25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌كارهێنانی دین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ژین
به‌كارهێنانی دین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ژین مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی بێگومان ئایینه‌كان بۆ رێكخستنی ژیانی مرۆڤه‌كان هاتوون له‌دنیاو دواڕۆژ، دنیا كێڵگه‌ی دواڕۆژه "الدنیا مزرعه اڵاخره". چی بچێنیت ئه‌وه ده‌دووریته‌وه، بۆیه ده‌بێت موسوڵمان بۆ هه‌ردووكیان هه‌وڵبدات‌و پیاوی دنیا‌و دواڕۆژ بێت. پێغه‌مبه‌ر (a) فه‌رمویه‌تی: "لیس الرجل رجل الدنیا ولیس الرجلُ رجل اڵاخره، بل الرجلُ رجلٌ الدنیا واڵاخره". كه‌واته پیاوی ته‌واو ئه‌وه‌یه كه پیاوی دنیا‌و دواڕۆژ بێت، ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی قیامه‌تیش له‌ڕێگه‌ی دنیاوه به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، هه‌ربۆیه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ینه فیقهی ئیسلامی، ده‌بینین داوامانلێده‌كات: كه ده‌بێت موسوڵمان پیاوی دنیا‌و دواڕۆژ بێت له‌سه‌ر رێبازی ئیسلامی، به‌ڵگه‌مان ئه‌وه‌یه كه فیقهی ئیسلامی چوار به‌شه‌و سیانیان بۆ رێكخستنی كاروباری ژیانی دنیایه، ئه‌وانیش بریتین له: (معاملات، مناكحات، جنایات)، ته‌نها به‌شی (عیبادات) بۆ نهێنییه‌كانی قیامه‌ته، ئه‌ویش هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندیی دنیای تێدایه وه‌ك: سووده‌كانی ته‌ندروستیی رۆژ، بیركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ژاران، یه‌كڕیزی‌و یه‌كترناسین‌و خۆشه‌ویستی به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی به‌رده‌وام له‌نوێژی جه‌ماعه‌تدا، ئه‌مه‌یش وه‌لاَمه بۆئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ڵێن: "ئیسلام ته‌نها شتێكی رۆحییه‌و له‌نێوان به‌نده‌و خوادایه‌و په‌یوه‌ندیی به‌ژیانی دنیاوه نیه!". به‌لاَم ئه‌و شێوازه دیندارییه‌ی ئێستا باوه كه ته‌نها عیباده‌تێكی شه‌خصییه‌و له‌نێوانی به‌نده‌و خواداو له‌ناو چوار دیواری مزگه‌وتدایه، گوێنادات به‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت، له‌به‌ڕێوه‌بردن‌و په‌یوه‌ندیی مرۆڤه‌كاندا، ئه‌وه رێك به‌جێهێنانی بانگه‌شه‌ی عه‌لمانییه‌كانه كه ده‌ڵێن: "دین جیایه له‌ژین!". په‌نا به‌خوا له‌ژیان‌و ده‌وڵه‌تی بێ‌دین، بۆیه ئه‌و وتاربێژانه‌ی باسی چاكسازیی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و گرفت‌و قه‌یرانه‌كانی رۆژگار‌و پرسه چاره‌نوسسازه‌كان یان پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌و گۆڕانكارییه ئیجابی‌و پێشكه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌من، رۆژگارێك بووه عه‌ره‌ب‌و تورك له‌ڕێگه‌ی سیستمی ئیسلامییه‌وه پێشڕه‌ویان له‌جیهاندا كردووه‌و ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌یان هه‌بووه، پاشان به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و قه‌ومایه‌تی‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌ڕێنماییه‌كانی ئیسلام بۆ عه‌لمانییه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، هێزوپێزیان نه‌ماو بچووكبوونه‌وه تا ئاستی كه‌متر له‌قه‌واره‌ی زایۆنی! له‌ناو كورددا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبییه‌كان توانیان (80) ساڵ به‌ئایینی ئیسلام خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن‌و بمێننه‌وه، لێره‌دا ده‌پرسین ئه‌ی بۆچی كورد