25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرا.
لیژنەی بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف و کار‌و باری ئاینی هەرێمی کوردستان، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کرد، بەو پیییەی مانگی رەجب و شاعبان 30 ڕۆژ بووە، کەواتە مانگی رەمەزان 29 رۆژە، بەو پێیەش 8/8 یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
عوسمان موفتی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به (خه‌ندان) ی راگه‌یاندووە: لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ که سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمه، په‌یوه‌ندیی هه‌یه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له عیراق که سه‌رۆکه‌که‌یان لهوهقفی سوننییه، ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان هه‌یه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌له‌کی له سعودیه‌و ئیمارات و باشووری ئه‌فریقا.
وتیشی: "رۆژی 7-8-2013 چوارشه‌ممه، مانگ له ئاسمان که ئاوا ده‌بێت 11 خوله‌ک له‌مه‌ککه ده‌مێنێته‌وه، 11 خوله‌کیش له‌مه‌دینه، مانای وایه مانگ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ده‌بینرێت، بۆیه 8-8-2013 که ده‌کاته رۆژی پێنجشه‌ممه، یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه".