و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
به پێی پاشماوه
دێرینه به‌ده‌ست هاتوه‌كان و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان كورد ئه‌كرێت
به دوو به‌شه‌وه.به‌شى یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه
چه‌ند هه‌زار ساڵ پێش زایین تاوه‌كو ئێستا خۆیان به‌كورد ناوبردوه.
مێژوو زانه خۆی و بێگانه‌كان هه‌ر به كورد ناویان ئه‌به‌ن. به‌شى
دووه‌م: بریتین له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له سه‌ده‌ی نۆهه‌مى پ ز خۆیان
به ماد ناو بردوه مێژوو ناسه‌كانیش به مادی ناوی بردوون.
به‌شى
یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه له ئارارات، شاخه‌كانى
جودیه‌وه هاتوون به درێژایی دیجله‌و فورات تا رۆژئاوای سوریا و شام و
كه‌ناری ده‌ریای سپی و له رۆژهه‌لاَته‌وه تا كه‌نداوی عه‌ره‌ب و
كه‌ناری ده‌ریای عومان بلاَوبونه‌ته‌وه(به‌مانه ئه‌وترێ
منظومه‌ی زاگروس).
به‌شى دووه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی
كه له ئاسیای ناوه‌راسته‌وه به‌ره‌و رِۆژئاوا هاتوون،
له‌وێوه به‌ره‌و خوارووی ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ناوچه‌ی
ئازه‌ربایجان و ئاسپاهان – ئاكباتان – و لورِستان هاتوون. ئه‌م
ناوچه‌یه پێ ی وتراوه ولاَتى میدیا. دیواری(مه‌دی) كه له نێوان
بابل و(مابین النهرین) دایه زۆر گرنگه‌و به چاكی دروست كراوه له
خشت و قیر. به یه‌كێك له شاكاره‌كانى ماد ئه‌زانرێ. هۆزه‌كانى
كوردی رِۆژئاوا یانى كورده‌كانى زاگرۆس بریتین له
1- لۆلۆ
2- گوتى 3- كاسى(كاستۆ) 4- سورباو یا سوباریهۆزه‌كانى به‌شى دووه‌م یانى
كورده‌كانى ئاسیاى ناوه‌رِاست بریتین له1- ماد 2- نایری3- كاردۆخ
ئه‌م حه‌وت هۆزه بریتین له هۆزه بنه‌رِتیه‌كانى كورد كه ئه‌مانێش
چه‌ندین هۆزو تیره‌و خێڵیان لێ جیا بۆته‌وه‌و له سه‌ر تاسه‌ری
كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بلاَو بوونه‌ته‌وه.
هۆزه كورده‌كانىبه‌شى ئارارات
1-
لۆلۆ: ئه‌م هۆزه بریتین له كورده ئاراراتیه‌كان و پێش پێك هاتنى
ده‌وڵه‌تى(جه‌مشیدی) له‌سه‌ده‌ی 37 پ ز یانى 3700 پ ز له ناوچه‌ی
(لۆلۆم) كه ئه‌كه‌وێته نێوان كرماشان و به‌غداد فه‌رمانرِه‌وا بوون.
هه‌ندێکی تر له مێژوو ناسان ئه‌ڵێن گوایه له ویلاتى(سوله‌یمانى)
ئه‌مرِۆ و شاره‌زوور و زه‌هاو و حه‌لوان دا بوون. ئه‌م هۆزه
ساڵی3700 پ ز له شه‌رِێكى سه‌ختا له‌گه‌ڵ (ئه‌كه‌ده‌كان) تێك
ئه‌شكێن له سه‌رده‌مى فه‌رمانرِه‌وایی (نه‌رامسینى كورِی سارگۆنى
یه‌كه‌مدا) سه‌ركرده‌ی لۆلۆكان (شاتوون) بووه.(1) هه‌ندێ له مێژوو
نووسه ئێرانیه‌كان به‌تایبه‌ت(شانامه) زۆر به نه‌زانانه
نووسیویانه كورد له‌و رِاكردوانه پێك هاتوون كه‌له ترسى زوحاك
داویانه شاخ. دكتور سپایزار له كتێبى – میسوپوتامى – دا ئه‌ڵێت:
تابلۆیه‌كی دێرینه له زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه كه له
سه‌ده‌ی(28)پ ز له سه‌رده‌مى (ئانۆبانین) فه‌رمانرِه‌وای لۆلۆ دا
بوو. هه‌ندێ له فه‌رمانرِه‌وایانى ئاشور له سه‌ده‌كانى(19- 18)پ ز
له هۆزی لۆلۆ بوون و له‌وه ئه‌چێ هه‌ندێكیشیان له سوریا ژیابن.
به پێی ئه‌و پاشماوانه‌ی كه له سه‌رده‌مى (ئاشورنازیپاڵ)دا به
ده‌ست هاتووه ولاَتى لۆلۆ زۆر ئاوه‌د‌ان بوه‌و خاوه‌نى گه‌لێ زانا‌و
رِۆشن بیر بووه پیشه سازی تێدا په‌ره‌ی سه‌ندوه. ولاَتێكى
پێشكه‌وتو بوه ئاشور نازیپال، گه‌لێ له زانا‌و رِۆشنبیره‌كانى
بردۆته ولاَتى ئاشور(ئۆلمسێد).1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 186
ته‌گلات په‌لازه‌ری دووه‌م به‌شێك له ئارامیه‌كانى میسوپوتامى
بردوه بۆ ولاَتى لۆلۆ(1) (دكتور سپایزار) لۆلۆكان به بابا گه‌وره‌ی
لورِ دائه‌نێت له كاتێكدا پاشماوه‌ی لۆلۆكان له (ژه‌نگارو عیراقدا)
ماوه‌ته‌وه. هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان زمان و خوو
رِه‌وشتى ئه‌وان و لورِه‌كاندا نییه. فه‌رمانرِه‌وایانى ئاشور گه‌لێ
جار له‌گه‌ڵ لۆلۆكاندا به‌یه‌كدا هاتوون. شه‌رِی توند‌و تیژ له
نێوانیاندا رِووی داوه. به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مه‌كانى ته‌گلات
پالازارو، ئاداد نێراری، تۆكۆلی فیونۆرتا، ئاسورنازیرپال – به‌تایبه‌ت
ئاسور نازیرپال چوار جار سوپای بۆ سه‌ر ولاَتى(لۆلۆ) هێناوه. له
سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ ز ئاسور نازیرپال پایته‌ختى ولاَتى لۆلۆكان
شاری(زه‌یمه‌ری داگیر كردوه). پاش رِووخاندنى ده‌وڵه‌تى ئاشور و
سه‌ره‌تای په‌یدا بوونى ده‌وڵه‌تى ماد ولاَتى لۆلۆیش بۆته ژێر
ده‌سته‌ی فه‌رمانرِه‌وای ماد. به ته‌واوی سنووری ده‌وڵه‌تى لۆلۆ
نه‌زانراوه، به‌لاَم به‌پێی نه‌خشه‌ی كۆن ده‌سكه‌وته
مێژینه‌كان سنووری ولاَتى لۆلۆ به‌م شێوه‌یه‌یه لای
سه‌ره‌وه‌ی(زاموا) ناوچه‌ی (نامری)، پشتده‌ر و سه‌رده‌شت و لای
رِۆژهه‌لاَته‌وه سوی و هاشمار و هارهار و هالمان.(2) لای خواره‌وه
ویلایه‌تى(باراهسى و تۆكریش)ی عێلاَم بووه، له رِوژئاواوه (ئارباخا –
ئارخا) یانى كه‌ركوكی ئێستا.
1. فۆرژ ل 432.
