خه‌وی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و داخوازبێنی عائیشه
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌یانی‌یه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ بیركردنه‌وه له‌م خه‌وه‌ی بینی بووی, كاتێك جوبرائیل (علیه السلام) هات بۆلای پارچه‌یه‌ك حه‌ریری هه‌ڵگرتبوو وێنه‌ی عائیشه‌ی كچی صديق (رِه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ) تێدا بوو, وه ده‌یگووت:
به‌رِاستی ئه‌وه خێزانی تۆیه له دنیا‌و قیامه‌ت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێك جار داده‌نیشت بیری له‌م خه‌ونه ده‌كرده‌وه… به‌لاَم ئه‌وه‌ی رِاستی بێت زۆر گرنگی پێ نه‌داوه‌و بیر‌و هۆشی خۆی پێوه خه‌ریك نه‌ده‌كرد به‌ڵكو هه‌موو توانای خۆی خستبووه كار بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و په‌یامه‌ی پێ‌ی سپێردرابوو, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه له‌لای ئه‌و زۆر مه‌زنترو گرنگتربوو.
به‌لاَم خه‌ونه‌كه بۆ شه‌وی دوه‌م و سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك دووباره بووه‌وه, جا ئه‌م كاره‌ش له‌لای خوای گه‌وره بوو وه ده‌ربازبوونیش له رِاپه‌رِاندنی فه‌رمانی خوا نییه.
بۆ به‌یانیه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) رِۆیشت بۆ ماڵی ئه‌بوبه‌كر (رِه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت) خه‌ونه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه, تۆزێك ئه‌بوبه‌كری صديق بێده‌نگ بوو وه زانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به مه‌به‌ستی خوازبێنی هاتووه, جا ته‌ماشای پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلى الله عليه وسلم ) كرد‌و گووتی:
به‌رِاستی هه‌تا ئیستا گچكه‌یه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا, جا بۆتی ده‌نێرم بۆئه‌وی بیبینیت, پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ماڵی ئه‌بوبه‌كری به‌جێ هێشت.
هه‌روه‌ها خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ده‌روونی صديقى (خوا لێی رِازی بێت) پرِكرد چوونكه به رِاستی شانازی‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزه پێغه‌مبه‌ری خوا ببێت به‌زاوای.
ئه‌بوبه‌كر له‌ماڵی خۆی بانگی عائیشه‌ی كرد‌و كه‌وا ته‌مه‌نی له نۆساڵیدا بوو, هه‌ر له‌ناو مندالاَن یاری ده‌كرد پاشان ئیمامی ئه‌بوبه‌كر قاپێك خورمای پێ دا‌و داوای لێ كرد بیبات بۆ ماڵی پێغه‌مه‌به‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و پێ‌ی گووت بڵێت:
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه هه‌مووی ئه‌وه‌نده‌یه له لامانه, ئایا رِازی ده‌بیت؟؟
عائیشه مێردمنداڵ به خێرایی رِۆیشت بۆماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ویش پێشوازی لێ كرد, ئینجا سلاَوی لێ‌كرد پاشان ئه‌وه‌ی پێ‌ی سپێردرابوو پێیدا, ئه‌وه‌شی پێ گووت كه‌وا باوكی فێری كردبوو, پاشان دووباره گه‌رِایه‌وه ماڵی باوكی, باوكی لێی پرسی:
چی فه‌رموو ئه‌ی رِۆڵه‌كه‌م…؟
عائیشه گووتی پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: (نعم وعلى بركه الله).
واته: به‌ڵێ له‌سه‌ر به‌ره‌كه‌تی خوا.
به‌م جۆره عائیشه چوو بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ جێ‌به‌جێ كردنی فه‌رمانی باوكی له كاتێكدا نه‌یده‌زانی مه‌به‌ست له‌م كاره چییه و نازیان چی یه!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م سات‌و كاته‌دا له ته‌مه‌نێكدا بوو شتی وای به‌خه‌یاڵدا نه‌ده‌هات.
ئیتر ده‌روونی صديق (خوا لێی رِازی بێت) ئاوی خوارده‌وه به‌وپه‌رِی كه‌یف‌و خۆشی‌یه‌وه به وه‌لاَمه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كه‌یف وخۆش بوو.
به‌لاَم له‌ناكاو خه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌م و چاوی ده‌ركه‌وت له‌كاتێكدا كه‌یف‌و خۆشی له‌سه‌ر رِوخساری مابوو, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یادی هاته‌وه كچه‌كه‌ی خوازبێنی كرابوو له‌لایه‌ن (جُبَیر بن مُطعِم عَدی)، جا چار چییه؟؟
چ فێڵێك بێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌م فێڵه رِزگاری بێت؟ بۆیه ده‌ستی كرد به‌بیركردنه‌وه له‌م كاره, پاشان بیری رِووناك بۆوه بۆ رِێگایه‌ك رِزگاری ببێت له‌م به‌ڵێنه‌ی دابووی به‌كۆنه هاورِێكه‌ی (مُطعِم).