نه‌یتوانیوه له‌ڕێگه‌ی دینه‌وه به‌مافه‌كانی خۆی بگات له‌كاتێكدا كورد به‌شی هه‌ره‌زۆری سوننه‌یه‌و سوننه‌یش گه‌وره‌ترین‌و راستترین تائیفه‌ی ئیسلامه؟! له‌به‌رئه‌وه‌ی كه هه‌موو دینه‌كه بچووككراوه‌ته‌وه له‌چه‌ند دروشم‌و فه‌رزه‌كانی ناومزگه‌وت‌و گرنگیدان به‌فیكری ته‌سه‌وف‌و ده‌مارگیریی نه‌ته‌وایه‌تی‌و عه‌شیره‌ت‌و بنه‌ماڵه‌و ئه‌وه‌نده گرنگینه‌دراوه به‌سوننه‌گه‌ری، ئه‌وه‌تا شیعه‌كان به‌هۆی شیعه‌گه‌رییه‌وه گه‌یشتنه ده‌سه‌لاَت، به‌لاَم ئێمه‌ی سوننه خزمه‌تێكی ئه‌وتۆمان به‌گه‌له‌كه‌مان نه‌كردووه، چونكه كورد سوننه‌یه‌كی سۆفیمه‌شره‌به‌و مام سۆفییش زیاتر جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له‌دنیاو هه‌ر باسی قه‌برو قیامه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌بوو كاتی خۆی بووه هۆكاری روخاندنی ده‌وڵه‌تی عه‌بباسی‌و عوسمانی. رۆشنبیریی سۆفیگه‌ری ده‌ڵێت: "دنیا پێنج‌و دوو رۆژێكه‌و سبه‌ی قیامه‌ته، پێویستناكات شۆڕشبكه‌ین‌و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی بۆ به‌كوشتبده‌ین". دیاره ئه‌مه‌یش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌و هۆكاری مانه‌وه‌ی ده‌سته‌لاَتداره سته‌مكاره‌كانه بۆیه ئه‌وانیش به‌رده‌وام پاره‌یان بۆ هه‌ڵڕشتوون‌و پشتیوانییانكردوون چونكه "زیانیان بۆ په‌زه‌كانی ئه‌وان نییه". به‌وه‌یش خزمه‌ت به‌پرسی ره‌وای نه‌ته‌وه ناكرێت بۆ رزگاربوون‌و مافی چاره‌نووس، بێگومان كه‌س لاریی له‌ته‌زكیه‌ی نه‌فس نییه‌و له‌ژێر هه‌رناوێكدابێت بۆ تاكه‌كان پێویست‌و به‌سووده، به‌لاَم فیكری سوننه‌گه‌ری به‌و شێوه‌یه‌نییه‌و بازنه‌یه‌كی فراوانه، ئه‌وان شۆڕش له‌دژی سته‌مكاران به‌پێویست ده‌زانن‌و سه‌ركه‌وتن یان شه‌هیدی له‌و پێناوه‌دا هه‌ڵده‌بژێرن، چونكه هه‌ردووكیان چاكن، به‌لاَم ئێمه بۆ خۆمان رۆشنبیرییه‌كی وامان هه‌ڵبژاردووه كه‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دنیامانه، به‌لاَم خه‌ڵكیتر رۆشنبیرییه فیقهییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه سوننه‌گه‌رییه، بۆیه سوودی زیاتری بۆ دنیا‌و دواڕۆژ له‌ئایین وه‌رگرتووه، ئێستایش ئه‌گه‌ر به‌نییه‌تێكی راست‌و دروست بێت هیچ رێگرییه‌كی شه‌رعی نییه ئایین به‌كاربهێنین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد‌و كوردستان، هه‌ربه‌وه‌یش سه‌رده‌كه‌وین، چونكه له‌ناو خۆماندا هه‌مووان ده‌كاته برای یه‌كتری به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئه‌مڕۆوه، له‌گه‌ڵ تورك‌و عه‌ره‌ب‌و فارسیش ده‌توانین برایه‌تی ئیمانی دروستبكه‌ین‌و به‌ده‌می خۆیان بیانگرین، چونكه ئه‌وانیش خۆیان به‌موسوڵمان ده‌زانن، به‌لاَم به‌ده‌مارگیری‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی ناگه‌ین به‌هیچ، خۆشه‌ویستیی گه‌ل‌و نیشتمان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی شه‌رع به‌شێكه له‌دینداریمان، هه‌ركه‌س له‌سه‌ر ماڵ‌و ناموس‌و به‌رگریی له‌خه‌ڵك‌و خاكی بكوژرێ، ئه‌گه‌ر بڕواداربێت‌و له‌سنووری شه‌رعدا بێت، ئه‌وا شه‌هیده، شتێكی ئاشكرایه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سته‌لاَتت نه‌بێت، نا‌توانیت حوكمه‌كانی شه‌رع جێبه‌جێبكه‌یت‌و سته‌مكاران دادگاییبكه‌یت، ئه‌گه‌ر حوكم‌و حاكمییه‌تت نه‌بێت ده‌ستی سته‌مكاری پێببه‌ستیت، ئه‌وا نا‌توانیت عه‌داله‌ت بچه‌سپێنیت، یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش پراكتیزه‌كردنی عه‌داله‌ت‌و به‌رجه‌سته‌كردنی ره‌وشته جوانه‌كانه،