و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
أ. ماد: ساڵی(
2500) پ ز چه‌ند هۆزێكی دراوسێ و هاو رِه‌گه‌ز كه ئاری یان پێ وتراوه له
نه‌ژادی (هیندو ئه‌وروپی) بوون. له رِۆژهه‌لات و سه‌روی رۆژهه‌لاَتى
ده‌ریای خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون. هه‌ندێكیان به‌كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون،
به‌لاَم هێشتا له ده‌وره‌ی (به‌ردا) بوون و كه‌متر گه‌شه‌یان كردبوو.
به‌شێكی كه‌میان ئاسنیان به‌كار هێناوه بۆ هه‌ندێ كاروباری رِۆژانه وه‌كو
رِاو، كشت وكاڵ، ئاژه‌ڵ به‌خێو كردن‌دا خه‌ریك بوون، وه‌كو ئه‌سپ و ماین و
مه‌رِو بزن. نووسین و خۆیندنیان نه‌زانیوه. هه‌ندێكیان رِوه‌و هیندوستان
كۆچیان كروده. كتێبی وێراس یانی كتێبی پیرۆزی هینده‌كان كه به زمانی –
سانسكریت – نووسراوه ده‌رباری ژیانی سه‌ره‌تایی ئه‌م گه‌له هه‌ندێ شتی
رِوون كردۆته‌وه. به‌شێكی تر رِوه‌و رِافیده‌ین كۆچیان كردوه، كه له
نێوانیاندا دوو هۆزی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئازادا به‌ناوی (ماد) و(پارس)
هه‌بوون. هاتنی ماده‌كان له رۆژهه‌لاَتى ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه سه‌ده‌ی( 9-
8) پ ز پێش ئاشووریه‌كان باسكراوه ئاشوریه‌كان به ماد‌و مادا ناویان
بردوون. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی نۆهه‌م له‌ژێر
فه‌رمانرِه‌وایی كه‌یقوبادی كورد ده‌وڵه‌تێكی به‌ده‌سه‌لاَتیان پێك هێناو
(پارس)ه‌كان له خواروی خۆیانه‌وه ئه‌ژیان ده‌ستیان به‌سه‌را گرتن و
خستنیانه ژێر ده‌سه‌لاَتى خۆیانه‌وه. ئه‌كباتان _هه‌مه‌دانى ئێستایان
كردوَته پایته‌خت، تا ئێستاش شوێنه‌وارو كه‌لاوه‌كانى پاشماوه‌ى ماد
له‌ناو شارى هه‌مه‌دان ماوه‌ته‌وه. ساڵى(853)پ ز له‌سه‌رده‌مى
سه‌لمانازارى دووه‌م یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى نێوان ئاشوورو ماد ده‌ستى پێ
كردوه. ئاشوریه‌كان هه‌تا كاتێ له ده‌سه‌لاَت كه‌وتن و كۆتاییان پێهات
هه‌میشه ڵه‌گه‌ڵ مادا له شه‌روو شۆڕ به‌ربه‌ره‌كانێ دا بوون. پرۆفیسۆر
سایس ئه‌ڵێت: ماده‌كان هۆزێكى به ده‌سه‌ڵاَتى كورد بوون، له وولاَتى
ئاشوردا جێگیر بوون و تا خوارووى ده‌ریایى خه‌زه‌ر فه‌رمانڕه‌وایان کردوه،
به‌شى زۆریان له زمانى هیندو ئه‌وروپى و له نه‌وه‌ى ئارى بوون. ئه‌و
باسه له‌گه‌ڵ مێژووه‌كانى كورد‌و یۆَنان جیاوازى نیه. ته‌نها ئه‌وه
نه‌بێت كه ئه‌ڵێت ماده‌كان له وولاَتى ئاشور جێگیر بوون، به‌لاَم
ماده‌كان دراوسێى ئاشوریه‌كان بوون له ئه‌نجامدا كه كۆتاییان به
ده‌وڵه‌تى ئاشور هێناو وولاَته‌كه‌شیان داگیر كردن. هه‌ندێ له مێژوو
ناسه‌كان ئه‌لێن (سه‌لمانازار) ناوى ماده‌كانى ناوه(ماد)، به‌لاَم له
كاتێكدا سه‌لمانازار باسى گه‌شته‌كه‌ى خۆى بۆ ڕۆَژهه‌لاَت و خواروو ئه‌نوسێ
ناوى دوو كۆمه‌ڵى هێناوه كه له گه‌ڵیانا به شه‌ڕ هاتو‌وه
(پارسوا_ئامادا) نه‌ك له خۆیه‌وه ئه‌م ناوه‌ى لێَ نابێت.
هۆزه‌كانى ماد
ماده‌كان
له دوو هه‌زار ساڵ پێش زاینه‌وه بریتی بوون له حه‌وت هۆز به‌م
شێوه‌یه: 1. پارتاسنی: له ناوچه‌ى وارمین و ڕى (تاران)ى ئێستا‌و كه‌نارى
ده‌ریاى خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون.
2. بوزیابوس: له پێشدا له
ده‌ورو به‌رى ده‌ریاى مه‌زنده‌ران ژیاون و له پاشدا به‌ره‌و هه‌مه‌دان و
عێراق كۆچیان كردووه بڵاو بوونه‌ته‌وه.
3. ئاسترۆَشات: له‌ناوچه‌ى سه‌مه‌ر قه‌ندو خوارزم به‌كشت وكاڵ و ئاژه‌ڵداریه‌وه خه‌ریك بوون.
4. ئاریزانت: له ناوچه‌ى ئازه‌ربایجان ڕوبارى ئاراكس و (ئاراس)دا جێگیر بوون.