عائیشه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) داخوازی كرا كاتێك له‌ته‌مه‌نی (9) ساڵیدا بوو, ئه‌م كاره‌ش به‌نهێنی مایه‌وه‌و كه‌س پێ‌ی نه‌زانی بێجگه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌بوبه‌كرو خێزانه‌كه‌ی.
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) زۆر ده‌چووه ماڵی ئه‌بوبه‌كری خه‌زوری جا ئامۆژگاری ده‌كردن له‌گه‌ڵ عائیشه چاك بن, له كاتێكدا عائیشه مێردمنداڵ هیچی نه‌ده‌زانی له كاروباری ژیان ده‌رباره‌ی ته‌نها شتێكی كه‌م نه‌بێت, هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كچه هاوشانه‌كانی خۆی زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌یاری ده‌برده‌سه‌ر…..
به‌م جۆره ئه‌م خوازبێنی‌یه رِۆژ به‌رِۆژ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاورِێیه‌تی و برایه‌تی نێوان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌بوبه‌كر (رِه‌زای خوای لێ بێت) پته‌وترو به‌هێزتر ده‌كرد, ئیتر هاورِێ‌یه‌تیه‌كه‌یان له‌رِاده به‌ده‌ر به‌هێزتر بوو. چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ردا رِۆیشت.
گواستنه‌وه‌ی عائیشه دایكی ئیمانداران
سالاَنی تێكۆشان و جیهاد هه‌تا كۆچیان كرد بۆ یه‌ثریب (مدینه) پاش ئه‌وه‌ی موسڵمانان جێ‌نشین بوون له‌مه‌دینه‌ی پیرۆز‌و به‌رِووناكی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) برایه‌تی خرایه نێوان موهاجیرو ئه‌نصار, ئه‌وس و خه‌زره‌ج كۆكرانه‌وه له‌سه‌ر رِێگای ئیمان و ئیسلام, په‌یمان به‌سترا له‌گه‌ڵ جوله‌كه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانی مه‌دینه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی سته‌م درێژ نه‌كه‌ن, هه‌ركاتێكیش سته‌میان كرد ده‌ستیان ببڕدرێت.
رِۆژێكیان ئیمامی ئه‌بوبه‌كر (رِه‌زای خوای لێ بێت) له‌كاتی حه‌سانه‌وه‌و خۆشی هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و پێ‌ی گووت:
چی قه‌ده‌غه‌ت ده‌كات ده‌ستگیرانه‌كه‌ت ناگوازیته‌وه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ؟؟
لێره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌ئاگاهاته‌وه, ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌سه‌له‌ی عائیشه بیری كرده‌وه كه‌وا چه‌ند ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ریبوو, ئه‌مرِۆكه‌ش عائیشه به‌ته‌واوی پێگه‌یشتووه, ته‌مه‌نی سیانزه سالاَنه… جا ئاورِی له‌ئه‌بووبه‌كر دایه‌وه‌و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی ئه‌بوبه‌كری دایه‌وه.
عائیشه (رِه‌زای خوای لێ بێت) چووه ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌و بووكۆكه‌كانیشی له‌گه‌ڵ جیازی بووكێنی برد كه‌به‌منداڵی گه‌مه‌و یاری پێ ده‌كردن, هه‌رچه‌نده عائیشه ته‌مه‌نی كچێتی خۆی ته‌واو كردبوو به‌لاَم هه‌ر عه‌قڵی ساده‌و ساكار بوو, هه‌موو كات وه‌كو منداڵی بیری ئه‌كرده‌وه.
رِۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هاته‌وه ماڵه‌وه بینی عائیشه بووكه‌كانی رِیزكردووه, بۆهه‌ندێكیان باڵی دروست كردبوو, جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پرسیاری لێ كرد ئه‌وه چی ده‌كه‌یت؟
عائیشه‌ش له‌وه‌لاَمدا ووتی: ئه‌وانه ئه‌سپه‌كانی سوله‌یمانن.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی زۆری كرد‌و پرسیاری لێ كرد:
(وما هذهِ الاَجِنحة)؟ واته: ئه‌ی ئه‌و بالاَنه چین؟
ووتی: ئه‌دی ئه‌سپه‌كانی سوله‌یمان باڵیان نه‌بوو پێ‌ی فرِین؟
جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر پێكه‌نی.