هارهار له سه‌ده‌ی 8 پ.ز له‌لایه‌ن –سارگۆن-ه‌وه داگیر کراوه ناوی نا
(کار شارۆگین) یانی شاری سارگۆن. له‌وانه‌یه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا بوبێت
(ئه‌مین زه‌کی به‌گ)
ویلایه‌ته
گرنگه‌كانى ولاَتى لۆلۆ بریتى بوه له (بابێت) یانى ناوچه‌ی بازیان
هه‌روه‌ها (داگارا، كاكری، بارا، زه‌یمری، هۆدۆن، مسۆ، ئارزیر، قه‌لاَى
ئاوزێ، كینسابا، پیره‌مه‌گرون). شاخه به‌رزه‌كانى ئه‌م ولاَته بریتى
بووه له (لێسیر) یا (كینابا) یانى شاخى رِزگاری(1) و نیكدیم و نکدیم
ئارا، سیماكی و(ئازیروی) یانى(ئه‌زمرِ) كۆلار، لارلار، سوانى و نیسپى،
له‌وانه‌یه له شاخه‌كانى هه‌ورامان بن.رِوباره‌كانى ئه‌م
ولاَته : رِوباری(رِادنۆ). و(ئادێر)(سپایزار).
2- گوتى یا
گودی: ئه‌مانه‌ش له هۆزه‌كانى به‌شى ئاراراتن یه‌پێى رِای چه‌ندین
له رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان رِه‌گه‌زی بنه‌رِه‌تى كورد ئه‌مانن كه
له چیاكانى زاگروس و ناوچه‌ی كه‌ركوك فه‌رمانرِه‌واییان كردوه.
ئه‌م هۆزه‌له سه‌ده‌ی(37) پ ز یانى(3700) پ ز هێرشیان كردۆته سه‌ر
ولاَتى بابل و سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و داگیریان كردوه و سوپای
نه‌رامسینى كورِی سار‌گۆنیان شكاندوه. له‌و دوو تابلۆیه‌ی كه له
سه‌رده‌مى (تۆكۆلی -ئایورتا)ی فه‌رمانرِه‌وای ئاشوردا نووسراوه له
یه‌كێكیاندا ناوی -گوتى- و له تابلۆی دووه‌مدا ناوی(كورتى)
هاتووه.لێره‌دا وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌م دوو ناوه به‌یه‌ك
مانا هاتبێت. گوتى به‌شێكن له - كورتى - و له شاخى ئارارات-ن واته
گوتى له بنه‌رِ‌ه‌تدا گودی یه كه پیتى(د) كراوه به(ت) چونكه
گودی ناوی کۆنی شاخی ئاراراته.
1. رزگاری- ئاسور
نازیرپاڵی فه‌رمانڕه‌وای ئاشور ئه‌ڵێن: ئه‌م شاخه له ڕۆژهه‌ڵاتی
ئاشوره‌کاندا تاکه شاخێکه نوك تیژ. نوکی وه‌کو نوکی نێزه تیژه (مسترم
سێرک) له ئه‌سکلوپیدیای ئیسلامدا به‌رگی یه‌ک 106 ئه‌ڵێت نوسه‌رانی
نه‌صاری به شاخی جودیان وتووه شاخی کوردان، شاخی نسییریش هه‌ر له ووڵاتی
کوردانه.
تا سه‌درمی ئیسلامیش به گودی یا به
جودی ناو براوه به پێی مێژووی كۆن و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دێرین
–گوتى- ناوی هۆزێكه له هۆزه‌كانى به‌شى ئارارات كه به ناوی شاخى
گودی یه‌وه ناو نراون. له پاشدا چونه‌ته ناو كۆمه‌ڵی زاگرۆس و
به‌ره‌و كه‌ركوك هاتوون له سه‌رده‌مى ئاشوریه‌كاندا به ویلایه‌تى
(بۆتان و ئاشور) یان وتوه(گۆتیۆم) یانى ولاَتى گۆتى. (د. ئاوری
رۆژهه‌لاَت ناس) له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت " كاردۆ، كاردۆخى، كارتۆخى.
كاردۆشى، كاردا، كارداك، كارداویه، كارتاویه، كوردی، كورتی، كورته‌دی،
كورتۆخی، كوردوانی، كوردیا، گوتی" ئه‌مانه هه‌مووى یه‌كن به‌یه‌ك ناو
ناو ئه‌برێن.هه‌رچه‌نده له ناوه‌كاندا( تلفظ)یان جیاوازه،
به‌لاَم هه‌موویان به‌یه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌وترێن. ئه‌م رۆژهه‌لاَت ناسه
وشه‌ی (سیرتی) گۆرِیوه به كورتی و له‌و ناوانه‌دا ناوی بردوه.
هه‌ر به‌م جۆره ئه‌م رۆژهه‌لاَت ناسه كاردۆشیا یا كاردۆخی
گه‌زنه‌فون و كاردای شۆمێر به كوردی ئه‌مرِۆ دائه‌نێ. ئه‌م وشانه له
تابلۆیه‌كه‌وه وه‌رگیراون میژووی ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌می
فه‌رمانرِه‌وی (ئاردانانار)ی (لاگاش) له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 24) پ ز له‌و
هۆیانه‌وه بۆمان ده‌رئه‌كه‌وی كه ناوه‌كان هه‌موویان هه‌ر شێوه‌یه‌ك
نووسراون. به‌یه‌ك واتا دێن كه واتای – كورده - مێژوو ناسه‌كانیش هه‌مان
رِایان هه‌یه.(1)
1. هۆزی میسۆپوتامیا ل 117 د. سپایزار
سه‌لمانازاری
یه‌كه‌م فه‌رمانرِه‌وای ئاشور كه‌هه‌میشه له‌به‌ر به‌ره‌كانێ و شه‌رِۆ
شۆردا بووه له‌باره‌ی گۆتی یه‌كانه‌وه ئه‌ڵێت: "نیشتمانی گودی یه‌كان
له(ئۆراندی) یانی(ئارارات)ه وه ده‌ست پێ ئه‌كات تا –كموخی- واته
تۆرعابدین".
3- كاسو یا كاسی: ئه‌م هۆزه كورده ئاراراتیه
بۆ یه‌كه‌مجار له ناوچه‌ی كرماشان‌دا ده‌ركه‌وتون و له‌و ناوه‌دا جێ گیر
بوون. ئه‌كه‌دیه‌كان پێ یان وتون(كاسۆ یا كاشۆ) به زمانی ئه‌كه‌دو ئاشور
كاسۆیه‌و به زمانی كوردی(كاكۆ یا كاكه) یه و به پارسی(كاكا) یه‌و
ووشه‌ی كاكاوه‌ند له‌مه‌وه وه‌رگیراوه، له ده‌وروبه‌ری شاری سنه چه‌ند
دێ یه‌ك هه‌یه به‌ناوی(كاكۆ) له‌وانه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌شدا نیشته‌جێ
بووبن. كاسیه‌كان به كورده رِۆژ په‌رسته‌كان ناو براون له سه‌رده‌می
فه‌رمانرِه‌وایی هاخامه‌نشینیه‌كاندا به‌هۆی هاتوچۆ كردنیانه‌وه له نێوان
بابل و ئه‌كباتاندا هه‌موو ساڵێك باجیان له ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ندوه.
ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره له‌گه‌ڵ كاسیه‌كاندا به‌شه‌ر هاتوه سه‌رداری
رِۆمه‌كان(ئاینفۆنوس) به خاكی كاسی دا تیێپه‌رِی كردوه تا (ده‌ربه‌ند چی
ته‌نگی گلو) ئازادۆگای چواره‌م نه‌وه‌ی (حامورابی بابلی) له ساڵی( 1977-
1956) پ ز له‌گه‌ڵ عێلاَمه‌كان په‌یمانێكی به‌ست دژی هێرشی كاسیه‌كان بۆ
سه‌ر ولاَتى بابل كه چه‌ند جارێك هێرشیان كردوه‌و تا رۆژهه‌لاَتى دیجله
داگیریان كردوه.(1)
1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک 198 و پیرنیا ل 22
ساڵی(1960)پ
ز سه‌رده‌می فه‌رمانرِاه‌ویی (شمشوئایلونا)ی بابلی، كاسیه‌كان هیرشیان
كردۆته سه‌ر بابل، به‌لاَم نه‌یانتوانیوه داگیری بكه‌ن. دیسانه‌وه پاش
دوو سه‌ده یانی ساڵی(1760)پ.ز كاسیه‌كان به هاوكاری (گودی و لۆلۆ)ی هاو
رِه‌گه‌زی خۆیان به‌سه‌ركردایه‌تی (گاندیش) هێرشیان كردۆته سه‌ر بابل و
توانیان داگیری بكه‌ن. ساڵی( 1710) پ ز ده‌وڵه‌تی شۆمێر كۆتایی پێ هاتووه.
فه‌رمانرِه‌وای بابله‌كان – ئاگامیل – ویستویه‌تى ولاَتى عێلاَم داگیر
بكات، به‌لاَم نه‌یتوانیوه و به‌شكاوی گه‌رِاوه‌ته‌وه. یه‌كێ له
سه‌ركرده‌كانی كاسی به ناوی (ئالتۆم باباش) له‌گه‌ڵ ئاگامیلی بابلی دا
كه‌وتۆته شه‌رِو به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوه و ولاَته‌كه‌ی داگیر كردوون.
پاش چه‌ند ساڵێك (ئاگۆم)ی برازای (ئالتوم بریاش) فه‌رمانرِه‌وای كاسی و
بابل توانی قه‌لاَى شومێر یا قه‌لاَى (دورئا) بگرێت و بیخاته ژێر
ده‌سه‌لاَتى خۆیه‌وه. پاش داگیر كردن و چه‌سپاندنی ده‌سه‌لاَتى هه‌ردوو
ویلایه‌تی (سۆمه‌ره ئه‌كه‌د)ی ناونا (كاردۆنیا) نزیكه‌ی شه‌ش سه‌ده
یانی(600) ساڵ فه‌رمانرِه‌واییان كرد. به یه‌كێك له چوار ده‌وڵه‌ته
گه‌وره‌كانی دنیا ناو ئه‌برا (میسر، هیشت، كاردۆنیا، میتانی) پانتایی و
ده‌سه‌لاَتى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردیه له ده‌سته‌لاَت و خاكی حامورابی
گه‌وره‌تر بووه.پاش له‌ده‌ست چوونی فه‌رمانرِه‌واییان و رِووخاندنی
ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كاسیه‌كان گه‌رِانه‌وه شۆینی بنه‌رِه‌تی خۆیان (زاگرۆس) و
تا ده‌وروبه‌ری ساڵی له‌دایك بوونی مه‌سیح له ناوچه‌ی لورِستان مانه‌وه.
له ئه‌نجامدا ناوی كاسی ورده ورده بیرچوه‌وه و نه‌ماو له بریتی وشه‌ی
(لور) سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه میژو ناسه‌كان ئه‌ڵێن
لورِه‌كان له نه‌وه‌ی كاسین. وشه‌ی "كاسی، كاسا، كاسای، كاشۆ، كاكۆ" هیچ
په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ لورِدا نییه، به‌لاَم له‌وه ئه‌چێ لورِه‌كان له
تیره‌یه‌کی کاسیه‌کان بن ورده ورده سه‌ریان هه‌ڵدابێت وهۆزی کاسی یان له
ناودا توابێته‌وه و به هه‌موویان وتبن لورِ. رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان
گومانیان نی یه كه كاسیه‌كان له نه‌وه‌ی ئارین و زمانی كاسی زمانی ئاری
یه. مسترهۆڵ ئه‌ڵێ زمانی كاسی له زمانه‌كانی كۆمه‌ڵی زاگرۆسه (هۆزه‌كان
میسوپوتامی).
4- شۆباری یا سۆباری یا سورباو هۆری: أ. ئه‌م
ناوه بۆ یه‌كه‌مجار به ناوی – سۆبێر – له تابلۆیه‌كی سه‌رده‌می (لۆگال
ئانی مه‌ندۆ) سه‌ده‌ی سێیه‌می پ ز به‌ده‌ست هاتووه. ئه‌م ناوه له
سه‌رده‌می ئه‌كه‌دیه‌كاندا ولاَتێكی زۆر گه‌وره بووه له سه‌رووی
رِۆژئاوای عێلاَمه‌وه تا شاخی ئامانۆس(1)ده‌سه‌لاَتى بووه له پاشدا
بۆته جێ نشینی برِێك له هۆزه كورده‌كانی به‌شی ئارارات. له پاشماوه‌ی
ئاشوراكاندا وشه‌ی – سورباو – نوه‌سراوه و (حامورابی) ئه‌م ناوه‌ی به
ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی وتووه. لێره‌دا بۆمان رِوون ئه‌بێته‌وه ئه‌و
كۆمه‌ڵه‌ی به‌ناوی – سوربا-وه هاتووه له (مابین النهرین) و سورباو
ئه‌ناطولی بوون.(2) ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م فه‌رمانرِه‌وای ئاشوریه‌كان
له ساڵی(1100) پ ز ئابلوقه‌ی شارێكی سورباو ئه‌دات به‌ناوی (شیرش)(سۆربای،
كارتی، موشكی) یه‌ك ئه‌گرن بۆ به‌ربه‌ست كردنی ئه‌و هێرشه. (مێژووی كۆنی
ئاشوور) سورباویه‌كان له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی 10 پ ز دا ده‌وڵه‌تێكی
به‌ده‌سه‌لاَت بوون، به‌لاَم له ده‌وروبه‌ری كۆتایی هاتنی ده‌وڵه‌تی
ئاشوردا كۆتایی به ئه‌مانیش هات و ناویان كوێر بوه‌وه‌و ناوی – نایری –
هاته‌كایه‌وه. زۆر نزیكه ئه‌م هۆزه تیره‌یه‌ك بن له سۆرباویه‌كان و به
هۆی زۆری ده‌سه‌لاَتیانه‌وه توانی بێتیان به‌سه‌ر سۆباریه‌كاندا زاڵ بن
ناوی (نایری) یا (نائری) په‌یدا بووبێت. پاشماوه و نه‌وه‌ی نائری ئێستا
له ناوچه‌ی شه‌مزینانه.
