنه‌ڕه‌تی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه مافی گه‌وره‌ی وه‌ربگیرێته‌وه‌و قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ری خوا كوفره‌و ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێ بڵێ ده‌بێت له به‌رمابه‌ر ئه‌وه‌دا بكوژرێت.
پاشان قسه‌وتن به پێغه‌مبه‌ری خوا(صل الله عليه وسلم) كارده‌كاته سه‌ر پله‌وپایه‌ی لای خه‌ڵك و پێگه‌ی له دڵه‌كاندا لاواز ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌وتن به‌خوا چونكه ئه‌وه‌ی قسه ده‌ڵێت به خوا ته‌نها زیان به‌خۆ ده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌ق وایه
هه‌ركه‌س قسه بڵێت به خوای گه‌وره ده‌بێت بكوژرێ و داوای ته‌وبه‌ی لێ نه‌كرێت، ته‌وبه‌كه‌ی له ناخیدا بۆ لای خوا ده‌بێت‌و خوا گه‌وره‌ش به دادپه‌روه‌ری خۆی یان به لێخۆشبوونی خۆی له‌گه‌ڵی ده‌جوڵێته‌وه.
هه‌ركه‌س قسه بڵێت به‌خواو ته‌وبه بكات و ته‌وبه‌كه‌شی ئاشكرا بكات پێش ئه‌وه‌ی بگیرێت ئه‌وكات ته‌وبه‌كه‌ی قبووڵده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی راستگۆیی لێ به‌دیده‌كرێ، حوكمی ئه‌و كه‌سه وه‌ك حوكمی ئه‌و بێباوه‌رانه وایه كه به ویستی خۆیان موسڵمان ده‌بن با پێش موسڵمانبوونیان قسه‌یان وتبێ به خوای گه‌وره.
قسه‌وتن به خوای گه‌وره‌ش دوو جۆره:
یه‌كه‌م: قسه‌وتنی راسته‌وخۆ:
وه‌ك نه‌فرین لێ‌كردن و خراپه ناوبردن و گاڵته پێكردنی‌و به‌كه‌م دانانی، ئه‌مه هه‌مووئه‌وحوكمانه‌ی پێشوو ده‌یگرێته‌وه، لای زانایانیش به گشتی ئه‌مه واتا و مه‌به‌ستی قسه‌وتنه به خوای گه‌وره.
دووه‌م: قسه‌وتنی ناراسته‌وخۆ:
وه‌ك قسه‌وتن به‌وانه‌ی خوای گه‌وره هه‌ڵسوكه‌وت و جووڵه‌یان به‌ڕێوه ده‌بات بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ ئیختیار و بژارده‌یه‌كی هه‌بێت تیایدا وه‌ك قسه‌وتن به زه‌مانه‌و كات و سات و چركه‌و مانگ و ساڵ‌و هه‌ساره‌و جووڵه‌ی هه‌ساره، ئه‌مه‌یان حوكمه‌كانی پێشووی په‌یوه‌ست به قسه‌وتن به خوای گه‌وره نایگرێته‌وه‌و كوشتن و حوكمه هاوشێوه‌كانی نایگرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌ی وابێت خوای گه‌وره‌شی پێوه باس بكات.
له هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه هاتووه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر() فه‌رمووی:«قال الله یۆژینی ابن ێ‌دم، یسب الدهر وأنا الدهر بیدی اڵ‌مر أقلب اللیل والنهار»، (خوا ده‌فه‌رموێت ئاده‌میزاد ئازارم ده‌دات قسه ده‌ڵێت به زه‌مانه و منیش زه‌مانه‌م، كاروبار به ده‌ستی منه و شه‌و و رۆژ هه‌ڵده‌گێڕمه‌وه).
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا هاتووه:« يؤذيني ابن آدم يقول يا خيبة الدهر فلا يقولن يا خيبة الدهر فأنا الدهر أقلب الليل والنهار فإذا شئت قبضتهما≫ ، (ئاده‌میزاد ئازارم ده‌دات ده‌ڵێت دنیای بێ وه‌فا، ده‌ی با كه‌ستان نه‌ڵێت دنیای بێ وه‌فا چونكه من زه‌مانه‌م‌و شه‌و و رۆژی هه‌ڵده‌گێڕمه‌وه، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌یانگرمه‌وه).
هه‌ساره‌كانیش وه‌ك خۆر و مانگن و شوێنه‌واریان وه‌ك شه‌وو رۆژ و زه‌مانه وایه و رێ ده‌بڕن نه‌ك بژارده‌و موخه‌ییه‌ر بن، له ویستی خوای تاك و ته‌نها ده‌رناچن، هیچ ویست و بژارده‌یه‌كیان نیه، فه‌رمانێكی كه‌ونییان له‌سه‌ره‌و ناتوانن لێی ده‌رچن، بۆیه قسه‌وتن پێیان سنووربه‌زێنیه له ئاست به‌ڕێوه‌به‌رو دروستكه‌ریاندا كه خوای گه‌وره‌یه‌و ره‌خنه‌گرتن وناره‌زاییه له دانایی خوا و ویستی له‌وانه‌دا، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره قسه‌وتن به زه‌مانه‌ی داناوه به قسه‌وتن به خوا له‌رێی لزومه‌وه.
خوای گه‌وره قسه‌وتن به مرۆڤی دانه‌ناوه به وێنه‌ی قسه‌وتن به خۆی، چونكه مرۆڤ بژارده‌و ئیختیاری هه‌یه و ویستێكی هه‌یه كه خوا پێی به‌خشیوه، خوا ده‌فه‌رموێت :- وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّـهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٢٩﴾
به‌ڵام هه‌ساره‌و ئه‌تسێره‌كان وه‌ك خۆر‌و مانگ ئه‌وه خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت: لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ﴿٤٠﴾ ئه‌ركی سه‌رشانمانه خوای گه‌وره به‌رز و گه‌وره رابگرین، له‌و شێوازانه‌ش بریتین له:
به‌رزراگرتنی كار‌و فه‌رمان و رێگریه‌كانی و وه‌ستان له ئاستیانداو به‌جێگه‌یاندنیان و تاونه‌دانه مه‌یدانێك كه مرۆڤ هیچ زانستێكی نیه له‌باره‌یه‌وه.
یادكردنی خوا و نزا‌و پارانه‌وه لێی‌و به‌ستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی بوون ته‌نها به خودای گه‌وره‌وه، چونكه به‌س خوایه به‌دیهێنه‌ری بوون و به‌ڕێوه‌به‌ری و هیچ هاوه‌ڵێكی نیه، خوا ده‌فه‌رموێت: وَمَا قَدَرُوا اللَّـهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٧﴾
به‌م جۆره به كورتی ئه‌م په‌یامه‌مان كۆتایی هات، ته‌نها خوای تاك و ته‌نها پاڵپشت و راستی به‌خشه، هیچ هاوه‌ڵێكی نیه و داوای نیازپاكی و رێ چاكی لێ ده‌كه‌ین.
وصل الله وسلم علی نبینا محمد و آ‌له وصحبه و من تبعهم بإحسان إلی یوم ا‌لدین
21 المحرم 1434