5. بودى: ئه‌مانه به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه له ئاوه‌ڕِێژگه‌كانى هیندوستاندا جێگیربوون.
6. ماژ-ماك-ماخ-ماگوش: عه‌ره‌به‌كان(مه‌جوس)ئه‌ڵێن ئه‌م هۆَزه له سه‌ره‌تادا بره‌ویان به ئاینى زه‌رده‌شتدا.
7.
ده‌رباره‌ى هۆزى حه‌وته‌م تا ئێستا هیچ ڕِوون نییه، به‌لاَم وه‌ك ده‌ر
ئه‌كه‌وێ ئه‌ڵێن (دیلاَم)ى ناوبووه كه له ناوچى دیماستان (مازنده‌ران
گیلان) بلاَوبوونه‌ته‌وه مه‌ڵبه‌ندیان دیلمان بووه. هێرۆدۆت باسى شه‌ش
هۆزى كردووه ناوى حه‌وته‌می نه‌بردووه (پیرینا ل 49) ئه‌م هۆزانه
هه‌رچه‌ند له‌یه‌ك دوور‌و بلاَو بوون، به‌لاَم له كاتى ته‌نگانه و
پێویستدا یارمه‌تى یه‌كتریان داوه. له‌سه‌رده‌مى سه‌لمانازارى دووه‌م
ساڵى(853) پ.ز له شكرى ئاشور تووشى بووه به تووشى هۆزه مادیه‌كان له
ڕۆَژهه‌لاَته‌وه ئه‌م هۆزه یارمه‌تى كه‌ل و په‌لى نارده‌وه بۆَ
ئاشوریه‌كان، به‌لاَم ئاشوریه‌كان بیریان له‌وه نه‌كردوَته‌وه كه كورد
ئه‌مه‌یان به‌سه‌رانه نه‌زانیوه. (ئاداد نێرارى سێیه‌م) ساڵى(812_783)پ ز
چه‌ند جارێك له گه‌ڵ ماده‌كاندا به‌شه‌رِ هاتو‌وه.
ته‌گلات
پالازارى دووه‌م (745_730)پ ز به‌ناوى یارمه‌تى ده‌وڵه‌تى (ئۆَدارتو)وه
له‌شكرى کرتۆته‌وه سه‌ر وولاَتى ماد و وه‌ك ئه‌گێرِنه‌وه تا دامێنى چیاى
ده‌ماوه‌ندى داگیر كردووه.(1) ساڵى(681_669)پ ز سه‌رده‌مى (ئاسار هارون)
ده‌وڵه‌تى ماد ویستوویه‌تى له‌گه‌ڵ دۆستان‌و هاو په‌یمانانى خۆى وه‌كو
(مانى , سیت, كاسا)و هوَزه كورده‌كانى كوردستانى رِوَژئاوا هێرش بكاته
سه‌ر وولاَتى ئاشور. ئاشوریه‌كان هه‌وڵیاندا (سیته‌كان) یان به‌ره‌و لاى
خوَیان رِاكێشاو له ماده‌كانیان هه‌ڵگه‌رِاندنه‌وه ئه‌م كاره توَزێك
ترسى له‌سه‌ر ئاشوریه‌كان لابردووه بوَ ماوه‌یه‌ك رِزگاریان بووه،
به‌لاَم ماده‌كان ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرتوه چاوه‌رِوانی هه‌ڵی بوون بۆ
په‌لاَماردانی ئاشوور. فه‌ریبه‌رزی چواره‌م فه‌رمانرِه‌وای ماد ساڵی(634) پ
ز هێرشی كردۆته سه‌ر ولاَتى باشوور له شه‌رِێكی سه‌خت و دژوار‌دا كوژراوه
و سوپاكه‌ی شكاوه. كواكساری كورِی له تۆڵه‌ی خوێنی باوكی‌دا له شكرێكی
گه‌وره‌ی پێكه‌وه ناوه هێرشی كردۆته سه‌ر ولاَتى ئاشورو به ته‌واوی
سه‌رنگونی كردن و ولاَته‌كه‌ی داگیر كردن.
1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 446
ب.
نایری-نائری: ئه‌م هۆزه ئازا‌و دلێره پێش هاتنی ماد‌و پارس بۆ خاكی ئێران
له كوردستانی رِۆژئاوادا ژیاون. هه‌رچه‌نده له پاشماوه دێرینه‌كاندا
له‌باره‌ی نایریه‌وه هیچ نه‌هاتووه، به‌لاَم له سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وی
ئاشوره‌كاندا باسی ئه‌م هۆزه كراوه. وه‌ك باسمان كرد ئه‌مانه به‌شێكن
له هۆزی سۆباری كۆن كه ورده ورده وشه‌ی نایری به‌سه‌ر سۆباری دا زاڵ
بووه یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری(نه‌هاری – دیجله)دا. ژیاون
نه‌هاریان به‌سه‌ردا برِابێت و نه‌هاری ی كرابێت به نایری. له‌وه ئه‌چێ
دێهات و تیره‌ی (لورِی شه‌مدینان) و(ندری) ده‌وروبه‌ری سنه له پاشماوه‌ی
ئه‌م نایری یانه بن. مێجه‌رسۆن ئه‌ڵێت (ئه‌گه‌ر سه‌ریری لاپه‌ره‌كانی
مێژووی كوردستان له سه‌ده‌كانی(12، 15) پ ز بكه‌ین ئه‌بینین ماده‌كان
بریتین له هۆزی نامری)، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی مێجه‌رسۆن رِاست بێت،
ماده‌كان له كورده‌كانی ئارارات بن و له پاشدا وه‌ك گودیه‌كان به‌ره‌و
رۆژهه‌لاَت رِۆیشتوون. ئه‌م رِایه پێچه‌وانه‌ی پاشماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆهه‌م
وهه‌شته‌می پ ز ی ئاشوریه‌كانه. ناو‌و ده‌سه‌لاَت و ئازایه‌تی نایریه‌كان
له سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وییاندا هه‌موو هۆزه‌كانی تری دراوسێ یانی
