25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مافه‌كانی ئافره‌ت له‌نێوان سه‌رده‌مانی پێشوو سه‌رده‌می ئیسلامدا
به‌راوردێكی كورتی مافه‌كانی ئافره‌ت له‌نێوان سه‌رده‌مانی پێشوو سه‌رده‌می ئیسلامدا ئان: ژیان حه‌یده‌رشكرایه ئافره‌ت هه‌ر له‌كۆنه‌وه تا سه‌رده‌می پێش ئیسلام، له‌ناو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا تێڕوانێنێكی جیاوازیان بۆی هه‌بووه، هه‌ریه‌كه‌یشیان به‌شێوازێكی جیاواز هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا كردووه، له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یشدا هیچ رێز‌و پله‌و پایه‌یه‌ك تێیدا هه‌ستیپێنه‌كراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌ت كاریاننه‌كردووه‌و وه‌ك كاڵایه‌كی بێ‌نرخ كڕین‌و فرۆشتنی پێوه‌كراوه، ته‌نانه‌ت وه‌ك كۆیله سه‌یركراوه، ئه‌و مافانه‌ی كه پێیده‌درا له‌چاو پیاواندا شتێكی كه‌مبوو، جا ئه‌مانه‌و چه‌ندین شتی‌تریش، به‌ڵام هه‌ر به‌هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، مه‌سه‌له‌كان گۆڕان‌و یه‌كسه‌ر ئیسلام یاساكانی گۆڕی به‌یاساو پێودانگه به‌رزو به‌نرخه‌كان‌و به‌ته‌واوی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تدا بوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێزی گێڕایه‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی‌و به‌تایبه‌تیش بۆ ئافره‌ت، گه‌وره‌ترین رێز ئه‌وه‌بوو كه ئافره‌تی له‌كۆیله‌یی‌و ژێرده‌سته‌یی‌و زینده‌به‌چاڵكردن رزگاركرد‌و كردیشی به‌خاوه‌ن بڕیار، تا ئه‌ویش وه‌ك پیاو سه‌ربه‌رزانه بژێت .. كه‌چی نه‌یارانی ئیسلام تازه‌به‌تازه له‌م سه‌رده‌می به‌ناوپێشكه‌وتن‌و ئازادییه‌دا ده‌یانه‌وێت فه‌لسه‌فه‌ی خۆیانمان پێبفرۆشن به‌وه‌ی گوایه ئیسلام مافی نه‌داوه به‌ئافره‌ت، به‌ڵكو وه‌رن ماف له‌یه‌كسانبوونی ئافره‌ت‌و پیاودایه له‌هه‌موو بواره‌كاندا!! كه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر به‌عه‌قڵی ساغ ناپێورێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خاوه‌نی قسه‌كه‌یشه ناتوانێت وه‌ها خۆی یه‌كسانبكات، چونكه نموونه زۆرن، به‌ڵام به‌كه‌مترین شت ده‌توانێت خۆی تاقیبكاته‌وه! جا له‌م باسه كورته‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ری به‌ڕێز راده‌كێشین بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی كه پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ربكرێت، چونكه ته‌نها خوای گه‌وره خۆی مرۆڤه‌كانی به‌دیهێناوه‌و هه‌ر خۆیشی به‌باشترین شێواز مافه‌كانیانی دابه‌شكردووه، نه‌ك مرۆڤێك كه خۆی به‌دیهێنراوی ئه‌و خوایه بێت، هیوادارم ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موو خوێنه‌ران سوودبه‌خشبێت. - ئافره‌ت له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا: ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئافره‌تی تێدابوو له‌سه‌رده‌می پێش ئیسلامداو سه‌رده‌می شارستانێته كۆنه‌كاندا، پڕیبوو له‌مه‌ینه‌تی‌و ده‌رده‌سه‌ری بۆ ئافره‌ت، هه‌ر له‌كاتی منداڵبوونه‌وه بۆ ئافره‌ته‌كه ئازار‌و ژان‌و خه‌موخه‌فه‌ت بوو، جا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یش كچ بووایه ئه‌وا ئازار‌و لێدان‌و رووڕه‌شكردنی له‌لایه‌ن باوك‌و مێرده‌كه‌یه‌وه زیادیده‌كرد، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه: ئه‌م منداڵه كچه‌و مایه‌ی سه‌رشۆڕی‌و ریسواییه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و خۆیان به‌سووك ده‌هاته پێش چاو، هه‌ر دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه ئه‌گه‌ر كچ بووایه باوك‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڕۆیشتن‌و خۆیان ده‌شارده‌وه، پاشان خۆیان بۆ نه‌ده‌گیرا تا زینده‌به‌چاڵیانده‌كرد، به‌وه‌یش گوایه كه‌سایه‌تیی خۆیان له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌كڕییه‌وه!! خوای گه‌وره خۆی ئه‌و مه‌شهه‌ده‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: [وَإِژَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالْأُنْپَی ڤَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَڤِیمٌ (58) ێتَوَارَی مِنَ الْقَوْمِ مِنْ سُو‌وِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَیُمْسِكُهُ عَڵی هُونٍ أَمْ ێدُسُّهُ فِی التُّرَابِ أَڵا سَا‌وَ مَا ێحْكُمُونَ (59)] (النحل: 58). واته: خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی له‌دایكبوونی كچ بدرێت به‌یه‌كێك له‌و نه‌فامانه ئه‌وا رووی گرژ‌و تاڵده‌بێت‌و ره‌شداده‌گیرسێت‌و سینه‌ی پڕده‌بێت له‌خه‌م‌و په‌ژاره. له‌داخ‌و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه، خۆی ده‌شارێته‌وه له‌خه‌ڵكی‌و به‌ته‌نها –بیرده‌كاته‌وه-: ئایا بیهێڵێته‌وه به‌زه‌لیلی‌و سووكی‌و بێنرخی، یاخود زینده‌به‌چاڵیبكات‌و بیخاته توێی خاكه‌وه، ئاگاداربن! ئای كه چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌یده‌ن!! –وه‌چه‌و نه‌وه‌ی خۆیان زینه‌به‌چاڵده‌كه‌ن-. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كوڕ بووایه ئه‌وا به‌خۆشحاڵی‌و ئاهه‌نگگێڕانه‌وه به‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌سوڕێنرایه‌وه‌و پێشوازیلێده‌كرا، - ئافره‌ت له‌نه‌ته‌وه‌كانی تردا: جگه له‌سه‌رده‌می نه‌فامی، له‌نه‌ته‌وه‌كانیتریشدا وه‌ك له‌ناو هیندۆسه‌كاندا، ئافره‌ت له‌ته‌مه‌نی كچێتیدا به‌ته‌واوی له‌ژێر ئاره‌زووه‌كانی باوكی‌دا بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نه‌بوو كه‌سێك به‌دڵی خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی یان ره‌دیبكاته‌وه، دوای شوكردنیشی مێرده‌كه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌موو كارێكی پێده‌كردو به‌وێنه‌ی كۆیله هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌لای یۆنانییه كۆنه‌كان ئافره‌ت له‌ڕیزی كاڵا بینرخه‌كان داده‌نراو له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشرا، هه‌روه‌ها له‌فه‌ڕه‌نسا پرسیاری ئه‌وه ده‌كرا، ئایا ئافره‌ت مرۆڤه یان نا؟! ساڵی (582)ی له‌دایكبوون كۆنگره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ئافره‌ت به‌ستراو تێیدا ئه‌و پرسیاره كرا، ئایا ئافره‌ت ئاده‌میزاده یاخود نا؟! ئیتر ئه‌وه‌بوو پاش مشتومڕێكی زۆر بڕیاردرا كه به‌ڵێ ئاده‌میزاده، به‌ڵام بۆ خزمه‌تكردنی پیاو دروستكراوه، هه‌روه‌ها جوله‌كه‌یش ئافره‌ت تاوانبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی هۆكاربووه بۆ ده‌ركردنی ئاده‌م (سه‌لامی خوای لێبێت) له‌به‌هه‌شتدا، له‌ڕێساكانی هیندییه‌كاندا باس له‌وه كراوه كه: "نه‌خۆشی‌و مردن‌و دۆزه‌خ‌و ژه‌هری مار له‌ئافره‌ت باشتر‌و په‌سه‌ندترن"، ئافره‌تیش هه‌تا ئه‌و كاته مافی ژیانی هه‌بوو كه مێرده‌كه‌ی له‌ژیاندا بوو، هه‌ركاتێك مێرده‌كه‌ی بمردایه ئه‌وا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌سوتێنراو ده‌بوو ئه‌ویش خۆی بخستایه‌ته ناو ئاگره‌كه‌وه. له‌یه‌كێك له‌یاساكانی حاموڕابیدا، له‌مادده‌ی (117)دا هاتووه‌و باسی ئه‌وه ده‌كات كه: "پیاو بۆی هه‌یه ژن‌و منداڵه‌كانیشی بفرۆشێت یان ژنه‌كه‌ی بدات له‌بری