1. شاخی ئامانۆس شاخێکی زۆر
به‌رزه ئه‌که‌وێته ویلایه‌تی ئه‌طنه‌وه، خه‌تی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌طنه و
حه‌ڵه‌ب به‌وێدا تێ په‌ڕ ئه‌کات.2. اقوام میسوپوتامی د. سپایزا
نووسه‌ری
كتێبی(بابلستان) سێر(كینگ) و هه‌ندێ تر له رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان (میتانی)ش
به یه‌كێك له لقه‌كانی كاسی ئه‌زانن، به‌لاَم له كتیبی – هۆزه‌كانی
میسوپوتامی – ل( 121، 125) دكتور سپایزار به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رِایه
نووسراوه‌و ئه‌ڵێت: "میتانیه‌كان كه به‌شێكن له كۆمه‌ڵی (سوبارتۆ –
سورباو) ئه‌م كۆمه‌ڵه له فوراتی ناوه‌رِاستدا یانی له نێوان موسڵ و
ته‌رابلس دا نیشته‌جێ بوون". له سه‌ده‌ی(16) پ ز ده‌وڵه‌تێكی
به‌ده‌سه‌لاَت بوون. ئه‌م ده‌وڵه‌ته وه‌ك له‌مه‌وبه‌ر باسمان كرد یه‌كێك
بووه له چوار ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جیهان(میسر، هیتت، كاردونیا،
میتانی). پایته‌ختی میتانیه‌كان شاری(واشۆگانی) بووه. نامه‌یه‌ك له‌م
دواییه‌دا دۆزرایه‌وه باسی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی میتانی و میسر
ئه‌كات بریتی یه له( 600) دێرِو به زمانی ئه‌كه‌دی نوسراوه له لایه‌ن
(توشراتا)ی فه‌رمانرِه‌وای میتانی یه‌وه نامه‌كه نووسراوه. (بۆرك)ی
رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێ: "ئه‌و نامه‌یه تێكه‌ڵ بوه له‌گه‌ڵ زمانی قه‌فقازی
یانی به كوردی قه‌فقازی نووسراوه‌و به زمانی ئه‌كه‌دی یانی زمانی
ئه‌كه‌دی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی رِه‌سمی بووه". له ناوچه‌ی كه‌ركوك
چه‌ند هه‌زار پاشماوه له ده‌وڵه‌تی سوباری جێ ماوه‌و له شاری
(بۆغازكوی)یش چه‌ند پاشماوه‌یه‌كی تر به‌ده‌ست هاتووه. (جونسۆن)ی
رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت: ناو‌و نیشانی میتانی ته‌نها به خێزانی
فه‌رمانرِه‌وای میتانی وتراوه ئه‌سڵی ده‌وڵه‌ته‌كه سۆباری بووه. ناوی
ویلایه‌ته‌كه (هانی گلبات) بووه ئه‌م رِاپۆرته له پاشماوه دێرینه‌كانی
كه‌ركوك نزیكه. له سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وایی (ئاشور نازیرپاڵ)دا ورده
ورده ده‌سه‌لاَتى میتانیه‌كان كه‌م بوه‌وه له پاشدا له‌ناو چوون، وه‌ك
باسمان كرد ده‌وڵه‌تی میتانیه‌كان له سه‌ده‌ی( 16) پ ز دا زۆر
ده‌سه‌لاَتدار . ولاَتى سوریا و عاموور و به‌شێ له كوردستانی رِۆژئاوا
(ئارباخا) ویلایه‌تی ئاشور له‌ژیر ده‌سه‌لاَت و فه‌رمانی میتانییه‌كاندا
بووه.دانیشتوانی میسری كۆن به میتانیه‌كانیان وتوه - ناهاری – له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له دیجله‌وه نزیك بوون. له‌وه ئه‌چێ وشه‌ی ناهاری وشه‌ی (نائری)
لێوه هاتبێ. (سێر سدنی سمیث) ئه‌ڵێ به‌شی رِۆژئاوای دیجله‌ی سۆباری به
(هۆری) به‌ناوبانگ بووه. سپایزار ئه‌ڵێ له‌وه ئه‌چێ لقی میسوپوتامی و
هوری له‌ژێر ناوی – سۆباری – دا ناسرابێت. ئه‌و كتێبه مێژووییانه‌ی
ده‌رباره‌ی كورد نووسراون ناوی هۆزه‌كانی هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك تۆمار
كردوه، كه ئه‌مه‌ش هۆی نه‌شاره‌زایی ئه‌و نوسه‌رانه‌ن پرۆفیسۆر سپایزار
له كتێبی میسوپوتامی ل( 116) دا ئه‌ڵیت ئه‌م رِایه راسته‌و ئه‌نوسێ
(هۆری) به‌م چه‌ند جۆره له كتێبه‌كاندا نووسراوه (هۆری، هۆریت، هۆرلۆ،
هۆرلاش، هۆرهه، كورد هۆرۆهه، هاری، موری). له باره‌ی میتانیه‌وه ئه‌م
ناوانه‌ی نوسیوه (میانی و میتلانی) هه‌روه‌ها له باسی لۆلۆكاندا (لۆلۆ،
لۆلۆم، لۆلۆمی، لۆلۆیو، لۆلۆیوم، نۆلۆ)ی به‌كار هێناوه له‌باسی ماده‌كاندا
وشه‌ی (مادا، ئامادا، ئامادای، مه‌د، مید، میدی، میدیا)ی به‌كار هێناوه
له باسی كاسیه‌كاندا (كلسی، كلسا، كاسای، كاسۆ، كاشۆ، كاكۆ)ی به‌كار
هێناوه. هه‌ر به‌م شێوه‌یه ناوی كورد له جه‌ند زه‌مان و كاتێكدا جۆراو
جۆر هه‌ریه‌كه به‌جۆرێ ناوی بردوه. دوچاری چه‌نده‌ها ناوی سه‌یر بووه.
جه‌ند رۆژهه‌لاَت ناسێك رِایان وایه كه ئه‌م ناو ئاڵوگۆرِ كردنه هیچ كار
ناكاته سه‌ر ناوی (كورد). ئه‌و ووشانه هه‌ریه‌كه ده‌رباره‌ی هۆزێك یا
تیره‌یه‌ك یا به‌شێك له كورد و تراوه. بیگانه‌كانی كورد كۆمه‌ڵ و هۆزو
تیره‌كانی كوردیان به‌یه‌ك ناو ناو نه‌بردوه بۆ نموونه (سۆمه‌ری و
ئه‌كه‌دی) یه‌كان به كوردیان وتووه (گوتی، یا گودی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
چیای جودی یه‌وه هاتونه خواره‌وه ئاشورو ئارامیه‌كان ووشه‌ی (گوتی،
كوتی، كورتی، كارتی، كاردۆ، كاردا، كاردان، كارداك، كاركه‌تان)یان به‌كار
هێناوه ئێرانیه‌كان (كورت‌و، كورته‌وی، كورداها، كوردها، سیرتی)یان به‌كار
هێناوه رِۆم و رِۆمانیه‌كان (كاردۆسوی. كاردۆشوی، كاردۆخۆی، كاردۆك،
كاردۆكیا، كوردوكی، كاردۆخی)یان وتووه. ئه‌رمه‌نیه‌كان (كودروئانی، كورخی،
كورتیخ، كورچخ)یان به‌كار هێناوه. عه‌ره‌به‌كان وتویانه (كرد، كورد،
كردی، كوردی، جورد، جوردی، جودی، كاردۆی، كاردا، كارتاویه). رِووسه‌كان
وتویاته (قورت، قورد، قرن). ته‌نها پرۆفیسۆر سپایزار ئه‌م رِایه‌ی نی یه
به‌ڵكو زانایانی تری وه‌ك مستر دراوه‌رو نولدكه‌و هارفمان... هتد. هه‌مان
رِایان هه‌یه. ئه‌م ئاڵ و گۆرِو جۆره‌ها ناوه په‌یوه‌ندى به سه‌ده‌كانی
پێشوو نی یه. به‌ڵكو ئێستاش هه‌روابه هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر گه‌له به
شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ناوی هۆزێك یا گه‌لێك یا ولاَتێكی تر ئه‌بات.(1) بۆ
وێنه له كۆندا به ئێران وتراوه (سفن) له پاشدا بووه به ئاریا ئه‌مجا
پێشدادیه عه‌جه‌م و ئاریان له كۆتاییدا ئێران و پارس. سه‌لمانازار وتویه
(پارسوا) ئه‌وروپیه‌كان وتویانه (پرس) رِوسه‌كان وتویانه (برسیا)
عه‌ره‌ب وتویه (فارس) یا عه‌جه‌م. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵوو گۆرِه‌ش ته‌نها
مه‌به‌ست له یه‌ك وشه‌یه، به‌لاَم هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه به جۆرێك
ناوی بردوه.