سه‌ركوت كردبوو. ئه‌مانه له‌ژێر ناوی كوردا زۆر ده‌سه‌لاَتیان په‌ره‌ی
سه‌ندو پایته‌ختیان له ده‌راوی زێ ی گه‌وره‌دا بووه. ئینسكلوبیدبای
ئیسلام ئه‌ڵی: ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ 23سه‌ركرده‌ی نایری دا
شه‌ری كردوه. له ده‌شتی (مه‌لازگرد) لای سه‌رچاوه‌ی دیجله دیوارێكی
ستوون گه‌وره‌ی دروست كرد كه‌تێدا باسی چۆنیه‌تی ئه‌و شه‌رِانه‌وی
نووسیوه. ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌ی ته‌گلات لازار بۆ سه‌ر نایری یه‌كان
ته‌نها بۆ لاواز كردن و هه‌ل به‌ده‌ست هێنان بووه. تا ساڵی(910) پ ز دا
سوپای ئاشوور دیسانه‌وه هێرش ده‌باته‌وه سه‌ر نایری یه‌كان و له نێوان
دیجله‌و ئارارات دا به‌یه‌كدا دێن و سوپای نایری تێك ئه‌شكێ زۆربه‌ی
فه‌رمانرِه‌واكانی ئاشور له‌گه‌ڵ هۆزی ئازا‌و دلێری نایری دا هه‌میشه له
شورِو شه‌رِو به‌یه‌كدا چوون دا بوون (توكولتی نینین)ی دووه‌م له ساڵی
890- 894 پ. ز له‌گه‌ڵ نایریه‌کان به شه‌ڕ هاتو‌وه. له ساڵی 743 پ. ز
ئه‌م هۆزه له سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هێرشیان کروۆته سه‌ر ووڵاتی ئاشورو
داگیریان کردوه، له پاشدا ته‌گلات پالازاری دووه‌م زۆر به‌زه‌حمه‌ت
توانی له ولاَتى ئاشوور ده‌ریان بكات و تا پشتی چیای گودی رِاوی نان.(1)
سه‌نحاریب-ی فه‌رمانرِه‌وای ئاشور ساڵی ( 805 – 682) پ ز و له ساڵی( 669) پ
ز دا له ده‌ورو به‌ری چیای گودی له‌گه‌ڵ نایریه‌کاندا شه‌ڕی کردووه و
ئه‌مه‌ی به پێنجه‌مین شه‌ڕ داناوه له‌گه‌ڵیاندا. (مێجه‌رسۆن) ی كورد ناس
ئه‌ڵێت به‌شی سه‌رووی زێى گه‌وره ولاَتى نایریه‌كان بووه. ئه‌و هۆزانه‌ی
له ده‌ورو به‌ری سه‌رچاوه‌ی دیجله‌و فورات و سه‌روی (نیفانس) یانی
(دیاربه‌كر، خه‌رپوت، درسیم) و شاخی (به‌تلیس و تۆرس) بوون، له لایه‌ن
ته‌گلات پالازارو نه‌وه‌كانیانه‌وه هه‌ر به نایری ناسراون. ئه‌م
ویلایه‌تانه بریتین له‌و شوێنه‌ی كه له پاش نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ماد جیگای
فه‌رمانرِه‌وایی كوردان بووه ساڵی (410)پ.ز له سه‌ده‌ی ناوه‌رِاستی
فه‌رمانرِه‌وایی هاخامه‌نشینی دا ئه‌مانه بابا گه‌وره‌ی كوردی ئه‌مرِۆو
نه‌وه‌ی مادی پێشوون.
1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 462
ت.
كاردۆخی: (كاردۆخوی، كاردۆشی، كاردۆشۆی)، رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان له‌سه‌ر
ئه‌م هۆزه دوو رِایان هه‌یه.1. له‌وه ئه‌چێ له‌وشه‌ی گوتی كۆنه‌وه
وه‌رگیرابێت كه بریتین له كورده‌كانی به‌شی ئارارات كه ورده ورده گوتی
بوه به كوتی له پاشدا به كورتی و كوردی و له ئه‌نجامدا به كاردۆخی
(مستر دراواری) رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت (چ وشه‌ی كورتی سه‌رده‌می
توكولتۆنێراری ئاشورو كاردای سه‌رده‌می ( ئاراد نانار)ی لاگاش و كاردۆ خۆی،
كاردۆ شۆی گه‌زنه‌فون و هه‌ر ناوێك له‌م باره‌وه و ترابێت هه‌موو به
كورد ناو براون و بریتین له كۆمه‌ڵی كورد).(1) به پێ ی ئه‌م رِایانه
ئه‌بێت ئه‌م كاردۆخیانه پاشماوه‌ی كوتی كۆن بن و و شۆمێرو ئه‌كاد
ولاَته‌كه‌یانی داگیر كردوه (ئه‌مانه له به‌شی منظومه‌ی زاگروس)ن.2.
له‌وه ئه‌چێ كۆمه‌ڵی (كاردۆشی) له كاتی هاتنی( ماد‌و پارس) بۆ خاكی ئێران
یا له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین هاتبنه خاكی كوردستان و
جێگیر بووبن، ورده ورده هۆزه‌كانی كوردستانیان له خۆیان نزیك
كردبێته‌وه. رِای (سێر سدنی سمیث) وایه كاردۆشیه‌كان زمانێكی جیاوازیان
هه‌بووه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به پارسه‌كانه‌وه نه‌بوه‌و زۆر له‌وانیش
كۆنترن. جگه له‌و هۆزۆ تیرانه‌ی كورد چه‌ندین هۆزو تیره‌ی تری گه‌وره
هه‌بوون كه جار جار له پاشماوه دێرینه‌كاندا به‌دی ئه‌كرێن.
