18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌ل هۆزی کورد به‌شی سێیه‌م
و/عەبدولکەریم پێنجوێنی
س
سابولی: له‌وه ئه‌چێ سولی بێت – ئینسكلوبیدیی
ئیسلام – ساتیاری: نزیكه‌ی ( 600) خێزانن له ناوچه‌ی (رِهوانسهر و
جوانرِۆو سیروان) دا. ساراتی: یا سارات له ناوچه‌ی ئازربایجان دانیشتون.
سارمی: له خاكی عیراقدا بلاَوبوونهتهوه (200) خێزان ئه‌بن. ساسۆنی: یا
ساسۆنیان – له خاكی عیراقدا بلاَو بوونه‌ته‌وه. ساكۆر: سێ سه‌د خێزانێكی
گهرِۆكن له عیراقدا. سالانی: مقدسی نووسیویه بهلاَم (ابن حوقل و مقدس)
باكیلی یان نووسیوه له ولاَتى فارس دا جێ گیرن. سالمۆنی: ابن حوقل مقدسی و
ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌ڵێن له ولاَتى فارس‌دا جێ گیرن. سهیایی: یا سه‌باهی كه
زۆربه‌ی خه‌ڵك سهباخی یان پێ ئه‌ڵین به‌شێكن له كورده‌كانی ولاَتى فارس.
سپه‌رتی: (70) خێزانی كۆچه‌رین له سه‌رووی (زاخۆ) وه‌ن. سپی كانلی:
نزیكه‌ی ( 3000) خێزانن له ژووروی گۆمی وان دا. سه‌فاری: له هۆزه
كورده‌كانی ولاَتى فارسن. سهگۆرِ: له ناوجه‌ی سنه‌دا بلاَو
بوونه‌ته‌وه. سه‌گوه‌ند: بریتین له چوار تیره. سه‌گوه‌ندی حاجی عه‌لی
خانی و سه‌گوه‌ندی رِهحیم خانی و (پاپی) و(جودهكی) نزیكه‌ی ( 4000)
خێزانن له ناوچه‌ی (باڵاگریوه) و (هه‌رو) پشتكۆ نیشته‌جێن وبه شێكن له
لورِ. سهلدۆز: نزیكه‌ی ( 2000) خێزانن له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و زازا و
مامش و موكری دا نیشتوون سلسله - له هۆزی (له‌ك)ن دانیشتوی (خاوئالشتر)ن و
هه‌ندێكیان له رۆژههلاَتى سنه و نزیكی كولیایی دان دێ یه‌ك به ناوی
(سلسله) هه‌یه له‌م ناوه‌دا. سڵێمانی: ئه‌م تیره‌یه دوو بنه‌ماڵه‌ن
(ئه‌میره‌كانی قلب و بطمان) و (ئه‌میره‌كانی میافارقین). سهلیوان: له‌وه
ئه‌چێ به‌شێك بن له زازا و له رِۆژئاوای (موست و سهراب) دا نیشته‌جێن.
سه‌نجاوی: یا سه‌نجابی نزیكه‌ی ( 2500) خێزانن له ماهی ده‌شت و كرماشان و
جوانرِۆن. سنه‌دان: ئه‌مانه‌ش بریتین له دوانزه بنه‌ماڵه (چاڵاوی،
دالیان، گوزای، به‌رازی، سیمهوهند، سوورهوهند، تكاوهند، تفه‌نگچی،
حهناظر خانی) سێ تیره‌كه‌ی تریان لورِ و جاف و گۆران – ه كه
(ئاماسوهند، دارخۆ، بێ ومشتیان) پێ ئه‌ڵێن. سنجاری: ئه‌مانه‌ش له هه‌شت
بنه‌ماڵه پێك هاتوون (میركان، سامۆكان، حه‌بابه، گیران، بێكران، بلد،
مهندیكان، بیت الخۆلتا) هه‌موویان یهزیدین و له ناوچه‌ی سنجار
دائه‌نیشن. سه‌ندی گولی: نزیكه‌ی (2000) خێزانن له موسڵ و نێوان هێزۆك و
خاپور دا جێ گیرن. سۆرانی: ئه‌ولیا چه‌له‌بی له لاپه‌ره (75) به‌رگی
چواره‌م ئه‌ڵێت (ئاستین بڵند كوردی) كهقۆچكه سورانی یانی پێ ئه‌ڵێن له‌م
هۆزه‌یه. سوركی: یاسورچی نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزان ئه‌بن له پارێزگای
هه‌ولێر وژوروی كه‌ناری زێ ی بچووك تا رِهواندوز بلاَوبوونهتهوه
نزیكه‌ی (50) دێ ئه‌بن. سوور سووری: نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له خواروی
شاری سنه و له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ تا پێلوار – دا نیشته‌جێن شارۆچكه‌یه‌كیان
هه‌یه به ناوی سوور سووره‌وه. سوور كێشلی: (900) خێزانن له
رۆژههلاَتى دیاربه‌كر دا تیره‌ی سودلی به‌شێكن له‌مان. سووره‌میری: بریتین
له (5) تیره (توته‌ك، ئانتر، ئاوێنه، مامهجان. كهڵورِی) نزیكه‌ی
(2025) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی خانه‌قین، تیره‌ی ئه‌نتاری شاره‌بانه
ئه‌بو جسره - دان.سووری: له ئینساكلوبیدیای ئیسلامدا له بریتی سووری
(شاری) نووسراوه. سۆسه‌نی: یا سۆیسنی نزیكه‌ی هه‌زار خێزان ئه‌بن له
ناوچه‌ی سابڵا‌غ واتا مه‌هابادی ئێسته‌دان. سولی یا سولیه: ئه‌مانه هۆزێكی
ئازا‌و دلێر و شهرِانین له ناوچه‌كانی شاره‌زوورو شنۆ و ئازه‌ربایجاندا –
هه‌ن نزیكه‌ی (2000) تفه‌نگ چیان هه‌یه، له ئهنسكلوبیدیا – سابلولی –
نووسرواه. سویدی: بنه‌ماڵه‌یه‌كن له عیراقدا ئه‌ژین له‌وه ئه‌چێ له -
به‌ربه‌ر – ه كان بن. سههرانیان: ئه‌مانه تیره‌یه‌كن له خاكی عیراقدا
له نێوان دیجله و فورات له نه‌وه‌ی كهولۆس ن ئه‌مانه - سارانیان – پێ
ئه‌ڵین. سۆرانی سیری: له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. سه‌ندی: له مسالك
الابصار دا نووسراوه ئه‌م هۆزه (3000) تفه‌نگ چیان هه‌بووه له
ئه‌نجامدا له‌ناو هۆزه كورده‌كاندا بلاَو بوونه‌ته‌وه. سهیفهكانی:
(500) خێزانێكن له ژووروی خه‌له‌كان. سینان: به‌شێكن له هۆزی – زازا –
له رِۆژئاوای (خه‌رپوت) دائه‌نیشن. سیناچنلی: نزیكه‌ی (2500) خێزانێكن له
نزیك – مهلاطیه - ن هه‌موویان شیعه‌ن. سیلوكان: نزیكه‌ی (900) خێزانن،
كۆچه‌رین له هاویندا له ده‌شتی (موش) هات و چۆ ئه‌كه‌ن.
ش
شادانجان:
مه‌سعودی لهمروج الذهب – دا نووسیویه‌تى كه شوینی ئه‌م تیره‌یه ناوچه
شاخاویه‌كانی جبال الاكراد – ه. شادلو: ( 18) هه‌زار خێزانن له ده
وروبه‌ری (بیجنورد) نیشته‌جێن( 16) هه‌زاریان نیشته‌جێن و دوو هه‌زاریان
كۆچه‌رین و له رِهشماڵدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌بن. شادرلی: نزیكه‌ی سێ هه‌زار
خێزانن له (ئازه‌ربایجان) هه‌موویان شیعه‌ن و له هۆزی – كورهشهلی – ن.