1. کورد و فارس به یابان ده‌ڵێن ژابۆن، فارسه‌کان به پۆڵه‌نده ده‌ڵێن (له‌هستان) و به ده‌لهی ده‌ڵێن ده‌لی هۆزه
بنه‌رِتیه‌كانى كورد به پێی پاشماوه دێرینه به‌ده‌ست
هاتوه‌كان و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان كورد ئه‌كرێت به دوو
به‌شه‌وه.به‌شى یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه چه‌ند
هه‌زار ساڵ پێش زایین تاوه‌كو ئێستا خۆیان به‌كورد ناوبردوه. مێژوو
زانه خۆی و بێگانه‌كان هه‌ر به كورد ناویان ئه‌به‌ن. به‌شى
دووه‌م: بریتین له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له سه‌ده‌ی نۆهه‌مى پ ز خۆیان
به ماد ناو بردوه مێژوو ناسه‌كانیش به مادی ناوی بردوون. به‌شى
یه‌كه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه له ئارارات، شاخه‌كانى
جودیه‌وه هاتوون به درێژایی دیجله‌و فورات تا رۆژئاوای سوریا و شام و
كه‌ناری ده‌ریای سپی و له رۆژهه‌لاَته‌وه تا كه‌نداوی عه‌ره‌ب و
كه‌ناری ده‌ریای عومان بلاَوبونه‌ته‌وه(به‌مانه ئه‌وترێ
منظومه‌ی زاگروس).به‌شى دووه‌م: بریتین له‌و كوردانه‌ی كه له
ئاسیای ناوه‌راسته‌وه به‌ره‌و رِۆژئاوا هاتوون، له‌وێوه به‌ره‌و
خوارووی ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و ئاسپاهان –
ئاكباتان – و لورِستان هاتوون. ئه‌م ناوچه‌یه پێ ی وتراوه ولاَتى
میدیا. دیواری(مه‌دی) كه له نێوان بابل و(مابین النهرین) دایه زۆر
گرنگه‌و به چاكی دروست كراوه له خشت و قیر. به یه‌كێك له
شاكاره‌كانى ماد ئه‌زانرێ. هۆزه‌كانى كوردی رِۆژئاوا یانى كورده‌كانى
زاگرۆس بریتین له 1- لۆلۆ 2- گوتى 3- كاسى(كاستۆ) 4- سورباو یا
سوباریهۆزه‌كانى به‌شى دووه‌م یانى كورده‌كانى ئاسیاى ناوه‌رِاست
بریتین له1- ماد 2- نایری3- كاردۆخ ئه‌م حه‌وت هۆزه بریتین له هۆزه
بنه‌رِتیه‌كانى كورد كه ئه‌مانێش چه‌ندین هۆزو تیره‌و خێڵیان لێ جیا
بۆته‌وه‌و له سه‌ر تاسه‌ری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بلاَو
بوونه‌ته‌وه.هۆزه كورده‌كانىبه‌شى ئارارات1- لۆلۆ: ئه‌م هۆزه
بریتین له كورده ئاراراتیه‌كان و پێش پێك هاتنى ده‌وڵه‌تى(جه‌مشیدی)
له‌سه‌ده‌ی 37 پ ز یانى 3700 پ ز له ناوچه‌ی (لۆلۆم) كه
ئه‌كه‌وێته نێوان كرماشان و به‌غداد فه‌رمانرِه‌وا بوون. هه‌ندێکی
تر له مێژوو ناسان ئه‌ڵێن گوایه له ویلاتى(سوله‌یمانى) ئه‌مرِۆ و
شاره‌زوور و زه‌هاو و حه‌لوان دا بوون. ئه‌م هۆزه ساڵی3700 پ ز له
شه‌رِێكى سه‌ختا له‌گه‌ڵ (ئه‌كه‌ده‌كان) تێك ئه‌شكێن له
سه‌رده‌مى فه‌رمانرِه‌وایی (نه‌رامسینى كورِی سارگۆنى یه‌كه‌مدا)
سه‌ركرده‌ی لۆلۆكان (شاتوون) بووه.(1) هه‌ندێ له مێژوو نووسه
ئێرانیه‌كان به‌تایبه‌ت(شانامه) زۆر به نه‌زانانه نووسیویانه
كورد له‌و رِاكردوانه پێك هاتوون كه‌له ترسى زوحاك داویانه شاخ.
دكتور سپایزار له كتێبى – میسوپوتامى – دا ئه‌ڵێت: تابلۆیه‌كی دێرینه
له زه‌هاو دۆزراوه‌ته‌وه كه له سه‌ده‌ی(28)پ ز له
سه‌رده‌مى (ئانۆبانین) فه‌رمانرِه‌وای لۆلۆ دا بوو. هه‌ندێ له
فه‌رمانرِه‌وایانى ئاشور له سه‌ده‌كانى(19- 18)پ ز له هۆزی لۆلۆ
بوون و له‌وه ئه‌چێ هه‌ندێكیشیان له سوریا ژیابن. به پێی ئه‌و
پاشماوانه‌ی كه له سه‌رده‌مى (ئاشورنازیپاڵ)دا به ده‌ست هاتووه
ولاَتى لۆلۆ زۆر ئاوه‌د‌ان بوه‌و خاوه‌نى گه‌لێ زانا‌و رِۆشن بیر بووه
پیشه سازی تێدا په‌ره‌ی سه‌ندوه. ولاَتێكى پێشكه‌وتو بوه ئاشور
نازیپال، گه‌لێ له زانا‌و رِۆشنبیره‌كانى بردۆته ولاَتى
ئاشور(ئۆلمسێد).1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 186 ته‌گلات په‌لازه‌ری
دووه‌م به‌شێك له ئارامیه‌كانى میسوپوتامى بردوه بۆ ولاَتى لۆلۆ(1)
(دكتور سپایزار) لۆلۆكان به بابا گه‌وره‌ی لورِ دائه‌نێت له
كاتێكدا پاشماوه‌ی لۆلۆكان له (ژه‌نگارو عیراقدا) ماوه‌ته‌وه. هیچ
جۆره په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان زمان و خوو رِه‌وشتى ئه‌وان و
لورِه‌كاندا نییه. فه‌رمانرِه‌وایانى ئاشور گه‌لێ جار له‌گه‌ڵ
لۆلۆكاندا به‌یه‌كدا هاتوون. شه‌رِی توند‌و تیژ له نێوانیاندا رِووی
داوه. به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مه‌كانى ته‌گلات پالازارو، ئاداد
نێراری، تۆكۆلی فیونۆرتا، ئاسورنازیرپال – به‌تایبه‌ت ئاسور نازیرپال
چوار جار سوپای بۆ سه‌ر ولاَتى(لۆلۆ) هێناوه. له سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ
ز ئاسور نازیرپال پایته‌ختى ولاَتى لۆلۆكان شاری(زه‌یمه‌ری داگیر
كردوه). پاش رِووخاندنى ده‌وڵه‌تى ئاشور و سه‌ره‌تای په‌یدا بوونى
ده‌وڵه‌تى ماد ولاَتى لۆلۆیش بۆته ژێر ده‌سته‌ی فه‌رمانرِه‌وای
ماد. به ته‌واوی سنووری ده‌وڵه‌تى لۆلۆ نه‌زانراوه، به‌لاَم
به‌پێی نه‌خشه‌ی كۆن ده‌سكه‌وته مێژینه‌كان سنووری ولاَتى لۆلۆ
به‌م شێوه‌یه‌یه لای سه‌ره‌وه‌ی(زاموا) ناوچه‌ی (نامری)، پشتده‌ر و
سه‌رده‌شت و لای رِۆژهه‌لاَته‌وه سوی و هاشمار و هارهار و هالمان.(2)
لای خواره‌وه ویلایه‌تى(باراهسى و تۆكریش)ی عێلاَم بووه، له
رِوژئاواوه (ئارباخا – ئارخا) یانى كه‌ركوكی ئێستا.1. فۆرژ ل 432.
