25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێخەك سەروەری بەهارات دادەنرێت، گەرچی کێشی کەمە بەڵام نرخی زۆرە !
پێکهاتەکانی مێخەك مادە کانزاییەکانی بەڕێژەیەکی زۆری تیادایە ،لەوانەش : ئاسن ، مەگنیسیۆم، فسفۆر، سۆدیۆم، کالیسیۆم، ترشی هایدرۆکۆلۆرید، پۆتاسیۆم، هەروەها مەنگەنیزی ) ڤیتامنەکانی A,C,K تیادایە(
کەوچکێکی بچوکی مێخەكی هاڕاو لەگەڵ گڵاسێك شیردا چارەسەرە بۆ ئەم نەخۆشیانە :
١_ نەزۆکی .
٢_ لاوازی جنسی .
٣_لاوازی دڵ، گەدە، جگەر، سپڵ، گورچیلە .
٤_ ڕۆماتیزمی دڵ، ڕۆماتیزمی جومگەکان .
٥_ ئازاری جومگەکان .
٦_ (ربو) تەنگەنەفەسی، بەڵغەم، سكچون، لوتگیران .
٧_ فێ یان گەشکە گرتن .
8_ لاوازی لە هەرسکردندا .
٩_ بیرچونەوەو لاوازی خراپی تێگەیشتن .
١٠_ غازاتی گەدەو ڕیئخۆڵەکان .
١١_ لاوازی دەماری میزڵدان و میزەچوڕکێی خۆنەویست .
١٢_ لاوازی لیكڕژێنەکان و گۆشتی ددان .
١٣ لاوازی گشتی و تەمەڵیی .
١٤_ لاوازی سوڕی مانگانەی ئافرەتان .
١٥_ لاوازی بینینی چاو وەکو کل بەکارهێنانی .
١٦_ نەهێشتنی زیپکەی گەنجێتی ( حب الشباب ) ، چارەسەری پێوەدانی گیانەوەر .
١٧_ ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێك دەخاتەوە .
١٨_سەرمابردەیی و هەوکردنەوەی بۆری هەوا .
١٩_ئازاری قوڕگ و لەوزەتێن .
٢٠_ یاریدەدەرێکە بۆ پاراستن لە سەرەتان .
٢١_ نەهێشتنی دڵە ڕاوکێ و نەخۆشیە دەرونیەکان .
٢٢_ مایەسیری .
٢٣_ قورحەی گەدەو هەوکردنەوەی .
٢٤_ دژی ڤایرۆس و پاککەرەوەیەکی گشتی یە بۆ لەش .
لەکۆتایشدا دەبێت ئاگاداری ئەوەبین کە نابێت زۆری لێبخورێت، چونکە زۆر بەکارهێنانی زیانی لێدەکەوێتەوە و کاریگەری خراپی دەبێت .
هەروەکو خوای گەورە ئاماژەی بەوەداوە کە هەموو شتێکی بۆمان دروستکردوە لە سەر زەوی ئەوەی کە ژیان پێویستی پێبێت بۆ مرۆڤەکان دەستەبەریکردوە کە دەفەرموێت: ( أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ) [لقمان ]، ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە فەرمویەتی : { وان تعدوا نعمة اللە لا تعصوها وإن اللە لغفور رحیم } ئەگەر نیعمەتەکانی خوا ژمارەبکەین ناتوانین تەنها بەژمارەش بیانژمێرین ، دواکارین لەخوای گەورە نهێنی نیعمەتەکانیمان زیاتر بۆ دەربخات و فێرمان بکات و سودمەندبین لە نیعمەتەکانی .