سەركرده‌یەكی یەكگرتووی ئیبسلامی وەڵامی مەلابەختیار دەداتەوە داوای ڕوبەڕوبونەوەی لێدەكات
23/07/2013 نوسەر: bzavpress

سەركرده‌یەكی یەكگرتووی ئیبسلامی وەڵامی مەلابەختیار دەداتەوە داوای ڕوبەڕوبونەوەی لێدەكات



ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیبسلامی كوردستان وەڵامی مەلابەختیار دەداتەوە داوای ڕوبەڕوبونەوەی لێدەكات .

دوای ئەوەی  مەلابەختیار كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای ڕووبەڕوبونەوەی كردبو لەگەڵ كەسەیەكەمەكانی ئۆپۆزسیۆن ، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكگرتوو پێی دەڵێت : "با تواناو ئیرادەی خۆی لەگەڵ ئێمە بسەلمێنێت بۆئەوەی بزانین توانای یەكەمەكانی هەیە".

دكتۆر شێركۆ جەودەت ، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ، لە میانەی بڵاوكردنەوەی پۆستێك لەلاپەری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك دەڵێت :دیسان كاك بەختیار خوی كردەوە سەرمەشقی نەیارانی ئوبوزسیون و داوای رووبەرووبوونەوە دەكات لەگەڵ بەرپرسە یەكەمەكانی ئۆپۆزسیۆن .

هەروەها دەڵێت : چەندین جار بەرامبەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئیسلامیەكان و رەمزەكانیان وخودی بەرێز ماموستا صەلاحەدین بەهائەدین و كۆنگرە شكۆدارەكەی یەكگرتوو ، ئیشكاری و ووتەی لاواز بەكاردەھێنێت و هەلی وەڵام نەدانەوەی ئیسلامیەكانی قۆزیوەتەوە، نەك لەبەر ئەوەی ئیسلامیەكان ناتوانن وەڵامی بدەنەوە، بەڵكو لەبەر ئەوەی كاك بەختیار باش دەناسن و هەڵوێستە ناجێگیرەكانی بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە لە بەرچاون .

دكتۆر شێركۆ دەڵێت : بۆیە بەڕێزی بانگهێشت دەكەم بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە توانا و ئیرادەی ڕووبەڕوبونەوەی بەرپرسە یەكەمەكانی ئۆپۆزسیۆنی هەیە ، با جارێ ڕوبەڕووی ئێمە ببێتەوە لە كەناڵێكی ئاسمانی بێلایەندا و بە شێوەی ڕاستەوخۆ ، لەوكات و ساتەی كە خۆی پێی خۆشە .