شاری: نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن ئازا‌و دلێرو شهرِ كه‌رن له چیاكان و
ده‌ربه‌ندی زابی گه‌وره‌دا جێگیرن له ویلایه‌تی شوعلاباد، خه‌فتیان – یش
هه‌ن. شاهجان: یا شاهی جانی – تیره‌یه‌ك بوون له دینه‌وه‌ر و هه‌مه‌دان –
نزیكه‌ی (5) هه‌زار تفه‌نگچیان هه‌بووه. ئێستا له نێوان هۆزه
كورده‌كاندا بلاَو بوونه‌ته‌وه. شاقوبادی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی
جوانرِۆو سنه دان. شاهگانی: هۆزێكن له ناوچه‌ی فارس دا بلاَو
بوونه‌ته‌وه. شامهسوروی: یا (شامنصور)ی 100 خێزانێكن هاوینان له ناوچه‌ی
گرده میدانی له یلاخ و زستانان له ناوچه‌ی زههاودان به‌شێكیان
كۆچه‌رین و به‌شه‌كه‌ی تریان دێ نشینن. شاهۆنی: له ناوچه‌كانی ولاَتى فارس
دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. شاهباری: ئه‌مانه‌ش له ناوچه‌ی فارس دان. شبان یا
شوان: له ناوچه‌ی پشتكۆ دان له‌وه ئه‌چی له هۆزی شوان ی ناوچه‌ی
كه‌ركوك و خانه‌قین بن. شه‌ره‌ف به‌یانی: نزیكه‌ی (700) خیزانن له نێوان
كه‌ركوك و خانه‌قین و له نێوان سواڵدر و سیروان له ناوچه‌ی قۆره‌تو وه
هۆرێن شێخانیشدا هه‌ن. له هاویندا ده‌چنه چیای به‌مۆ. شوكاك: بنهرِهتی
وشه‌كه (شاه كاك) یا (شه‌كاك)ه. نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزانن له سه‌رووی
سلێمانی و رِۆژئاوای گۆمی ورمێ ماوه‌ی سێ مانگ له رِهشماڵدا ئه‌مێننه‌وه
نزیكی ( 1500) خێزانیان له ده‌وروبه‌ری سه‌ڵماس دان ئه‌مانه‌ش بریتین له
(5) بنه‌ماڵه (شوكاك، شهكهفتی، موكری، شادهلی، بۆتان). شه‌كرلی: ئه‌م
تیره‌یه له ناوچه‌ی (موش)دا جێ گیرن. شهمسیكی: نزیكه‌ی ( 900) خێزانن
له نزیك (دیزه، دزه)دا ئه‌ژین. شوان: له نێوان چه‌می خاسه‌و زێ ی بچوك –
دا و له ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین دانیشتون نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزان
ئه‌بن ئه‌م هۆزه بریتین له دوو تیره (شوان خاسه) و (شوان بازیان).
دراوسێی شێخ بزه‌ینی و بیبانیهكانن. شوانكاره: یاشهبانكاره لقێكن له
هۆزی (رامان)ی فارس ئه‌مانه (5) بنه‌ماڵه‌ن (مه‌سعوودی، شاكانی، رامانی،
كازۆیی. ئیسماعیل) ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌ڵێ له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. شۆهان:
له لهكهكانن و له ناوچه‌ی پشتكۆ نیشته‌جێن. شههراكی: شاراكی. هۆزیكی
گه‌وره بوون له ناوچه‌ی فارس‌دا ئێستا بلاَون. شه‌هراوی: شاراوی ئه‌مانه‌ش
له كورده‌كانی ولاَتى فارسن. شیخ ئیسماعیل: یا شێخ سمایلی – نزیكه‌ی (
1400) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی ئه‌سعه‌د ئابادی سنه‌دا ئه‌م هۆزه له
سه‌رده‌می شاه فتح علی قاجار – دا بۆ ئه‌م ناوچه‌یه هاتوون شێخ بزینی –
نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د خێزانن له ناوچه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین – له خواروی زێ ی
بچووكیشدا هه‌ن. هه‌ندێكی تریان له ناوچه‌ی ئهرزرِۆم و نزیكه‌ی بۆی
ئابادا هه‌ن. شیخ ددانلی: نزیكه‌ی دوو سه‌د سه‌ر خێزانن له ناوچه‌ی
رۆژههلاَتى دیاربهكرن. شێربه‌گی: به‌شێكن له هۆزی (زیریهكانلی) و (
200) خێزان ئه‌بن. شیروان: له ناوچه‌ی ره‌واندوز جێ گیرن و نزیكه‌ی (
1500) خێزان ئه‌بن. شیروانی: ئه‌مانه‌ش له كورده‌كانی نێوان (دیجله و
فورات)ن له‌وه ئه‌چێ به‌شێك بن له هۆزی شیروان ئه‌مانه‌ش دوو‌و بنه‌ماڵه‌ن
(كهرنی) و (ئیروان)ی. شیسوهلی: له رِۆژ ئاوای كفری دا جێ گیرن و
به‌شێكن له شوكاك.
ص
صالحی: نزیكه‌ی (200)
خێزان ئه‌بن له كه‌ركوك و خانه‌قین و قه‌ره‌حه‌سه‌ن هه‌ندێكێشیان له
سامهرِان. صباحی: یا سه‌باهی – بریتین له هۆزی سهبایی كه‌باسمان
كرد.صۆفی وهندی: نزیكه‌ی ( 200) خێزانن. له (ماهی ده‌شت و جوانرِۆو
كولیایی).
ط
طابور ئۆغلی: یا تابور ئۆغلی – نزیكه‌ی
سێ سه‌د خێزان ئه‌بن له ژوروی (قهرهشار). طاله‌بانی: یا تاڵه‌بانی –
وه‌ك باسمان كرد. طورعابدین: یا تۆعابدین نزیكه‌ی ( 7000) ئه‌بن له
ناوچه‌ی تورعابدین ئه‌مانه‌ش بریتین له چوارده تیره "مومان، دوركان،
دومانه، عه‌لیان، هارونه، سهلاَمان فیریهزاج، فیریهداخ، گه‌رگه‌ری،
هاواركا، محلهمی، داسیكان". ع
عبدالرحمنی: یا ئه‌وره‌حمانی – چه‌ند
خێزانێكن له ناوچه‌ی رِهوانسهری سنه. عوسمالوهند: نزیكه‌ی (50)
خێزانن له (فه‌یروز ئاباد و هه‌لیلان) دان. عه‌شایری سه‌بعه: نزیكه‌ی
(900) خیزانن له ناوچه‌ی موسڵ له بنهرِهتا حه‌وت بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره
بوون، ورده ورده كه‌م بوونه‌ته‌وه تێكه‌ڵ یه‌كتری بوون. له‌ئه‌نجامدا
به عه‌شایری سه‌بعه - ناوبراون. عهمارلو: نزیكه‌ی دوو هه‌زار خێزان
ئه‌بن له خواروی گێلان یانی له نێوان رِوباری رِهحمهت ئاوا – و
(دیكان). ئه‌م ناوچه‌یه به (عهمارلو) ناوداره. ناوی كۆنی ئه‌م شاره -
خهرگام – بووه. پاش ئه‌وه‌ی نادر شا هۆزی عه‌مار لوی هێنایه ئه‌م
ناوچه‌یه به عهمارلو ناوی ده‌ركرد ئه‌مانه‌ش چه‌ند تیره‌یه‌كن –
قهبهقرانلو، شمكانلو، بادزلو. شاه كلانلو.(1) عهمرانلی: نزیكه‌ی ( 800)
خێزانن له نزیك قه‌ره شار. عومه‌رلو: هه‌ر هه‌مان هۆزی (عهمارلو) له
ناوچه‌ی خۆراسان دان. عومه‌ر مل: نزیكه‌ی (150) خێزانێكن له ناوچه‌ی
كه‌ركوك و خانه‌قین هه‌ندێكی تریان له نیوان كوچهچیان و نالشكێنان و
سه‌ركه‌ل – دان برِێكی تر له‌م تیره‌یه له ناو ده‌ربه‌ندی كرماشان دان.
عه‌لۆش: نزیكه‌ی دووسه‌د خێزانن له رۆژههلاَتى – حه‌ران – كه به زمانی
عه‌ره‌بی گفتوگۆ ئه‌كه‌ن. عونیكی: ژماره‌ی خێزان و شۆێنی دیاری كراویان
نه‌زانراوه ته‌نها ئه‌ولیا چه‌له‌بی له لاپه‌ره( 75) به‌رگی چواردا باسی
كردوه. عیسایی: یا عیسه‌وی – به‌شێكن له هۆزی (حسنانلو) ئه‌مانه
نه‌وه‌ی (عیسا كورِی شهاب ا‌لدین)ن. له نزیك گۆمی وان نیشته جێن. 1.