1. دکتور سپایزار-یش هه‌مان ڕای هه‌یه
بۆ
وێنه (سێر ئالی میتد) ئه‌ڵێت هۆزی موسه‌ری كه‌بابا گه‌وره‌ی (مسوه‌ری
مزوه‌ری) یه‌كانی ئه‌مرِۆن له سه‌رده‌می سه‌نحاریب ساڵی(705 – 683) پ ز
له نێوان دوو لقی ئاوی خه‌زه‌ردا جێ گیر بوون.(1) له‌وه ئه‌چێ
(سیرتی)یه‌کانی سه‌رده‌می ئاشور له هۆزی (سیرت)بن که له سه‌روی زاخۆ وه
جێ گیر بوون (پیتی د) كراوه‌ته(ت). به پێ ی مێژوو دۆزراوه به‌نرخه‌كان
بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ له سه‌رده‌مێكی زۆر دێرینه‌وه كاتی كۆچ كردنی كوردی
رۆژهه‌لاَت و رِۆژئاوایی بۆ شوینی ئێستایان ماد‌و پارسیش به‌ره‌و خاكی
ئێستایان هاتون و نیشته جێ بوون. كوردستانی ئه‌مرِۆ نیشتمانی هۆزێك بوه
پێیان وتوه (گوتی یا گودی) یانی كورده ئاراراتیه‌كان كه (كورتی) یا
(كورددان)یشیان پێ وتوون. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵۆ گۆرِه له زامنی هه‌ر
كه‌س و هه‌ر تیره‌و هۆزێكه‌وه هاتبێ به مانای نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد
هاتو‌وه. كه بریتی بوون له چه‌ندین هۆزو تیره كه زمانی تایبه‌تی خۆیان
هه‌بووه. ئه‌م هۆزو تیرانه هه‌رچه‌نده خۆیان پاراستوه له تێكه‌ڵ بوون
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر نه‌یان هێشتوه ئاین و خۆین و ره‌وشیان و زمانیان
تێك بده‌ن. پاش ئه‌وه‌ی (ماد و پارس) فه‌رمانرِه‌اویی خۆیان له‌ده‌ست
ئه‌ده‌ن پارسه‌كان ئه‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌لاَتى ئه‌شكانیه‌كانه‌وه.
ماده‌كان خۆیان له‌م ژێر ده‌ستیه دور ئه‌خه‌نه‌وه‌و ئه‌چنه شاخ و
ماوه‌یه‌كی زۆر به ئازادی ئه‌ژین و ناچنه ژێر ده‌سه‌لاَتى
ئه‌شكانیه‌كانه‌وه ناویان له مێژوودا به كوردوان یانى كورده‌كان هاتو‌وه
و له ژێر ئه‌م ناوه‌دا ناوبانگیان ده‌كردوه گه‌زنه‌فون ناوی ناون
(كاردۆخوی) ده‌رباره‌ی ئه‌مانه كتێبێكی داناوه له‌ژێر ناوی گه‌رِانه‌وه‌ی
ده هه‌زار یونانی-دا. هه‌ر كه‌س سه‌رنجێكی ئه‌و كتێبه بدات بۆی ده‌ر
ئه‌كه‌وێ كه ئه‌م سه‌رداره یۆنانیه چه‌ند تووشی ده‌رده سه‌ری و
زه‌حمه‌ت بووه به ده‌ستی كورده‌كان له ناوچه‌ی (ئانتی توروس) (هه‌كاری)
یا كوردستانی مه‌ركه‌زی دا.1. مێژووی ئاشور ل 366 مێجه‌ر سۆن ئه‌ڵێت رِێگای
نێوان موسڵ و ئۆرفه كه بریتی یه له ده‌شت و چیا له مێژوودا
به‌ناوبانگه له نێوان ویلایه‌تی سه‌روو خواره‌ی الجزیره (میسوبوتامی)
سنوورێكی رِێك و پێك و رِامیاری هه‌بووه. شاخه به‌رزه‌كانی تۆرعابدین كه
له كۆندا به (نیقات) به‌ناوبانگ بووه ئێستا له‌یاد چۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی رِوباری دیجله له كۆندا به (نیگریس) ناودار بووه. له
سه‌رده‌می ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م (1100) پ ز چیاكانی نیفات ئه‌كه‌وته
سه‌رووی سنووری ئاشووره‌وه ولاَتى نایری دراوسێی ئاشووره‌كانه. ته‌گلات
پالازار هه‌میشه حه‌زی كردوه ئه‌م ولاَته داگیر بكات، له پاشدا ناوی
ناوچه‌ی نایری گۆرِرِا به كوردوان یا كوردۆ. لێره‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ
كه كورد زۆر له سه‌رده‌می زوحاك كۆنتره، به‌لاَم هه‌ندی له مێژوو
ناسه‌كان زۆر بێ ئاگایانه نووسیویانه كه كورد له به‌ره‌ی یاخی بوه‌كانی
سه‌رده‌می زوحاك – ن. ئه‌توانین بڵێین كورد پێش كۆچكردنی ئاری بۆ ناوچه‌ی
كوردستانی ئێستا ئه‌مانه لێره‌دا ژیاون و بلاَو بوونه‌ته‌وه. هۆزه
كورده‌كانیبه‌شی رۆژ هه‌لاتأ. ماد: ساڵی( 2500) پ ز چه‌ند هۆزێكی دراوسێ و
هاو رِه‌گه‌ز كه ئاری یان پێ وتراوه له نه‌ژادی (هیندو ئه‌وروپی) بوون.