منداڵیه‌تی عائیشه زۆر خۆشه‌ویست بووه له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌رگیز پێ‌ی دڵته‌نگ نه‌بووه, به‌ڵكو وه‌كو باوكێكی به‌به‌زه‌یی وبه‌سۆز چاودێری ده‌كرد, ئه‌مه‌ش چۆن وانه‌بێت؟ خۆی پێغه‌مبه‌ری به‌به‌زه‌ییه ده‌یفه‌رموو: (استوصوا بالنسا‌ء خيرا) …. واته ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاك بن.
رِۆژێكیان پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌گه‌رِێته‌وه ماڵه‌وه ده‌بینێ عائیشه خه‌و ده‌یباته‌وه و ئاژه‌ڵ نانه‌كانی ده‌خۆن, جا پێغه‌مبه‌ری خوا به‌مه پێكه‌نی و پاشان به‌ئاگای هێنایه‌و زۆر به‌نه‌رم و نیانی.
جا به‌رِاستی محمد (صلى الله عليه وسلم) مامۆستایه‌كی مه‌زن و باوكێكی به‌رِێزو مێردێكی به‌وه‌فابوو, وه به‌م سیفه‌ته جوانانه توانی رِێبازه‌كه‌ی خۆی بهێنێت بۆ ئاده‌میزادو له‌كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وت.
ڕێز و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ عائیشه
عائیشه (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوا لێ بێت) گه‌وره بوو بیر‌و هۆش و تێگه‌یشتنی پێگه‌یشت. جا بوو به‌گه‌وره‌ی ماڵی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه چاودێری ماڵی خۆی ده‌كردو كاروباری ماڵی خۆی رِاده‌په‌رِاند.
گوێرِایه‌ڵی ئه‌و كارانه‌شی ده‌كرد كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرد, هه‌روه‌ها زۆر له‌كار وكرده‌وه‌و ووته‌كانی له‌به‌ر ده‌كرد, به‌باشترین ماڵی خێزانی و ماڵداری هه‌ڵده‌ستا, پێغه‌مبه‌ری به‌وه‌فاش (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی لێ به‌دی ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه له هه‌موو خێزانه‌كانی زیاتر خۆشی ده‌ویست, به‌زیره‌كی و وه‌فاو هه‌ست‌و نه‌ست وتێگه‌یشتنی عائیشه‌ی زانی, تاكو رِۆژێكیان فه‌رمووی:
(خذوا دينكم من هذه الحميراء)….
واته: نیوه‌ی ئایینه‌كه‌تان له‌م سوركۆكه (واته عائیشه) وه‌ربگرن. ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و زانست و زانیاریانه‌ی له‌مامۆستاكه‌ی واته مێردی دڵسۆزی وه‌ری گرتبوو.
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) گه‌یشتبووه سنوورێك تاكو وای لێ هاتبوو خێزانه‌كانی تری ئه‌وه‌یان پێ خۆش نه‌بێت, تاكو وایان لێ هات فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بنێرنه لای كه به‌یه‌ك چاوی خۆشه‌ویستی ته‌ماشایان بكات.
فاتیمه‌ی كچی هاته لای باوكی به هۆی هه‌ڵوێستی نارِه‌زایی خێزانه‌كانی, ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نارِه‌زایی نواند به‌رامبه‌ر داواكه‌ی فاتیمه‌ی كچی كاتێك فاتیمه چه‌ند جارێك ئه‌م ووتانه‌ی دووباره كرده‌وه‌و پێ‌ی فه‌رموو: (أولستِ تحبين ما اُحبًّه)؟ . واته: ئایه یه‌كێكت خۆش ناوێت گه‌ر من خۆشم بوێت؟
جاوه‌لاَمی دایه‌وه: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)!!
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێ‌ی گووت:
كه‌واته عائیشه‌ت خۆش بوێت…
جا فاتیمه بێ ده‌نگ بوو, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌رهه‌ق عائیشه فه‌رمووی:
(فلْيَتّقينَ اللهَ في عائيشة, فوالله ما نزل عليّ الوحي وانا في فراش واحدة منهنّ غيرها) … واته: جا سه‌باره‌ت به عائیشه له خوا بترسن, سوێند به خوا هیچ نیگایه‌كم بۆ دانه‌به‌زیه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان بووبێتم له جێگایه ته‌نها له‌گه‌ڵ عائیشه نه‌بێت…
رِۆژێكیان شه‌یتان خرپه خرپ ئه‌خاته دڵی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) جا داوای ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن ماره‌ییان بۆ زیاد بكات وژیانیان خۆشتر بكات, پێغه‌مبه‌ری خوا به‌م كاره دڵگران ده‌بێ, سوێند ده‌خوا بۆماوه‌ی مانگێك نه‌چێته لایان, تاكو سه‌رپشك بن له‌وه‌ی خۆشی ژیان, یان ئه‌م ژیانه نه‌بوونیه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵبژێرن, كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوایان (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵبژارد یه‌كه‌م ماڵ سه‌ری پێدا كرده‌وه ماڵه‌كه‌ی عائیشه بوو (رِه‌زای خوای لێ بێت)….