کوردلر ل 32 دانراوی دوکتور فریچغ
غه‌دیری: له شاری به‌غداوه به‌ره و ناوچه‌ی (ئه‌سفه‌ند ئاباد و له‌یلاخ و هۆباتۆ) هاتوون.
ف
فوراتی: به‌شێكن له كورده‌كانی ناوچه‌ی فارس كه له ده‌ورو به‌ری فوراته‌وه به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه هاتوون.
فهلهكهدینی:
نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (خاوه) له نێوان (نه‌هاوه‌ند) و
ئالشكر)دا له نزیكی (سێره)ش هه‌ن. فه‌یزوڵڵابه‌گی(1): نزیكه‌ی (1500)
خێزانن له ده‌ووربه‌ری سابلاغ و هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی (سه‌قز) دان.
فیلهكهری: نزیكه‌ی زیاتر له (100) خێزانن له ناوچه‌ی (سونقر و كولیایی)
دان.
1. ته‌یفه‌ی فهیزهڵڵا به‌گی له به‌شی مه‌هاباد دا
(به‌گزاده) یان پێ ئه‌ڵێن و له ناوچه‌ی سه‌قز فه‌یزوڵڵا به‌گی یان پێ
ده‌ڵێن، به زیره‌کی و وریایی به ناوبانگن.(وه‌رگێڕ)ق
قادر میر
وه‌یسی: به‌شێكن له جافه‌كان له ناوچه‌ی – سنه - یشدا هه‌ن.قادری: له
ده‌وروبه‌ری سلێمانی دا ئه‌مانه جیاوازی هۆزی قادری ده‌وری (سنه)ن. ئه‌م
هۆزه له بنه‌ماڵه‌ی قادر خانی دهرگهزێنین.(1) قازانلو: له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی باجهلانیهكانن. قالقاڵی: زستانان له شێخ حه‌یده‌ر و گڵه
سوور و ده‌باغ و دیوانده‌ره دان. هاوینان ئه‌چنه چیاكانی رِۆژئاوای
گه‌ڵباخی. قوبادی: به‌شێكن له جافهكانی جوانرِۆ. ئه‌م هۆزه گه‌رمیان و
كوێستان ئه‌كه‌ن. زستان ئه‌چنه (پشتكۆ، شێخان و زه‌هاو) هاوینان ئه‌چنه
(بازان و یتگیز) ئه‌میر ته‌یمور ئه‌مانه‌ی له خاكی عوسمانی عیراق ده‌ركرد و
ناردنیه ئێران. بنه‌ماڵه‌ی (مهنووچهری و مسته‌فابه‌گی) له‌م هۆزه‌ن.
قهرهئالووسی: نزیكه‌ی – دوو هه‌زار خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی خانه‌قین و
مه‌نده‌لی و ئاب نه‌فت و ته‌نگ سۆمار. ئه‌مانه شه‌ش تیره‌ن (گه‌ش، كاتیون،
نه‌فتچی، كاكهوهند، چارماوهندی، گاووری). ئه‌م هۆزه له گه‌ڵ تیره‌ی
(عه‌لوش)دا یه‌ك بنه‌چه‌یه. قهرچۆڵ لو: ئه‌م هۆزه‌ش به‌شێكن له
كۆچه‌ره‌كانی ناوچه‌ی خۆراسان. قه‌ره‌حه‌سه‌ن: سێ سه‌د خێزانێكن له
رِۆژئاوای (بههسین)دا. قهرهیادهیی: ئه‌م هۆزه له ویلایه‌تی (بهسقاد و
ده‌ربه‌ند قهرائر) بوون. به‌شێك له ناوچه‌ی (ئۆزبه‌گی ئازه‌ربایجان) له
ژێر دهسهلاَتیاندا بووه، فه‌رمانداری ناوچه‌ی قهرائر (سیف ا‌لدین كورِی
حسانلی) بووه. په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تینیان هه‌بووه له گه‌ڵ سوڵتانی
میسردا. به‌شی بهسقاوی نزیكه‌ی (4000) تفه‌نگچی یان هه‌بووه. قه‌شه‌یی:
چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی سیروان و جوانرِۆ دا ئه‌ژین.
1. میرزا عه‌لی ئه‌کبه‌ری صادق المللک خاوه‌نی کتێبی (مێژووی کوردستان) و (حدیقه‌ی ناصری) له‌م هۆزه‌یه.
قهڵاَبوهند:
نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن له چیای( تافه هه‌شت پالۆ)دانقهلاَیی: نزیكه‌ی
(100) خیزان ئه‌بن له ناوچه‌ی (كاكه رِهزای پێشكۆ) دا جێ
گیرن.قهلهخانی: له (ماهی ده‌شتی كرماشان) دا جێ گیرن. هه‌ندێكیشیان له
شاری سنه - دان. قه‌یتوولی: یا قتولی به‌شێكن له هۆزی پشتكۆ.
ک
كاجهتی:
له كورده‌كانی ناوچه‌ی فارسن.كارتاوی: له ناوچه‌ی شاره‌زوور و شنۆی
ئازه‌ربایجان دا جێ گیر بوون، بهلاَم میستر (هۆخمان) ئه‌ڵێت له زێی
بچو‌وكدا جێ گیر بوون. كاك: ئه‌م هۆزه له نه‌وه‌ی (ئه‌میر مبارز ا‌لدین
كاك)ن نزیكه‌ی (500) خێزان ئه‌بن. له ناوچه‌ی (مازنجان و بێره و سمه)
موبارزهدینی له لایه‌ن خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌وه پێ دراوه. ناوی خۆی (كاك)
بووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه موبازرهدینی شیان پێ ئه‌ڵێن. كاكۆ: له نێوان
كولیایی و سنه‌دا جێ گیرن چه‌ند دێ یه‌ك هه‌یه به‌ناوی كاكۆیی یه‌وه
له‌وه ئه‌چێ پاشماوه‌ی (كاسی)یه‌كان بن. كاكه‌یی(1): یا (كالكوانلو) یا
(كانمانلو) نزیكه‌ی (1500) خێزان ئه‌بن له ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك.
به‌شێكی تریان له ناوچه‌ی حه‌ویجه و زێی بچوك و قۆره‌تو خانه‌قین دا جێ
گیر بوون. ئه‌مانه‌ش له نه‌وه‌ی (كاسۆ)ن. كاكهوهند: یا كاكۆ وهندی
نزیكه‌ی (3،000) خێزانن له رِۆژئاوای (هه‌رسین و چه‌مچه‌مال). ئه‌مانه‌ش
له هۆزی گه‌وره‌ی (كاسۆ)ن.
1. به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م هۆزه له هه‌ورامانیش هه‌ن و گوندی (هاوار) مه‌ڵبه‌ندی کاکه‌ی یه‌کانه (وه‌رگێڕ)
كامێرانی:
به‌شێكن له هۆزی برا خۆی. كهداك: نزیكه‌ی ( 600) خێزانن له چیای
(وه‌شین) و (زازا)ن.کوردوای: نزیکه‌ی هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی
ئازه‌ربایجان (فه‌تح عه‌لی شای قاجار) له شیرازه‌وه كۆچی پێ كردون بۆ
ئه‌م ناوچه‌یه. كوردگهلی: ئه‌م هۆزه له رِۆژئاوای ئێرانه‌وه به‌ره‌و
بلوجستان و هیندوستان كۆچیان كردوه برا خۆییه‌كان له‌م هۆزه‌ن. كرمانج: یا
كرماج هۆزێكی گه‌وره‌ن له ناوچه‌ی كه‌ركوك و سلێمانی و شاره‌زور و كۆیه و
هه‌ولێر و سابلاغ و بانه و مه‌ریوان زمانی تایبه‌تی ئه‌مانه كرمانجی
یه. كرمانی: گوایه ئه‌م هۆزه له ناوچه‌ی (كرمان)ه وه كۆچیان پێ كراوه
بۆ وڵاتى فارس.(1) "ئه‌سته‌خه‌ری له لاپهرِه (98) و ابن حوقل له
كتێبی – ایران ا الصداقه" دا له ل 185 – 187 ناویان بردوون. كه‌ره‌م
عه‌لی: نزیكه‌ی سێ سه‌د خێزانن له ده‌ورو و به‌ری (خاوه‌ری پشتكۆ) دا جێ
گیرن كهرهندی: نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی كرماشان و ناوچه‌ی
(كه‌ره‌ند)دا جێ گیرن ئه‌مانه‌ش چوارده تیره‌ن (كهرهندی، بێوهنجی،
رِهشید عه‌لی، جه‌لال وهندی، پاتاقی، باباجانی، ئاینه(ئاوێنه)،
جۆزگهیی، سهرمیلی، هلتهیی، په‌ری، چه‌شی، سفیدی، خه‌سره و به‌همه‌نی،
نه‌سر ئابادی)، هه‌ندێكی تریان له ناوچه‌ی پاتاق و بشێوه چه‌شمه سفیدی
دا جێ گیرن.