له رِۆژهه‌لات و سه‌روی رۆژهه‌لاَتى ده‌ریای خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون.
هه‌ندێكیان به‌كشتوكاڵه‌وه خه‌ریك بوون، به‌لاَم هێشتا له ده‌وره‌ی
(به‌ردا) بوون و كه‌متر گه‌شه‌یان كردبوو. به‌شێكی كه‌میان ئاسنیان به‌كار
هێناوه بۆ هه‌ندێ كاروباری رِۆژانه وه‌كو رِاو، كشت وكاڵ، ئاژه‌ڵ به‌خێو
كردن‌دا خه‌ریك بوون، وه‌كو ئه‌سپ و ماین و مه‌رِو بزن. نووسین و خۆیندنیان
نه‌زانیوه. هه‌ندێكیان رِوه‌و هیندوستان كۆچیان كروده. كتێبی وێراس یانی
كتێبی پیرۆزی هینده‌كان كه به زمانی – سانسكریت – نووسراوه ده‌رباری
ژیانی سه‌ره‌تایی ئه‌م گه‌له هه‌ندێ شتی رِوون كردۆته‌وه. به‌شێكی تر
رِوه‌و رِافیده‌ین كۆچیان كردوه، كه له نێوانیاندا دوو هۆزی خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات و ئازادا به‌ناوی (ماد) و(پارس) هه‌بوون. هاتنی ماده‌كان له
رۆژهه‌لاَتى ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه سه‌ده‌ی( 9- 8) پ ز پێش ئاشووریه‌كان
باسكراوه ئاشوریه‌كان به ماد‌و مادا ناویان بردوون. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له
ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی نۆهه‌م له‌ژێر فه‌رمانرِه‌وایی كه‌یقوبادی كورد
ده‌وڵه‌تێكی به‌ده‌سه‌لاَتیان پێك هێناو (پارس)ه‌كان له خواروی خۆیانه‌وه
ئه‌ژیان ده‌ستیان به‌سه‌را گرتن و خستنیانه ژێر ده‌سه‌لاَتى خۆیانه‌وه.
ئه‌كباتان _هه‌مه‌دانى ئێستایان كردوَته پایته‌خت، تا ئێستاش شوێنه‌وارو
كه‌لاوه‌كانى پاشماوه‌ى ماد له‌ناو شارى هه‌مه‌دان ماوه‌ته‌وه. ساڵى(853)پ
ز له‌سه‌رده‌مى سه‌لمانازارى دووه‌م یه‌كه‌م په‌یوه‌ندى نێوان ئاشوورو ماد
ده‌ستى پێ كردوه. ئاشوریه‌كان هه‌تا كاتێ له ده‌سه‌لاَت كه‌وتن و
كۆتاییان پێهات هه‌میشه ڵه‌گه‌ڵ مادا له شه‌روو شۆڕ به‌ربه‌ره‌كانێ دا
بوون. پرۆفیسۆر سایس ئه‌ڵێت: ماده‌كان هۆزێكى به ده‌سه‌ڵاَتى كورد بوون،
له وولاَتى ئاشوردا جێگیر بوون و تا خوارووى ده‌ریایى خه‌زه‌ر
فه‌رمانڕه‌وایان کردوه، به‌شى زۆریان له زمانى هیندو ئه‌وروپى و له
نه‌وه‌ى ئارى بوون. ئه‌و باسه له‌گه‌ڵ مێژووه‌كانى كورد‌و یۆَنان جیاوازى
نیه. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌ڵێت ماده‌كان له وولاَتى ئاشور جێگیر
بوون، به‌لاَم ماده‌كان دراوسێى ئاشوریه‌كان بوون له ئه‌نجامدا كه
كۆتاییان به ده‌وڵه‌تى ئاشور هێناو وولاَته‌كه‌شیان داگیر كردن. هه‌ندێ
له مێژوو ناسه‌كان ئه‌لێن (سه‌لمانازار) ناوى ماده‌كانى ناوه(ماد)،
به‌لاَم له كاتێكدا سه‌لمانازار باسى گه‌شته‌كه‌ى خۆى بۆ ڕۆَژهه‌لاَت و
خواروو ئه‌نوسێ ناوى دوو كۆمه‌ڵى هێناوه كه له گه‌ڵیانا به شه‌ڕ
هاتو‌وه (پارسوا_ئامادا) نه‌ك له خۆیه‌وه ئه‌م ناوه‌ى لێَ نابێت.