ڕووداوی (افك) بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ عائیشه دایكی ئیمانداران
چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر چوو, پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌رچوو له‌مه‌دینه بۆ ته‌مێ‌كردنی جوله‌كه‌ی به‌نی موصتهله‌ق, له‌م ده‌رچوونه عائیشه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد….
پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه كۆتایی پێ هات به‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵمانان و جوله‌كه گه‌یشتن به سزای سته‌مكاری و دوورِووی خۆیان و ده‌سكه‌وته‌كان دابه‌ش كران، سوپاكه له‌سه‌ر ئه‌م ئاوه‌ی كه‌وا جه‌نگاوه‌ره‌كان ئاویان لێ ده‌خوارده‌وه به‌یه‌ك گه‌یشتن, كێشه له نێوان ئه‌نصاریه‌ك و موهاجری یه‌ك درووست بوو, نزیك بوو ئه‌م كێشه‌یه بیانگه‌یه‌نێت به‌پێكدادان, ئه‌مه‌ش كاتێك سپڵه عبدالله‌ی كورِی سه‌لول زیاتر ئاگری ئاژاوه‌ی خۆش ده‌كردو ده‌یگووت:
(لئن رجعنا الى المدينة ليخرجن الاعز منها الاذل).
خوای گه‌وره‌ش حه‌زی وابوو ئه‌م هه‌واڵه له‌م كات و ساته‌دا بگه‌یه‌نێت به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ قسه‌كه‌ی كورِی سه‌لول, جا حیكمه‌ت له‌م كاره ئه‌وه بو ئاژاوه‌كه كپ بكرێته‌وه وه خه‌ڵكه‌كه له ئاژاوه دوور بخرێته‌وه كه‌وا فه‌رمانیان پێ بكات یه‌كسه‌ر به‌رِۆیشتن پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پشوویان دا.
له‌م كات و ساته‌دا… عائیشه (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌كه‌ژاوه‌كه‌ی هاتبووه ده‌ره‌وه بۆ چه‌ند كارێكی پێویست. دوور له چاوی خه‌ڵك له كاتێكدا نه‌یده‌زانی به‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه تووشی چی ده‌بێت, كاتێك سووپاكه به‌ڕێكه‌وت كه‌ژاوه‌كه‌یان بڵندكرده‌وه سه‌ر پشتی ووشتره‌كه، وایان زانی عائیشه له‌ناو كه‌ژاوه‌كه‌دایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كاته دایكی برِواداران عائیشه به‌ته‌مه‌ن بچووك بوو له‌شی سووك بوو, موسڵمانان رِێگای مه‌دینه‌یان گرته به‌ر.
كاتێك عائیشه گه‌رِایه‌وه لای كه‌ژاوه‌كه‌ی ملوانكه‌كه‌ی ملی له ملیدا پسابوو, له‌به‌ر ئه‌وه گه‌رِایه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ملوانكه‌كه‌ی. جا ملوانكه‌كه‌ی دۆزییه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سووپاكه دووركه‌وتبووه‌وه, گه‌رِایه‌وه شوێنی سه‌ربازگه‌كه كه‌س له‌وێ نه‌مابوو, جا له‌شوێنی خۆی دانیشتوو له‌و شوێنه‌ی لێی دابه‌زیبوو, ئه‌وه بوو پاڵی دایه‌وه وای زانی ئه‌وان ده‌گه‌رِێنه‌وه دوای.
جاله‌م كاته‌دا دانیشتبوو خه‌و بردیه‌وه‌و خه‌وی لێ كه‌وت, هه‌روه‌ها صفوان كورِی موعه‌صه‌ل (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت), (كه‌وا یاوه‌رێكی به‌رِێزو موسڵمان و پاك و به‌غیره‌ت بوو هه‌موو جه‌نگه‌كانی بینیبوو له‌كۆتایدا به‌شه‌هیدی سه‌ری نایه‌وه) ئه‌م یاوه‌ره پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) تایبه‌تی كردبوو كه‌وا له‌دوا سوپا برِوات, هه‌ركه‌لوپه‌لێكیان لێ كه‌وتبا ئه‌وا هه‌ڵی ده‌گرته‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاوه‌ره به‌رِێزه بۆ ئه‌م كاره تایبه‌تمه‌ند كرابوو چوونكه ئه‌م یاوه‌ره خه‌و گران بوو, سیفه‌تێك بوو به‌ده‌ست خۆی نه‌بوو له‌خه‌ودا ده‌مایه‌وه.