1. له زۆر جێگه‌ی ئه‌م کتێبه وشه‌ی (وڵاتی فارس) وه
به‌ر چاو ده‌که‌وێت ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س ئه‌و مه‌ڵبه‌نده به هه‌موو وڵاتی
ئێران بزانێ، به‌ڵام مه‌به‌ستی مێژوو نوسانی کۆن ئوستانی فارسه که
ناوه‌نده‌که‌ی شاره ڕازاوه‌که‌ی شیرازه که به‌هۆی سه‌عدی و حافظ ه وه
له گشت دنیادا به باشی ناسراوه. چه‌ند خێزانێک له تیره‌ی کرمانی
په‌ڕیوه‌ی هه‌وشار بوون و له ناو ههوشاریهکاندا تواونه‌ته‌وه پیشه‌ی
شاڵ و قاڵی دروست کردنیان بره‌و پێ داوه‌و فه‌رش و شاڵ و خورجین و کیسه
حه‌مام و گۆره‌وی هه‌وشار بۆ جوانی و ده‌وام به‌ناوبانگن و ته‌نانه‌ت له
گۆرانی فۆلکلۆری کوردی‌دا ده‌ڵێت (هه‌ر بێوه‌ژنێ شاڵ کرمانی بێ، هه‌زار
گه‌وره کچ به قه‌ربانی بێ) (وه‌رگێڕ)
كهرهجك: تیره‌یه‌كی كۆنی
كوردن شوین و جێگایان نه‌ماوه و بلاَو بوونه‌ته‌وه. كهرهشهی: یا
(كوره شه‌لی) له ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان و كه‌ناری رِوباری فورات دا
نزیكه‌ی ( 6260) خێزانن هه‌موویان شیعه مه‌زهه‌بن. كرهیی: نزیكه‌ی (300)
خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سیدلان و كفری و ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، ئه‌مانه‌ش
سێ بنه‌ماڵه‌ن (سه‌ر كاڵا، سه‌عدوڵڵا به‌گی، كوێخا بارامی). كه‌وش زێرِین:
یا زێرِین كه‌وش. تیره‌یه‌كن له نه‌وه‌ی (توسی كیانی). شاری سنه
شوێنه‌واری باو‌و باپیریانه به‌شێكیان له ناوچه‌ی تاران دان. كڵاشی: ئه‌م
هۆزه له ناوچه‌ی (جوانرِۆ و ته‌رخان ئاوا‌و ماكوان و زهاو كرماشان) دا
بلاَوبوونهتهوه. هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی شاره‌زووردان. كڵاوكهر: ئه‌م
تیره‌یه له نێوان سنه و كرماشان دا بلاَو بوونه‌ته‌وه. كلاوكوك:
ئه‌مانه له ناوچه‌ی رِهوانسهر و ماهی ده‌شت دا جێ گیرن. كه‌لهور:
نزیكه‌ی ده هه‌زار خێزان ئه‌بن له ماهی ده‌شت و هارون ئاوا‌و قولاشاینی و –
ده‌ورو به‌ری قه‌سری شیرین و كه‌ره‌ند دا بلاَو بونه‌ته‌وه. مهلبهندیان
شاری (گیلان)ه، نزیكه‌ی دوو سه‌د خێزانیان له رستمان و خورِ و ده‌ورو
به‌ری سه‌قزدا، جێ گیرن، ئه‌م هۆزه نزیكه‌ی (20) بنه‌ماڵه‌ن. (خالدی،
شه‌یانی، سیاسیا، كاظم خانی، خه‌مان، تهلش، گهرگا كهلهجۆ، شوان، قوچی،
مه‌نصوری، ئه‌ڵوه‌ندی، ماهی ده‌شتی، هارون ئابادی، شاهێنی ، موش كیر،
به‌داق به‌گی، زه‌ینه‌ڵه خانی،كه‌سه‌ره).كولیایی: نزیكه‌ی سێ هه‌زار
خێزانن له ناوچه‌ی سونگوری كرماشان و ده‌ورو به‌ری سه‌قزدا زیاتر له
(165) دێ كولیایی تیا ئه‌ژی. ئه‌مانه بریتین له‌م بنه‌ماڵانه (سۆفی
وه‌لای، موسیوهندی، په‌شم وه‌ند، شیرازی، میله كه‌ری). كلیسی: ئه‌م
تیره‌یه (مه‌ندی)شیان پێ ئه‌ڵێن. فهرماندهرهكانیان به مه‌ندی ناودار
بوون هه‌موویان له نه‌وه‌ی (مه‌ند)ن له دانیشتوانی كوردستانی رِۆژئاوای
یانی نێوان دیجله و فورات. كه‌مانگه‌ر: چه‌ند خێزانێكن له شاری سنه و
ده‌ورو به‌ری پڵنگان و ناوچه‌ی سلێمانی جێ گیرن. كولهیی یا كهندۆڵهیی:
نزیكه‌ی چوار سه‌د خێزانن له سه‌روو ناو شاری كرماشان دا هه‌ن. كۆچه‌ری:
نزیكه‌ی ده هه‌زار خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سیواس و زازا و ئازه‌ربایجان.
بریتین له چوار تیره (ئینلۆلر، بارلۆلر، سارۆلر، كارۆلر). كواردات:
نزیكه‌ی سێ هه‌زار خێزانن له ویلایه‌تی (كواردات) ئه‌كه‌ویته رِۆژئاوای
چۆڵهمێرگهوه له ئینسكلوبیدیادا له بریتی كواردات كرِو نووسراوه. كورا
– كۆره: تیرهیركن له رِۆژئاوای (شه‌قلاوا) له چه‌ند دێ یه‌كدا جێ
گیرن. كورتی: ئه‌مانه له ده‌ورو به‌ری كه‌ركوكدان. هه‌ندێكیشیان له
نزیكی بۆتان ئه‌ژین. ئه‌مانه له‌هۆزه كۆنه‌كانی كوردن له شاخه‌كانی
زاگرۆس دا بوون له سه‌رده‌می (تۆكۆلتی تیراری) ئاشووردا. میسته‌ر
(دراواری) رۆژههلاَتناس ئه‌ڵێت: "ئه‌م تیره‌یه له كورده‌كانی ئاراراتن و
له نه‌وه‌ی، (شۆمێر و ئه‌كه‌د)ی داگیر كه‌رن. یانی گوتی كۆنن. له پاشدا
هاتونه‌ته ناوچه‌ی زاگرۆس"، به‌ڵام ڕِای میسته‌ر (سدنی سمیت) و هه‌ندێكی
تر وایه: "ئه‌م كۆمه‌ڵه كورده‌كانی رۆژههلاَتى (ماد)ن ورده ورده
به‌ره‌و زاگرۆس هاتوون، یانی له كورده‌كانی به‌شی زاگرۆسن". كورهشلی:
ئه‌م تیره‌یه له‌وه ئه‌چێ هه‌ر ئه‌و تیره‌ی (كهرهشهل)یه بێت كه
باسمان كرد. كوریان: نزیكه‌ی (180) خێزانن له خاكی عیراقدا (له نێوان
دیجله و فورات). كوزلیچان: له بنه‌ماڵه‌كانی (ده‌رسیم لی)ن. كۆساد: ئه‌م
تیره‌یه له ئینسكلوبیدیای ئیسلامدا باسكراوه له‌وه ئه‌چێ هه‌ر هه‌مان
هۆزی (لۆسه) بێت. كۆسهیی: نزیكه‌ی ( 40) خێزانن له ده‌ورو وبه‌ری
(سه‌قز و سیاكۆ)دا. كۆكۆیی: نزیكه‌ی ( 30) خێزانێكن له ناوچه‌ی جانرِۆ و
هه‌ندێ خێزانی تریان له ده‌ور و به‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه دان. كۆكلۆیی:
ئه‌مانه له هۆزی لورِی گه‌وره‌ن. له ناوچه‌ی كرماشان و لورِوستاندا
ئه‌مانه‌ش سێ لقن (باوی، جه‌گی، ئاغاجرِی)، ئاغاجرِیهكان له ناوچه‌ی
(سنه)شدا هه‌ن. نزیكه‌ی ( 10) دێ یه‌ك ئه‌بن. كولینی: ئه‌مانه‌ش به‌شێكن
له زازاكانی خواروی خه‌رپووت. كۆلی وهندی: نزیكه‌ی (350) خێزانن له
ناوچه‌ی ئالستر و كه‌ناری رِوباری (سیمره) به‌شێكن له هۆزی پشتكۆ.
كۆماسی: (200) خێزانن له ناوچه‌ی (كه‌ره‌وزی سنه)دا نیشته‌جێن. كۆیان:
نزیكه‌ی (2100) خێزانن له ناوچه‌ی شهرناق دا جێ گیرن. كۆیه‌ك: ده‌وره‌ی
(150) خێزانن له ده‌ور و به‌ری ژاوه‌رۆی سنه‌دا. كهكی: چه‌ند خێزانێكن
له ناوچه‌ی چۆڵه‌مێرگ دا. كێچیان: نزیكه‌ی (150) خێزانن له رِۆژ ئاوای
كوردستانی عیراق بلاَون. كیكیان: تیره‌یه‌كن له - مرعش – دا. ئه‌سته‌خه‌ری
له ل (115)دا باسی كردوه. كیكیه: هه‌ر هه‌مان تیره‌ی (چیچیه)ن كه
باسمان كرد. كێوانلو: به‌شێكن له هۆزی حسانلو كه شا عه‌باسی سه‌فه‌وی
كۆچی پێ كردن بۆ ناوچه‌ی خۆراسان. كێوران: تیره‌یه‌كن له ناوچه‌ی
(گۆرِ)دا.
گ
گاخۆر: یا گاخوار نزیكه‌ی (200) خێزان ئه‌بن له
قه‌ره‌ته‌په‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین.گاوری: تیره‌یه‌كن له لورِهكانی
ناوچه‌ی پشتكۆ. گه‌ردی: نزیكه‌ی ( 600) خێزانن له سه‌رووی
هه‌ولێره‌وه.گهرگهیی: چه‌ند خێزانێكن له ناوچه‌ی كولیایی و رِۆژ
ههلاَتى سنه.گه‌شكی: نزیكه‌ی (50) خێزانێكن له ده‌وری (بیلوار و زه‌هاو و
خاچۆمان)دا. گه‌ڵاڵی: ئه‌مانه هۆزێكن له جافی گه‌وره‌ی عیراق،
هه‌ندێكیان له ناوچه‌ی (نه‌هاوه‌ند)ان ئه‌مانه تا رِادهیهك هه‌ڵس و
كه‌وتیان گۆرِاوه. هه‌ندێكی تریان له ناوچه‌ی شاره‌زووردا جێ گیرن زیاتر
له (6) دێ ئه‌بن. گه‌ڵباخی: نزیكه‌ی ( 2000) خێزانێك ئه‌بن له (هۆباتو)
(ساراڵ) و (ته‌وه‌ره) له سه‌رده‌می شا (ته‌هماسب) دا له شیرازه‌وه بۆ
ناوچه‌ی سنه و كۆچیان كردوه جارێكی تر له سه‌رده‌می رِهزا شای
په‌هله‌وی دا له ناوچه‌ی (سنه)ش گوێزراونه‌ته‌وه بۆ (هه‌مه‌دان و
سیادهوهن و تاران) به هۆی رِاپهرِینی گهڵباخیهكانهوه له‌و
ناوچه‌یه‌دا. ئه‌مانه‌ش هه‌شت تیره‌ن (قهرمهری، گاملی، كاكسۆوهندی،
مرادگۆرانی، چۆخهرِهشی، پێتوهسهری، هه‌مزه‌یی. كوڵكنی). گوڵهفهرخی:
له نێوان دهۆك و زاخۆدا جێ گیرن.گۆران: نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار خێزان ئه‌بن
له رِۆژ ئاوای كرماشان‌دا جێ گیر بوون ئه‌مانه‌ش (6) تیره‌ن (قه‌ڵغانی،
بێبیانی، تیرێژی، گه‌هواره، كانی زنجیری، رِیزه هو).گههوارهكان دراوسێی
هۆزی شه‌ره‌فبه‌یانی و سنجاوی و باجهلانیهكانن نزیكه‌ی دوو هه‌زار
خێزانیان له شاری سنه و هه‌ورامان و ژاوه‌رۆ و پڵنگان دا جێ گیرن، به
زمانی گۆران قسه ئه‌كه‌ن وبه كشتوكاڵه‌وه خه‌ریكن. گۆرهك: یا گه‌ورك
نزیكه‌ی دو هه‌زار خێزان ئه‌بن له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و موكریان دان.
گهرِوسی: تیره‌یه‌كن دراوسێی (كۆڵین) له نزیكه‌ی خه‌رپووت. گوگریشانلی:
نزیكه‌ی (500) خێزانێكن له سه‌رووی مرعش دان. گێژی: تیره‌یه‌كن له
ده‌وروبه‌ری كفری دا ئه‌ژین.گێل یا گێلانی: تیره‌یه‌كی زۆر كۆنی مادن له
نه‌وه‌ی مادانی كورِی یاپژ كورِی نوحن، له به‌ر ئه‌وه‌ی له كورده‌كانی
رۆژههلاَتن. یۆنانیه‌كان به (كاردۆس) یا (كاردۆشی) ناویان بردوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه رِاست بێ كه له كاردۆیشهكهی (كهزنهفۆن)ه‌وه
هاتبێ ئه‌وا به پێ ی رِای مستر (درادار) و دكتور سپایزار ئه‌مانه له
كورده‌كانی به‌شی (ئارارات)ن، بهلاَم به رِای (سدنی سمیث) كاتی هاتنی
ماد‌و پارس بۆ ئه‌م شوێنه‌ى ئێستایان (ئێران) هۆزی كاردۆشی به‌ره‌و
رِۆژئاواو كه‌ناری ده‌ریای خه‌زه‌ر هاتوون. لێره‌دا ئێمه وته‌ی یه‌كه‌م
ئه‌سه‌لمێنین كه له كورده‌كانی رۆژههلاَتن، بهلاَم هه‌ر ئه‌م
رِۆژههڵات ناسه ئه‌ڵێت "كاردۆشیهكان زۆر له پارسه‌كان كۆنترن. زمانی
تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه. كه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نه‌بووه به زمانی فارسی
كۆنه‌وه. نیشتمانی ئه‌م هۆزه له رۆژههلاَتهوه مازنده‌ران و لای
ژووروه‌وه كه‌ناری ده‌ریای خه‌زه‌ر ده‌ست پێ ئه‌كات. تا سنووری
ئازه‌ربایجان و خهمسهو قه‌زوین درێژ ئه‌بێته‌وه. پانتایی خاكه‌كه (
225) كم بوه، بهگێلان ناودار بووه". له كۆنا به (وارنا) به ناوبانگ
بوه "وه‌ك له ئاویستادا نووسراوه". وه‌ك باسمان كرد نه‌وه‌ی گێل و
خه‌زه‌ر دهیلهمن له نه‌وه‌ی (ماد)ن یانی كورده‌كانی به‌شی رۆژههلاَتن.
گیوران: تیره‌یه‌كن له سیوهرك و ناوچه‌ی ده‌رسیم. گیوهڕِهش: له
مه‌وبه‌ر باسمانكرد.
ل
لاباز: مه‌سعودی له مروج الذهب دا
ئه‌ڵێ (ئه‌مانه له كورده‌كانی جبال الاكراد)ن. لاوین: یا لاوینان له
کۆندا شاره‌زوور جێگایان بووه. ابن خلدون له (مێژووی به‌ربه‌ر)دا
ئه‌نووسێ (جه‌زائیر) جێگایان بووه. له‌وه ئه‌چێ كاتی داگیر كردنی
شاره‌زور له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه ئه‌م هۆزه كۆچیان كردبێته ولاَتى
جه‌زائیر.(1)لاله‌یی: نزیكه‌ی (600) خێزانێكن له له‌یلاخی سنه‌دا جێ گیرن.
