23/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كادیره‌كه‌ی پارتی په‌شیمان بوووه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای كوده‌تاكه‌ی میسر به‌سه‌ر سه‌رۆكی شه‌رعی ئه‌و وڵاته مه‌لا عمر چنگیانی پیرۆزبایی له كوده‌تاكه كرد، ئێستا وه‌ك په‌شیمانیه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وتانه‌ی ده‌نوسێت و ده‌ڵێت: محه‌مه‌د مورسی مرۆڤێکی بەحەق مسوڵمانە، مامۆستایەکی ئەکادیمی گەورەیە .
مه‌لا عمر چنگیانی كه كادیری پارتیه له نوسینێكدا كه له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تی: "محه‌مه‌د مورسی مرۆڤێکی بەحەق مسوڵمانە، مامۆستایەکی ئەکادیمی گەورەیە"
مه‌لا عمر چنگیانی داوا له‌وكه‌سانه ده‌كات كه وێنه‌ی مورسیان له پرۆفایلی فه‌یسبووكه‌كانیان داناوه، جنێو‌و تەشھیرو سنوور بەزاندن و ئیفتەرا به بەدەمیه‌وه نه‌كه‌ن .
له‌سه‌ره‌تای كوده‌تاكه‌ی میسر به‌سه‌ر سه‌رۆك محمد مورسی ، مه‌لا عمر چنگیانی پیرۆزبایی له‌گه‌لی میسر كرد‌و كوده‌تاكه‌ی به‌سه‌ركه‌وتن وه‌سفكرد ووتی: "به‌و كوده‌تایه ئیسلامیان رزگار کرد لە پچووک کردنەوە لە پارتێکی سیاسی ئیسلامی‌دا، پارتێک کە لەوەتەی ھەیە لە ھەموو قۆناغێکیاندا ھەمیشە بەرھەمەکانیان ھەر تاڵیشک بووە