جا ئه‌م یاوه‌ره به‌رِێزه له‌دووره‌وه بینی رِه‌شایی مرۆڤێك دیاره وا نوستووه هاته لای و بینی وا خۆی داپۆشیوه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایه‌تی حیجاب ساڵی پێنجه‌می كۆچی دابه‌زی) جا بۆدواوه گه‌رِایه‌وه‌و گووتی:
(انا لله وانا اليه را‌جعون), بۆئه‌وه‌ی به‌ئاگابێت وبیگه‌رِێنێته‌وه ئه‌وه بوو ووشتره‌كه‌ی لێ نزیك كرده‌وه‌و گووتی:
ئه‌ی دایكه هه‌ڵسه‌و سواربه, ئه‌ویش جڵه‌وی ووشتره‌كه‌ی گرتبوو ده‌ستی به رِۆیشتن كرد تاكو بۆنیوه‌رِۆ به سوپاكه گه‌یشته‌وه.
ئه‌م رِووداوه بووه قسه‌ی سه‌رزمان و گه‌یشت به كورِی سه‌لولی دوورِوو سپڵه, ئه‌مه‌ش بۆئه‌و ده‌رفه‌تێك بوو نه‌یده‌ویست له ده‌ست خۆی بدات, بۆیه ده‌رفه‌تی و گووتیان (قیل وقال)ی هه‌ڵقۆسته‌وه‌و زمانه ژه‌هراوی‌یه‌كه‌ی خسته‌كار سه‌باره‌ت به‌رِووداوی (افك) بۆئه‌وه‌ی نێوانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و نزیك ترین هاورِێ‌ی ئه‌بوبه‌كر (رِه‌زای خوای لێ بێت) تێك بدات و گومان بخاته ناموس و رِێزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان (صلى الله عليه وسلم).
دایكه عائیشه له هه‌ندێك له‌وانه‌ی لێی رِیوایه‌ت كراوه ده‌ڵێت:
گه‌یشتینه‌وه مه‌دینه مانگێك نه‌خۆش كه‌وتم, خه‌ڵكیش له‌م ده‌م بۆئه‌و ده‌م باسی مه‌سه‌له‌ی (افك)یان ده‌كرد, هه‌واڵ گه‌یشته پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و دایك و باوكی, ئه‌ویش هیچ شتێكی له‌م باره‌یه‌وه نه‌ده‌زانی گومانیشم برد پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌زه‌یی به‌رامبه‌رمن نه‌ماوه له‌كاتێكدا نه‌خۆش بووم, ده‌هاته ژووره‌وه‌و سه‌لامی ده‌كرد و دایكم له‌لام بوو خزمه‌تی ده‌كردم پاشان ده‌یفه‌رموو:
(كیف تیكم) ؟ واته: كچۆڵه‌تان چۆنه؟
پاشان له‌لام ده‌رِۆیشت و ئه‌وه‌ش گومانی ده‌خسته دڵم, تاكوو ده‌رچووم, پاش ئه‌وه‌ی چاك بوومه‌وه (ام مسطح) كه‌وا كچی خاڵی ئه‌بووبه‌كر بوو له‌گه‌ڵم ده‌رچوو.
ام مسطح ساتمه‌ی كرد له‌خرِخاڵه‌كه‌ی و جا گووتی: داماوبیت مسطح…
عائیشه پێ‌ی گووت: قسه‌یه‌كی خراپت كرد, ئایه قسه به پیاوێك ده‌ڵێت به‌دری بینیوه؟
گووتی: ئه‌ی خزمه ئایا گوێ‌بیست نه‌بووی كه چی گووتووه؟
جا هه‌واڵی مه‌سه‌له‌ی (افك)ی دامێ, ئه‌وه‌بوو نه‌خۆشی‌یه‌كی تر له‌سه‌ر نه‌خۆشی‌یه‌كه‌م زیادی كرد, گه‌رِامه‌وه ماڵه‌وه ئه‌و شه‌وه به‌یانیم كرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی فرمێسكم رِابووه‌ستێ و چاوم بچێته خه‌وه‌وه.
پاشان پێغه‌مبه‌ری خه‌وا (صلى الله عليه وسلم) هاته لام و پاش سه‌لام كردن فه‌رمووی: ئایا كچه‌كه‌تان چۆنه؟
جا داوای رِێگا پێدانی كرد بێته ماڵی باوكم و منیش ده‌م ویست ئه‌م هه‌واڵه له‌رِێگه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌دڵنیایی یه‌وه بزانم.
جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) رِێگای پێدام بچمه ماڵی باوكم, كاتێك چوومه ژووره‌وه بینیم (ام رومان) له‌خواره‌وه‌یه‌و ئه‌بوبه‌كر له سه‌ره‌وه ده‌خوێنێت.
جا دایكم گووتی: چۆن وا هاتوویت؟
به دایكم گووت خوا له گوناهت خۆش بێت, خه‌ڵكی باسی مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و تۆش هیچم بۆ باس ناكه‌ی؟
گووتی: ئه‌ی كچم له‌سه‌ر خۆبه, سوێند به خوا كه‌م ئافره‌ت هه‌یه له‌لای پیاوێك بێت و خۆشی بوێت و هه‌وێشی هه‌بێت ئه‌وا قسه‌شی له‌سه‌ر نه‌كرێت!!
جا په‌ندی وه‌رگرت و گریا, ئه‌بوبه‌كر گوێی له ده‌نگی بوو, دابه‌زی به دایكمی گووت:
ئه‌مه چی یه‌تی؟
گووتی:
ئه‌مه پێ‌ی‌گه‌یشتووه كه‌وا باسی لێوه ده‌كه‌ن, جا ئیمامی ئه‌بوبه‌كریش چاوه‌كانی پرِ گریان بوو, ئه‌م شه‌وه‌و شه‌وه‌كه‌ی تر به‌شم هه‌ر گریان بوو, دایك و باوكم له‌لام بوون ئه‌وان له‌م برِوایه‌دا بوون جه‌رگم بته‌قێت به‌هۆی ئه‌م گریانه‌وه.
پاكێتی عائیشه خوای گه‌وره ده‌ری ده‌خات
كاتێك من له‌م حاڵه‌ته‌دا بووم پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هاته لامان و سه‌لامی كرد‌و پاشان دانیشت شاهیدی هێناو فه‌رمووی:
له پاشان ئه‌ی عائیشه قسه‌یه‌كی ئاوه‌هاو ئاوه‌هام پێگه‌یشتووه, ئه‌گه‌ر هاتوو بێ تاوان بیت, خوا بێ تاوانیت لێ وه‌ربگرێت, وه‌ئه‌گه‌ر گووناهباریت تۆبه‌بكه‌و په‌شیمان ببه‌وه, چوونكه ئه‌گه‌ربه‌نده‌یه‌ك دانی به‌گوناهی خۆی هێناو پاشان داوای تۆبه‌ی له خواكرد ئه‌وا خوا له‌گوناهی خۆش ده‌بێت.
كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له قسه‌كانی ته‌وا بوو فرمێسكم وشك بووه‌و هه‌تا هه‌ستم به یه‌ك دڵۆپ فرمێسك نه‌كرد, به‌باوكم گووت:
وه‌لاَمی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بده‌ره‌وه, گووتی:
سوێند به‌خوا نازانم چی بڵێم؟
پاشان گووتم:
ئه‌و قسانه‌تان گوێی لێ‌بوو تاكوو جێگیر بوو له‌ده‌روونتان, جا ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم من بێ تاوانم خواش ده‌زانێ بێ تاوانم ئه‌وا برِوام پێ ناكه‌ن, وه ئه‌گه‌ر دان به‌شتێك بهێنم خواش ده‌زانێ من بێ تاوانم ئه‌وا برِوام پێ ده‌كه‌ن, جا سوێند به‌خوا ئه‌وه‌نده ماوه قسه‌كه‌ی باوكی یوسف بڵێم: (فصبر جميل والله المستعان).
پاشان له‌سه‌ر جێگاكه‌م رِاكشام و له‌و گوومانه نه‌بووم خوا نیگام (وحی) له‌سه‌ر داده‌به‌زێنێت, من هیوا خواز بووم پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌خه‌ودا خوا بێ تاوانی منی نیشان بدات.
له‌م كاته‌دا ئه‌بووبوكر (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوا لێ بێت) ده‌یفه‌رموو:
نه‌م زانیوه بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌عه‌ره‌ب وای به‌سه‌ر هاتبێت وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر مندا هاتووه, سوێند به‌خوا ئه‌م قسه‌یه‌یان له جاهیلیه‌تیش به ئێمه نه‌گووتووه كاتێك خواشمان نه‌ده‌په‌رست, جا له‌ناو ئیسلام وامان پێ ده‌ڵێن!!
جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) نیگای بۆ دابه‌زی و سه‌رینێكی له ژێر سه‌ری خۆی دانا.
