25/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌عنه‌وییه‌ت و گومان!
شازده‌هه‌مین په‌یامی مه‌عنه‌ویی ئێمه بۆ ئێوه:
بێگومان گومان و گومانكردن و نزیكبوونه‌وه له گومان و ژیانكردن و به‌رده‌وامیدان له‌گه‌ڵ گومان، هێز و بڕستی چاكه‌كاریی و دڵپاكیی مرۆڤه‌كان تێكده‌شكێنێت، وای لێده‌كات ژیانی لێ تاڵ بكات و كاریگه‌ریی خراپ و نه‌گریس بخاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی، هه‌روه‌ك مه‌عنه‌وییه‌ت خۆراكی دڵپاكیی و سینهسافیی و دڵفراوانیی و به‌خشنده‌ییه بۆ مرۆڤه‌كان، به پێچه‌وانه‌شه‌وه گومانكردن و گومانكردنی له ڕاده‌به‌ده‌ر و له سنوور ده‌رچوو، ده‌بێته هۆی دهغهزاریی و خۆره‌ی ناو ڕۆح و جه‌سته و به‌سته‌ڵه‌كی سیله‌ی ڕه‌حم و به‌زه‌یی و سه‌ركێشان بۆ خیانه‌تكردن و پلان وه‌شاندن و كاری خراپه‌كاریی و كاركردن له سه‌ر خودی گومان خۆی، كه وێنه‌ی دووڕیی و فاسقیی و بێ په‌روایی و چاوقایمیی ده‌دات به هه‌ڵگره‌كه‌ی!، هه‌روه‌ك چۆن مه‌عنه‌وییه‌ت زامنی به‌خته‌وه‌ریی و خۆشنودیی و به‌ختیاریی و خۆشه‌ویستییه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه كار له‌سه‌ر گومانكردن و ژیان به‌ستنه‌وه به گومانه‌وه، ڕێگه‌ی چه‌وت و چه‌وێڵ و دووبه‌ره‌كیی و ده‌ستی خیانه‌ت بردهن بۆ یه‌ك و هه‌ستی تۆڵه‌ی نابه‌جێ درووستكردن و په‌یوه‌ندیی خراپ و بێ ئه‌ساس و به‌رچاوته‌نگیی و خۆخۆریی و خۆبه‌گه‌وره‌زانین و هه‌ر خۆبه‌خۆبوون و هه‌ر هه‌مووی بۆ من و به‌شی من نه‌مان و برسێتیی و چرووكیی و ددان سپیكردنه‌وه‌ی بێ هۆ و هۆكار درووستكردن بۆ خۆت و زۆر شتی تری خراپ ده‌خاته گه‌ردنی گومانبه‌ر و دۆسته‌كانی!.
چه‌ندین جار خودای گه‌وره و میهره‌بان و خاوه‌ن زانیاریی ئاشكرا و نهێنیی و گشت شتزان، مرۆڤه‌كانی له وه‌ها كارێكی خراپ و قێزه‌ون ئاگادار كردووه‌ته‌وه و سزاكه‌شی دیاری كردووه، هه‌روه‌ك چۆن پاداشت و سوپاسی ئاماده‌كردووه بۆ كه‌سانێك كه هه‌ڵگریی كاری خێر و چاكه‌خوازیی و دڵسافیی و خۆشه‌ویست له دڵدا هه‌ڵگر و لێبووردنی به مه‌عنه‌وییه‌تی مرۆڤه‌كان.
ئه‌شێ ئێمه له كوێی پله و مه‌قامه‌كانی مه‌عنه‌وییه‌ت و ژماره‌كانی گوماندا بین!؟، ئه‌شێ ئێمه چۆن بڕوانینه په‌یامی مه‌عنه‌وییه‌ت و قۆشمه‌ی تاڵی گومانكردن!؟، له‌سه‌ر كامیان خۆمان بینابكهین!؟، ئه‌وه‌ی تێی گه‌یشتووین مه‌عنه‌وییه‌ت و ژیانكردن له‌گه‌ڵ مه‌عنه‌وییه‌ت چ ده‌رئه‌نجامێكمان ده‌داتێ و چۆن ڕێكماندهخات بۆ به‌رزتركردنه‌وه‌ی بالاَنسی پیرۆزی مه‌عنه‌وییه‌ت و كه‌شی خۆ له خودا نزیكردنه‌وه و خزمه‌تی په‌یوه‌ندییه مرۆیییهكانیش، ئه‌ی كاریگه‌ریی گومان و كاركردن و وه‌ده‌سهێنانی خۆراك و پیتاكی ئه‌م دنیا كاتییه به گومان و دوودڵیی و دهغهزاریی له‌گه‌ڵ خۆت و ده‌وروبه‌ر، چ شتێكت پێ ده‌به‌خشێت!؟، چۆن پێوه‌رێكی ئینسانیی و باوه‌ڕپێكراوی نێو نێوه‌نده مرۆیی و خێزانیی و كۆمهلاَتییهكان به دهستدێنیت!؟، له‌كاتێدا كه ده‌زانی ژیان و مان و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ گومان هه‌ڕه‌شه‌ی خودایی له‌سه‌ره!، له كاتێكدا مێژووی به‌شه‌ریی و چیرۆكه‌كانی ڕابردوو، ڕاستێتیی و هه‌بوونی گومانی له كارڕایی و به‌ڕێكردنی ژیاندا نابێته زامنی هیچ شتێكی باش بۆ مرۆڤه‌كان و هه‌میشه زه‌ره‌ر و زییانیان لێكردووه.
ئه‌و وته‌یه‌ی (مه‌سعوود محه‌ممه‌د) نووسه‌ر و فه‌یله‌سووفی كورد، زۆر گرنگه بۆ هه‌موو پێوه‌ره ژیانییه‌كانی مرۆڤ و كه‌شی مه‌عنه‌وییه‌ت و گومان و هه‌زاران شتی دیكه‌ی وه‌ك گومان و كاریگه‌رییه‌كانی گومان و مه‌عنه‌وییه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانی مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیانی ئینسانهكاندا، كه ده‌ڵێت: (چركه‌یه‌ك پاش كاره‌سات، هه‌موو جه‌نگه‌كان، قۆنده‌ره‌ی شه‌هیدێك ناهێنن)، منیش ده‌ڵێم ساتێكی كه‌م دوای گومانێكی خراپ له هه‌ر كه‌س و له هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ خۆت، هیچ شتێكی ئه‌م دنیایه ناهێنێ، خۆشه‌ویستیی و دڵپاكیی و سینهسافیی و میهره‌بانییه‌كی مهعنهوییهتدار له ده‌ستبده‌یت!.