(14) حەسودی
23/07/2013 نوسەر: bzavpress

(14) حەسودی


وانەی چواردەهەم

حەسودی چەند پلەیەکی هەیە:
1. مرۆڤ حەز بەنەمانی نیعمەتەکانی برا موسڵمانەکەی بکات، ئەگەر بۆ خۆی نەبێت.
2. حەزی لەنیعمەتەکانی براموسڵمانەکەیەتی و بۆ خۆی بگوازرێتەوە.
3. بۆ خۆشی حەزی لەو نیعمەتانە هەبێت کەبراکەی هەیەتی بەبێ تیاچوونی ئەو نیعمەتانەی کەبراکەی هەیەتی ( ئەم جۆرەیان ڕێگە پێدراوە) حسودی نیە.

حەسود سێ زەرەر بەخۆی دەگەیەنێت:-
1. تاوانباربوون.
2. بێ ئەدەبی بەرامبەر بە پەروەردگاردا.
3. ژانی دڵی لەبەر زۆری خەمەکانی لەهەبوونی نیعمەتی موسڵمانان.

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە حەسودی داوە هەروەکو لەم سورەتی ( الفلق) دەفەرموێت:




واتە: (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت. له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو). له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ. له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌‌زو گرێ ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن). له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات).

------------------------------

*** (حەسودی) یەکێکە لەووتە ڕۆژانەی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٣