1.
مامۆستا محمد مسته‌فا (حه‌مه بۆر) له‌م باره‌یه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی
نووسیوه:" من لام وایه گه‌لێ له‌وه کۆنترن، و له هه‌مان (لاوی) و
(لاوین) و کانن که له ته‌وراتدا باس کراون که له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی
موسادا له ده‌وروبه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ندا جموجوڵیان
هه‌بووه و هه‌ر له‌و سایشهوه گهیونهته جه‌زائر و به پێی
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فراوانم له سه‌ر (به‌ربه‌ره‌کانی ژوورووی ئه‌فریقا)
ئه‌مانه به بنه‌چه ئه‌گه‌نه‌وه به (ماد)یه‌کان و تاوه‌کو ئێستاش له
ناوچه‌ی جه‌زائر هه‌ر (نۆماد)یان پێ ئه‌ڵێن به واتا (میدی)یا مادی نوێ.
نه‌ک به واتای ووشه‌ی نۆمادی ئینگلیزی که مه‌به‌ست له (خێڵاتی
ڕه‌وه‌ند)ه و به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌هێزم له‌مه‌ڕ ئه‌مه وه زۆره که
ئێره شوێنی ئه‌و درێژه پێدانه نییه.لورِ: وه‌ك له باسه‌كانی پێشوماندا
چه‌ند جار هاتوه ئه‌مانه هۆزێكی گه‌وره‌ی دهسهلاَتدار بوون له دوو لق
پێك هاتوون (فه‌یلی، مام حه‌سه‌نی یا مامه سه‌نی)، یا لورِی گه‌وره و
لورِیبچووك یا فضولیه. هه‌ندێك لورِ به دوو به‌ش دائه‌نێن پشتكۆ و پێشكۆ.
هۆزی لورِی گه‌وره یانی مام حه‌سه‌نی له (29) تیره پێك هاتوون (فه‌یلی،
كۆگڵۆیی، له‌ك، به‌ختیاری، ماههكی، ئهنبارلو، به‌یات، بێراوهند،
مامه‌سه‌نی، ساهی، ئارسان، ئاركی، به‌هی، دێركهوهند، سه‌گوه‌ند،
باڵاگرێوه، كیسهوهند، زازاوهند، بالاوهند، جه‌لیل وه‌ند، باجلۆوهند،
مانی، سهعدوهند، قهرهزنجیر، زه‌نگه‌نه). هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌ی
لورِ پشتكۆ و پێشكۆ (لورِی گه‌وره، لورِی بچووك) زیاتر له هه‌شتا هه‌زار
خێزان ئه‌بن زۆربه‌یان مه‌زهه‌بیان شیعه‌یه.(1)له‌ك: تیره‌یه‌كن له هۆزی
گه‌وره‌ی لورِ كه نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار كه‌س ئه‌بن ئه‌م تیره‌یه له پێچ
لق پێكهاتوون: (سلسلهیی. لاله‌یی، دلفان، ته‌رهان، داڵوه‌ند) زۆربه‌یان
شیعه مه‌زهه‌بن له ناوچه‌ی (خانه‌قین و خورِهم ئاباد و ئالشتر)
لورِستاندا جێ گیرن، دیسانه‌وه له كولیایی و هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان دا
هه‌ن جگه له مانه‌ش هه‌ندێكی تریان له نێوان (ده‌وڵه‌ت ئاباد و سوڵتان
ئاباد و ده‌وری سنه و سه‌ڵماس)دا هه‌ن. له‌كی كوردی: ئه‌مانه‌ش به‌شێكن
له تیره‌ی له‌ك له نزیك (ئهطنه)دا جێ گیرن. لۆسهیی: كۆن له
شاره‌زووردا جێ گیر بوون له پاشدا به‌ره‌و میسر‌و شام كۆچیان كردوه له
ئهنسكلوبیدیادا كۆساد نووسراوه له بریتی لۆسهیی.
1. یاقووتی
حه‌مه‌وی له (معجم البلدان) جودت پاشا له به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌ی ل
345 و دکتۆر فریج له کتێبی (کوردلر) و سرمالکم لوڕیه هه‌ساو براون و
ئینسکلوبیدیای ئیسلام له باره‌ی هۆزی لوڕ و به‌ختیاری به درێژی
نوسیویانه که هۆزێکن له نه‌ته‌وه‌ی کورد.
لۆلانلی:
نزیكه‌ی ( 480) خێزان ئه‌بن له سه‌روی رِۆژئاوای (موش)دا هه‌موویان شیعه‌ن
لۆلهرزی به‌شێكن له هۆزی (مهندهمی)دا له ده‌وروبه‌ری (حسین ئاوا)ی
سنه‌دا جێ گیرن. لۆلۆ: ئاشوریه‌كان (لۆلۆم)یان پێ ووتون ئه‌مانه له
رِهگهزی بنهرِهتیهكانی كوردن له ناوچه‌ی (شه‌نگار)دا جێگیرن نه‌وه‌ی
ئه‌و هێزه‌ن كه به‌ده‌ستی نه‌رامسین ی كورِی سه‌رجۆن شكان. له‌یلانی:
نزیكه‌ی (500) خێزانێكن له ناوچه‌ی له یلانی پارێزگای دهۆك. م
مابیر:
ئه‌م تیره‌یه له ئینسكلوبیدیای ئیسلامی دا به (باسیر) یا (باسیری)
نووسراوه. موردان: یا ماگردان ئه‌مانه تیره‌یه‌كی ئازا‌و دلێرن له
ناوچه‌ی (گهنگاوهر)دا جێ گیرن. مه‌سعودی لهمروج الذهب دا باسی كردوه.
مه‌حاڵی(1): یا ماحاڵی به‌شێكن له كورده‌كانی ناوچه‌ی فارس (ئه‌سته‌خه‌ری و
ابن حوقل) باسیانكردوه. ماخانی: نزیكه‌ی (300) خێزان ئه‌بن له خواروی
(یوزعاد)دا لقێكن له هۆزی (میللی). مادنجان: شوێنگاى ئه‌مانه ناوچه‌ى
شاخاویه جبال الاكراده مه‌سعودى باسى كردوه مازنجان: یا مازنجانی
نزیكه‌ی ( 500) خێزانێكن له ناوچه‌ی مازنجان كه ئه‌مانه (كاك) یا
(مبارزكاك)یشیان پێ ئه‌ڵێن.
1. له مه‌ڵبه‌ندی مه‌هاباد دا
ناوچه‌ی مه‌حاڵ هه‌یه که زیاتر له 80 گونده.مافی: ئه‌مانه‌ش به‌شێكن
له له‌ك له بنهرِهتا له چیاكانی رِهواندوز و سابلاغ دا بوون، له
پاشدا شا عه‌باس به‌ره‌و رِهیی و شه‌هریار و ناوچه‌ی قه‌زوین كۆچی پێ
كردوون. ماگهردان: هه‌مان تیره‌ی (ماجوردان)ه كه باسمانكرد. مامش:
نزیكه‌ی ( 1500) خێزانێكن له ده‌وروبه‌ری سابلاغ و موكریان دا. چه‌ند
خێزانێكیشیان له ناوچه‌ی (لاجانی تازه) دایه. مام حه‌سه‌نی: یا
مامه‌سه‌نی به‌شێكن له هۆزی لورِی گه‌وره له ئهنسكلۆبیدیای ئیسلام باسی
دوو تیره كراوه كه له (بلوجستان) نیشته جێن یه‌كێكیان مام
ههسهنیه. مامهكانلی: تیره‌یه‌كن له سه‌رووی مهلازگرده وه.مانیان:
یا ما‌نایان ئه‌مانه له كورده‌كانی به‌شی رۆژههلاَت بوون، ئێستا هیچ پاش
ماوه‌یه‌كیان به‌دی ناكرێ.(1) مانۆرانلی: هۆزێكن له نێوان مه‌لازگرد و
والشگردا. ماههكی: یا ماههكی له ناوچه‌ی هه‌لیلان و ده‌وروبه‌ری كرماشان
دا جێ گیربوون. له هۆزی لورِی گه‌وره‌ن. موبارزكاك: هه‌ر هه‌مان تیره‌ی
مازنجانی یه كه باسمان كرد. موباره‌كی: یا موارهكی مقدسی و ئه‌سته‌خه‌ری
وابن حوقل له كورده‌كانی ولاَتى فارس ناویان بردون. محه‌مه‌د ئیسحاقی:
ئه‌سته‌خه‌ری له كورده‌كانی ولاَتى فارس ناوی بردون. محه‌مه‌د باشار: ئه‌م
تیره‌یه‌ش ئه‌سته‌خه‌ری به كورده‌كانی ولاَتى فارس ناوی بردون.