هارهار له سه‌ده‌ی 8 پ.ز له‌لایه‌ن –سارگۆن-ه‌وه داگیر کراوه ناوی نا
(کار شارۆگین) یانی شاری سارگۆن. له‌وانه‌یه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا بوبێت
(ئه‌مین زه‌کی به‌گ)ویلایه‌ته گرنگه‌كانى ولاَتى لۆلۆ بریتى بوه له
(بابێت) یانى ناوچه‌ی بازیان هه‌روه‌ها (داگارا، كاكری، بارا، زه‌یمری،
هۆدۆن، مسۆ، ئارزیر، قه‌لاَى ئاوزێ، كینسابا، پیره‌مه‌گرون). شاخه
به‌رزه‌كانى ئه‌م ولاَته بریتى بووه له (لێسیر) یا (كینابا) یانى
شاخى رِزگاری(1) و نیكدیم و نکدیم ئارا، سیماكی و(ئازیروی) یانى(ئه‌زمرِ)
كۆلار، لارلار، سوانى و نیسپى، له‌وانه‌یه له شاخه‌كانى هه‌ورامان
بن.رِوباره‌كانى ئه‌م ولاَته : رِوباری(رِادنۆ). و(ئادێر)(سپایزار). 2-
گوتى یا گودی: ئه‌مانه‌ش له هۆزه‌كانى به‌شى ئاراراتن یه‌پێى رِای
چه‌ندین له رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان رِه‌گه‌زی بنه‌رِه‌تى كورد
ئه‌مانن كه له چیاكانى زاگروس و ناوچه‌ی كه‌ركوك فه‌رمانرِه‌واییان
كردوه. ئه‌م هۆزه‌له سه‌ده‌ی(37) پ ز یانى(3700) پ ز هێرشیان
كردۆته سه‌ر ولاَتى بابل و سۆمه‌ر و ئه‌كه‌د و داگیریان كردوه و
سوپای نه‌رامسینى كورِی سار‌گۆنیان شكاندوه. له‌و دوو تابلۆیه‌ی كه
له سه‌رده‌مى (تۆكۆلی -ئایورتا)ی فه‌رمانرِه‌وای ئاشوردا نووسراوه
له یه‌كێكیاندا ناوی -گوتى- و له تابلۆی دووه‌مدا ناوی(كورتى)
هاتووه.لێره‌دا وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌م دوو ناوه به‌یه‌ك
مانا هاتبێت. گوتى به‌شێكن له - كورتى - و له شاخى ئارارات-ن واته
گوتى له بنه‌رِ‌ه‌تدا گودی یه كه پیتى(د) كراوه به(ت) چونكه
گودی ناوی کۆنی شاخی ئاراراته. 1. رزگاری- ئاسور نازیرپاڵی فه‌رمانڕه‌وای
ئاشور ئه‌ڵێن: ئه‌م شاخه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوره‌کاندا تاکه شاخێکه نوك
تیژ. نوکی وه‌کو نوکی نێزه تیژه (مسترم سێرک) له ئه‌سکلوپیدیای ئیسلامدا
به‌رگی یه‌ک 106 ئه‌ڵێت نوسه‌رانی نه‌صاری به شاخی جودیان وتووه شاخی
کوردان، شاخی نسییریش هه‌ر له ووڵاتی کوردانه.تا سه‌درمی ئیسلامیش به
گودی یا به جودی ناو براوه به پێی مێژووی كۆن و چه‌ند
سه‌رچاوه‌یه‌كی دێرین –گوتى- ناوی هۆزێكه له هۆزه‌كانى به‌شى
ئارارات كه به ناوی شاخى گودی یه‌وه ناو نراون. له پاشدا
چونه‌ته ناو كۆمه‌ڵی زاگرۆس و به‌ره‌و كه‌ركوك هاتوون له
سه‌رده‌مى ئاشوریه‌كاندا به ویلایه‌تى (بۆتان و ئاشور) یان
وتوه(گۆتیۆم) یانى ولاَتى گۆتى. (د. ئاوری رۆژهه‌لاَت ناس) له‌م
باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت " كاردۆ، كاردۆخى، كارتۆخى. كاردۆشى، كاردا،
كارداك، كارداویه، كارتاویه، كوردی، كورتی، كورته‌دی، كورتۆخی،
كوردوانی، كوردیا، گوتی" ئه‌مانه هه‌مووى یه‌كن به‌یه‌ك ناو ناو
ئه‌برێن.هه‌رچه‌نده له ناوه‌كاندا( تلفظ)یان جیاوازه، به‌لاَم
هه‌موویان به‌یه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌وترێن. ئه‌م رۆژهه‌لاَت ناسه وشه‌ی
(سیرتی) گۆرِیوه به كورتی و له‌و ناوانه‌دا ناوی بردوه. هه‌ر
به‌م جۆره ئه‌م رۆژهه‌لاَت ناسه كاردۆشیا یا كاردۆخی گه‌زنه‌فون و
كاردای شۆمێر به كوردی ئه‌مرِۆ دائه‌نێ. ئه‌م وشانه له تابلۆیه‌كه‌وه
وه‌رگیراون میژووی ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وی
(ئاردانانار)ی (لاگاش) له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی( 24) پ ز له‌و هۆیانه‌وه
بۆمان ده‌رئه‌كه‌وی كه ناوه‌كان هه‌موویان هه‌ر شێوه‌یه‌ك نووسراون.
به‌یه‌ك واتا دێن كه واتای – كورده - مێژوو ناسه‌كانیش هه‌مان رِایان
هه‌یه.(1)1. هۆزی میسۆپوتامیا ل 117 د. سپایزارسه‌لمانازاری یه‌كه‌م
فه‌رمانرِه‌وای ئاشور كه‌هه‌میشه له‌به‌ر به‌ره‌كانێ و شه‌رِۆ شۆردا بووه
له‌باره‌ی گۆتی یه‌كانه‌وه ئه‌ڵێت: "نیشتمانی گودی یه‌كان له(ئۆراندی)
یانی(ئارارات)ه وه ده‌ست پێ ئه‌كات تا –كموخی- واته تۆرعابدین". 3- كاسو
یا كاسی: ئه‌م هۆزه كورده ئاراراتیه بۆ یه‌كه‌مجار له ناوچه‌ی
كرماشان‌دا ده‌ركه‌وتون و له‌و ناوه‌دا جێ گیر بوون. ئه‌كه‌دیه‌كان پێ یان
وتون(كاسۆ یا كاشۆ) به زمانی ئه‌كه‌دو ئاشور كاسۆیه‌و به زمانی
كوردی(كاكۆ یا كاكه) یه و به پارسی(كاكا) یه‌و ووشه‌ی كاكاوه‌ند
له‌مه‌وه وه‌رگیراوه، له ده‌وروبه‌ری شاری سنه چه‌ند دێ یه‌ك هه‌یه
به‌ناوی(كاكۆ) له‌وانه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌شدا نیشته‌جێ بووبن. كاسیه‌كان
به كورده رِۆژ په‌رسته‌كان ناو براون له سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وایی
هاخامه‌نشینیه‌كاندا به‌هۆی هاتوچۆ كردنیانه‌وه له نێوان بابل و
ئه‌كباتاندا هه‌موو ساڵێك باجیان له ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌ندوه.
ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره له‌گه‌ڵ كاسیه‌كاندا به‌شه‌ر هاتوه سه‌رداری
رِۆمه‌كان(ئاینفۆنوس) به خاكی كاسی دا تیێپه‌رِی كردوه تا (ده‌ربه‌ند چی
ته‌نگی گلو) ئازادۆگای چواره‌م نه‌وه‌ی (حامورابی بابلی) له ساڵی( 1977-
1956) پ ز له‌گه‌ڵ عێلاَمه‌كان په‌یمانێكی به‌ست دژی هێرشی كاسیه‌كان بۆ
سه‌ر ولاَتى بابل كه چه‌ند جارێك هێرشیان كردوه‌و تا رۆژهه‌لاَتى دیجله
داگیریان كردوه.(1) 1. مێژووی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک 198 و پیرنیا ل
22ساڵی(1960)پ ز سه‌رده‌می فه‌رمانرِاه‌ویی (شمشوئایلونا)ی بابلی،
كاسیه‌كان هیرشیان كردۆته سه‌ر بابل، به‌لاَم نه‌یانتوانیوه داگیری
بكه‌ن. دیسانه‌وه پاش دوو سه‌ده یانی ساڵی(1760)پ.ز كاسیه‌كان به
هاوكاری (گودی و لۆلۆ)ی هاو رِه‌گه‌زی خۆیان به‌سه‌ركردایه‌تی (گاندیش)
هێرشیان كردۆته سه‌ر بابل و توانیان داگیری بكه‌ن. ساڵی( 1710) پ ز
ده‌وڵه‌تی شۆمێر كۆتایی پێ هاتووه. فه‌رمانرِه‌وای بابله‌كان – ئاگامیل –
ویستویه‌تى ولاَتى عێلاَم داگیر بكات، به‌لاَم نه‌یتوانیوه و به‌شكاوی
گه‌رِاوه‌ته‌وه. یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی كاسی به ناوی (ئالتۆم باباش)
له‌گه‌ڵ ئاگامیلی بابلی دا كه‌وتۆته شه‌رِو به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوه و
ولاَته‌كه‌ی داگیر كردوون. پاش چه‌ند ساڵێك (ئاگۆم)ی برازای (ئالتوم بریاش)
فه‌رمانرِه‌وای كاسی و بابل توانی قه‌لاَى شومێر یا قه‌لاَى (دورئا) بگرێت
و بیخاته ژێر ده‌سه‌لاَتى خۆیه‌وه. پاش داگیر كردن و چه‌سپاندنی
ده‌سه‌لاَتى هه‌ردوو ویلایه‌تی (سۆمه‌ره ئه‌كه‌د)ی ناونا (كاردۆنیا)
نزیكه‌ی شه‌ش سه‌ده یانی(600) ساڵ فه‌رمانرِه‌واییان كرد. به یه‌كێك له
چوار ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا ناو ئه‌برا (میسر، هیشت، كاردۆنیا،
میتانی) پانتایی و ده‌سه‌لاَتى ئه‌م ده‌وڵه‌ته كوردیه له ده‌سته‌لاَت و
خاكی حامورابی گه‌وره‌تر بووه.پاش له‌ده‌ست چوونی فه‌رمانرِه‌واییان و
رِووخاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كاسیه‌كان گه‌رِانه‌وه شۆینی بنه‌رِه‌تی
خۆیان (زاگرۆس) و تا ده‌وروبه‌ری ساڵی له‌دایك بوونی مه‌سیح له ناوچه‌ی
لورِستان مانه‌وه. له ئه‌نجامدا ناوی كاسی ورده ورده بیرچوه‌وه و
نه‌ماو له بریتی وشه‌ی (لور) سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه
میژو ناسه‌كان ئه‌ڵێن لورِه‌كان له نه‌وه‌ی كاسین. وشه‌ی "كاسی، كاسا،
كاسای، كاشۆ، كاكۆ" هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ لورِدا نییه، به‌لاَم
له‌وه ئه‌چێ لورِه‌كان له تیره‌یه‌کی کاسیه‌کان بن ورده ورده سه‌ریان
هه‌ڵدابێت وهۆزی کاسی یان له ناودا توابێته‌وه و به هه‌موویان وتبن
لورِ. رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان گومانیان نی یه كه كاسیه‌كان له نه‌وه‌ی
ئارین و زمانی كاسی زمانی ئاری یه. مسترهۆڵ ئه‌ڵێ زمانی كاسی له
زمانه‌كانی كۆمه‌ڵی زاگرۆسه (هۆزه‌كان میسوپوتامی). 4- شۆباری یا سۆباری
یا سورباو هۆری: أ. ئه‌م ناوه بۆ یه‌كه‌مجار به ناوی – سۆبێر – له
تابلۆیه‌كی سه‌رده‌می (لۆگال ئانی مه‌ندۆ) سه‌ده‌ی سێیه‌می پ ز به‌ده‌ست
هاتووه. ئه‌م ناوه له سه‌رده‌می ئه‌كه‌دیه‌كاندا ولاَتێكی زۆر گه‌وره
بووه له سه‌رووی رِۆژئاوای عێلاَمه‌وه تا شاخی ئامانۆس(1)ده‌سه‌لاَتى
بووه له پاشدا بۆته جێ نشینی برِێك له هۆزه كورده‌كانی به‌شی ئارارات.
له پاشماوه‌ی ئاشوراكاندا وشه‌ی – سورباو – نوه‌سراوه و (حامورابی) ئه‌م
ناوه‌ی به ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی وتووه. لێره‌دا بۆمان رِوون
ئه‌بێته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌ناوی – سوربا-وه هاتووه له (مابین
النهرین) و سورباو ئه‌ناطولی بوون.(2) ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م
فه‌رمانرِه‌وای ئاشوریه‌كان له ساڵی(1100) پ ز ئابلوقه‌ی شارێكی سورباو
ئه‌دات به‌ناوی (شیرش)(سۆربای، كارتی، موشكی) یه‌ك ئه‌گرن بۆ به‌ربه‌ست
كردنی ئه‌و هێرشه. (مێژووی كۆنی ئاشوور) سورباویه‌كان له ناوه‌رِاستی
سه‌ده‌ی 10 پ ز دا ده‌وڵه‌تێكی به‌ده‌سه‌لاَت بوون، به‌لاَم له
ده‌وروبه‌ری كۆتایی هاتنی ده‌وڵه‌تی ئاشوردا كۆتایی به ئه‌مانیش هات و
ناویان كوێر بوه‌وه‌و ناوی – نایری – هاته‌كایه‌وه. زۆر نزیكه ئه‌م هۆزه
تیره‌یه‌ك بن له سۆرباویه‌كان و به هۆی زۆری ده‌سه‌لاَتیانه‌وه توانی
بێتیان به‌سه‌ر سۆباریه‌كاندا زاڵ بن ناوی (نایری) یا (نائری) په‌یدا
بووبێت. پاشماوه و نه‌وه‌ی نائری ئێستا له ناوچه‌ی شه‌مزینانه. 1. شاخی
ئامانۆس شاخێکی زۆر به‌رزه ئه‌که‌وێته ویلایه‌تی ئه‌طنه‌وه، خه‌تی
شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌طنه و حه‌ڵه‌ب به‌وێدا تێ په‌ڕ ئه‌کات.2. اقوام
میسوپوتامی د. سپایزانووسه‌ری كتێبی(بابلستان) سێر(كینگ) و هه‌ندێ تر له
رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان (میتانی)ش به یه‌كێك له لقه‌كانی كاسی ئه‌زانن،
به‌لاَم له كتیبی – هۆزه‌كانی میسوپوتامی – ل( 121، 125) دكتور سپایزار
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رِایه نووسراوه‌و ئه‌ڵێت: "میتانیه‌كان كه به‌شێكن
له كۆمه‌ڵی (سوبارتۆ – سورباو) ئه‌م كۆمه‌ڵه له فوراتی ناوه‌رِاستدا
یانی له نێوان موسڵ و ته‌رابلس دا نیشته‌جێ بوون". له سه‌ده‌ی(16) پ ز
ده‌وڵه‌تێكی به‌ده‌سه‌لاَت بوون. ئه‌م ده‌وڵه‌ته وه‌ك له‌مه‌وبه‌ر باسمان
كرد یه‌كێك بووه له چوار ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جیهان(میسر، هیتت،
كاردونیا، میتانی). پایته‌ختی میتانیه‌كان شاری(واشۆگانی) بووه. نامه‌یه‌ك
له‌م دواییه‌دا دۆزرایه‌وه باسی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی میتانی و
میسر ئه‌كات بریتی یه له( 600) دێرِو به زمانی ئه‌كه‌دی نوسراوه له
لایه‌ن (توشراتا)ی فه‌رمانرِه‌وای میتانی یه‌وه نامه‌كه نووسراوه.
