23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود بۆ بزاڤ: 100% زیادمان كردووه
عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سه‌دا سه‌د زیادیان كردووه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند كه سۆسیالیست گه‌شه‌ی كردووه‌و به‌پێی راپرسیه‌كان له‌سه‌دا سه‌د زیادمان كردووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگێكی زۆر ده‌هێنن و زیاتر له‌وه به‌ده‌ستده‌هێنن كه ئێستا هه‌یانه.
له‌باره‌ی دووباره خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان، عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود وتی "حزب زۆری لێكردم و پێیان باش بوو كه دووباره خۆم كاندید بكه‌مه‌وه".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌بوونی ناڕه‌زایه‌تی ده‌كه‌ن له‌نێو حزب له‌باره‌ی دووباره خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی، ناوبراو وتی "ئه‌وه راست نییه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ئۆرگانه‌كان رای ته‌واوی كادرانیان وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند بووه".
عه‌بوڵڵای حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی فراكسیۆنی سۆسیالیسته‌و برای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی سكرتێری ئه‌و حزبه‌یه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووش دووباره خۆی كاندیدكردووهتهوه.
دلێر عه‌بدوڵڵا