سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئێستا سه‌ربه‌خۆیه، به‌بزاڤی وت كه كورد له ئاست تاڵه‌بانیدا كه‌مته‌رخه‌مه.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ، دكتۆر مه‌حمود عوسمان سه‌ركرده‌ی پێشووی پارتی و په‌رله‌مانتاری ئێستای هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌به‌غدا رایگه‌یاند كه كورد له‌باسكردنی تاڵه‌بانی كه‌مته‌رخه‌مه‌و وه‌ك پێویست نین.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ده‌بوو په‌رله‌مانتارانی به‌غداو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌جدییه‌وه له‌باره‌ی پۆسته‌كه‌ی تاڵه‌بانی قسه‌یان بكردایه نه‌ك به‌و شێوه‌یه كه‌مته‌رخه‌م بن و هه‌ر باسی نه‌كه‌ن.
وتیشی "هیچمان نه‌كردووه بۆ تاڵه‌بانی و هیچیشمان نه‌كردووه بۆ پاش تاڵه‌بانی، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی كه‌مته‌رخه‌می كورده".
دلێر عه‌بدوڵڵا