(بۆرك)ی رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێ: "ئه‌و نامه‌یه تێكه‌ڵ بوه له‌گه‌ڵ زمانی
قه‌فقازی یانی به كوردی قه‌فقازی نووسراوه‌و به زمانی ئه‌كه‌دی یانی
زمانی ئه‌كه‌دی له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی رِه‌سمی بووه". له ناوچه‌ی
كه‌ركوك چه‌ند هه‌زار پاشماوه له ده‌وڵه‌تی سوباری جێ ماوه‌و له شاری
(بۆغازكوی)یش چه‌ند پاشماوه‌یه‌كی تر به‌ده‌ست هاتووه. (جونسۆن)ی
رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت: ناو‌و نیشانی میتانی ته‌نها به خێزانی
فه‌رمانرِه‌وای میتانی وتراوه ئه‌سڵی ده‌وڵه‌ته‌كه سۆباری بووه. ناوی
ویلایه‌ته‌كه (هانی گلبات) بووه ئه‌م رِاپۆرته له پاشماوه دێرینه‌كانی
كه‌ركوك نزیكه. له سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وایی (ئاشور نازیرپاڵ)دا ورده
ورده ده‌سه‌لاَتى میتانیه‌كان كه‌م بوه‌وه له پاشدا له‌ناو چوون، وه‌ك
باسمان كرد ده‌وڵه‌تی میتانیه‌كان له سه‌ده‌ی( 16) پ ز دا زۆر
ده‌سه‌لاَتدار . ولاَتى سوریا و عاموور و به‌شێ له كوردستانی رِۆژئاوا
(ئارباخا) ویلایه‌تی ئاشور له‌ژیر ده‌سه‌لاَت و فه‌رمانی میتانییه‌كاندا
بووه.دانیشتوانی میسری كۆن به میتانیه‌كانیان وتوه - ناهاری – له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له دیجله‌وه نزیك بوون. له‌وه ئه‌چێ وشه‌ی ناهاری وشه‌ی (نائری)
لێوه هاتبێ. (سێر سدنی سمیث) ئه‌ڵێ به‌شی رِۆژئاوای دیجله‌ی سۆباری به
(هۆری) به‌ناوبانگ بووه. سپایزار ئه‌ڵێ له‌وه ئه‌چێ لقی میسوپوتامی و
هوری له‌ژێر ناوی – سۆباری – دا ناسرابێت. ئه‌و كتێبه مێژووییانه‌ی
ده‌رباره‌ی كورد نووسراون ناوی هۆزه‌كانی هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك تۆمار
كردوه، كه ئه‌مه‌ش هۆی نه‌شاره‌زایی ئه‌و نوسه‌رانه‌ن پرۆفیسۆر سپایزار
له كتێبی میسوپوتامی ل( 116) دا ئه‌ڵیت ئه‌م رِایه راسته‌و ئه‌نوسێ
(هۆری) به‌م چه‌ند جۆره له كتێبه‌كاندا نووسراوه (هۆری، هۆریت، هۆرلۆ،
هۆرلاش، هۆرهه، كورد هۆرۆهه، هاری، موری). له باره‌ی میتانیه‌وه ئه‌م
ناوانه‌ی نوسیوه (میانی و میتلانی) هه‌روه‌ها له باسی لۆلۆكاندا (لۆلۆ،
لۆلۆم، لۆلۆمی، لۆلۆیو، لۆلۆیوم، نۆلۆ)ی به‌كار هێناوه له‌باسی ماده‌كاندا
وشه‌ی (مادا، ئامادا، ئامادای، مه‌د، مید، میدی، میدیا)ی به‌كار هێناوه
له باسی كاسیه‌كاندا (كلسی، كلسا، كاسای، كاسۆ، كاشۆ، كاكۆ)ی به‌كار
هێناوه. هه‌ر به‌م شێوه‌یه ناوی كورد له جه‌ند زه‌مان و كاتێكدا جۆراو
جۆر هه‌ریه‌كه به‌جۆرێ ناوی بردوه. دوچاری چه‌نده‌ها ناوی سه‌یر بووه.
جه‌ند رۆژهه‌لاَت ناسێك رِایان وایه كه ئه‌م ناو ئاڵوگۆرِ كردنه هیچ كار
ناكاته سه‌ر ناوی (كورد). ئه‌و ووشانه هه‌ریه‌كه ده‌رباره‌ی هۆزێك یا
تیره‌یه‌ك یا به‌شێك له كورد و تراوه. بیگانه‌كانی كورد كۆمه‌ڵ و هۆزو
تیره‌كانی كوردیان به‌یه‌ك ناو ناو نه‌بردوه بۆ نموونه (سۆمه‌ری و
ئه‌كه‌دی) یه‌كان به كوردیان وتووه (گوتی، یا گودی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
چیای جودی یه‌وه هاتونه خواره‌وه ئاشورو ئارامیه‌كان ووشه‌ی (گوتی،
كوتی، كورتی، كارتی، كاردۆ، كاردا، كاردان، كارداك، كاركه‌تان)یان به‌كار
هێناوه ئێرانیه‌كان (كورت‌و، كورته‌وی، كورداها، كوردها، سیرتی)یان به‌كار
هێناوه رِۆم و رِۆمانیه‌كان (كاردۆسوی. كاردۆشوی، كاردۆخۆی، كاردۆك،
كاردۆكیا، كوردوكی، كاردۆخی)یان وتووه. ئه‌رمه‌نیه‌كان (كودروئانی، كورخی،
كورتیخ، كورچخ)یان به‌كار هێناوه. عه‌ره‌به‌كان وتویانه (كرد، كورد،
كردی، كوردی، جورد، جوردی، جودی، كاردۆی، كاردا، كارتاویه). رِووسه‌كان
وتویاته (قورت، قورد، قرن). ته‌نها پرۆفیسۆر سپایزار ئه‌م رِایه‌ی نی یه
به‌ڵكو زانایانی تری وه‌ك مستر دراوه‌رو نولدكه‌و هارفمان... هتد. هه‌مان
رِایان هه‌یه. ئه‌م ئاڵ و گۆرِو جۆره‌ها ناوه په‌یوه‌ندى به سه‌ده‌كانی
پێشوو نی یه. به‌ڵكو ئێستاش هه‌روابه هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر گه‌له به
شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ناوی هۆزێك یا گه‌لێك یا ولاَتێكی تر ئه‌بات.(1) بۆ
وێنه له كۆندا به ئێران وتراوه (سفن) له پاشدا بووه به ئاریا ئه‌مجا
پێشدادیه عه‌جه‌م و ئاریان له كۆتاییدا ئێران و پارس. سه‌لمانازار وتویه
(پارسوا) ئه‌وروپیه‌كان وتویانه (پرس) رِوسه‌كان وتویانه (برسیا)
عه‌ره‌ب وتویه (فارس) یا عه‌جه‌م. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵوو گۆرِه‌ش ته‌نها
مه‌به‌ست له یه‌ك وشه‌یه، به‌لاَم هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه به جۆرێك
ناوی بردوه. 1. کورد و فارس به یابان ده‌ڵێن ژابۆن، فارسه‌کان به
پۆڵه‌نده ده‌ڵێن (له‌هستان) و به ده‌لهی ده‌ڵێن ده‌لی