هۆزه‌كانى مادماده‌كان له دوو هه‌زار ساڵ پێش زاینه‌وه بریتی بوون له
حه‌وت هۆز به‌م شێوه‌یه: 1. پارتاسنی: له ناوچه‌ى وارمین و ڕى (تاران)ى
ئێستا‌و كه‌نارى ده‌ریاى خه‌زه‌ر نیشته‌جێ بوون.2. بوزیابوس: له پێشدا له
ده‌ورو به‌رى ده‌ریاى مه‌زنده‌ران ژیاون و له پاشدا به‌ره‌و هه‌مه‌دان و
عێراق كۆچیان كردووه بڵاو بوونه‌ته‌وه.3. ئاسترۆَشات: له‌ناوچه‌ى سه‌مه‌ر
قه‌ندو خوارزم به‌كشت وكاڵ و ئاژه‌ڵداریه‌وه خه‌ریك بوون.4. ئاریزانت:
له ناوچه‌ى ئازه‌ربایجان ڕوبارى ئاراكس و (ئاراس)دا جێگیر بوون.5. بودى:
ئه‌مانه به‌ره‌و خوار بوونه‌ته‌وه له ئاوه‌ڕِێژگه‌كانى هیندوستاندا
جێگیربوون.6. ماژ-ماك-ماخ-ماگوش: عه‌ره‌به‌كان(مه‌جوس)ئه‌ڵێن ئه‌م هۆَزه
له سه‌ره‌تادا بره‌ویان به ئاینى زه‌رده‌شتدا.7. ده‌رباره‌ى هۆزى
حه‌وته‌م تا ئێستا هیچ ڕِوون نییه، به‌لاَم وه‌ك ده‌ر ئه‌كه‌وێ ئه‌ڵێن
(دیلاَم)ى ناوبووه كه له ناوچى دیماستان (مازنده‌ران گیلان)
بلاَوبوونه‌ته‌وه مه‌ڵبه‌ندیان دیلمان بووه. هێرۆدۆت باسى شه‌ش هۆزى
كردووه ناوى حه‌وته‌می نه‌بردووه (پیرینا ل 49) ئه‌م هۆزانه هه‌رچه‌ند
له‌یه‌ك دوور‌و بلاَو بوون، به‌لاَم له كاتى ته‌نگانه و پێویستدا یارمه‌تى
یه‌كتریان داوه. له‌سه‌رده‌مى سه‌لمانازارى دووه‌م ساڵى(853) پ.ز له
شكرى ئاشور تووشى بووه به تووشى هۆزه مادیه‌كان له ڕۆَژهه‌لاَته‌وه
ئه‌م هۆزه یارمه‌تى كه‌ل و په‌لى نارده‌وه بۆَ ئاشوریه‌كان، به‌لاَم
ئاشوریه‌كان بیریان له‌وه نه‌كردوَته‌وه كه كورد ئه‌مه‌یان به‌سه‌رانه
نه‌زانیوه. (ئاداد نێرارى سێیه‌م) ساڵى(812_783)پ ز چه‌ند جارێك له گه‌ڵ
ماده‌كاندا به‌شه‌رِ هاتو‌وه.ته‌گلات پالازارى دووه‌م (745_730)پ ز
به‌ناوى یارمه‌تى ده‌وڵه‌تى (ئۆَدارتو)وه له‌شكرى کرتۆته‌وه سه‌ر وولاَتى
ماد و وه‌ك ئه‌گێرِنه‌وه تا دامێنى چیاى ده‌ماوه‌ندى داگیر كردووه.(1)
ساڵى(681_669)پ ز سه‌رده‌مى (ئاسار هارون) ده‌وڵه‌تى ماد ویستوویه‌تى
له‌گه‌ڵ دۆستان‌و هاو په‌یمانانى خۆى وه‌كو (مانى , سیت, كاسا)و هوَزه
كورده‌كانى كوردستانى رِوَژئاوا هێرش بكاته سه‌ر وولاَتى ئاشور.
ئاشوریه‌كان هه‌وڵیاندا (سیته‌كان) یان به‌ره‌و لاى خوَیان رِاكێشاو له
ماده‌كانیان هه‌ڵگه‌رِاندنه‌وه ئه‌م كاره توَزێك ترسى له‌سه‌ر
ئاشوریه‌كان لابردووه بوَ ماوه‌یه‌ك رِزگاریان بووه، به‌لاَم ماده‌كان
ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرتوه چاوه‌رِوانی هه‌ڵی بوون بۆ په‌لاَماردانی ئاشوور.
فه‌ریبه‌رزی چواره‌م فه‌رمانرِه‌وای ماد ساڵی(634) پ ز هێرشی كردۆته سه‌ر
ولاَتى باشوور له شه‌رِێكی سه‌خت و دژوار‌دا كوژراوه و سوپاكه‌ی شكاوه.
كواكساری كورِی له تۆڵه‌ی خوێنی باوكی‌دا له شكرێكی گه‌وره‌ی پێكه‌وه
ناوه هێرشی كردۆته سه‌ر ولاَتى ئاشورو به ته‌واوی سه‌رنگونی كردن و
ولاَته‌كه‌ی داگیر كردن. 1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 446ب. نایری-نائری:
ئه‌م هۆزه ئازا‌و دلێره پێش هاتنی ماد‌و پارس بۆ خاكی ئێران له كوردستانی
رِۆژئاوادا ژیاون. هه‌رچه‌نده له پاشماوه دێرینه‌كاندا له‌باره‌ی
نایریه‌وه هیچ نه‌هاتووه، به‌لاَم له سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وی
ئاشوره‌كاندا باسی ئه‌م هۆزه كراوه. وه‌ك باسمان كرد ئه‌مانه به‌شێكن
له هۆزی سۆباری كۆن كه ورده ورده وشه‌ی نایری به‌سه‌ر سۆباری دا زاڵ
بووه یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری(نه‌هاری – دیجله)دا. ژیاون
نه‌هاریان به‌سه‌ردا برِابێت و نه‌هاری ی كرابێت به نایری. له‌وه ئه‌چێ
دێهات و تیره‌ی (لورِی شه‌مدینان) و(ندری) ده‌وروبه‌ری سنه له پاشماوه‌ی
ئه‌م نایری یانه بن. مێجه‌رسۆن ئه‌ڵێت (ئه‌گه‌ر سه‌ریری لاپه‌ره‌كانی