1.
مامۆستا محمه‌د مسته‌فا حه‌مه‌بۆر له‌م باره‌یه‌وه نووسیویه "هۆزی
هه‌رکی که به پێی لێکۆڵهوهیهکی فراوانم له‌سه‌ر خێڵه کورده‌کان
ئه‌چنه‌وه سه‌ر مادیه‌کان و ئه‌م هۆزه‌ش سێ به‌شی سه‌ره‌کین که (مه‌ندا)
یا (سیدا) و (سه‌رهات)ن و بۆم ساغ بۆته‌وه ئه‌م (مامنیان- ما‌نایان)ه
هه‌مان (مه‌ندا) یا (مه‌ندان)ی به‌شی یه‌که‌م و مه‌زنی هه‌رکین. ئه‌م
به‌شه که ئاغای هه‌ره گه‌وره‌ی هۆزی هه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ر سێ
به‌شه‌که ئه‌کات، له‌م به‌شی (مه‌ندا) یا (مه‌ندان)ه یه خۆشم سه‌ره‌ک
لیژنه‌ی سه‌رژمێری ڕه‌سمی ساڵی 1975ی هه‌رکیم کرد که پتر له نیو ملیۆن
که‌سن له عیراقدا.محه‌مه‌دی: نزیكه‌ی (300) خێزانن دراوسێی (مازنجانی) و
(حمیدیه)ن. له مسالك الابصار نووسراوه ئه‌م هۆزه (600) پیاوی
شهرِكهری هه‌یه و به رِهگهز ئه‌چنه‌وه سه‌ر (به‌ختی)یه‌كان. محمود
جبرایلی: نزیكه‌ی ( 100) خێزانێكن له ناوچه‌ی له‌یلاخ دا. محمودی: هۆزێكی
گه‌وره بوون له رۆژههلاَتى (وان) نزیكه‌ی (120) خێڵ بوون، ده‌وڵه‌تێكی
سه‌ربه‌خۆیان بوه هه‌میشه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار چه‌كداریان بوه ئێستا
په‌رش و بلاَون. مودهثر: ئه‌سته‌خه‌ری ابن حوقل ئه‌ڵێن له كورده‌كانی
رِۆژئاوای عیراق ئه‌مانه‌ش سێ بنه‌ماڵه‌ن( پالۆ، چهرموك، ئاكیل –
بلدوتانی. مه‌رداس: به‌شێكن له كورده‌كانی رِوژ ئاواى عیراق ئه‌مانه‌ش سێ
بنه‌ماڵه‌ن (پالو , چهرموك , ئاكیل – بلدوتانى). مه‌ریوانی: نزیكه‌ی
هه‌زار خێزانن له ناوچه‌ی مه‌ریوان یانی ده‌وروبه‌ری گۆمی زرێبارن.
ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له كرمانج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ورامانه‌وه نزیكن
زمانیان هه‌ندێ گۆڕانی تیایه له كۆندا سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك بوون،
له پاشا بوونه‌ته به‌شێك له دهسهلاَتداریهتی ئهردهلاَن.
مهزدانهكان: مه‌سعودی له مروج الذهب دا به كوردهشاخاویهكانی ناو
بردوون (جبال الاكراد). مزوهری: یا موسووری یا مه‌ی سوری نزیكه‌ی (1700)
خێزانن له ناوچه‌ی دهۆك. مسته‌فابه‌گی: نزیكه‌ی سى خێزانێكن له ناوچه‌ی
چه‌مه‌نزار و زه‌لان نیشته‌جێن به‌شێكن له هۆزی قوبادی.موطلبی:
ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌مانه‌ش به كورده‌كانی ولاَتى فارس ناو ئه‌بات. موکری: یا
موكریان ئه‌م هۆزه بریتین له سێ تیره (مهنگورِ، مامش، پشده‌ری)، له
پاشماوه‌ی ماده‌كانی ناوچه‌ی موكریانن زمانیان له زمانی ئاویستاوه
نزیكه. موکری گورك: (24) دێ ئه‌بن له ناوچه‌ی موكریان. موكری وبۆلاق:
ئه‌مانه دوو هۆزن له (297) دێ دا جێ گیرن، له ناوچه‌ی موكریان. مه‌لا
شیگۆ: ئه‌م تیره‌یه له كورده‌كانی (مابین النهرین)ن. مهلكانیان: به‌شێكن
له كورده‌كانی رِۆژئاوا، ئه‌مانه بهفهرمانرِهوایانی (حصن كیف)
ناوداران.مه‌له‌ك شاهی: ئه‌م هۆزه له دانیشتوانی پشتكۆن ئه‌مانه‌ش (16)
لق ئه‌بن. خێل (كه‌چی، بۆڵی، خه‌زه‌ل) له‌مانه‌ن. مهندهمی: نزیكه‌ی
(1200) خێزانن له شاره‌زورو زه‌هاو و ده‌ورو به‌ری (حسین ئاوا)ی سنه له
ناوچه‌ی (بازیان و سه‌رخوار)یشدا هه‌ن. ئه‌م هۆزه له پێنچ تیره پێك
هاتووه (محمد مرادی له شاره‌زوور و زه‌هاو)، (تاری مرادی له قرخلدو كانی
درێژ)، (ئاخه سووری له گه‌رمه سێری سنه)، (عه‌لی مرادی لۆلدهرزی له
ناوچه‌ی حسین ئاوا).(1) مهنگورِ: نزیكه‌ی (1500) خێزانن له ناوچه‌ی
سابلاغ (مه‌هابادی) ئێستا ئه‌مانه له ( 148) دێ دا جێ گیربوون.
مهنوچهری: نزیكه‌ی (150) خێزانێكن له (زه‌هاو چه‌مچه‌مال و جوانرِۆ)دا
به‌شێكن له هۆزی قوبادی. مودانلی: یا مودانلو ئه‌مانه له ناوچه‌ی
مازه‌نده‌ران دا جێ گیرن. مۆدهكی: یا مۆتهكیان ئه‌مانه‌ش حه‌وت
بنه‌ماڵه‌ن سێ تیره له‌مانه مۆتهكی ئه‌سڵن "زیدان، ئاریكلی، پیرموسا"
چوار تیره‌كه‌ی تر زازان و له مۆدهكیهكانن، (بۆباڵمی، رِۆچایه،
كهرسۆن، كێبوران). ئه‌مانه هه‌موویان له چیاكانی سه‌روه‌ی به‌تلیس
نیشته‌جێن. مۆستاكان: شۆینیان ناوچه شاخاویهكانه. موسی: یا موساییهكان
ئه‌مانه له كورده رِۆژ ئاواییهكانن و شوێنیان نادیاره. 1. نووسه‌ر
ئه‌م هۆزه‌ی به پێنج تیره ده‌ست نیشان کردوه، به‌ڵام ته‌نیا چواریانی
ناو بردووه. (وه‌رگێڕ)موساوه‌ند: نزیكه‌ی ( 2500) خێزانن له خاكی خاوه و
ده‌ورو به‌ری دلفان دان. موشه‌ك: هۆزێكن له نێوان (سه‌عره‌د و دیاربه‌كر
له كه‌ناری رِوباری دیجله) دان. موهاجرینی خۆراسان: ئه‌مانه بریتین له
حه‌وت تیره كه (شاعه‌باس) كۆچی پێ كردوون (زافرانلو، كێوانلو، عهمارلو،
شادالو، پێچناوهند، باوه‌نوور)، هه‌موویان له هۆزی گه‌وره‌ی (حسانلو)ن.
مههراكی: ئه‌سته‌خه‌ری ئه‌م هۆزه‌ی به كورده‌كانی ولاَتى فارس ناو
بردوه. مه‌هرانی: له (فتح القسی)ی فتح القدس ل 12 ئه‌ڵێت "ئه‌م هۆزه
له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا بوون و شۆین و جێگایان رِوون نی یه".