قه‌رز". ئه‌مه حاڵی ئافره‌ت بووه له‌ناو نه‌ته‌وه‌و وڵاتانی دوور له‌یاساكانی ئیسلام، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی كوردستانی خۆیشمان باسی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستیی ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌ن، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئافره‌ت لای خۆمان هیچ مافێكی نییه‌و ئیسلام سته‌میلێكردووه، ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌وان ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌مان حاڵ‌و گوزه‌رانی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه له‌سه‌رده‌مانی پێشوودا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مان به‌پۆشاكێكی دیكه‌وه هاتووه‌ته مه‌یدان. - ئافره‌ت له‌ئیسلامدا: هه‌ر كه رووناكیی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌ركه‌وت، خوای گه‌وره له‌قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ندین ئایه‌تدا باسی ئافره‌ت‌و ژیان‌و به‌سه‌رهاتی كردووه، سوره‌تێكیشی به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناوناوه كه سوره‌تی (النسا‌و)ه‌و به‌ڕێزه‌وه روانیویه‌تییه ئافره‌تان، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ باسی پیاوانیشدا باسكراوه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَڵقَدْ كَرَّمْنَا بَنِی ێ‌َدَمَ...] (الإسرا‌و: 70). واته: به‌ڕاستی ئێمه رێزمان له‌نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه. لێره‌دا به‌بێ جیاوازی باسی هه‌ردوو توخمی ئاده‌میزاد ده‌كات‌و هاوشانی یه‌كتر ده‌یاننرخێنێت، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (d) ده‌فه‌رموێت: "به‌ڕاستی ئافره‌تان پشتوپه‌نای پیاوانن". جا به‌ڕاستی ئه‌م رێزگرتنه‌ی ئافره‌تان ته‌نها له‌ئایینی ئیسلامدا ده‌بینرێت، بۆنموونه چۆن سێوێك بكه‌یت به‌دوو كه‌رته‌وه، به‌هه‌ردوو كه‌رتی سێوه‌كه ده‌گوترێت سێو‌و به‌هه‌ردووكیشیان سێوكێكی ته‌واو پێكده‌هێنن، هه‌ربۆیه هه‌ردوو توخمه‌كه له‌ژیاندا هاوبه‌شن‌و هاوكاریی یه‌كترن‌و ده‌توانن پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن‌و ببنه نموونه‌یه‌كی جوان، ته‌نهاییش بۆ هیچ كامیان خێرنییه‌و ده‌بێت هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی‌و تێكچوونی شیرازه‌یان، هه‌روه‌ك چۆن كاتێك باوكه ئاده‌م له‌به‌هه‌شتدا هه‌ستی به‌ته‌نهایی ده‌كرد، خوای گه‌وره به‌دیاری دایكه حه‌وای پێبه‌خشی. له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌ژیری بیربكه‌ینه‌وه‌و به‌بۆچوونه پڕوپووچ‌و گه‌نده‌ڵه‌كان ژیان‌و بیروبڕوای خۆمان تێكنه‌ده‌ین‌و دوای هیچ هاژوهوژێك نه‌كه‌وین، له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ژیریی پێبه‌خشیووین‌و تونای هه‌ڵسه‌نگاندن‌و هه‌ڵاوێردنی چاكه‌و خراپه‌مان هه‌یه، وه له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌میشه ئافره‌ت به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشاكراوه، هه‌ر له‌كاتی له‌دایكبوون‌و هاتنه سه‌رزه‌وییه‌وه پاشان گرنگیدان به‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی: به‌خێوكردن، په‌روه‌رده‌كردن، به‌شوودان‌و چوونه ماڵی مێرد، بوون به‌دایك، پیربوون، له‌دونیاده‌رچوون، كفنكردنی‌و نوێژ له‌سه‌ركردن‌و به‌خاكسپاردنی‌و به‌شداریكردنی موسوڵمانان له‌ناشتنیدا، به‌ڕاستی ئه‌مه رێز‌و پله‌وپایه‌یه بۆ ئافره‌ت، نه‌ك "هیی خۆم بۆ خۆم هیی تۆیش ئه‌خۆم". ئه‌گه‌ر مرۆڤیش سه‌یری ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا (d) بكات ئه‌و كاته ئه‌زانێت ئه‌و زاته موباره‌كه به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌ت چه‌نده به‌ڕێزو به‌به‌زه‌یی بووه. - ئافره‌ت‌و فێربوونی زانست: فێربوونی زانست‌و زانیاری له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه مافێكی ته‌واو به‌رزو به‌نرخه له‌دینی ئیسلامدا، پێغه‌مبه‌ری خوا (d) هانی ئافره‌تانیشی داوه وه‌ك پیاوان به‌شداربن له‌به‌ده‌ستخستنی زانست‌و زانیاری‌دا، به‌بێ جیاوازیكردن له‌نێوان ئافره‌ت‌و پیاودا، هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ردا (d) هاتووه‌و ئه‌فه‌رموێت: "فێربوون‌و وه‌رگرتنی زانست، فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو موسوڵمانێكی نێر‌و مێ". وه دایكمان خاتو عائیشه (خوا لێیڕازیبێت) یه‌كێكبووه له‌و ئافره‌تانه‌ی به‌زاناترین ئافره‌تی دونیا ناوبانگیده‌ركردووه‌و بووه‌ته سه‌رمه‌شق بۆ ئافره‌تانیتری سه‌رزه‌وی‌و هه‌میشه ماڵ‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌خزمه‌تی گه‌یاندنی ئه‌و زانست‌و زانیارییه‌دا بووه كه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (d) فێربووه. - ئافره‌ت‌و بوونی به‌هاوسه‌ر: هه‌ركاتێك ئافره‌ت بوو به‌هاوسه‌ری ژیانی پیاوێك، بێگومان له‌ئیسلامدا نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ دانراوه‌و به‌هاوبه‌شیی پیاوه‌كه‌ی، له‌ژێر رۆشنایی تێگه‌یشتنی به‌رنامه‌ی ئیسلامدا، ده‌بێته خاوه‌ن بڕیار له‌زۆر شت‌دا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (d) ئه‌فه‌رموێت: "باشترینتان ئه‌وانه‌ن كه بۆ خێزانه‌كانتان باشن، وه منیش باشترینتانم بۆ خێزانه‌كانم". جا ئه‌م ئافره‌ته له‌گه‌ڵ بوونی به‌هاوسه‌ر پاشان قۆناغی دایكایه‌تی ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌مه‌یش رێزی خۆی بۆ دانراوه له‌ئیسلامدا، هه‌روه‌ك ئه‌و فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌ی كه: "پیاوێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (d)و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (d) كێ نزیكترین كه‌سه به‌من چاكه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م، فه‌رمووی: دایكت. وتی: پاشان، فه‌رمووی: دایكت، وتی: پاشان، فه‌رمووی دایكت، وتی: پاشان، فه‌رمووی باوكت". جا به‌ڕێزان سه‌رنجبده‌نه ئه‌م فه‌رمووده شیرینه‌و پاشان به‌راوردیبكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵای به‌ناوئازادی‌و رێزی ئافره‌ته‌ی كه هه‌ندێك له‌به‌ناو رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی دایكان‌و ئافره‌تان ده‌ستیانداوه‌ته پڕوپاگه‌نده بۆی، كه هه‌موو رێزی دایك بچووكده‌كه‌نه‌وه له‌ڕۆژێكدا به‌ناوی رۆژی دایك، ساڵێك كه (365) رۆژه ته‌نها رۆژێك دایكیان بیرده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڕاستی شه‌رمه، ئه‌ی ئافه‌رین بۆ په‌ره‌پێده‌رانی یاسا ده‌ستكرده‌كان! كه‌واته ئه‌مه نامه‌یه‌كه بۆ هه‌موو خوشكێك، ده‌ی كاتی ئه‌وه هاتووه ئیتر به‌چه‌پڵه‌و هاتوهاواری ئه‌وانه بڕوانه‌كه‌ین، چونكه شتێك كاتی بوو، په‌شیمانی‌و رۆڕۆیی دنیا‌و دواڕۆژی تێدایه، بۆ تۆیش دره‌نگه! توخوا تاكه‌ی نابیته كاروانچییه‌كی ئه‌م كاروانه پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی كه‌وتووه‌ته‌ڕێ، جا تۆیش پێویسته به‌شێوازی موسوڵمان ماڵ‌و منداڵت په‌روه‌رده‌بكه‌یت‌و له‌سه‌ر رێبازی ئیمان‌و ئیسلام به‌ڕێیانبكه‌یت‌و تینوێتیی شه‌وو رۆژت به‌په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی ئیسلام بشكێنه.