مێژووی كوردستان له سه‌ده‌كانی(12، 15) پ ز بكه‌ین ئه‌بینین ماده‌كان
بریتین له هۆزی نامری)، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی مێجه‌رسۆن رِاست بێت،
ماده‌كان له كورده‌كانی ئارارات بن و له پاشدا وه‌ك گودیه‌كان به‌ره‌و
رۆژهه‌لاَت رِۆیشتوون. ئه‌م رِایه پێچه‌وانه‌ی پاشماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆهه‌م
وهه‌شته‌می پ ز ی ئاشوریه‌كانه. ناو‌و ده‌سه‌لاَت و ئازایه‌تی نایریه‌كان
له سه‌رده‌می فه‌رمانرِه‌وییاندا هه‌موو هۆزه‌كانی تری دراوسێ یانی
سه‌ركوت كردبوو. ئه‌مانه له‌ژێر ناوی كوردا زۆر ده‌سه‌لاَتیان په‌ره‌ی
سه‌ندو پایته‌ختیان له ده‌راوی زێ ی گه‌وره‌دا بووه. ئینسكلوبیدبای
ئیسلام ئه‌ڵی: ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ 23سه‌ركرده‌ی نایری دا
شه‌ری كردوه. له ده‌شتی (مه‌لازگرد) لای سه‌رچاوه‌ی دیجله دیوارێكی
ستوون گه‌وره‌ی دروست كرد كه‌تێدا باسی چۆنیه‌تی ئه‌و شه‌رِانه‌وی
نووسیوه. ئه‌م هێرش و په‌لاماره‌ی ته‌گلات لازار بۆ سه‌ر نایری یه‌كان
ته‌نها بۆ لاواز كردن و هه‌ل به‌ده‌ست هێنان بووه. تا ساڵی(910) پ ز دا
سوپای ئاشوور دیسانه‌وه هێرش ده‌باته‌وه سه‌ر نایری یه‌كان و له نێوان
دیجله‌و ئارارات دا به‌یه‌كدا دێن و سوپای نایری تێك ئه‌شكێ زۆربه‌ی
فه‌رمانرِه‌واكانی ئاشور له‌گه‌ڵ هۆزی ئازا‌و دلێری نایری دا هه‌میشه له
شورِو شه‌رِو به‌یه‌كدا چوون دا بوون (توكولتی نینین)ی دووه‌م له ساڵی
890- 894 پ. ز له‌گه‌ڵ نایریه‌کان به شه‌ڕ هاتو‌وه. له ساڵی 743 پ. ز
ئه‌م هۆزه له سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هێرشیان کروۆته سه‌ر ووڵاتی ئاشورو
داگیریان کردوه، له پاشدا ته‌گلات پالازاری دووه‌م زۆر به‌زه‌حمه‌ت
توانی له ولاَتى ئاشوور ده‌ریان بكات و تا پشتی چیای گودی رِاوی نان.(1)
سه‌نحاریب-ی فه‌رمانرِه‌وای ئاشور ساڵی ( 805 – 682) پ ز و له ساڵی( 669) پ
ز دا له ده‌ورو به‌ری چیای گودی له‌گه‌ڵ نایریه‌کاندا شه‌ڕی کردووه و
ئه‌مه‌ی به پێنجه‌مین شه‌ڕ داناوه له‌گه‌ڵیاندا. (مێجه‌رسۆن) ی كورد ناس
ئه‌ڵێت به‌شی سه‌رووی زێى گه‌وره ولاَتى نایریه‌كان بووه. ئه‌و هۆزانه‌ی
له ده‌ورو به‌ری سه‌رچاوه‌ی دیجله‌و فورات و سه‌روی (نیفانس) یانی
(دیاربه‌كر، خه‌رپوت، درسیم) و شاخی (به‌تلیس و تۆرس) بوون، له لایه‌ن
ته‌گلات پالازارو نه‌وه‌كانیانه‌وه هه‌ر به نایری ناسراون. ئه‌م
ویلایه‌تانه بریتین له‌و شوێنه‌ی كه له پاش نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ماد جیگای
فه‌رمانرِه‌وایی كوردان بووه ساڵی (410)پ.ز له سه‌ده‌ی ناوه‌رِاستی
فه‌رمانرِه‌وایی هاخامه‌نشینی دا ئه‌مانه بابا گه‌وره‌ی كوردی ئه‌مرِۆو
نه‌وه‌ی مادی پێشوون. 1. مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ل 462ت. كاردۆخی:
(كاردۆخوی، كاردۆشی، كاردۆشۆی)، رۆژهه‌لاَت ناسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هۆزه
دوو رِایان هه‌یه.1. له‌وه ئه‌چێ له‌وشه‌ی گوتی كۆنه‌وه وه‌رگیرابێت كه
بریتین له كورده‌كانی به‌شی ئارارات كه ورده ورده گوتی بوه به كوتی
له پاشدا به كورتی و كوردی و له ئه‌نجامدا به كاردۆخی (مستر دراواری)
رۆژهه‌لاَت ناس ئه‌ڵێت (چ وشه‌ی كورتی سه‌رده‌می توكولتۆنێراری ئاشورو
كاردای سه‌رده‌می ( ئاراد نانار)ی لاگاش و كاردۆ خۆی، كاردۆ شۆی گه‌زنه‌فون
و هه‌ر ناوێك له‌م باره‌وه و ترابێت هه‌موو به كورد ناو براون و بریتین
له كۆمه‌ڵی كورد).(1) به پێ ی ئه‌م رِایانه ئه‌بێت ئه‌م كاردۆخیانه
پاشماوه‌ی كوتی كۆن بن و و شۆمێرو ئه‌كاد ولاَته‌كه‌یانی داگیر كردوه
(ئه‌مانه له به‌شی منظومه‌ی زاگروس)ن.2. له‌وه ئه‌چێ كۆمه‌ڵی (كاردۆشی)
له كاتی هاتنی( ماد‌و پارس) بۆ خاكی ئێران یا له ناوه‌رِاستی سه‌ده‌ی