میر: نزیكه‌ی (50) خێزانن له خاكی (ئالشتر) له هۆزه‌كانی پشتكۆ و تیره‌ی
میر بابانن. میران: نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار خێزانی كۆچه‌رین به‌زستان له
ده‌ورو به‌ری (جزیره‌ی ابن عمر) و به‌هاوین له ده‌ورو به‌ری (سه‌عره‌د)
(سعرد) دان. میرسنان: به‌شێكن له كورده‌كانی رِۆژئاوا (مابین النهرین).
میلان: هۆزێكن له ده‌ور و به‌ری ئازه‌ربایجان و نێوان ئاراس و كێوی
(سوكار) و (ماكۆ). میللی: نزیكه‌ی بیست هه‌زار خێزانن له ده‌ورو به‌ری
(ده‌رسیم و قهرجهداخ و عوسمانجق)دا ئه‌مانه بریتین له (44) تیره به‌م
شێوه‌یه : (دانان، سه‌یدان، كیران، دویكالمی، خهلهجان، گلیش، مه‌ندان،
گۆمهرِهش، شهركیان، عهلكهوان، داشی، مشكانلی، كالندهڵان، حاجی
بایرام. حهسنهكان، خهلهجارِ، عولیا، ئایسپادات، تهركان، ناصریان، چوان
سارتان، نۆبهخان، ماتهمیه، چهمیكان، حه‌سۆیه، بارگهوان،
چهپارِهشی، زهبرونكان، بۆجاق، تاغباشی، هۆشیان، بسكی، جاجم یانلی،
كاسایی، حهقایی، مهردهس. عهتركێشی، جان به‌گ، بهگلیان، درِهجان،
كائۆ، موكلیان، قهرهكێچ).
تێ بینی:- زۆر له هۆزو تیره‌كانی كورد
له نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ردا تواونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها زۆر له تیره و
هۆزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌ورو به‌ریش له ناو كوردا تواونه‌ته‌وه، به‌م
شێوه‌یه تێكه‌ڵ بوون.
ن
ناشادیرا: تیره‌یه‌كن له نزیك
(مرعش) ئه‌سته‌خه‌ری له ل ( 115) دا باسی كردوون. ناصرلی: نزیكه‌ی (600)
خێزانن له خوارووی ئه‌نقه‌ره له نزیك قه‌ره عه‌لی جێ گیرن. نامی وه‌ند:
نزیكه‌ی (100) خێزانێكن له ( رِهحیم ئاوا)ی ماهی ده‌شت و زههاودان.
نانه‌كه‌لی: نزیكه‌ی (150) خێزان ئه‌بن له (دینه‌وه‌ر) و ده‌ورو به‌ری
(بیلوار) دا ئه‌مانه (عه‌لی ئیلاهی)ن. نهدرلی: تیرهكن له رِۆژئاوای
مرعش دا. نادری: (100) خێزان زیاترن له مێرگه سارو ئاوده‌ڵان و جوانرِۆی
سنه‌و ماهی ده‌شتی كرماشان دا، له‌وه ئه‌چێ له پاشماوه‌ی (نایری)یه‌كان
بن. نهری: هۆزێكن له ده‌ورو به‌ری شه‌مدینان له پاشماوه و به‌ڵگه
كۆنه‌كاندا ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه له پاشماوی (نایری)یه‌كانن. نوورالی:
نوورعه‌لی نزیكه‌ی هه‌زار خێزانن له سه‌رووی (ته‌رهان و خاوه) له
ناوچه‌ی پشتكۆدان. نێركارین: له ئینسكلوبیدیای ئیسلامی شوینی ئه‌م هۆزه
له (نێوان كه‌ركوك و تاوق دیاری كراوه). نوور وه‌لی: ئه‌مانه له هۆزی
جافی گه‌وره‌ن و له شاره‌زووردا جێ گیرن. نێرێژی: به‌شێكن له گۆران له
ده‌ورو به‌ری كرماشان دا جێ گیرن.
و
وان: یا دانیان
تیره‌یه‌كن له ده‌ورو به‌ری وان دا جێ گیرن.ورمزیار: ئه‌مانه تیره‌یه‌كن
له (گه‌ڵباخی)یه‌كان، بهلاَم خۆیان به جیاواز و سه‌ربه‌خۆ ئه‌زانن
ئه‌مانه‌ش دوو لقن *ورمزیار *رهرِینه له ناوچه‌ی (دیوانده‌ره) دا جێ
گیرن. ولیدبهگی: نزیكه‌ی (100) خێزانێكن له ده‌وروبه‌ری (جوانرِۆ و
زه‌هاو) دان ئه‌مانه به ئازا‌و جه‌سوور بهناوبهنگن به‌شێكن له جافی
جوانرِۆ. ولیانی یا ولیانلی: ئه‌مانه تیره‌یه‌كی گهرِۆكن له نزیكی
(مرعش)دا.
هه
هازبهتی: مه‌سعوودی له مروج الذهب دا باسى
كردوه له ده‌ورو به‌ری ئازه‌ربایجاندا ئه‌ژین. ههركهیی(1): یا هه‌ركی
نزیكه‌ی بیست هه‌زار خێزانن له رِهواندوز و ده‌ورو به‌ری عه‌قره‌و وان و
ئهرزۆم دان. هه‌فتیان: هه‌ر هه‌مان هۆزی (شاری)یه كه له ناوچه‌ی
هه‌فتیان دا جێ گیرن.
1. له کوردستانی ئێرانیشدا عه‌شیره‌تی هه‌رکی له خوارووی گۆلی ورمێ دا هه‌ن.
هه‌كاری:
یا حه‌كاری باسمان كرد. هه‌لاج: نزیكه‌ی نۆ سه‌د خێزانن له خواروی گۆمی
وان دا هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی سنه دان. هایلان: یا حهلیلان به‌شێكن
له ناوچه‌ی پشتكۆ. ههمارلو: ئهمبارلو باسمان كرد. ههماوهندی:
تیره‌یه‌كن له سه‌رووی رِۆژئاوای خانه‌قین دا ئه‌م تیره‌یه چ له شه‌ره‌ف
نامهداو چ له جوگرافیای رِامیاری ئێران‌دا هه‌ر (ههماوهندی) نووسراوه،
له‌وه ئه‌چێ هه‌مه‌وه‌ندی بێت. هه‌مه‌وه‌ند: یا حمهوهند یا
ئه‌حمه‌دوه‌ند ئه‌مانه هۆزێكی ئازا‌و دلێرن له ده‌ورو به‌ری بازیان و
ناوچه‌ی سلێمانی و خانه‌قین و خواروی رِوباری گێلان و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ورو
به‌ری كرماشان دان، هه‌ندێكیشیان له ناوچه‌ی شیرازدا هه‌ن كه به
هه‌مه‌وه‌ندی شیرازی به‌ناوبانگن ئه‌مانه‌ش له نۆ لق پێك هاتوون
(چه‌له‌بی، چنگیانی، پیریانی، كافرۆشی، رِهشهوهند، رِهماوهند،
سهفهروهند، سۆفی وه‌ند، سیته‌به‌سه‌ر). هه‌ورامی: یا ئه‌ورامی باسمان
كرد. ییهزیدی: یا یه‌زدی هۆزێكن له سه‌رووی (وان و سنجار و جزیره‌ی ابن
عومه‌ر)دا. كه یه‌زدان په‌رستیان پێ ئه‌ڵێن (یه‌زدان) كۆی (یزد)ه.
به‌هه‌ڵه به هۆزی دهرسیملی و سنجار ئه‌ڵێن (یه‌زیدی)، وه‌ك له پاشماوه
دێرینه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه ئه‌م هۆزه پێش یه‌زید، به‌ڵكو پێش ئیسلامیش
له‌م ناوچه‌یه‌دا بوون. به (یه‌زدی) به‌ناو بانگ بوون، جگه له‌وه‌ی
ئه‌مانه به كوردی گفتوگۆ ئه‌كه‌ن شه‌یتان په‌رستن و نویژیشیان به
كوردیه رِایان وایه كه (یهزدخوا)یش هه‌ر به كوردی ئه‌دوێ.(1)
یهعحوبی: ئه‌م هۆزه له ده‌ورو به‌ری موسڵ و چیای گودی دا جێ گیرن له‌وه
ئه‌چێ له پاشماوه‌ی گودییهكان بن وه‌ك مه‌س