23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ده‌ڵێت : پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی دابه‌زیوه‌و نیمچه دڵنیاشه له‌دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به رۆژنامه‌ی شهقولئهوسهت راده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا پارتی ماوه‌ی 20 ساڵه هه‌ردوو پۆستی پارێزگاری دهۆكو هه‌ولێری قۆخكردووهو ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانیشی له‌ده‌ست بچێت، ئه‌وا هیچی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت.
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌وا ناوه‌كه‌ی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت : پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی دابه‌زیوه‌و نیمچه دڵنیاشه له‌دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ، هه‌روه‌ها ده‌ڵیت كه‌وا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیازێكی حیزبه‌كه‌ی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته ئیدارییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕه‌تكردۆته‌وه.
سه‌ركرده نه‌ناسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌شڵێت : پارتی ماوه‌ی 20 ساڵه هه‌ردوو پۆستی پارێزگاری دهۆك و هه‌ولێری قۆخكردووهو ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانیشی له‌ده‌ست بچێت، ئه‌وا هیچی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت
كوردیۆ