23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مصر" له دوای ئیخوان درامای سێكسی په‌خش ده‌كرێت
له دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی مصر كه عه‌لمانییه توند ره‌وه‌كان كردیان به‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتی محمد مرسی داخستی سه‌رجه‌م كه‌ناله ئیسلامیه‌كان ئێستا له لایه‌ن كه‌ناله‌َكانی عه‌لمانیه‌كان درامای سێكسی په‌خش ده‌كرێت و بینەری عەرەب ئەو درامایانەیان پێ قبووڵ نییە كە پەخشدەكرێن، بە تایبەتی درامای " چیرۆكی ژیان" .
رستەكانی نوها عومەروسی، كە زۆربەیان سسێكسین و بینەر دەوروژێنن جەخت لەوە دەكەنەوە، كە ئیخوانیان پێ قبوڵ نیه
سالم شەقی لە دوبەی دەلێت " گفتوگۆكانی نێو دراماكان سنووریان بەزاندووە و هەرای لە فەیسبووك ناوەتەوە بەتایبەتی ئەو رستەیەی نوها كە دەلێت"حەز ئەكەم قەپ لە لێوی ئەو كوڕە بگرم "، وەك گوزارشتێك بۆ حەزی سێكسی بەرامبەر بە كورێكی نوێی دراماكە.
هاوكات خالد منز دەڵێت " بەڵی بۆ ئازادی نە خێر بۆ رووچوونە خوارەوەی سەرەرۆیی".
بینەرێكی دیكە بەناوی محەممەد مەكاوی دەڵێت" گفتوگۆكانی دراماكان تووشی شۆكت دەكەن، من بێ لایەنم لە بۆچوونی سیاسی میسری، بەڵام ئایا ئەم ئازادییە؟ یان ئیسلام چارەسەرە هەروەك ئیخوان دەڵێت.