كاتێك نیگاكه ته‌واو بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌برده‌وه‌و ئاره‌قه‌ی له ژێر ناوچه‌وانی پیرۆزی ده‌سرِیه‌وه, ئه‌وه بوو یه‌كه‌م ووشه‌ی قسه‌ی پێ كرد:
(یا عائیشه اما ان الله قد براك). واته: ئه‌ی عائیشه خوا به بێ تاوانی ده‌رهێنای.
جا دایكم گووتی: برِۆ لای.
گووتم: سوێند به‌خوا ناچمه لای و سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه‌وا به‌پێ تاوانی ده‌ری هێنام.
لێره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ماوه‌یه‌ك ژیانی برده سه‌ر زۆر به ناخۆشی و نه‌یده‌زانی چی بكات.
رِاوێژی به یاوه‌ره‌كان كرد و ئیمامی عمر به شێوه‌یه‌كی دڵنیایی گووتی:
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) كێ ئه‌م ژنه‌ی بۆ هێنایت؟
فه‌رمووی خوای گه‌وره.
ئیمامی عمر گووتی: ئایا گوومان ده‌به‌یت خوا لێتی تێك بدات؟ پاك و ته‌مێزی بۆ خوا ئه‌مه بوختانێكی گه‌وره‌یه.
بانگی علی و ئسامه‌ی كورِی زه‌یدی كرد و رِاوێژی پێ كردن ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه له خێزانی.
ئوسامه گووتی: خێزانه‌كه‌ت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ته‌نها خێرمان لێ بیستووه.
ئیمامی عه‌لیش گووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) خوا له‌سه‌رت ته‌سك ناكاته‌وه و ئافره‌تیش بێجگه له ئه‌م زۆرن, وه ئه‌گه‌ر پرسیار له جاریه‌كه‌ی بكه‌یت واته (بریره) به رِاستی وه‌لاَمت ده‌داته‌وه, ئه‌ویش بانگی كرد‌و پرسیاری لێ كرد:
ئه‌ی (بریره) ئایا شتێكت لێ بینیوه گوومانی پێ ببه‌یت؟
ئه‌ویش گووتی به‌م خوایه‌ی تۆی به هه‌ق ناردووه من شتێكم لێ نه‌بینیوه, ئه‌وه نه‌بێت ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن بچووكه‌و به‌دیار هه‌ویره‌كه‌ی خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت و جا مریشك دێن هه‌ویره‌كه‌ی ده‌خۆن.
هه‌روه‌ها پرسیاری له زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش كرد كه‌وا خۆشه‌ویسترینی خێزانه‌كانی بوو پاش عائیشه, ئه‌ویش گووتی:
چاوو گوێم ده‌پارێزم بێجگه له خێر هیچی ترم لێی نه‌بیستووه, سوێند به خوا قسه‌یه‌ك ناكه‌م ته‌نها قسه‌ی هه‌ق نه‌بێت.
له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) زۆر ئازاری خوارد به‌مه‌سه‌له‌ی (افك) جا ووتاری بۆ موسڵمانان دا‌و فه‌رمووی:
ئه‌ی خه‌ڵكینه ئه‌م پیاوانه بۆ ئازارم ده‌ده‌ن و قسه‌ی ناهه‌ق له‌سه‌ر كه‌س وكارم ده‌كه‌ن؟!!
ئوسه‌یدی كورَی حوزه‌یر گووتی:
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر له (ئه‌وس)ه ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی به‌جێ بهێڵه, وه ئه‌گه‌ر له برایه‌كانمان له (خه‌زره‌ج)ه جا فه‌رمان بكه تا فه‌رمانه‌كات به جێ بهێنن, جا سوێند به‌خوا ئه‌وانه جێگای خۆیه‌تی له ملیان بده‌یت.
سه‌عدی كورِی عوباده په‌لاماری بۆ هێناو هاواری كرد و گووتی:
درۆت كرد, به‌خوا له‌ملیان ناده‌یت به‌لاَم سوێند به‌خوا ئه‌م قسه‌ت نه‌ده‌كرد ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌ده‌زانیت ئه‌مه له (خه‌زره‌ج)ه, ئه‌گه‌ر له هۆزه‌كه‌ی خۆت نه‌بوایه ئه‌مه‌ت نه‌ده‌گووت.
ئوسه‌ید كورِی حوزه‌یر به‌مه زۆر غه‌مگین بوو, خه‌ڵك كۆمه‌ڵیان كرد ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به گه‌وره‌یی خۆی نه‌گه‌یشتبا ئه‌وا ئاژاوه ته‌شه‌نه‌ی ده‌كردو گه‌وره ده‌بوو.