حه‌وته‌می پێش زایین هاتبنه خاكی كوردستان و جێگیر بووبن، ورده ورده
هۆزه‌كانی كوردستانیان له خۆیان نزیك كردبێته‌وه. رِای (سێر سدنی سمیث)
وایه كاردۆشیه‌كان زمانێكی جیاوازیان هه‌بووه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به
پارسه‌كانه‌وه نه‌بوه‌و زۆر له‌وانیش كۆنترن. جگه له‌و هۆزۆ تیرانه‌ی
كورد چه‌ندین هۆزو تیره‌ی تری گه‌وره هه‌بوون كه جار جار له پاشماوه
دێرینه‌كاندا به‌دی ئه‌كرێن.1. دکتور سپایزار-یش هه‌مان ڕای هه‌یه‌بۆ وێنه
(سێر ئالی میتد) ئه‌ڵێت هۆزی موسه‌ری كه‌بابا گه‌وره‌ی (مسوه‌ری مزوه‌ری)
یه‌كانی ئه‌مرِۆن له سه‌رده‌می سه‌نحاریب ساڵی(705 – 683) پ ز له نێوان
دوو لقی ئاوی خه‌زه‌ردا جێ گیر بوون.(1) له‌وه ئه‌چێ (سیرتی)یه‌کانی
سه‌رده‌می ئاشور له هۆزی (سیرت)بن که له سه‌روی زاخۆ وه جێ گیر بوون
(پیتی د) كراوه‌ته(ت). به پێ ی مێژوو دۆزراوه به‌نرخه‌كان بۆمان
ده‌رئه‌كه‌وێ له سه‌رده‌مێكی زۆر دێرینه‌وه كاتی كۆچ كردنی كوردی
رۆژهه‌لاَت و رِۆژئاوایی بۆ شوینی ئێستایان ماد‌و پارسیش به‌ره‌و خاكی
ئێستایان هاتون و نیشته جێ بوون. كوردستانی ئه‌مرِۆ نیشتمانی هۆزێك بوه
پێیان وتوه (گوتی یا گودی) یانی كورده ئاراراتیه‌كان كه (كورتی) یا
(كورددان)یشیان پێ وتوون. ئه‌م هه‌موو ناو‌و ئاڵۆ گۆرِه له زامنی هه‌ر
كه‌س و هه‌ر تیره‌و هۆزێكه‌وه هاتبێ به مانای نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد
هاتو‌وه. كه بریتی بوون له چه‌ندین هۆزو تیره كه زمانی تایبه‌تی خۆیان
هه‌بووه. ئه‌م هۆزو تیرانه هه‌رچه‌نده خۆیان پاراستوه له تێكه‌ڵ بوون
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر نه‌یان هێشتوه ئاین و خۆین و ره‌وشیان و زمانیان
تێك بده‌ن. پاش ئه‌وه‌ی (ماد و پارس) فه‌رمانرِه‌اویی خۆیان له‌ده‌ست
ئه‌ده‌ن پارسه‌كان ئه‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌لاَتى ئه‌شكانیه‌كانه‌وه.
ماده‌كان خۆیان له‌م ژێر ده‌ستیه دور ئه‌خه‌نه‌وه‌و ئه‌چنه شاخ و
ماوه‌یه‌كی زۆر به ئازادی ئه‌ژین و ناچنه ژێر ده‌سه‌لاَتى
ئه‌شكانیه‌كانه‌وه ناویان له مێژوودا به كوردوان یانى كورده‌كان هاتو‌وه
و له ژێر ئه‌م ناوه‌دا ناوبانگیان ده‌كردوه گه‌زنه‌فون ناوی ناون
(كاردۆخوی) ده‌رباره‌ی ئه‌مانه كتێبێكی داناوه له‌ژێر ناوی گه‌رِانه‌وه‌ی
ده هه‌زار یونانی-دا. هه‌ر كه‌س سه‌رنجێكی ئه‌و كتێبه بدات بۆی ده‌ر
ئه‌كه‌وێ كه ئه‌م سه‌رداره یۆنانیه چه‌ند تووشی ده‌رده سه‌ری و
زه‌حمه‌ت بووه به ده‌ستی كورده‌كان له ناوچه‌ی (ئانتی توروس) (هه‌كاری)
یا كوردستانی مه‌ركه‌زی دا.1. مێژووی ئاشور ل 366 مێجه‌ر سۆن ئه‌ڵێت رِێگای
نێوان موسڵ و ئۆرفه كه بریتی یه له ده‌شت و چیا له مێژوودا
به‌ناوبانگه له نێوان ویلایه‌تی سه‌روو خواره‌ی الجزیره (میسوبوتامی)
سنوورێكی رِێك و پێك و رِامیاری هه‌بووه. شاخه به‌رزه‌كانی تۆرعابدین كه
له كۆندا به (نیقات) به‌ناوبانگ بووه ئێستا له‌یاد چۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی رِوباری دیجله له كۆندا به (نیگریس) ناودار بووه. له
سه‌رده‌می ته‌گلات پالازاری یه‌كه‌م (1100) پ ز چیاكانی نیفات ئه‌كه‌وته
سه‌رووی سنووری ئاشووره‌وه ولاَتى نایری دراوسێی ئاشووره‌كانه. ته‌گلات
پالازار هه‌میشه حه‌زی كردوه ئه‌م ولاَته داگیر بكات، له پاشدا ناوی
ناوچه‌ی نایری گۆرِرِا به كوردوان یا كوردۆ. لێره‌دا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ
كه كورد زۆر له سه‌رده‌می زوحاك كۆنتره، به‌لاَم هه‌ندی له مێژوو
ناسه‌كان زۆر بێ ئاگایانه نووسیویانه كه كورد له به‌ره‌ی یاخی بوه‌كانی
سه‌رده‌می زوحاك – ن. ئه‌توانین بڵێین كورد پێش كۆچكردنی ئاری بۆ ناوچه‌ی
كوردستانی ئێستا ئه‌مانه لێره‌دا ژیاون و بلاَو بوونه‌ته‌وه