24/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سبه‌ینێ ژماره ده‌درێته قه‌واره سیاسیه‌كان
بڕیاره سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه تیروپشك بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی لیستی قه‌واره سیایهكان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.
زانا عوسمان، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه سەعات (11) ی پێش نیوه‌ڕۆ تیروپشك بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی لیسته‌كان ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
وتیشی: تیروپشكه‌كه به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ده‌بیت، به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسیه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
بڕیاره رۆژی (21/9/2013) هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌سیسته‌می لیستی نیمچه كراوه ده‌بێت و (1138) كاندید نوێنه‌رایه‌تی (31) قه‌واره‌ی سیاسی ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی (111) كورسی په‌رله‌مان.