ئه‌مه‌ش كورته‌ی مه‌سه‌له‌ی (افك) بوو له‌گه‌ڵ خاڵه گرنگه‌كانی, خوای گه‌وره له‌بێ تاوانی عائیشه‌ی دایكمان (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الَّذِينَ جَاؤُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ لِكُلِّ امْرِئٍ مِّنْهُم مَّا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ (11) لَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ الْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًا وَقَالُوا هَذَا إِفْكٌ مُّبِينٌ (12) لَوْلَا جَاؤُوا عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاء فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا بِالشُّهَدَاء فَأُوْلَئِكَ عِندَ اللَّهِ هُمُ الْكَاذِبُونَ (13) وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِي مَا أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (14) إِذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ (15) وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَا أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَذَا سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ (16) يَعِظُكُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (17) وَيُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (18) إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (19) وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ وَأَنَّ اللَّه رَؤُوفٌ رَحِيمٌ (20) (سورة: النور)
به‌م جۆره جارێكی تر خۆشه‌ویستیی عائیشه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) گه‌رِایه‌وه, سپڵه‌و دوورِوانیش به‌سزای خۆیان گه‌یشتن.
له‌كاتی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
كاتیك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له حه‌جی ماڵئاوایی گه‌رِایه‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه:
((الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا)) (المائدة: 3)
چاوه‌كانی ئه‌بووبه‌كری صديق (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) فرمێسكی لێ هاتنه خواره‌وه چوونكه هه‌ستی كرد به نزیك بوونه‌وه‌ی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم).
كاتێك (تا)كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له نزیك بوونه‌وه‌دابوو جا داوای رِوخسه‌تی له خێزانه‌كانی كرد رِێگای پێ بده‌ن له ماڵی عائیشه بمێنێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عائیشه (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له هه‌موو خێزانه‌كانی زیاتر هه‌ڵده‌ستا به چاودێری كردنی و هه‌ردووكیان بۆ یه‌كتر زیاتر به‌وه‌فابوون.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌سیه‌تی كرد له ماڵه‌كه‌ی ئه‌و به خاك بسپێردرێت, عائیشه له هه‌موو خێزانه‌كانی زیاتر خه‌می ده‌خوارد به ماڵئاوایی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم), ئه‌و رِۆژانه‌ی به‌یاد ده‌هاته‌وه كه‌وا له‌مه‌و پێش به‌سه‌ری بردبوو.
وه‌فاتی عائیشه (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
عائیشه له‌دوای ماڵئاوایی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن هه‌ر چوار خه‌لیفه‌كانه‌وه رِێزێكی تایبه‌تی لێ ده‌گیرا.
تاكو عائیشه‌ی دایكمان (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی لێ بێت) نه‌خۆش كه‌وت, رِۆژ به رِۆژ نه‌خۆشی‌یه‌كه‌ی توند تر ده‌بوو, تاكوو گیانی پاكی به‌رز بووه بۆ ئاسمان و به هیوای گه‌یشتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) گه‌یشت و له به‌قیع به خاك سپێردرا, ئه‌بوو هوره‌یره (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی لێ بێت) یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ئاماده بوو له‌به‌خاك سپاردنی له رِێگای به‌قیع, كاتێك چاوه‌كانی پرِبوو له فرمێسك ده‌یگووت:
رِه‌حمه‌تی خوا له‌دایكی ئیمانداران عائیشه….
به‌رِاستی ژیانی لاپه‌رِه‌یه‌كی سپی بێگه‌رد بوو, تاكو بڵێی پاك بوو….
له كۆتایدا له خوا ده‌پارِێینه‌وه ئافره‌تی برِوادار له‌ده‌ست و زمانی سپڵه‌و بێ باوه‌رِان بپارێزێت, ئافره‌تانی ئێمه‌ش دایكه عائیشه بكه‌ن به‌سه‌رمه‌شق له‌داوێن پاكی و زانست دۆستی, هه‌روه‌ها خوا رِووی ئه‌و كه‌سانه‌ش رِه‌ش بكات كه‌وا زمانی گلاَویان به‌كار ده‌خه‌ن دژی ئه‌م یاوه‌ره پاكه بێگه‌ردانه كه‌وا خوای گه‌وره شاهیدی پاكی و بێ گه‌ردی بۆ داون.
رِه‌زای خودا له‌دایكی به‌رِێزمان دایكه عائیشه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و كچی یاوه‌ری به‌رِێزی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌بووبه‌كری صديق (رِه‌زاو رِه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) و خووشكی یاوه‌ری دووپشتێن ئه‌سمای خێزانی زوبه‌یری كورِی عه‌وام.